Hoppa till innehåll
Hem » کۆچی دوایی  کاک خدر خانەیی  پێشمەرگە و کادرێکی نیزامیی پێشووی حیزب!

کۆچی دوایی  کاک خدر خانەیی  پێشمەرگە و کادرێکی نیزامیی پێشووی حیزب!

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٤٠٥/٢/٢٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠٢٦/٥/١٤ی زایینی کاک ”خدر محەمەد زادە” ناسراو بە خدر خانەیی خەڵکی گوندی ”شێواوکان”

لە ناوچەی نەڵێنی سەر بە شارستانی سەردەشت لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری ساندویکن کۆچی دوایی کرد.
کاک خدر ماوەی چەندین ساڵ پێشمەرگەی هێزی گیاڕەنگ، شەهید موعینی پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بوو و تا پلەی سەردەستە لە هێزی گیاڕەنگدا چۆ سەرێ. پاشان وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا، بەڵام وەک ئەندامێکی هەرە چالاک بۆ هەموو مەئموورییەتێکی حیزبی ئامادە بوو.
لەماوەی ترۆرەکانی تێکۆشەران و ئەندامانی حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە باشووری کوردستان کاک خدریش یەکێک لە قوربانیەکانی ئەو ترۆرانە بوو. ناوبراو ڕۆژی ١٩٩٧/٤/٢٥ی زایینی لە شاری قەڵادزێ تەقەی لێکرا و بەتووندی بریندار بوو. دواتر بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە وەک زۆر پەنابەری دیکە خۆیان بە ئیدارەی پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناساند و ساڵی ١٩٩٨ هاتنە وڵاتی سوید. کاک خدر تا ئەو کاتەی بەهۆی سەکتەی مێشک کەوتە بارودۆخێکی زۆر دژوارەوە وەک ئەندامێکی هەرە چالاکی حیزب درێژەی بە کاری حیزبی دا و لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە حیزبیەکاندا بەشدار دەبوو.
بەداخەوە وەک زۆر تێکۆشەر و دڵسۆزی دیکەی کورد پێش گەیشتن بە ئاواتی هەرە گەورەی خۆی، واتە ئازادی کوردستان، لە دوورە وڵات کۆچی دواێی کرد و بنەماڵە و کەسوکاری خۆشەویستی خەمبار کرد.
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک خدر خانەیی لە لایان هەموو ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزب لە وڵاتی سوید پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری و خەڵکی ناوچەی نەڵێن دەکەین.
ڕوحی نەمر خدر شاد و سێبووری بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
کومیتەی گشتیی سوید.

***

پێشمەرگەکان: لە رێگای دورەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی نەمر کاک خدر دەکەین و روحی کاک خدر خۆش بێ و ئاخرین خەمتان بێ.