Hoppa till innehåll
Hem » مێــژوو: سالار ئێبراهیمی کەسایەتیەک لە تۆرەمەی ”گاوماد” ، سەدیق بابایی 

مێــژوو: سالار ئێبراهیمی کەسایەتیەک لە تۆرەمەی ”گاوماد” ، سەدیق بابایی 

کورد فەرموویەتی :” گیا لە سەر بنجی خۆی دەڕوێت.” خانای قۆبادی زانای کورد ١٧٧٢ـ ١٧٠٠ دەفەرمێ:” گەرگە جە هێڵەن هێڵە جە کەرگەن. ڕواس جە ڕواس وەرگ جە وەرگەن.” (واتە مریشک لە هێلکە وهێلکە لە مریشک، ڕیوی لە ڕێوی و گورگ لە گورگ سەرهەڵدەدەن.)

مەبەست لە باس کردنی ئەم چەمکە گەڕانەوەیەکی کورتە بۆ مێژوێکی دێرین کە هەمدیس لە ناوچەکەی ئێمە ئاسواری هاوشێوەی بە گوێرەی بەڵگە حاشا هەڵنەگرەکان پاش چەند هەزار ساڵ لە سەر هەمان ڕابردوو سەری هەڵداوتەوە. هەڵبەت سەرهەڵدانێکی تژی لە فەخر و شانازی بۆ پابەند بوون بە ڕەچەڵەک.

سەرچاوە دێرینەکانی ناوچکە؛

کاسی/ کاسا/ کاسۆ/ کاسۆیا/کاشتۆ/ کاشتەر

ئاکاشی/ ئەکاشە.

بل/ بێڵە وار(مەسکەنی بڵ. خوای ڕووناکی و سەرچاوە ژێر زەویەکان.

مەتا( پاش نزیک بە ٢٦٠٠ ساڵ لە ئاخاوتن وگوتاری باوی دانیشتوانی شاری پاوە بە مەبەستی سەرکۆنەی کاڵ فامان لاتاوئاسا مەتا/ گاومادـ یان پێ دەڵێن. وەک ئاماژەی پیرۆز، بڵیمەتی، ناو و زانایی گاوماتا.

ماتا/ گاوماتا/ گاوماد/ گۆمەتە.

مەتا(کاڵا، نرخ، بایی)، لە وێژەی ئابووریدا جێ خۆی وەک ئاماژە بە یادو ناوی پڕ واتا و بەنرخی گاوماتا تا سەردەمی ئێمە بە جێ هێشتوە.

قەڵای ماتێ(گاوماد) لای سەرووی بەرانبەر شاری پاوە. مێژووی ماد دیاکۆنۆف.

بەردەنووس/ کەتیبەی تەنگیوەر(سەلمانسەری دووهەم پادشای ئاشوور)

بەردەنووس/ کەتیبەی بێستون. پادشای هەخامنشی/داریوش قەتگای گاوماد.

ترۆری گاوماد بە دستی/ پادشای هەخامەنشی و هاودەستەکانی لە قەڵای سیکی وەرش/ نیسایی ناوچەی کرماشان.

ترۆری سالار ئێبراهیمی خەلکی گوندی گۆمەتە/گاوماد) کامیاران بە دەستی جەلادانی کۆماری ئێسلامی هاوبیرانی داریوشی هەخامنشی بەڵام لە سەدەی هاوچەرخ.

کامیاران؛ وەک مەڵبەندێکی مێژوویی دێرین زۆر ئاسەواری هەرەکۆنی لە دڵی خۆییدا بە حەشار دراوی و کەم ناسراو پاراستوە.

ئەم ناوگەلە لە سەرەوە هاتوون هەریەکەیان مێـژووێکی لە پشتدا نووستوە، لەوانە:

ڕەگەزی کاسی 1تیرەیەکی ژیاری زاگرۆس بوون لە کوردستان، لۆڕستان وهەمەدان هەزارەی سێ بەر لە زاین ژیاون. پێشووتر هەمەدان بە Akassia ناسراوە.

لەبەر ئەوە ژیاری شاخ بوون کەشۆـ ش یان پێ وتراوە.گۆڤاری هەزار مێرد سلێمانی. (اولام بۆریاش)2 ناوی یەک لە پاشاکانیان بوە کە لە هۆرامان قەڵایەک هێشتار بە ناوی ئەو لە گوندێک هەر بە ئەم ناوە[بۆڕیدەر] قەڵای بۆڕیەکان دەناسرێتەوە. بۆڕیدەر قەڵای بۆڕیەکان. هاوکات؛ بۆڕی وەرگێڕی بۆڕە خودای ڕەعدو بەرقی ئاسمان. مانا کراوە.

پەروەردەی ئەسپ لە کارە بە ناوبانگەکانی ئەوانە. لە هۆرامان دیسان گوندێکیتر بە ئەم ناوە ئەسپەرێزدەناسرێتەوە. شانامەی فێردەوسی بە ئەسپروز کوە باسی دەکات.

کاسیەکان ئاسەواریتری زۆریان لە هەرسین، هۆرامان و کوردستان ولۆڕستان لێ بە جێ ماوە.

کامیاران ـ بێڵەوار جیا لەوە خۆی بە وتەی ئەوێستا مەسکەنی بڵ خوای سەرچاوە ی ژێرزەمینی و ڕووناکیە ناوی گوندی کاشتەر یا کاشتۆ پەیوەست بە ئەم ڕەگەزەیە.

مەزنی ئەوان (ئاکاشە یا ئاکاشی) لای مسڵمانەکان وەک پێغەمبەر هەر لەم دێیە(کاشتەر) خاوەن ڕێز وحورمەت وزیارەتگای خەڵکی دەڤەرەکەیە.

مەتا. ماتا.گاوماد. گۆماتا. گۆمەتە؛ گۆندێک لە بێڵە وار ژینگەی سالار ئێبراهیمی ئەو کەسەیە بەرانبەر پەلاماری تۆرەمەی هەخامەنشیە بکوژەکانی گاومادی سەردەم واتە کۆماری ئێسلامی قارەمانانە وەستا. پاش ئەوە بە جاران بریندار بوو تا کۆتایی ژیانی [هەشتی پووشپەڕی ١٣٦٦] کۆڵی نەدا.

خۆشەویستی و ناوو دەنگی سالار هەر وەک جەدی گاوماد بە چەشنێک لە ناوچەکە دەنگی دایەوە کە هێرۆدۆت بۆ گاوماد لە مێژوو باسی کردوە.

کاتێک هەخامنشەکان پلانی ترۆری گاومادیان لە قەڵای سیکی وەرش/نیساییناوچەی کرماشان بەڕێوەبرد وەک هرۆدۆتی مێژوو نووس باسی کردوەناوچەبەرینەکاندا بۆی خەمبار بوون.

لەوکاتەوە زەردەشت بەرەو ئاویەر ملی ڕێگەی گرتەبەر3. لە چۆمی ناودەروەند پەڕیەوە. ئەم چۆمە بە ڕاز ئاوەرناوی گۆڕدرا، نەک ترۆری گاوماد بە دەستی داریوش نەی توانی ڕیشەی ڕەچەڵەکی ماد، واتە سالارەکان کوێرکاتەوە بگرە درێژەدەرانی ڕیبازی ترۆری نەقش هەڵکەندراو لە بیشتون واتە کۆماری ئێسلامی بۆ گەیشتن بە مەبەستە شکست خواردوەکانیان سەریان وە بەردی ڕەقی شاخەکانی کوردستان کەوتوە.

مەرگی سالار خەلکی گۆمەتە = گاومادئەوەتە لە قاڵبی نەوەی چەند هەزار ساڵ دواتری دا توانیویەتی هەم ئەو خۆشەویستیە نۆژەن بکاتەوە و هەم گیانی نیشتمان پەروەری وەک کاڵا کەی گاومادمەتابکاتەوە تەن پۆشی ڕۆحی هەزاران گەنجی نیشتمانەکەی. تا ئەو سەرفرازیانە دیسان وەک فەرموودەکەی خانای قۆبادی بخاتەوە بیر گیا لە سەر بنجی خۆی شین دەبێتەوە.

مەڵبەندەکەی گاومادی کۆن و سالاری ئەم سەردەمە بە گوێرەی بەردەنووسی تەنگیوەر” .تەپەی تووبرەڕیز. ئەکاشە و کاشتەر. بێڵەوارمەسکەنی بڵ” .ڕازاوەر یادگاری زەردەشت. قەڵای ماتێ/گاوکاد، پاوە. زۆر ئاساییە ئەو ڕاستیە جارێکیتر سەڵا بدات کە؛ خام خەیالن ئەو دەسەڵاتە ملهۆڕانە پێیان وابێت دەرەقەتی ئەم مێژوە دێرینە بێن.

سدێق بابایی 

1جواد مفرح کهلان. مێژووی ئێران کەمبریچ؛ کاسیان ژیاری سەدەی١٢تا ١٨ کاسای.Casai. cassieten. Cassites.Kassi.Cassitiros

2 گیرشمن

3 دەوڵەتشایی . کوههای ناشناختە یا جغرافیای غرب ایران. کرماشان