"an independent online kurdish website

بەیانە و لە خەو هەستاوم هەر وەک عادەتی هەمیشەییم چوومە سۆراغی نیشتمان تا هەواڵێکی بزانم. هەواڵی کوردی کۆڵنەدەر .

 ژیانی پڕ لە ئێش و دەردی سەر. کوردستان داگیر کراوە، ڕۆڵەکانی دەربەدەرن و دور لە زێدەکەیانن. ئەو ئازار و مەینەتە بۆتە بەرنامەی ژیانیان . یان بەنـدین یان دەسبەسەر، دور لـە زێـدو دەر بەدەرن .ئەوانەش کە بەڕواڵەت ئازادن ، لە بەر کۆنتڕۆڵی جاش و جاسوسان بە تەواوی لە ژیـان نـاڕەحەت و نـیـگەڕانـن.  جـێی شانازیە کە لەو ژیانە تال و پڕ مەینەتیەشدا ڕوحیان هێندە بەرزو بەهێزە ،ناهومێدی زەفەریان پێنابا ،هیوای دوا ڕۆژیان هێندە بەلاوە  پیرۆزە هـەر گیـز فـەرامـۆشی ناکەن و دەگەڵ هیچ شتێک نایگۆڕنەوە . بـەڵام جـێگای داخە بـە ژەهـری بـڵاو کراوەی دوژمـن دەرمـانـداو کراوین، نەخۆشیەکمان گرتوە  هەرچی دەکەین عیلاجی نایە . دوژمنمان  لێبۆتە دۆست و خۆییمـان لـێـبـۆتە بیگانە !! بـەڕاستی دەردێکی گرانـە. یەک نەگرتویی سەرباری هەمو دەردانە. بەڵام هیوابـڕاو نابین ، چونکە هیوا تێشوی ژیانە .

گلەیی لەکەس ناکەم ، پەنا بۆکەسیش نابەم .من ڕۆڵەی کوردستان وکورد زمانم، خاوەنی زێدو نیشتمانم  کلتوروکەلەپوری تایبەت بەخۆم هەیە ،هەرچەند ڕێگەی  خوێندنی زمانی دایکم نەبوەو نیە بەڵام بەشی خۆم دەیزانم . سەرم بەرزەو نەوی ناکەم .ڕێگام ڕاستەو لێێ لانادەم . هیوام بەرزە و قەت نانەوێی ، ڕاستەڕێم قەت لێون نابێێ. دوژمنی خـۆم بـاش نـاسیـوە ، لـەو خـراپـترم نەدیوە ، خوێن مژێکی بێبەزەیە ، لەکوشتنی کورد سڵ ناکا. بەو خەیاڵە کە نەی هێڵێی ، لەهیچ تاوانێک لانادا. بەڵام باوانیان چۆن ڕۆین ، ئەوانیش هەر بـەجێێ دێـڵـێن . جەبری مێژوو گەلێک داد پەروەرە  جینایەتکاران سەزا دەداو نایانهێڵێی .

من ڕۆڵەی ئەوکوردستانەم دەڵێێ بەهەشتی خوایە ، هەرچی نەفس حەزی لێبکا، بە پێی فیلانی  تێدایە.  هـەرچی چاکە و هـەرچی جـوانە لەو کوردستانە هەمانە، مخابن ئێستا لە ژێر دەستی داگیر کەرانە . خەباتی گەڵ  بۆ ڕزگاری، بەردەوامە و بێی وچانە . بە بیرم نیزیک سەد ساڵە  گەلمان قـوربانی بـۆ دەدا. ناسرەوێێ تا سەردەکەوێی، ئەوە پـڕۆسەی ژیانـمـانە. ئۆقـرەو ئاراممان لێبڕاوە ، زێدمان لێێ داگیر کراوە. کچ وکوڕو خوشک برا، بەند کراون ، لەدار دران. ماڵ کاول بون  مەزرا سوتان، بۆتە شەڕی مان ونەمان. کۆچ لەو شارە بۆ ئەم شارە، لەگوندیش هەر دەبنە ئاوارە. تاڵان دەکڕێن برسیوتونی بەڵام ڕوحیان هەر بەهێزە دانامێنن،  تۆوی ئازادی دەچێنن . دوژمـن هـەر چەنـدە بـەهـێـز بـێی، بـێی شک گەل تێکی دەشکێنێ. تەسلیمی دوژمنان نابن چونکە باوەڕیان ئاوایە : مردن لەڕێی ئازادیدا  ژیانێکە قەت دوایی نایە. بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێین تاخۆمان ڕێک دەخەینەوە ، لە پێشتر گەلێک بە هێزتر وڵامی دوژمن دە دەینەوە.  ژیـرانـە بـڕیـارمـان داوە یان سەرکەوتنە یانە نەمان ، دنـیـایـەکی بـێی ئازادی مـردنـە، پـێیی ناڵێن ژیان . دەگەڵ ئەو هـەمـو تـاڵیانە ،هـیـوامـان بـە شیرنی ژیـانـە .خەبـاتەکە  بەردەوامە ، ئاڵاکە هەر شەکاوەیە ، سرودەکە هەر دەکوتـرێی ، بـاکەس نـەڵی کورد مـردوە. سرود ڕەمزی نەتەوەیە .ئەوەی دەیڵێی پێشمەرگەیە . واز لە تێکۆشانی ناهـێـنێ،  ڕۆلەی ئەو کوردستانەیە. لەداواکەی دەست هەڵناگرێێ ، یان دەمرێی یان وەدیی دێنێ. نرخی  ڕزگاری گرانە ، پێشی بـمری هەر ژیانە. هیواوهومێد وگڕو تین، پارێزەرن بۆ ژن و ژین . ئاڵای خەباتت بەدەستە بەری مەدە ڕامـەوەستە ، زۆر شێلگیر بە وخۆڕاگربە سڵ مەکە لە مەرگ ونەمان، پێشمەرگە ڕەمـزی ژیـانە و ئازاد کەری  کوردستانە . شۆڕشگێڕی ڕاستە قینە ، واز ناهـێنێ ماف ئـەستێنە. شەهـید بێی لـە ناو سەنگەردا، یـان دەر بـەدەر بـێـو دور وڵات. سـەری بەرزەو پێگەی بڵیند ، بوتە  قوربانی نیشتمان . ئەومەرگە بۆ خۆی ژیـانە ، بـەردەوام لە سەر زارانە. فەرامۆش  ناکرێی بزانە ، ئەو قوربانی نیشتمانە. 

ئـازادی  نیشتمـان و سەربـەخۆیی. نـیعمـەتـێکی گەورەو ئـاواتێکی بەرزە. وەک ئاوی حەیاتن بۆ ژیان. بێگومان ئازادی نیشتمان بەرانبەرە بەژیان ومانی گەلێک   بـایخی بە هـیـچ حیسابـگەرێک نا قەبـڵـێـنـدرێ، بـۆیـە ئـەستاندنەوەی لە دوژمنی هار،کارێکی هەرواهاسان نیە . ئەوانەی بڕیاریان داوە بۆ ڕزگاری بەردەوام بن دەستیان لە هەمو خۆشێکی ژیـان شـوشتـوە. ژیـانیان  نەزری ئازادی گەلەکەیان کردوە. دەبێی ئەوەش بڵێم :وەزعیەتی جوغڕافی کوردستان جۆرێک هەڵکەوتوە   لە هەرچوار لاوە بە هێزێکی داگیر کەری جینایەتکاری دورلەهەمو خەسڵەتێکی  مرۆڤانە گەمارۆ دراوە.زلهێزانی گەورەی ئەم دنیایەش بۆیە واگەورەبون چونکە  ڕژانی خوێنی گەلانی چـەوساوە دەستـمـایـەی  ژیـان و سەرداریانـە . ئـەوانـە لە بەرژەوەندی خـۆیـان دەگەڕێـن ، وەدەست کەوتـنـیـشی بـەقـێـمەتی گیانی گەلانی چەوساوە زۆرهەرزانە. بە باوەڕی من هۆی ئەو هەمو نەهاتی و دوا کەوتنەمان  تەنیا و تەنیا یەک نەگرتوییو دژایەتی یەکتریمانە .کاتێی گەلی کورد یەکگرتوبێی دەبێتە هـێـزێکی بەهـێـز کە تـای تـەرازو بەلای خۆی دا دادەشکێنی ، سەرنج  و پشتیوانی ئەو زلهێزانەش بەهاسانی وەدەست دێنێ .

بەداخەوە ئەو کوردستانەی دەڵێی بەهەشتی خوایە ،کراوەتـە جـەهـەنـدم بـەهـۆی ناکۆکی ودوبـەرەکی وجـاروبـار بـەگژ یەکـداچـونی خۆمـانـە. بـۆ حـیـزبـە کانی کوردستان  بە گشتی و ڕۆژهەڵات بـە تـایـبـەتی تـەنـیـا ڕێـگای دەرباز بون لەو تەنگژەیەو خۆ پاراستن لە بەرپرسیاری مێژویی هـەر یەک گرتن و هـاوکاریـیە. دیارە هەرحیزبێک خەت وڕێبازی خۆی هەیە، بەڵام رزگاری کوردستانو کورد  لە سەرەوەی هەمو ڕێو ڕێبازەکانە ، بـەو مانایـە ئەرکی شۆڕشگێڕی و ویژدانی ومرۆڤانەشیان ئەوەیە  بەرژەوەندی حیزبی بە قوربانی بەرژەوەندی ولات وگەل  بکەن. دڵنیام جێگای ڕێزوموتمانەو خۆشەویستی ئەو گەلە ئەو کەس و حیزبانەن  خۆیان دەکەنە قوربانی . ئەوانەش کە توانای ئـەو فـیـداکاریـان نـیـە ، نەک نابێی چاوەڕوانی  ڕیزوپشتیوانی بەڵکو دەبێێ وڵامدەری خوێنی شەهـیدان وئەو هـەمو ماڵ ویرانی و نەهامەتیەی گەل بن .

براتام   مەلائیبڕاهیمی مەجیدپور   ٣٠ ڕەزبەری ٢٧٢٤ کوردی

٢١ / ١٠ / ٢٠٢٤ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی