Hoppa till innehåll
Hem » عومرێ بۆری ڤەناگەڕە!، کۆمەڵێک بوویەری ژیانی هاوڕێم کاک ئەنوەر کۆهەنساڵ، کاووس عەزیزی

عومرێ بۆری ڤەناگەڕە!، کۆمەڵێک بوویەری ژیانی هاوڕێم کاک ئەنوەر کۆهەنساڵ، کاووس عەزیزی

 نووسینی کۆمەڵێک بوویەری ژیانی هاوڕێم کاک ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێرینی دێمۆکراتە  و منیش وەک هاوڕێ  وهاوخەباتی کاک ئەنوەر کە نووسینەکەم خوێندەوە  پێم حەیف بوو نەخرێتەوە  نێو ئارشیوی ماڵپەڕێ پێشمەرگەکانەوە. بۆیە هاتم بە پی دی ئێف خستمە سەر ماڵپەڕ تا خوێنەران بتوانن بیخوێننەوە و  .چێژی لێ وەرگرن.

جوانیی ئەم نووسینە ئەوەیە کە  هەم کۆمەڵێک بوویەری تاڵ و شیرینی ژیانی مناڵی، دەورانی قوتابخانە، کار و ئەوینداریی نووسەرە و لە نیهایەت دا ڕەفتاری چەند جاشێک لە گەلە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر.

نووسینەکە بە زاراوەی کرمانجیی سەروو و بە پیتی لاتینی یە و نووسەر بە جوانی دایڕشتووە و بوویەرەکانی بە دوای یەک دا  و وەستایانە هێناوە تا کۆتایی.

هیوادارم کاک ئەنوەر تەندروست و تەمەن درێژ بێ و بەردەوام بێ لە نووسینی بەرهەمی وەها پڕ لە تاڵی و شیرینی کە هەردووکیان دوو لایەنی لێك جیانەکراوەی ژیانی مرۆڤەکانن.

کاووس عەزیزی

لێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی فایلەکە

Emrê borî venagere