"an independent online kurdish website

 هەموو حیزب و رێکخراوێک بەرنامە و ئەساسنامەی خۆی هەیە ، وەک میکانیزمی پەیوەندیی بەینی ئەندام و ئۆرگانەکانی ئەو ڕێکخراوە بۆ خەبات و تێکۆشانی سیاسیی خۆی. هەروەها ئائینامەکانی .کاریی ڕێکخراوەکەش بۆ شێوەی کار و دابەش کردنی ئەرک و سەلاحیەتەکان هەیە

 پەسند کراوەکانی نێوان کۆنگرەکان بۆ داهاتووی هەر حیزب و رێکخراوێک کار پێکراو دەبن. جا لێرەدا هەر بیروبۆ چوونێکی جیاواز لە چوارچێوەی ئەم پەسندکراوانە چ لە بەرنامە دا بێت ،یان لەچوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆدا بێت دەکرێ لە کۆرو کۆبوونەوەی ئۆرگانەکانی حیزبی دا قسەو باسیان لە سەر بکرێ، سرنج و پتشنیارەکان بۆ کۆ بکرێنەوە بۆ کۆنگرەیی داهاتوو حیزب یان رێکخراو، بخرێنە بەر دیدو بووجوونی ئەندامانی کۆنگرە بو تاوتوێ کردن و چارەسەر کردنیان بێ ئەوەیی ئەم بیروبۆچوونە جیاوازانە ببنە هۆکاری لەنگ بوون یان راوەستان و دابران لە ئۆگانەکانی حیزبی یان رێکخراوەیی دا. لە دەرەوەی ئەم مێتۆدو مێنتالیتە پەسندکراوانە،هەرجیاوازی و بۆچوونێک کە ببێتە هۆکاری دواکەوتن یان لاواز بوون و دابڕان لە چوارچێوەی ڕیزەکانی تەشکیلاتی ئەو حیزب یا رێکخراوە،دەچێتە قالبی پاراستن و دەستەبەر کردنی بەرژەوەندیی شەخسی ،یان گرووپ و ناوچەگەرایی و زاراوەگەرایی و ژێرپێنانی بەرژەوەندیی گشتی ،حیزبی و رێکخراوەیی. بۆ نموونە، ئەم دابرانەی ١٤ سالی رابردوو ،لە دوایی کۆنگرەی ١٣ی حیزب دا رووی دا هیچ هۆکارێکی سیاسی،بیروبۆچوونێکی جیاوازی سیاسی لەسەر بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب نەبوو. ئەوانە ی دابران و لە حیزب جیابوونەوە بە هەمان ناونیشان و بەرنامەی حیزب،بەس بە هندێک دەست کاری کردنی لۆگۆی حیزب و گۆرینی شاخێک بۆ ٤ شاخ و چەپ و راست کردنی گولە گەنمی ناو لۆگۆی حیزب کۆتایی هات. بە لام ئەوەیی جێگای نیگەرانییە ئەم بیروبۆچوونی جیاواز لە نێو بزاڤی کورد دا نەبوونەتە هۆکارێکی باشتر بوون یان دەولەمەند بوونی بەرنامەی کار و تێکۆشانی سیاسی و تەشکیلاتیی بزاڤی کورد تا ئێستا،بەلکوو بوونەتە هۆکاری لەنگ بوون یان راوەستان و بچووک بوون و هەر لە لاوازی دا قەفیس مانەوەی بزاڤی کورد لە کوردستاندا . با زۆر دوور نەچین ،لە چوار دەیەی رابردوو دا ئەگەر نموونە وەرگرین لە رۆژهەلاتی کوردستاندا چەندین جار لە ژێر ناوی بیروبۆچوونی جیاواز لە حالێک دا زۆربەی ئەم بیروبۆچوونانە سیاسی نەبوون بەقەدەر ئەوەی ئیدارە و بەرێوەبردنی بن. خەلکانێک لەژێر ناوی بیروڕای جیاواز ،نە بۆ باشتر کردنی ڕەوتی خەباتی سیاسی تەشکیلاتی بزاڤی کورد لە چوارچێوەیی بەرنامە و ئەساسنامە پەسند کراوەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەکان دا،بەلکوو بۆ گەیشتن بە هندێک ئامانجی شەخشی،گرووپی ،ناوچەگەرایی و بگرە زاراوەگەرایی بزاڤی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بەو دەردەیان بردووە کە ئێستا دەیبینین. حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کە ساحبیی یەکەمین سەروەریی وەک دامەزراندنی کۆماری کۆردستان بوو کە دەبوو قسەی یەکەمی کردبا و ڕۆڵی سەرەکیی گێرابا لە نێو بزاڤی کورد لە هەموو روویەکەوە، بە داخەوە ئاوا پارچە پارچەیان کرد و بچووکیان کردەوە و بوونە هۆکاری دڵ سارد بوونی ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە و خەلکی کوردستان . ئێستا لە حالەتێک دان کە ساحبیی قەراری خۆیان نین و لەوپەڕێ بێ دەسەڵاتیدان. ئەوەی ئەمرۆش هەیە لەنێو بزاڤی کورد لە رۆژ هالاتی کوردستان نە بیرورایەکی جیاوازە بۆ بە هێز کردنی دێمۆکراسی ناوخۆیی حیزب ، نەش بۆ باشترکردنی خەباتی سیاسی و تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران، بەڵکوو خەلکانێکن پۆستەکەی خۆیان پێ بە دڵ نیە و هندێکیش پۆستەکانیان وەک جاران نەماوە هەول دەدەن بەرگێک کە خۆیان دەیانەوێت بۆ بەری حیزب بدوورن. لە کۆتایی دا هیودارم هەولی ئەوە بدەن تا بەرگی یەکگرتنەوە بۆ هەر دووک بەشی حیزبی دێمۆکرات بدوورن کە زەرورەتێکی هەنووکەیی گەلی کوردە لە رۆژهەلاتی کوردستان .با ئەم هێز و پوتانسیەلە کەلەرۆژ هەلاتی کوردستان و دەرەوەی کوردستان هەیە وە سەر یەک بخرێ بۆ بەرەوپێش بردنی خەباتی کورد دژی رێژیمی ئاخۆندیی ئێران . گەلی کورد ئەو یەکریزیەی دەوێت لە لایەنەکانی بزاڤی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان و هەر دووک بەشی حیزبی دێموکرات و هەر بەوەش شاد و خۆشحاڵ دەبێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی