پێش ئەوەی حیزبوڵڵای لوبنان کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا راگەنەنێ، سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانیدا راگەیاند بوو، حیزبوڵڵای لوبنانیش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، کە دوێنێ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەر هێرشێکی ئیسرائیل کەوت.
کوژرانی نەسروڵا لە دونیادا دەنگی دایەوە و بەتایبەت زەربەیەکی قورس بوو، بەر بەرەی موقاومەت (بەرەی بەرگری) ئێران کەوت. لەم ماوەیەدا ئیسرائیل سەرجەم بەرپرسانی گەورەی حیزبوڵای کوشت و هەروەها بە هۆی تەقاندنەوەی پەیجەر و بیسیمەکان سەدان کەسی لێ کوێر و بێدەست کردن و سەروی 40 کەسیشی کوشت.
کوشتنی حەسەن نەسروڵا، خامنەیی و حکومەتەکەی تۆقاند و هەر بۆیە بوو نەوێرن دوای کوشتنی سمایل هەنیە لە تاران هیچ هەڵوێستێکیان هەبێ و وەک رێوی کلکیان لە گەڵۆزیان نا و تەنیا بە چەند وشەیەکی ترۆیینەی قەناعەتیان کرد. ئێران عەڕەبی لایەنەگری خۆیان (حەماس و حیزبوڵایان) بە تەواوی بە کوشت دان و خۆشیان لە دوورەوە چاویان لێ دەکەن. بڵێی رۆژێک بێ عەڕەبەکان وەخەبەر بێن و بزانن کە ئێرانی ئاخوندی دۆستیان نیە.
ئاخوندەکان ئەوجار ناوێرن قسە پووچەکانیشیان بکەن.
**
وشە – سۆران عەزیز : هەڵوێستی حەسەن نەسروڵا لەبارەی كورد و ریفراندۆمی سەربەخۆیی چی بوو؟
لە سەروبەندی ریفراندۆمی باشووری كوردستان، ئەوانەی بە پلەی یەكەم دژی بوون، گرووپەكانی سەربە ئێران بوون، لە عێراق، لبنان و فەلەستین، زۆرینەیان بەڕەهایی دژی ئەو مافەی كورد وەستانەوە و بەمەترسییەكی ڕژدیان بۆ ناوچەكە دایە قەڵەم.
لە پێش هەموویانەوە حەسەن نەسروڵای سەرۆكی حزبوڵای لبنان رای گەیاند، ئەو كارەی كوردەكان دەیكەن دەستی دەرەكیی لە پشتە، دەستێكە بۆ شێواندنی ناوچەكە، بۆیە پێمان وایە مەترسییەكی نوێیە بۆ وڵاتانی ناوچەكە، “ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە”.
نەسروڵا هەر خۆی نا، هەموو گرووپەكانی بەرەی مقاوەمە لە ناوچەكەدا دژی ریفراندۆم كە مافێكی ڕەوای كورد بوو وەستانەوە و ئەوەی پێیان كرا كردیان، دواتر هەر بە پاڵپشتیی ئەم گرووپانە فشارێكی زۆری سەربازی و سیاسی و تەناهی و ئابووری لەلایەن عێراقەوە خرایە سەر باشووری كوردستان.
ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 25ی نۆی 2017 ئەنجام درا و كورد بە رێژەی 93%ـی دەنگی بەڵێی پێ دا، كورد ویستی لەو رێگە دیموكراسییەوە بە دنیا بڵێت: دەمانەوێت وەك نەتەوەیەك ئازادانە بڕیار لە مافەكانمان بدەین.
هەر ئەوكاتیش سەرۆك مەسعوود بارزانی رای گەیاند، “كاتی ئەوە هاتووە كوردی عێراق لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات”.
پێشتریش نەسروڵا و گرووپەكەی دەستیان هەبوو لە شەهیدكردنی د. سادق شەرەفكەندی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵات لە بەرلین، هاوكات دەستیان لە سەركوتكردنی خۆپێشاندانەكانی كوردانی رۆژهەڵات بەتایبەت لە كرماشان هەبوو.
دژایەتی نەسروڵا و بەرەی مقاوەمە بۆ كورد بەتایبەت لەكاتی ریفراندۆمدا پێیان وابوو، كورد ڕێگە لە پڕۆژەی هیلالی شیعە لە ناوچەكە دەگرێت و شادەماری ڕێی گرووپی بەرەی مقاوەمە لە ناوچەكەدا دەبڕێت، بۆیە بەهەمووهێزیان دژی وەستانەوە.
ئەمڕۆ دوای حەوت ساڵ، بەشێكی زۆر لەو سەركردانەی لە ناوچەكەدا دژی ریفراندۆمی باشووری كوردستان بوون لەناو چوون، دیارترینیان قاسم سلێمانی و ئەمڕۆش حەسەن نەسروڵا كە لە هێرشێكی ئیسرائیل لە بەیرووت لەگەڵ زۆر لە سەركردەكانی بەرەی مقاوەمەدا كوژران.
وشە – سۆران عەزیز
مجری خبر در کانال المیادین