Hoppa till innehåll
Hem » هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوە دوهەم هێرشی ئێرانە، وەک رێکەوتنی ژێر بە ژێر یان تەڵە دەچێ، ساڵە نەڵۆسی

هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوە دوهەم هێرشی ئێرانە، وەک رێکەوتنی ژێر بە ژێر یان تەڵە دەچێ، ساڵە نەڵۆسی

ئەمڕۆ 2024/10/01 لە کاتژمێر 7.5 ی هێوارێ ئێران جارێکی تر هێرشی هاژەکی (مووشەکی) کردە سەر ئیسرائیل. لەم هێرشەش دا وەک هێڕشەکەی شەممە، 13-4- 2024 کە ئێران لە رێگای درۆن و هاژەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

بە پێی مێدیای ئیسرائیلی پارچە مووشەکێک بەر فەلەستینییەک کەوتووە و کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون. واتە لێرەەشدا هەر فەلەستینی بوو بە قوربانی.

هێڕشی ئەو جارەیان بە قسەی سپای پاسدارن بە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، حەسەن نەسروڵڵا و عەباس نیلفرووشانە. هێرشی پێشتریشی دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا، 7 کەس لە بەرپرسانی نیزامی سوپای قودس کوژران.

لە هیچکام لەم دوو هێرشانەدا ئێران سەرکەتوو نەبوو. لە هەر دوو کاتیش دا دەوترێ کە پێشتر ئەمریکا و ئیسرائیل ئاگادار کرابوونەوە و شوێنی هاژەک بارانەکەش دیار کرابوو.

ئاخوندەکان بەم هێرشەیان خۆیان خستە تەڵەیەک کە ئیسرائیل بۆ دانانەوتنەوە ، ئەم جارە ئیسرائیل دەستی ئاوەڵا ترە کە هێرش بکاتە ئەو شوێنانەی کە خۆی دەی هەوێ و دوای ئەم هێرشەش هێندەی دیکە ئەمریکا یارمەتی نیزامی پێشکەشی ئیسرائیل دەکا.

لەم دوو هێڕشەدا وەک باسم کرد ئیسرائیل هیچ زەربەیەکی نەخوارد و ئێرانیش ئەو هێڕشەی بۆیە کرد بە عەڕەبەکانی دۆستی بڵێ من دوژمنی ئیسرائیلم و ئەوەی دەڵێن ئێمە ئێوەمان بە ئیسرائیلیەکان فرۆشتووە وا نیە. ئیسرائیل ڕۆژانە لێیان دەکوژێ و زەربەی قورسیان لێ دەدا ئەوانیش چەند مووشەکی کارتۆنی دەنێڕن. کە زیانیان نەبێ. زۆرتر وەک رێکەوتنی ژێر بە ژێر دەچێ یان تەڵەیەکە کە ئاخوندەکان زوو یان درەنگ تێی دەکەون و زەربەی قورس دەخۆن ئەویش وێران کردنی بنکە ئەتۆمی و نەوتیەکانی ئێرانە.