Hoppa till innehåll
Hem » ناوی ئەو هاوڕێیانەی لە رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران دا خزمەتیان کردوە، کاووس عەزیزی

ناوی ئەو هاوڕێیانەی لە رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران دا خزمەتیان کردوە، کاووس عەزیزی

سوپاس هاوڕێ ڕەحمان نەقشی، دەمێک ساڵە ئاگام لە خەبات و جیدیەت و تێکۆشانی ئەو مرۆڤە خۆ نەویستەیە. ئەو ئاگاداریەشم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە کاک ڕەحمان، ساڵانێک لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە پاریس کاری ڕاگەیاندنی فەرمی حیزبی دەکرد و دەمزانی کە بەڕێزیان یەکێك لە تێکۆشەرە ماندووەکانی ئەوکات و ئێستای حیزبن.

چەند ساڵێکە دەبینم کە کاک ڕەحمان زۆر بە جیدی خەریکە بابەت و وتوێژی کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتی و میدیاکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە گشتی هەموو کوردستان  بە هەوڵ و هیمەتی خۆی کۆ دەکاتەوە و دەیانکاتە کتێبی ئانڵاین بە بێ هیچ بەرابەرێک، یان تەنانەت داوای لێكرابێ.

ماوەیەک پێش کاک ڕەحمان لە فەیسبۆک  پی دی ئیفی بەشێک لە وتوێژەکانی هاوڕێ کاک مستەفا هیجریی بۆ ناردم و  لە هەمان کاتیش دا داوای فایلی ئەو نووسراوەیەی منی کرد کە لە سەر ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران نووسیبووم و منیش بۆم نارد.

ئەوە ئێستا دەبینن کە کاک ڕەحمان چەندە بە سەلیقە و بە جوانی بابەتەکەی بە شێوەی بڵاوکراوەیەکی ئانڵاین دروست کردووە  و جوانیی پێ بەخشیوە.

من نازانم بە چ زمانێک سوپاسی زەحمەت و ماندووبوونی ئەو مرۆڤە دێمۆکرات و ماندوو نەناسە بکەم. نەک تەنیا لەبەر ئەوەی کە نووسینەکەی منی چاک کردووە، بەڵکوو سوپاس لەوەی کە سەدان و بگرە هەزاران بابەتی کەسایەتیەکانی وەک مامۆستا حەسەن زادە، کاک مستەفا هیجری، کاک خالید عەزیزی، کاک عەبدولا حیجاب و…………….  زۆر یەک لە کەسایەتیە دیارەکانی نێو بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات و بگرە پارچەکانی تری کوردستانی  کۆکردۆتەوە و دایڕشتوونەتەوە و ئێستا لە بەر دەستی خوێنەران دایە.

سوپاس کاک ڕەحمانی هێژا

مەمنوونم لەو هەموو زەحمەتەی جەنابتان،

هەربمێنێ بۆ نەتەوەکەمان

کاووس عەزیزی. دانمارک

١/٧/٢٠٢٠

…..

لە خوارەوە کرتە بکە

 ئەو هاوڕێیانەی لە رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێراندا خزمەتیان کردوە