Hoppa till innehåll
Hem » کارەساتی دڵتەزێنی ناوچەی مەڕەخێڵ، شوێنی تەقینەوەی مین هیچ چەشنە مەترسیەکی مینی لەسەر نەبووە،  مەنسوور ئیراندوست

کارەساتی دڵتەزێنی ناوچەی مەڕەخێڵ، شوێنی تەقینەوەی مین هیچ چەشنە مەترسیەکی مینی لەسەر نەبووە،  مەنسوور ئیراندوست

ڕۆژی هەشتی پوشپەر  سێ لاوی بەهەست و نیشتمانپارێز خۆیان کردە قوربانی سەوز مانەوەی دار بەروەکان.

کارەساتێکی جەستە  هەژێن و پڕ ئازار کە دڵ و دەرونی هەموو نێشتمانپەروەرانی داگرت و خەمباری کردن.

لەگەل دەربڕینی خەم و پەژارەمان خۆمان بە بەشداری هەموو خەمخۆرانی ئەم کۆستە بەگشتە و بنەماڵە و ئازیزانی شەهیدان بیلال ئەمینی٫ موختار خەندان و یاسین کەریمی بە گشتی دەزانین و هیوای ئارامی بۆ هەمولایەک.

نامرن ئەوانەی لە دڵی میلەتا ئەژین

لەگەل ئەم پرسەنامەیەدا بە پێویستم زانی وێنەی شوێنی ڕوداوەکە و کورتە ڕونکردنەوەیەک بخەمە بەر دیدی خوێنەران.

پاش شەڕی پاوە و فتوای جەهادی خومەینی هەژدە گوند لە نۆزدەگوندی ناوچەی ئێناخی چۆڵ کران و شازدەگوندی ناو ئەم وێنەیە تا ئێستاش بە چۆڵکراوی ماونەتەوە  و دانیشتوانەکەی نیشتەجێی ئۆردوگای سەریاس کراون  کە بریتین لە: ۱- هێرتا ٢- ماسان ٣-  مەڕەماران٤- ژاڵەی سۆسمان بەگ ٥- ژاڵەی ڕەخمانبەک ٦-ژاڵەی قوباد بەگ ٧ لانەوان ٨-وارامچێ ٩- هەنجیرگ ١٠ پشت نەیجە ١١- مەڕەخێڵ ١٢-تەرگاران ١٣-گیڵەکۆن ١٤ -بانیە  ١٥ -مەرەسان  ١٦-زی

پاش دەسپێکردنی شەڕ  و داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن جاشەکانەوە  ناوچەکە بوو بە مۆڵگەی جاشەکان و دەیان مۆڵگەی لەسەر جادەی سنوری پشت ئاوی سیروان لێ دروستکرا کە بە گشتی ناوچەکایان خستبووە ژێر چاوەدێری و نێوان جادەکە و ئاوی سیروانیش بوو بە مەیدانی مینی بەربڵاو.

هێمای سور شوێنی ڕوداوەکەیە کە دەکەوێنە نێوان ژاڵەی ڕەحمان بەگ و  ژاڵەی هۆسمان بەگ

هێڵی سپی ژێر هێما سورەکە ڕوباری سیروان و هێڵی بەناو سنورە و  هێڵی سپی سەرەوەی هێما سورەکەش جادەی سنوری دوو ئاو دڕۆڵەیە.

کاتی خۆێ ئەم شوێنە گوزەری هاتوچۆی پێشمەرگەکانی   لکی شەهید موستەفا بوو و چەندین شەهید و بریینداری تەقینەوەی مینمان هەبوو لەم دەوروبەرە٫ بەڵام شوێنی تەقینەوەی مینی ئەمجارە هیچ چەشنە مەترسیەکی مینی لەسەر نەبووە  و کۆتاییەکانی ساڵی ۱۳۹۱  بۆ دواجار بۆخۆم ڕێنوێنی تیمێک بووم لە چون و گەڕانەوەماندا بەو شوێنەدا٫ تەقینەوەی مینی ئەمجارە٫ نەک یەک دانە بەڵکو چەند دانە جێگای  گومان و لێوردبونەوەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب، لەمەڕ شەهیدکرانی ٣ ژینگەپارێز لە ئاگرتێبەردانەکانی ناوچەی پاوە

فایلی صوتی و افشاگری‌های ‎#مختار_خندانی