"an independent online kurdish website

ئاشنام، کۆنە هاوڕێی لانەواز! مەڵبەندی پیران، کیژانی جوان، نیشتمانی خان، داروبەردی کوردستان، قژی هۆنیوەتەوە، سوروسپیاوی کوێستان، فرمێسکی باران دادەبارێنێت سرووشتی جوان،

قەندیل چۆپی دەکێشێ و سپیسەنگ و قەڵاتی شا سەریان دانواندووە بۆ ئازادیت بۆ بەرزی قامەتت. تۆ سەری دوژمنت نەوی کرد، ئەو جەلادانەی هاوڕێکانمانی لەسێدارەدا سەریان شۆڕ کردووە، دە وەرە هیچ بۆنێک خۆشتر لە بۆنی ڕۆژە سەختەکان نیە با بۆنت بکەم و لە ئامێزت بگرم تێر تێر، ڕابردووی تاڵ و خەفەتبار بیر بێنمەوە. ئاشنام تۆ ٢٨ سال چاوەرێی هەڵمژینی بۆنی ئازادیت دەکرد، من ٢٨ ساڵە بیری ناو بەندیخانە دەکەم، ئەزانی ئاشنام ئەم ئازادییەی کە ئێستا پێکانی بۆ هەڵدێنی زۆر لە بەندیخانە پڕ ئازارترە؟ ئەزانی تەنیا نیشتمان و خاک و خۆڵەکەی بوو سەروچاوی بۆ ڕاخستی و پێت لەسەردانا و بەخێرهاتنەوەی کردی؟ بەڵام ئێمە مرۆڤی کورد چمان هەیە بۆ ٢٨ ساڵ تەمەن، بەند، ئەشکەنجە، کورسیلەیەکی شکاو و تەخت و پەردەی سەر سینگت کە دەگەڵت ژیا، هاوڕێ، ئاشنام بنوارە کەس هەیە بۆ نیشتمان بگریت؟ کەس هەیە خوێن بۆ وڵات بدات؟ نا نا هەر هەموو بۆ پوول و پارە دەگرین و هەناوی نیشتمان دەبخشن بە دیاری، کە هاتیە لام دڵت لە سەر لپی دەستت دانێ، سەیری هەنگاوە بەبڕستەکانت مەکە چونکە بێ هێزن، چاوەکانت ببستە و زمانی بەڵێ بێنە گۆ، ساڵانێکە نەخێر لەو وڵاتە ناڕوێ و گیا و گۆڵی وڵاتیشم بێ بزوێن بوونە، تۆوی هەردی وڵاتم بێ گیانە ، ئاشنام لە ناو بەندیخانە بە دەنکە خورماو زەنگیانە مێژووت بۆ وڵات دەهۆندەوە و لە وڵاتی بێ ئاسۆت خەم و ئازار بۆ نەوە دەهۆنێوە،

  ئەوە من و ئەوەش تۆ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی