"an independent online kurdish website

پێشتر بە کورتی باسمان لە خەیانەت کردوە، بەڵام ئەوەندە خەسڵەتێکی پەست و بێزراو و زیانبارو دوور لە ئەخلاقی مرۆڤانەیە بـە نوسینی کتێبیش تەواو نابێ .

لەبەر ئەوەی زۆرینەی گەلەکەمان و مەڵبەندەکە بەگشتی بەکورد و فارس و عەرەب و تورکیەوە زۆرینەیـان خۆیـان بە موسوڵمان دەزانن، ئیسلامیش وەک دین بتەواوی و توندی نـەفریـن لە خەیانت دەکا و بە خراپترین خەسڵەتی مرۆڤی دەزانێ. بـۆیـە دەبێ بنوسرێ و بکوترێ تا لە بیر نەچێ و ئـەوەش کە فەرامـۆشی کردوە وەبیری بێتەوە. مخابـن لـەنـاو موسڵمانـانـدا خەیـانـەت بـوونی هەیە و بـەرچاویشە و حاشای لێناکرێ. داخوا جێی پـرسیار نیە، ئـەو شتەی دینەکەت دژایەتی دەکا و بە خراپی دەزانێ ئەتوو ئەنجامی بدەی؟! داخوا ئەوەی ئیمانی راستەقینە نەفرینی لێدەکا و تـۆش بـە نـاوی ئیماندار بەڕێوەی بەری خەیانەت نیە؟! بـا لە پێشدا ئـەوە بزانین خەیانەت بـرای بـڕبڕە پشتی هەموو خراپەکانـە. بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو ئەوانەیە کە لەو بـوارەدا چەنـدی دەزانـن و دەتـوانـن لەسەری بـڵێن و بنوسن و بە ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقی ئینسانی بـزانن. ئـەو سفەتـە پـەستـە بناسێنن و ئەو مرۆڤە دڕنـدە سفەتانە ڕیسوا بکەن، تـا کۆمەڵگاکەمان ئارامشی ڕووحی و جەستەیی بە خۆیەوە ببینێ.

خەیانەت ڕووداوێک نیە بیت و بڕوا ،بەڵکو خدەیەکە دەگەڵ بون و ڕەوتی زەمان دەڕوا. برینێکە قرتماغە دەکا بەڵام ساڕێژ ناکرێو سەر هەڵدەداتەوە. ئازارو کەلێنکەی وەک لێکردنەوەی ئـەنـدامێکی لەشی مرۆڤە کە جیگای پڕ نابێتەوە . خەنجەرێکی ژاراویە برینی قوڵ لە دەرونی مرۆڤ دەکاو دەرمانی نیە. زۆرینەی شارەزایـان پـێیانـوایـە ئەوانەی خەیانەتیان لێدەکرێێ ڕووحیان بـریندار کراوە. سەرئـەنجام خائینیش دەکەوێتە بەرهێرشی دەرونی خۆی، هەر چەندی بیشارێتەوەو ڕواڵەتی ئارام نیشان بدا ،ویژدانە گەنیوەکەی ڕوحە پەستەکەی هەرگیز ئارام نیە ،چونکە دەزانێ خەیـانـەتی بـەکەسانێک کردوە کە هـەرگیز خراپەیەکی لێنەدیون، تەنانەت بەزۆری دەگەڵ کەسانێکی دەکەن کە لێی نیزیکن و دۆستایەتیشیان هەیە . سەرئەنجام خائین دەگەڵ نەفسی خۆی لە کێشەیەکی توند دایە ،کەبـۆچی ئـەو کارەی کردوە ! خەیانەت لە تەواوەتی خۆیدا بەوە دەڵێن: کە ڕازێک ، شتێکی بـەنرخ ، یـان قسەو بـاسێک یـان کوتنی عەیبێک بـە ئـەمانـەتـەوە لەلای کەسێک کراوەو دانراوە کەچی ئەو ئاشکرای کردوەو لێی لەقاوداوە. بە پێی ئوسولی مرۆڤانەو پرنسیپی ئایینیش مرۆەکان لەواقعدا ئەمینداری یەکترن و نابێ خەیانەت بەیەکتر بکەن . نابێێ لە بەرانبەر خەتاو تاوانەکانیان بێدەنگ بن ،بەڵام ناشبی کەسایەتیو ئیعتیباریان خەوشدار بکەن .بەڵکو پێویستە هەڵەو پەڵەکانیان بۆ ڕاست کەنەوەو ڕێنوێنی و هاوکاریان بکەن . خواش لە قورعاندا فەرمویە: ئیمانداران بران . باشە بەکام قانونی دنیایە بـرا، دەبێێ خەیانەت لە بـرا بکا. خائن نـاتـوانێ و زۆر ئاستەمە ددان بە خەیـانـەتـەکەی دابێنێ ، بـەڵکو ئـەگەر بیهەوێی بـیدرکێنێ پـاساوو بیانوی بۆ دەدۆزێتەوە،کە لـە ڕاستیدا خەیـانـەت پـاساوی ـنیە. بـۆیەش وەخۆی ناگرێی چونکە دەزانێێ خائن لە نەزەری کۆمەڵگادا چۆنو چەندە پەست نەفرین لێکراوە ، کە دوای ددان پێدا هێنانیش ئیتر کەسایەتیو ئیعتیبارێکی نامێنێ و جێی موتمانە نیە ، دەزانێ ئەو ئیعتیبار لەدەست دانەو چووک کردنەی خۆی هەروا هاسانیە. دەزانێێ سەزای خـواو خەڵکیشی لەسەرە. خائین هەر زەربەی لە کەسایەتی خۆی نەداوەبەڵکو سات و سەودای بە کەسانیتریش کردوە . خائین هەرگیز سەرکەوتوو نیە ، ڕوڕەشێکی شکست خواردوە .مانای غیرەت وکەرامەتو شەڕەف و سەداقەت نـازانێێ ، شتـێک بـەنـاوی دڵ و دەرون نـانـاسێ ، هیچ خەسڵەتێکی مرۆڤانەی تێدانیە و بەکەسیشیەوەی ڕەوا نـازانێ . مـاڵی ویژدان و شەڕەفی وێـرانە ، هەستو سۆزی مرۆڤانـەی تێدانـەماوە . ویژدانی وەک شۆرەکات وایە لە دڕکو داڵ زیاتر لێی شین نابێ.

خەیانەت پردێکە خائن بـەوێـدا دەپەڕێتەوە تـا دەستی بگاتـە رازو نەهێنیەکانی کەسو کەسانێک تا بـۆ ئاغاو سەردارەکەی ببا ! ژارێکە بـەنـارەوا دەیـەوێی بـە نـاوی دەرمـان بـە گەروی کەسێکی دا بـکا . بەڕواڵەت دۆستتە بەڵام ئەوەی دەیکا دوژمنیش ئاوای ناکا ! بەخەیاڵ دڵسۆزە ،بەڵام ئاگر لە ژیانت بەردەدا.

دیارە خەیانەت جۆری زۆرن کە لـە داهاتـودا بـاسییـان دەکەین .لیرەدا بەو ئـایەتـە دوایی پێد ێنم کە خوا لـە سوڕەی غافر: ١٩ دا دەفەرموێی { خواش دەزانێێ کێ چاوی خەیانەتی بـڕیوەتە خەڵک و دەشزانێ چیان لەدڵدا هەیە .} مرۆی ئیماندار ئەگەر بڕوای بە باوەڕەکەی خۆی هەبێی دەبێی خۆی لەو قەدەغەو قۆرغانە بپارێزێ کە خوا بۆی دیاری کردوە. دەبێی بزانێێ خوا چاوەدێریەتی و ئاگای لە هەموو کردەوەو بیرو خەیاڵیشی هەیە ، لەکاتی خۆیدا لە هەموو کردەوەکان دەپرسێتەوە، کێ چاکی کردبێ پاداشتی خۆی وەردەگرێـو کیش خەتـاو خـراپـەی ئـەنجام دابی سەزا دەدرێ. لـە دنیاش خائـن وەک پـەستترین مرۆڤ چاوی لێدەکرێێ. هیوادارم ئـەوانـەی بـڕوادارن بەپێی ئیمانەکەیان و ئەوانەش کە بێبڕوان بە پێوەری ویژدانی سالم و خاوێن لـە ژیانی نـاو کۆمەڵگادا هەڵسو کەوت بکەن لـەو کردەوە دژە مرۆڤە خـۆ بپارێـزن و لە بەرانبەر خائنان دا بوێرانە ڕابوەستن .

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ١١پوشپەڕی ٢٧٢٠ ی کوردی

 ١ / ٧ / ٢٠٢٠ زایینی

خەیانەت، مەلا برایم مەجید پوور

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی