تێکۆشەری دێموکرات کاک قادر وریا نامەی ماستەری خۆی بە شێوەی فایل بڵاو دەکاتەوە.
پێشمەرگەکان: ئەوەی لە فایلی خوارەوە دا دەیخوێننەوە بەری ڕەنج و شەونخوونیی پێشمەرگەیەکی خاوەن ڕابردووی دەیان ساڵ ڕەنج وکوێرەوەری لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیەتی.
ئەو مرۆڤە ماندووی نەناسەی کە پێشمەرگە، کادری سیاسی، سەرکردە، ڕۆژنامەنووس، نووسەر، بێژەر، دەرهێنەری بەرنامەی ئەدەبی، خوێندکار و مامۆستا. هاوڕێ کاک قادر وریا تێکۆشەری دێموکرات بڕیاری داوە بۆ یەکەم جار نامەی ماستەرەکەی بە شێوەی پی دی ئێف بڵاو بکاتەوە کە شانازیی ئەوەش بە ئێمە وەک ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بڕایەوە تا بەرهەمی ئەو پێشمەرگەیەی کە لە زۆر مەیدانی پێشمەرگایەتی دا سوار چاک و ماندووی نەناسانە تێکۆشاوە بڵاو بکاتەوە.
زەحمەت و ماندووبوونی کاک قادر وریا هەڵگری دەیان بابەت و بگرە کتێبە . چوونکی ئەو بەڕاستی مرۆڤێکی جیاوازە و جیاوازییەکەشی ئەوەیە: لە پەنا کار و تێکۆشانی حیزبی و بەتایبەتی حیزبایەتیی لە سەردەمە ئاستەمەکان و لە جۆغرافیا ئاستەمەکان دا. ئەو هەرگیز و لە هیچ هەل و مەرجێکی دژواریش دا نە لە فێر بوون غافڵ بووە، نە لە فێڕ کردن، نە لە قەڵەم غافڵ بووە، نە لە خوێندن وەک قوتابی و بە گشتی ئەو کۆەڵەکەیەکی پەروەردە و پێگەیاندن بووە و هەیە لە ژینگەی کار وتێکۆسانی خۆیدا .بەو هیوایەی کە لە ماوەیەکی نەچەندان دوور دا تێزی دوکتۆڕاکەی بڵاو بکەینەوە.
هیوامان ساغی و سڵامەتیی هاوڕێ کاک قادر وریای هێژایە.