لە ماوەی ڕابردوو و بە پەسند و پشتگیریی ئاکادیمیای کوردی ، کتێبی (عەمەر خانی شکاک) لە نووسین و ئامادەکردنی بەڕێز محمد ساڵح قادری ، لە شاری هەولێر ڕەسەپسیۆنێک ڕێکخرا و کۆمەڵێک نووسەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامان و بەرپرسانی ئاکادیمیای کوردی،

کەسایەتیە سیاسی، کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی ئەحزابی بەشدار بوون و پەردە لە سەر کتێبەکە لادرا و وێڕای پێشکەش کردنی وتارێک لە لایەن نووسەری کتێبەکەوە، کۆمەڵێک کەسایەتی ڕا وبۆچوونی خۆیان دەربڕی .
ئەوەی خوارەوە بەشێکی کورت لە فیلمی ڕەسەپسیۆنەکەیە
پیرۆزبایی لە بەڕێز قادری دەکەین و هیوامان بەردەوامیی بەڕێزیانە لە نووسین و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە مەڕ مێژووی نەتەوەکەمان