"an independent online kurdish website

دەردی دەرمان نەکراومان زۆرن. ناکۆکی سیاسی،  عەشیرەتی،  ئـایـدئـۆلۆژی لەو دەردانەن کە پێیانەوە دەناڵێنین و تـا ئـەوڕۆش بـەردەوامـە. سیاسەتمان لێ بۆتە مەزهەب ئەگەر بێگۆڕین بە باری باشیشدا کافر دەبین.

عەشیرەتی کراسی حیزبی دەبەر کردوە و کاری خۆی دەکا! ئیدئۆلۆژیمان لـێـبـۆتـە قـورئان و یەک کەلیمەی زیاد و کەم بکەی لە ڕاستە ڕێگا لات داوە و ڕوتکردۆتە جەهـەنـدەم، هەرچی من دەیکەم هەر ئەو  دروستە و ئەوانیتر گشتیان غەڵـەتـن  بۆتە مۆدی ڕۆژ!! موتڵەقگرایی ( واتە هـەرخۆت پێ هەو بێی و کەسی دی نـا ) دەرگای لـە سەر داخـسـتـوین و نایکاتەوە. ئەو جۆرە بیر کردنەوە و هەڵـوێست گرتنە دۆزی کوردی بە تەواوی  گـێـڕاوەتـەوە بـۆ دواوە. سەرەکێترین هۆی سەرنەکەوتن و نەگەیشتن  بە ئامانجی  گەلەکەمـانە. مـخابن ئەوەی ئەو دەردە دەرمان دەکا و ئەو ناکۆکیانە چارەسەر دەکا،   بەرەیەکی یەکگرتوی یەک هێزو یەک بەرنامە یە، کە سەرکەوتنی شۆڕشەکەمان  مسۆگەر دەکاو بوونی نیە. هەرخۆم و کەسی دیکە نا! ئەوەی هەمانە حیزبی جیاواز، بـەرنـامەی دژ بـەیەک، یان دور لەیەک. داوا و هەڵوێستی هەڵنـەسەنگێندراو و یەک لایەنەیە .

تێکۆشان بـۆ رزگاری کوردستاـن داوای ئـایـیـنـێک یـان ئـیـدەیـەک نـیـە، شەڕی مسۆگەر کردن و پاراستنی ناسنامە و دابین کردنی مافی نەتەوایەتی گەلێکی چل میلیۆنی و بەرەو ڕو  بوون دەگەڵ بەربەستەکانی ناوخۆیی و دەرەکیە. بۆ تێگەیشتن لە چەق بەستویی دۆزەکەمان ئاوڕدانەوەیەکی ورد و بوێرانە پێویستە. قبوڵکردنی ئەو ڕاستیە کە گرینگترین هۆی سەرنەکەوتنمان نەبوونی یەکگرتویی و نەناسینی هەڵەکانی ڕابردومان و ڕون نەبوونی بەرنامە و داوا کانمانە . سەرباری ئەوانەش شەڕی ناوخۆیی کە تۆوی دووبەرەکی و دوژمـنایـەتی لە ناودا چاندوین و دەیان کون و کەلەبەری لە ماڵەکەی کردوین و  بوونە دەروازی نفوزی داگـیرکەران و بە دڵخوازی خۆیان خۆی تێڕا دەکەن . دوژمنان بە فرت و فێڵ و زمان لوسی و دووڕویی  توانیویانە  هێندێک نەزان و هەلپەرست و پوڵ پەرست و هیتری کوردیان  لە دەوری  خۆیان کۆکەنەوە، یەک جاشە، یەک سیخوڕە، یەک ناوی پیشکەوتنـخوازە یەکیتر بە ناو عیلمانیە،کە هەر هەموشی نەزانیە، لە دەلینگی کوردانیان بەرداون! هەموو کەرەسەیەکی پێویستی شەڕیان بـۆ دابـیـن دەکەن.  بـرایـان لـە بـرا کردۆتـە دوژمن  و دوژمنیان بە پشت و پەناو یاریدەدەر پێ سەلماندون .  چونکە زۆرینەی گەلەکەمان باوەڕی ئایینیان هەیە، بە هـۆی هـێندێک بـە نـاو مەلای ئایینی و تەکیە و خانەقا و هیتر، شۆڕشگێڕان و مافخوازانی کوردیان بە دژی شۆڕش و کافرو لە دین دەرچوو پێناساندون و تا ڕادەی کوفـریش ڕۆیشتون و حـوکمـی شەڕی جیهاد و نەمانیان بۆ دەر کردون.

داگیر کردنی کوردستان و دابەشکردنی کورد چ لە بواری  سیاسی و ئـایـیـنـی و هـیـتـر ئـاگرێکە دوژمـنـان هـەڵـیان کردوە و هـەر کوردی تێدا سوتێندراوە و دەسوتێ. بۆ کەسانی تێگەیشتوو لە سیاسەت و شارەزای ئایینی و ئاگادار لە وەزعیەتی جیهانی بوونی کورد و کوردستان سەلـمـێـنـدراو و حـاشـا لـێنەکراوە. هەموو دنیاش دەزانێ  تـۆفـانی نـوح دنـیای نـوقـم کردوە تەنـیا چـیای جـودی کـە کوردستانـە ماوە!! دنیاش دەزانێ ئەوەنـدە هەرێمە نـیـوە ئازادەش وەک حکومەت پێوەندی دەگەڵ وڵاتانی دەرەوە هەیە و کاری دەگەڵ کردون. شاراوە نیە بە شێوەی  جۆرا و جۆر گەڵالەی تێکدانی لە لایەن  ئێران و تـورکیە و عـێڕاق و سوریـە ئـۆکەی  لـەسـەر کراوە. داگیرکـەرانی کوردستـان سـەرەڕای نـاکۆکـی و نەبونی موتمـانـە بە یەکتری، لە سەر دوژمنایەتی  کورد سورن  و بـرای بـڕبڕە پشتن!! ئەوەشمان لـە داگـیـرکردنـەوەی نـیوەی زیـاتـری بـاشوری کوردستـان دا کە  گـشت داگیـرکــەرەکان و سەودا گەرەکان نەخش و دەوریان هەبوو،  دیوە و لەبیر مـاوە. پـێویست ناکا بە دوای بەڵگەدا بگەڕێین دەسەڵاتە دەگیرکەرەکان هەڵس و کەوتیان چ لە ڕابردو و چ ئیستاش و لە داهـاتـوش دا هـەر ئەوە بــووە و دەبـێـی کە دیـتـومـانـە. دەرمـانی ئەو دەردە کوشندەیە و راماڵینی ئەو تەپوو تومانە و بنبڕکردنی  ئەو فەتا قورس و گرانانە تـەنـیـاو تـەنـیـا، یەکگرتویی و یەک بەرنامەیی و هاوکاری حیزبە  کوردیەکانە. بـەداخـەوە بـۆچی حیـزبـەکان نـایکەن،  بـۆتـە مەتـەڵـێک تا ئیستا کەس بەڕاستی هەڵینەداوە.

لەسەر کورد و مافە ڕەواکانی، باس لە دۆست و دوژمنەکانی، پشت بەستن بە بیگانە  و هـیـتـر، هـەرچی هـەبـووە و نـەبـووە کوتـراوە، بـەڵام  مـەسەلـەکە هەروەک خۆی بە ناڕوونی ماوە. بـۆ دەرباز بوون لەو تەنگژەیە و تێپەڕ بوون لەو تەڵە و کەمینانە،  زۆر ڕێـگا تـاقـیـکراونـەوە، نـەک نـەمـان تـوانـیوە لە بەینیان بەرین، کەمیشمان نـەکردون و هـەر وەک خـۆی مــاوە. هـەوەڵـیـنـ و ئـاخـرینی هـەمـو لـێکدانـەوە و هەڵسەنگادنەکان ئەوەیە : تاکە ڕێگای بـۆ ڕزگاری نیشتمان و سەر بەخۆیی گەل  هاوکاریکردن و پشت بەستن بەخۆمانە. لە بـەرانـبەر ئەو هەموو هەڵە و پەڵە و کەم و کەسریانە، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو گشتە خەسارانـە نیشاندانی لە خۆبردویی خۆمان و یەک رێزیمانە. کاتی ئەوە هاتووە حیزبەکانمان لـەو خـەوە کەروێـشکیە ڕاپەڕن و بە یەک هێز و یەک بەرنامە ئاڵای ڕزگاری هەڵگرن، لە خۆیان بپرسن  ئەرێ تاکەی ئێمە لە سەر جیاوازی بیر و بۆچون و حیزبی بـوون یـان نـەبــوون و زۆریتر لەو جۆرە بڕو بیانویانە، دژایەتی و ململانەی نەرێنی و یان کەترەخەمی دەگەڵ بەرژەوەندی گەلەکەمان بکەیـن؟! ئـەگەر ڕاستـە ئـامانجی خەباتەکەمان، ڕزگاری گەل و نیشتمانە بۆچی نـاتوانـیـن یەکتر قبول بکەین و پاڵ وەیەک بدەین و مافی گەلەکە بستێنینەوە و مسۆگەر بکەین؟! مێژو نیشانی داوین دەسکەوتـەکانی گەل بە شەڕ و دوبەرەکی ناوخۆیی و بـێێ یـەک بـەرنـامـەیی هـەرگیـز نـە دەست دەکەون و نـە دەپـارێـزرێـن. دوا ڕۆژی سەربـەرزانـە و  سەرکـەوتـوانـەی گەل بەستراوەتەوە بە رامالێنی ئەو کۆسپ تەگەرانە، واز لەو من و تۆیە بێنین و ببینە ئێمەو گەل.

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی  مەجید پور  ٦ خەزەڵوەری ٢٧٢٤ کوردی

 ٢٨ / ١٠ /٢٠٢٤ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی