ئەشاوەهوو؛ نەمری .هێمای ئەهورامەزدا
گەڕانەوە بۆ مێژووی دێرین ڕەنگە لە کوردستان بە گشتی دژواری تایبەت بە خۆی هەبێت !
دژواری لە بەر ئەوە خێڵی نەیارو دەسەڵاتە ناوەندیەکان چ کاتێک نرخی ڕابردووی غەیری خۆیان نەک هەر نەزانێوە بگرە خۆ وخدەی بەر چاوتەنگی و خۆ بە کانگا وسەرچاوە زانین وەک ئەوە لە سەردەمی خۆزاڵ کردنی عەرەبەکان لە ئێران باس کراوە (( گۆیا هەموو کتێب و ئاسەواری بەرلە ئێسلام کۆ دەکەنەوە و بە جارێک لە نێویان دەبەن!)) بەڵگەی عەرەبەکان بۆ ئەم کارە بە سەر چاوە حەساو کردنی قورئان و کامڵ زانینی لە هەموو بارێکەوە بوە. بە ڕادەیێک کە ئیتر پێویست بە بوونی کتێبی تر نەزانراوە!.
لە ڕوانگەی دەسەڵاتدارە ناوەندیەکانی ئێران ئەم بۆچوون وکردارگەلە زۆر پێش لە کردەوەکەی عەرەبی داگیرکا‌ر نەک هەر باوە بوە بەڵکوو تەنیا نەتەوەی باڵا دەستی فارس بە هێند گیراوە و نرخێک بۆ جیا لەوان دانەنراوە !! سەرباقی ئەم بیر‌و بۆچوونە حەولی هەراو و کار بۆ کراو خراوەتەگەڕ تا هەر مێژوێکیتر تووشی فەوتان بکرێت. ئەمە بە تایبەت بە چڕوپڕی بەرانبەر بە ڕابردوو وهەر ئاسوارێک کە مۆرکی کوردی لێ ئاشکرا بووبێت خراوەتە بازنەی پلانی هەراوی ئەوتۆ.
بە گوێرەی ئاسەوارێک کە لە شاری هەمەدان دیتراوەتەوە ؛ ئەردەشیری دووهەم(٣٦١ ـــ ٤٠٤پ.ز) لە سەر کۆڵەکەیەک نووسیوەیەتی لە خودا وپیرۆزەکانی ئەوکات وێرای دەسەڵاتەکانی پاش خۆی خوازیار ئەبێت کە ئەم ئاسەوارە کە بە جێماوی خۆیەتی لە ناو نەبردرێت. ئەمە ئەو راستیەمان بۆ ئاشکراتر دەکات کە ئەگەری ئەوە بەهێز بوە، بۆ وێنە هەخامەنشیەکان تەنانەت بە ئاسەوارەکانی هاوڕەگەزی پێش خۆشیان ڕەحمیانیان نەکردبێت.
مەبەست لە نووسینی ئەم کورتە پێشەکیە ئەوە بوو کە ڕابردووی ئێمە ئاوقەدی وەها بەسەرهاتێک کراوە.
بەختەوەانە هێشتار لە نێودڵی شاخ‌و کێوو کەلێن وقوژبنی ئەم نیشتمانە خێر نەدیتوەدا هێشتارهەندێ هێما لە دووتوێ نێوی شاخ، بەندەن،کانی ئاو، شار، گوند و… سەرەرای پاکتاو و ئاسیمیلەکردنی بەربڵاوی لەمێژینە بوونیان پارێزراوە. نووسەری ئەم کورتە لەمەڵبەندەکەی خۆی هۆرامان توانیویەتی بەشێکی ئەم ڕابردوە بە پشت بەستن بە ناوە ئەساتیریەکان دیسان بناسێتەوە. ناسینێک کە دەکرێ هەڵوێستەی لەسەر بکرێت. بەشیک لەم ئاسەوارە دەخرێتە بەر دیدەی تامەزرۆی خوێنەران بەڵکوو بۆ توێژەرانی ئەم بوارە جێگای کەڵک وەرگرتن بن.
١ـ هانەو کۆسی ئاوان[کانی کۆسی ئاوان] واتە ئەو ئاو یا کانیاوە کە لە کۆسیەکان(ڕەگەزی کاسی/ کۆسی) بە جێماوە.
ئەم شوێنە لە نێوە شاری پاوە گەڕەکی (شەخەڵیان/ قەذیم شاری) واتە یەک لە کۆنترین گەڕەکەکانی پاوە هەڵکەوتوە کە هەنووکە بەداخەوە پاش جێگیر بوونی کۆماری ئێسلامی وەک پێشوو ئاسەواری نەماوە. شێخ ئاڵیان ناوی کۆنی تری گەڕەکەکە بۆ خۆی واتای لاینگرانی “شێخۆ” خودای ئایین دەخاتەوە بیر. لە لایێکی‌تر “کۆسی ئاوان” حکایەتی مێژینەی یەک لە ئاسەوارەکانی ئاو کێشان کە پسپۆڕی ڕەگەزی کاسیەکان بوە بیر دەخاتەوە. لە پاوە وهۆرامان بەگشتی لە زۆر شوێن ئەم ئاسەوارە واتە کاناڵ کێشی ئاو هی ئەو سەردەمانە هێشتار بەرچاوە. لەوانە لە بناری شاهۆ ” مەنذەجۆ= جۆگەی ئاوی مەند” لە بناری شاهۆ بۆ خەڵکی ئەم شارە شوێنێکی ناسراوە.
کاناڵ یا چۆگە ئاوی سەرداپۆشراوی هەرە دێرین لە پاوە کە هەم ئاوی خواردنەوەی شار وهەم ئاوداشتنی بەشێکی بەرچاو لە باخ‌و باخاتی ئەم شارەی دابین دەکرد، یەک لەو ئاسەوار مێژوویانەبە حساب دێت کە بەداخەوە ئاوڕی پێویستی لێ نەدراوەتەوە! (١)
٢ ــ مەکاڵ؛ خودای تاعون
کۆی (مەکاڵ) شاخی مەکاڵ، هێمای پارێزەری ژیانی تەندرۆست بۆ مرۆڤ.
شاخی مەکاڵ وەک بەرزایی و سەیرانگایێک لە شاری پاوە لە مێژووی ئەمشارەدا بە ناوی خودایێکی پێرۆزمەند نێودێر کراوە ڕەنگە ناوی خوداییك بێت لە بەیت شێئان [Bet Schean] ئەم خودایە بە خەتی هیرۆگلیف لە سەر لۆحێک نەقش کراوە کە ئێستا لە موزەی ئورشەلیم دایە.
لۆحی مەکاڵ ،لە دەروازەی باکووری پەرەستگەی بەیت شێئان دۆزراوەتەوە و مێژوەکەی ١٤٥٠ بۆ ١٤٠٠ ی پێش زاین سەردەمی برۆنز و ساڵی ١٩٤٠دیتراوەتەوە.
بەسەرهاتی ئەم خودایە لەوەڕا دەست پێدەکات کە Pa- re- em-hepکارمەندێکی مێسری لۆحی ئەم هێمایە بۆ بابی Amen – em- qptوەک ئارشیتێکتێک کە قەدری ئەم شتانە دەزانێ بە دیاری دەبات تا وەک هێمای پارێزەری ژیانی خۆش و ساقیوسڵامەتی بیداتێ.
مەکاڵ لە وێنەکەدا وەک هێمای دەسەڵاتدارەتی لە سەر تەختێکی مێسری نیشان دەدرێت . دەستی ڕاستی هێمای ژیان و لە دەستی چەپی پیاڵەیێک دبیندرێ.WiBiLex:Bibellexikon: Mekal
٣ــ وێمیر/ ئیمیریا ؛سه‌یرانگای شاری پاوه له بناری شاهۆ؛
سه‌رۆکی پیرۆز، زانیاری مه‌رگومیر [سرور دانا]. تحقیقی در باره اساطیر، aftabir.comß
لای ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته جێ زاگرۆس هه‌زاره‌ی دووی پێش زاین دوو خواله و هێمایێک به ناوه‌کانی ئێمیریا (وێمیر) ، (کامۆڵ) یا گاوۆل و میری زێڕ ئه‌مانه وه‌ک ئیزه‌دی بنه‌ماڵه‌ی پادشایی ، به‌ره‌که‌ت و هێمای پاراستنی ئه‌سپ نێو براون . [سه‌رچاوه‌ی سه‌روو].
ئیمیریا (وێمیر ) به واتای سه‌رۆکی پیرۆز و زانیاری مه‌رگ و میر ( قه‌ده‌ر) لێک ده‌داته‌وه.
له وێژه‌ی سینگ به سێنگی هۆرامی دا هاتوه :
” (شاهۆ) مه‌گره‌وۆ (ئاته‌شگا) ماته‌ن وێمیر به ته‌مای شنیای باڵاته‌ن “
له‌وه ده‌چێ ئه‌م دێڕه شێعره داستانی به‌سه‌رهاتی کاره‌ساتاوی هێرشی عه‌ره‌ب، به خاک و خوێن گه‌وزاندنی ناوچه‌که و له ماته‌م ڕۆ چوونی سه‌ر جه‌م پاشماوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م دهڤهرهبێ که شاهۆ(شا + هو) شا، مه‌زنی به‌رز و بڵند پایه [هێمای ئه‌هورا مه‌زدا] خه‌مبارو (ئاته‌شگا) ئاورگه‌ی پیرۆزههڵکهوتوو له به‌رانبه‌ر شاری پاوه له گڕ که‌وتوو، مات و کوژاوه بووبێ. به‌م بۆنه‌وه هۆنه‌ر که هێشتار هیوا بڕ نه‌بوه وێمیر [ئێمیریا] ، سه‌رۆکی پیرۆز، سه‌رۆکی خۆماڵی (پیر ،زانیاری قه‌ده‌ر ) ده‌کاته شاهێدی هیوا بڕنهبوون بۆ گەڕانهوه سه‌ر دۆخی جاران و پشت به‌ستن به خۆ باوه‌ڕی و تێپه‌ڕ کردن له موسیبه‌ته‌کان.
٤ـــ وهیو/ وایۆ . خواله‌ی با ؛
له “وه‌ندیداد ” ( ئه‌وێستا) ئه‌هورامه‌زدا به زه‌رده‌شت فه‌رمان ده‌دا خودای ” با ” په‌رستش بکه‌ن . مه‌زنی ئه‌م خودایه و به‌م بۆنه‌وه پاڕانه‌وه له خودای با له وێژه‌ی سینگ به سینگی هۆراماندا پارێزراوه و وه‌ک ڕێ‌و ڕه‌سمی کۆتایی هاتن به وشکه‌ساڵی به‌ڕێوه ده‌چێ .
“وه‌یوه باڵێ، سه‌روو پیران، یا شا بوارۆ په‌ی فه‌قیران ” .
وه‌یوه باڵێ واته خواله‌ی با هێمای سازکراو [بووکه بارانه] به مه‌زنی پیر (مرۆڤی کامڵ) سوێند ده‌درێ تاله باره‌گای شا [ ده‌سه‌ڵاتدار ، خاوه‌ندکار] ئێراده بۆ کۆتایی به‌خشین به وشکه ساڵی وباران بارین بخوازێ.
٥ ــــ وڕا ؛
گوندێکی سه‌ربه شارستانی پاوه ، هه‌ڵکه‌وتوو له خوارووی ئه‌سپه‌رێز و داریان.
وڕا ، له سه‌رده‌مانی کۆندا به نێوی شوێنی کۆشکی زستانی پادشا موبد و ئازهرپادی ئازه‌ربایجان [پارێزەری گەشەی ئاور] وتراوه. ” وڕا ” هاوتای وه‌رن (وه‌رێ) ده‌ژمێردرێ. [لاپه‌ڕه54 تاریخ ریشه نژادی کرد – احسان نوری پاشا] .
وه‌ر/ وه‌ری/ وه‌رن له ئه‌وێستادا به قه‌ڵا و باره‌گا وتراوه . له هۆرامان و کرماشان ئاسه‌واری زۆر به پاشگری وه‌ر(قه‌ڵا) هێشتار ده‌ناسرێنه‌وه. له‌وانه:
ده‌ری وه‌ر، ته‌نگی وه‌ر، ته‌وری وه‌ر، چوارزه وه‌ر ، که‌نگاوه‌ر.
٦ـــ کامۆڵ / گاوۆڵ ؛
کامۆڵ یان گاوۆڵ هاوینه هه‌واری پیرۆزی ده‌ڤه‌ری هه‌جیج به گوێره‌ی ئه‌وه که ئیجیجی یان هه‌جیجی لای بابلیه‌کان وه‌ک پارێزه‌رانی خوایانی مه‌زن ئه‌رکدار کراون، په‌رستگه‌ی مه‌زنیان هه‌بوه و ئیجیجیه‌کان ئه‌رکی پارێزگاری له خودامهزنهکان و هێمای کشت‌و کاڵ خواله‌ی میری زێڕو پیت و به‌ره‌که‌تی زه‌وی(کامۆڵ) له ئه‌رکه‌کانیان ژمێردراوه. هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا دوو خودای پیرۆزیتر “مۆڵ و ئه‌شنان [ مۆڵ – شینان] ، خواله‌ی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێله له ڕووکار‌ی شاری پاوه ناوه‌کانیان پارێزراوه . “محمه‌د پوور – هورامان له نێو وههم و ده‌نگۆ. دیاکۆنۆف مێژووی ماد لاپه‌ڕه130” .سدێق بابایی- “هۆرامان تایبه‌تمه‌ندی و هێما پیرۆزه‌کان ، ئینتێرنێت” .
به گوێره‌ی پارێزرانی کۆسه‌ی هه‌جیج وه‌ک ناوه‌ندی پیرۆز و ئایینی و سرنج دان به ناوی کۆسه /کۆسی /کاسی/ کاسای[ڕەگەزی دێرینی زاگرۆس نشین] و له به‌ر چاو گرتنی ئه‌مه که کامۆڵ، مؤڵ ، ئه‌شنان وه‌ک خودای پیرۆز له ڕه‌گه‌زی کاسی ناسراون و ئیجیجی یان هه‌جیجی پارێزه‌ری ئه‌م هێما و خوداگهله بوون ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه نه هه‌ڵبژاردنی هه‌وارگه‌ی گوندی ڕوار(ژوونێ) و نه گوندێک به نێوی هه‌جیج، نهههوارگهیهک به ناوی گاوۆڵ” کامۆڵ” و نه ناوی کۆسه‌ی هه‌جیج هیچیان به هه‌ڵکه‌وت ناودێر نه‌کراون مه‌گه‌ر ئه‌وه مێژووێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دێرینیان له پشت بووبێ.
کامۆڵ هه‌روه‌تر وه‌ک نازناوی” بڕههما” و خواله‌ی ئێئا و ئهنکێ خوای زه‌وی و هزر له ئاخاوتنی سانسکریت و له نێو خوا بابلیه‌کاندا باس کراوه . ئه‌شنان خواله‌ی دهغلو دان. باستان شناسی اندیشه 38، من اساطیربابل و سومر- منتدی حواش العزز الههحبوب.
ئه‌شنان له ئۆستورهگهلی سۆمریدا شاژن (خواژنی ) لاینگری سومره که ڕزق و ڕۆزی(نێعمه‌ت)پێشکه‌شی سه‌ر زه‌وی ئه‌وان ده‌کرد. [مقام زن در دولت سومر، گزیدهای از تاریخ تمدن . شه‌هلا لاهیجی و مێهرانگیز کار – هویت زن ایرانی. زرتشت Facebook] . باستان شناسی اندیشه 38.
٧ـ تشار ،تێشته‌ر، تیشتار، داتار و تشار ، عشتار ،ئێشتار؛
خودای خۆر لای ئاشوریه‌کان. ئیشتار خواله‌ی ئاشوری خۆشه‌ویستی وعه‌شق. هه‌مان سه‌رچاوه. [ انسان خدا را آفرید. الف. ب ] .
Tishtarخواژنی ئاو و باران له نێو ئه‌ساتیری ئێرانی .[لاپه‌ڕه 111ادیان آسیایی مهرداد بهار چاپ چهارم].
“تێشته‌ر؛ ئه‌ستێره‌ی ڕایۆمهند و شکۆمه‌ند په‌رستش ده‌که‌ین ، تێشته‌ر ئه‌ستێره‌ی شکۆمه‌ند ده‌په‌ره‌ستین که به ئاوی خۆڕێنی خۆی ترس و خۆف له دڵی هه‌موو بوونه‌وه‌ران ده‌شواته‌وه “.[لاپه‌ڕه 201 که‌رده‌ی 12 هانس رایشلت- جه‌لیل دوستخواه]
تشار ؛ ناوی گوندێک له نێوان پاوه و نه‌وسود ، هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌رووی زیارتگای مه‌زنی ئایینی یاری(سولتان ئێسحاق له ده‌گا شێخان)، سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیرۆز لای یارسانه‌کان ” ئه‌هلی حه‌ق” تشتار خواله‌ی خۆشه‌ویستی و بارهێنان .
[نامه‌ی سه‌رئه‌نجام ، یارسان، بۆره‌که‌یی]
داتار و تشار : خوڵقێنه‌ری و ئافراندنی ئه‌هورامه‌زدا به دوو وشه‌ی داتار و تشار به‌یان کراوه Zartosht](زردشت.
٨ــــ وه‌نه‌ن= وه‌نه‌ند؛ ناوی پردی خوارووی ئاوایی هه‌جیج :
“ئه‌ستێره‌ی پیرۆز، هێزی به‌رئه‌نگاری ،و باڵاده‌ستی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن و پێداویستیه‌کان “. وهنههند ؛ “ئه‌ستێره‌ی مه‌زدا خۆڵقێندراو په‌رستش ده‌که‌ین ،هێزو توانا، پیرۆزی شیاو ،هێزی پارێزگاری ئه‌هورا خوڵقێندراو، باڵا ده‌ستی و زاڵ بوونی به سه‌ر پێداویستی و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر دوژمن . [لاپه‌ڕه 196 گاهان زه‌رتشت، هاینس رایشلت].
“وه‌نه‌ند ” پردی هه‌ره‌کۆن له سه‌ر چۆمی سیروان خوارووی گوندی هه‌جیج . پردی وه‌نه‌ن که پێشووتر له مووو لقه‌داری ترێ (ڕه‌ز) ساز کرابوو و مه‌وله‌ق حاڵه‌تی جۆلانه ئاسای هه‌بوو له ڕاستیدا له به‌ر ئه‌وه که‌ره‌سه‌ی هاتوو چؤ و په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک به سه‌ر چۆمی مه‌زن و خوڕێن و ترس هێنه‌ری سیروان بوه، خه‌ڵکی له مه‌ترسیه‌کانی سرۆشتی دڵڕه‌ق پاراستوه له گه‌ڵ نێوه‌رۆکی ناوه‌که [هێمای باڵا ده‌ستی و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن ]”سرۆشتی توڕه” یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
ناوی کۆنی چۆمی سیروان به پێ نووسینی خواڵی خشبوو ده‌وڵه‌تشایی (کوههای ناشناخته غرب) “سهئیری وه‌ن” بوه.
٩ ــــــ ژوونێ ؛ خواژنی یونانیه‌کان؛ هاوینه هه‌واری ئاوایی “ڕوار”:
ژوونن ، نێوی یه‌ک له خوامهزنهکانی ڕوم و له سه‌ر بنمای ئه‌ساتیری کۆن کچی ساتۆرن و ژنی ژووپیتر، شاژنی ئاسمان [لغت نامه دهخدا] . محمد پور –هورامان له نێوان وههم و ده‌نگۆ.
هاوینه هه‌واری گوندی (ڕووار) شوێنی ژیان و له دایک بوونی زانای پایه به‌رز مه‌لاخدر.
مێژووی ئه‌م ئاواییه “ڕووار” و هاوێنه هه‌واره‌که‌ی ” ژوونێ” لانی که‌م له ڕووی نێوه‌رۆکی ناوه‌که‌یڕا بۆ پێش دوو هه‌زار ساڵ یا ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی ئه‌شکانیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
١٠ ــــ سڵێن و بیباس= سڵێن و بڵبه‌ر؛
سڵێن ناوی گوندێکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ؛ نێوی خواله‌ی ئاسمان لای ڕه‌گه‌زی کاسی . نێوی خودای مانگی یونانیه‌کان [توفیق وه‌هبی لاپه‌ڕه 36 بررسی مختصر تاریخ ادیان] و یه‌کێک له یاسا دانه‌ران و سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی یونا نستانی کۆن .
بیباس یا بڵبه‌ر؛ بێباس هاوتا و یه‌کیتر له مه‌زنانی یونانی کۆن بوه. سڵێن و بڵبه‌ر یا سڵێن و بیباس وه‌ک ناوی دوو گوند له هۆرامان له‌وه ده‌چێ مێژوی ناوه‌کانیان بۆ سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زی کاسی بگه‌ڕێته‌وه که پاشتر یونانی و ئه‌شکانی ده‌سه‌ڵات داره‌کان له‌م ناوچه نۆژه‌نیان کردبێته‌وه . قه‌باڵه کۆنه‌کانی هۆرامان که مێژوه‌که‌یان بۆ ٢١٠٠ ساڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و دوویان به زمانی یونانی تۆمار کراون ئه‌م وته زیاتر ده‌سه‌لمێنێ
١١ ـــ ئاوێســهر : ئاوێسه‌ر نێوی چهمو دۆڵێک له نێوان نه‌وسود و ئاوایی شۆشـمێ هه‌ڵکه‌وتوه . ئاوێسه‌ر له ئه‌وێستا کتێبی ئایینی زه‌رده‌شت (پێغه‌مبه‌ر) وه‌ک یه‌کێک له پێنج کاته‌کانی شۆکرانه بژێری له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ دا نێو دێر کراوه.
١٢ ـــ که‌ڕسانی / که‌ڕیسان :
نێوی هه‌وارگه و کانیاوێک له شاخی شاهۆ لای سه‌رووی ده‌ربه‌ند( باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاوه ) یه‌کێ له فه‌رمانڕه‌وایانی شه‌ڕانی به دژی مه‌زدا په‌رستی بوه، ههئومه شکستی پێ ده‌دا. خوای دێوان .[ گاهان زه‌رده‌شت ، زامیاد یه‌شت . کرده‌ی 14، لاپه‌ڕه 159 و 221 هانس ڕایشێلت] .
١٣ ـــ هۆکر/هۆگر،
هۆکهئیریه: ناوی شاخێک له ناوچه‌ی نه‌وسود . له ئه‌وێستادا هۆکر/ هۆگر به واتای جوان کردار‌و وه‌ک لووتکه‌ی دیره‌که شانی هه‌ره‌به‌رز ، هه‌ره به‌رزایه‌تی ( ههربۆرز) ناو براوه . مه‌رج نیه شاخی هۆگر / هه‌ره به‌رزایه‌تی که له ئۆستورهکاندا هاتوه له گه‌ڵ شاخی “البرز” ی ئێستا ( له لای تاران ) یه‌ک شاخ بژمێردرێ” . [لاپه‌ڕه 221 گاهان زردشت هانس ڕایشلت ] .
١٤ ـــ کهماڵــه :
که‌ماڵه ، ناوی گوندێکی هورامان له نێوان دزڵی و نۆدشه . له ئه‌وێستادا حه‌وت که‌ماڵه -ی دێوان له به‌رانبه‌ر حه‌وت ئه‌مشاسپه‌ندان دا هاتوه.
له ئایینی زه‌رده‌شت دا هه‌روه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌هورامه‌زدا حه‌وت ئێمشاسپهندان ( بێ مه‌رگ ، به‌ره‌که‌ت به‌خش، پیرۆز) بوونیان هه‌یه ، حه‌وت که‌ماڵه به پێشه‌نگی ئه‌هریمه‌ن [شه‌یتان] ، به نوێنه‌رایه‌تی ڕق و قین و خراپه‌کاری به ناوه‌کانی ئه‌هریمه‌ن، ئهکومهن ، ئه‌نده‌ر، ساووڵ، ناگه ی‌س ،،ته‌رێز و زهرێز خۆ ده‌نوێنن.
[لاپه‌ڕه 44 ادیان آسیایی مهرداد به‌هار] .
یه‌کێک له که‌ماڵه کان به ناوی ساووڵ هه‌نووکه له هورامان به‌هه‌یبه‌تی تاپۆیه‌کی له دار و پۆشاک ساز کراو له نێو مووچه و مه‌زرا به مه‌به‌ستی ترس وه‌به‌رنانی دز و باڵهندهی زیان هێنه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیردرێ . پارێزرانی ئه‌م نه‌ریته له ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندی ترس هێنه‌ری دێ‌و وه‌ک هێمای تاریکی و خۆف وه‌به‌رنان له بڕوای پێشینیان که گرێدراوی به ئایینی زه‌رده‌شته‌وه پێوه دیاره.
تێ بینی : له وێژه‌ی هۆرامیدا وشه‌ی ( یاساوڵ) جێا له تاپۆی نێو مهزراو بێستان به واته‌ی پاسه‌بان و مامور کراو به چاوه‌دێری هاتوه. نووسه‌ر له‌و بڕوایه دایه که هه‌ڵ بژاردنی نێوی که‌ماڵه نه‌ک به هه‌ڵکه‌وت به‌ڵکوو گرێدراوی تایبه‌تی به مێژووی ئایینه کۆنه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه هه‌یه.
١٥ ـــ شمشی؛
شمشی؛ لووتکه‌ی شاخێکی به‌رزی هۆرامان نێوان نه‌وسود، نۆدشه دزاوه‌ر و هانه گه‌رمه‌ڵه.
، شمش ؛ میترا، مێر ، مێهر ، میر ؛ خوای سه‌رکه‌وتنه‌کان ، ئازایه‌تی وڕزگاریدهر، هێمای خۆر و ڕووناکی .
میترا خوای ڕووناکی له بابل به نێوی “شمش یا شمشی” له باوه‌ڕی خه‌ڵکدا به‌رز نرخێندراوه. پاش ده‌سه‌ڵاتی مه‌قدونیه‌کان 331 پ. ز به سه‌ر ئێران‌دا خواکانی یونان و ئێران وه‌ک یه‌ک ژمـێردران . بۆ وێنه :
ئاناهیتا بوو به ئارتمیس ، شمش/شمشی بۆ نێوی میترا هه‌ڵبژێردرا و دواتر کرا به شهمس . مه‌زدا له بابل له سه‌ر ئه‌م ڕیشه سه‌ری هه‌ڵدا . له ڕومی کۆندا میترائیسم ئایینی له‌شکر و سپابوه و له هه‌ر شوێنێ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه ئایینه‌که‌یان په‌ره‌ی ئه‌ستاندوه.
شمش/ شهمس = مێهر یا مێر فریشته‌ی ڕاستی، شه‌ڕانی بوون به دژی ناڕاستی و درۆ و پاراستنی ڕووناکی خاوه‌نی پیرۆزیه‌کی وه‌ها بووه که پادشا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی کۆن سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیان به پشتیوانی ئه‌وانه‌وه گرێ ده‌دا ( به‌رد هه‌ڵ کهندراوی تاق وه‌سان- له کرماشان)،هی ده‌ورانی ساسانی تۆمارێکه له‌و راستیه .
مێهر / شمش /مێر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی مێر خوایی و زهروانیسم . مێهر وه‌ک خواله‌ی سه‌رکه‌وتن، خوای ئازایه‌تی و ڕزگاریده‌ر، هێمای خۆر و ڕووناکی ڕێزی بۆ دانراوه.
له کوردستان ئاسه‌واری زۆر له‌و سه‌رده‌مانه چ له چوار چێوه‌ی ناو چ وه‌ک په‌رستگه و سه‌رچاوه به جێ ماوه.
مێراو/ مێحراو / مێرئاوه/ مێرئاوا که هه‌نووکه‌ش له مزگه‌وته‌کاندا وه‌ک جێگای تایبه‌تی به‌رنوێژ و ئه‌شکه‌وت ئاسا ساز ده‌کرێ بۆ ئه‌و ده‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. زۆرێک له ناوه‌کان وه‌ک [ مێراوا، ده‌ره‌ی میر ئاوا، (چۆمی مێر ئاوا) ] هه‌روه‌ها قه‌ڵشی ئه‌شکه‌ته ئاوداره‌کان نه‌ک هه‌ر به جێ ماوی کاتی مێر په‌رستیه ، به‌ڵکوو ئاسه‌واری ده‌سکاری کراوی ئه‌و ده‌ورو زه‌مانه وپیرۆز چاو لێ کردنیان پارێزراو ماوه‌ته‌وه. سه‌ر چاوه‌کانی تاقوه‌سان، باوه یاگار ، شێخان- لاله‌ش له نزیک دهۆک ، نجێوران، ڕێژاو، قۆری قه‌ڵا ،له ستانی کرماشان و سه‌ر چنار له سلێمانی و زۆریتر له‌وانه ناودێر کراون.
مێر، مێرێ، مێران، میری میران وه‌ک ناو بۆ ژن و پیاو یا نازناو پێوه‌ندی به باوه‌ڕی کۆنی ئایینیه‌وه پێوه دیاره به هه‌مان شێوه که شا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاشووری و بابلی که‌ڵکیان له پیرۆزی ناوه‌کان بۆ مسۆگه‌ر کردنی پێگه‌ی خۆیان له نێو کۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنه‌کانیان وه‌ر گرتوه [شمـشی داد، مێهرداد ، ئاداد و….] . پڕۆفسۆر ته‌فێق وه‌هبی له‌و بڕوایه دایه واژه‌ی میترا له یه‌که‌مین سه‌ده‌ی پاش میلاد را به مێر/مێهر(خواله‌ی خۆر ، یار و پشتیوانی په‌یمان و ڕاستی) گۆڕدراوه. (1)
له لاپه‌ڕه‌ی 45بررسی مختصری از تاریخ ادیان نووسه‌ر و مێژووناس ته‌وفێق وه‌هبی ده‌نووسێ:
“زۆربه‌ی ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستان له به‌ر ئه‌وه میترائیستهکان کهلڵکیان لێ وه‌رگرتوون شیاوی لێ کۆڵینه‌وه‌ی زانستین باوه‌ڕمه‌ندانی میترایی بۆ به جێ هێنانی ڕێ‌و ڕه‌سمی ئایینی خۆیان قه‌ڵشی ئه‌و شاخانه له بناریاندا چاوگه‌ی ئاو هه‌بوو هه‌ڵ ده‌بژارد. گڵه زه‌ردک له باکووری شاخی مه‌قلوب ڕۆژئاوای مووسڵ زیاره‌تگای کوردان بوه. چۆمی لاله‌ش که ” یه‌زیدیه‌کان” جێژنی مێهره‌گان له‌وێ ده‌گرن و ئه‌شکه‌وتی پیرۆزی شێخ عوده‌ی و کانی سپی .
دیاره په‌رستگه‌ی ئاناهیتا له کرماشان له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌م په‌رستگایانه ده‌ژمێردرێ.
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ له ڕۆژگاری ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئایینی مێهر یا کاتی زاڵ بوونی ئاشووری و بابلیه‌کان به سه‌ر کوردستان(هۆرامان ) دا هێمای ئه‌م خواله یان باوه‌ڕه پیرۆزه لای خه‌ڵک له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌م شاخه شمشی نۆژه‌ن کرابێته‌وه. به‌م بۆنه‌وه پاش هه‌زاران ساڵ ناوی پیرۆزی شمشی لای دانیشتوانی هۆرامان وه‌ک زۆر نێوی پیرۆزیتر پارێزرابێ.
١٦ ــ سه‌ریاس/سریس/سۆریاش ؛
ناوی گوندێک له سه‌ر ڕێگای پاوه کرماشان که پازده کیلومێترێک له ئاورگه‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان مه‌ودای هه‌یه.
سۆریاش (خۆر ، رۆژ) له نێوگه‌لی خوای خۆر، به‌ڵێن ، په‌یمان ، برایه‌تی ئیزهدمێهر ناودێر کراوه.
سۆریاش /سه‌ریاس ؛ له سه‌روبه‌ندی مێدیهکاندا به سۆریا گۆڕدرا، دواتر بوو به سوره‌یا[ به‌رز و ده‌س پێ نه‌گه‌یشتوو] .
به‌ڕێز ئه‌میر ئه‌مینی ئاماژه ده‌کا به نێوی “ئهسپههبود سریس” که پارێزه‌ری خزێنه‌ی ئاورگه‌ی (فروزان) له شاخی ئاته‌شگا بوه، هه‌روه‌ها تاجی زێڕینی خۆر نیشانی نێوبراو ده‌س کاری یه‌هودیه‌کان که له شوێنێک به ناوی شمشێ پارێزراوه . (2)
پێش سه‌رده‌می ئه‌شکانی واته ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشوور سۆریاش / سه‌ریاس / سوریاس یه‌ک له هێما هه‌ره‌پیرۆزه‌کان ژمێردراوه . به دوور نیه کاتی هێرشی سه‌لمانسه‌ری دوو پادشای ئاشوریه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه ستراتژیکه له زاگرۆس که به‌رد ههڵکهندراوهکهی قه‌ڵای ته‌وریوه‌ر له شاهۆ باسی لێ کردوه ، سوریاس ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له باوه‌ڕی خه‌ڵکه‌که‌دا ئاژۆتبێ که دواتریش له ناوی سریس و سه‌ریاس دا سه‌قامی خۆی وه‌ک زۆر باوه‌ڕی تر پاش دابه‌زینی ئایینی ئێسلام هه‌ر نه‌بێ وه‌ک پاراستنی ناوه‌که بۆ نه‌وه‌ی ئێمڕۆ گواستبێته‌وه . **
دیاره سه‌لمێندرانی ئه‌م بۆ چوون و ئاماژه‌یه پێویست به ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی لێ کۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئارشیۆلۆگ و پسپۆڕانی بواره‌که هه‌یه که مه‌خابن جارێ له کوردستان ته‌نێ به‌شی تاڵانکاریهکهی به قه‌وه‌ت و له گه‌ڕ دایه!!؟
شمشێر؛
هه‌ڵبه‌ت پێداگری ئه‌وه‌ش له نووسراوه‌که‌دا هه‌یه که وشه‌ی شـمشه له زمانی عێبریدا واتای خۆری هه‌یه که له زمانی پاله‌وی ئه‌شکانیدا پیتی (ه) به (ی) گۆڕدراوه . له ئاکامدا شمشه به شمـشی گۆ کراوه که به تێپه‌ڕکردنی کات به شوینێ ڕاگیرانی خه‌زانه و که‌ره‌سه‌ی سازکراوی جه‌نگی (( شمشێر)) وتراوه که هه‌نووکه له مه‌ودایه‌کی که‌م له گه‌ڵ ئاورگه‌ی فروزان هه‌ڵکه‌وتوه وێرای ئه‌وه که گوندی سه‌ریاس هه‌ر له‌م په‌نایه ده‌شێ و ڕەنگە له ناوی ئهسپههبۆد “سریس ” به جێ مابێت.
دیاره به پێ نووسینی کاک ئه‌میر قه‌لای سریس یا سه‌ریاس سه‌ره‌رای ناوه‌ندی پاراستنی تاج و زێڕ و خشڵی گران بایی ، ناوه‌ند و ویستگه ی [چاپارخانه] ، سه‌ر ڕێی به‌غدا و شام و خۆراسان و سه‌قامی پارێزه‌رانی هێمنایه‌تی له ئه‌ستۆ بوه. شیاوه بوترێ وه‌ک له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه ئهسپههبۆد سریس خه‌زانه‌داری فه‌رهادی چواره‌می ئه‌شکانی بوه. (سه‌رچاوه‌ی سه‌روو)
میرزا ئه‌ولقادر پاوه‌یی شاعێر و زانای نیشتمان په‌روه‌ر له قه‌سیده‌ی” کوله و ئاینه‌مه‌ل”چه‌ند ئیشاره‌تێکی مێژوویی به دێرینه بوونی ئه‌م شوێنانه ده‌کا ، بۆ وێنه: (3)
قه‌ڵای دووریسان ،چه‌شمه‌ی سهرباوهر ……… پیر خدر، سه‌ریاس، گوزه‌رگای دڵبه‌ر
شــار شــمشــێرش شێونا وه هـــ ـه‌م …………………وه زه‌رب شـــمشێر مــهودای ڕێزهدهم
زلـــزلهی عـــهزیم خـــێزا جه پـــاوه …………………..لـهرزه که‌وت و جه‌رگ سه‌ر قوله‌ی شاوه
یاگه‌ی کلیــسا و بۆت و بۆت خــانان ……………… کـــهردهن و مه‌سجد په‌ی مۆسڵمــانــان
١٧ ـ بۆڕە / بۆڕی/ بۆڕیوهر
بۆڕیده‌ر(قه‌ڵای بۆڕی)؛ ناوی پارێزراوی گوندێک له هۆرامان .
بۆڕیاش، خوای باران و هه‌وره گرمه( هه‌وره تریشقه)، بۆریه ئاو، باو بۆران، بۆڕه بۆڕ ، بۆڕناش و
بۆڕه له گۆ کردن و ناوه‌رۆکدا سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه . بۆڕی + وه‌ر = بۆڕیوهر یا بۆڕی ده‌ر ده‌بێ قه‌ڵا یاشوێنی لاینگرانی خوای شه‌سته‌باران و هه‌وره تریشقه [ گرمه‌ی سامناکی هه‌ور] بووبێ که بۆ باوه‌ڕی سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زی کاسی نیشته‌جێ له زاگرۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه.(3)
بۆڕیاش/بۆڕه ، بۆڕیده‌ر(قه‌ڵای باوه‌ڕمه‌ندانی بۆڕی)، خواله‌ی هه‌وره‌گرمه وباران به واتای گوڕه‌و چڕه و هه‌یبه‌تی خوای باو بۆران له نێو دڵی کوێستانی چڕ و ترسناکی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستادا خه‌ڵکی پال پێوه‌ناوه تا بۆ ڕه‌واندنی ترس و خۆفی خۆیان په‌نا بۆ ئه‌م پێکهاته سرۆشتیه نه ناسراو و نامۆیانه به‌رن به هیوای ئه‌وه له غه‌زه‌ب و تووڕه بوونیان خۆ بپارێزن .
ئه‌م ڕه‌وشته به شێوازێکی‌تر له سه‌رده‌می ئێمه‌ش دا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سزا‌و تووڕه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتداران یا هه‌ر نه‌بێ خۆپاراستن وه‌ک به‌شداری کردنی بێ باوه‌ڕانه له ڕێوڕه‌سمه‌کان، به ڕواڵه‌ت باوه‌ڕمه‌ندی به فه‌رمانه ئایینیه‌کانیان خۆ ده‌نوێنێ . بۆڕی و بۆڕیه ئاو هه‌نووکه بۆ لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو گۆ ده‌کرێت .(8)
١٨ ــ هێـــــــــــرتا
هێرتا کوڕی سۆرنا سپاسالای ئەشکانی کە شکستی لە بەین ئەلنەهرین بە سەر رۆمیەکاندا سەپاند .لەو شەڕەدا، کراسۆسی ڕۆمی کوژرا. پاش زاڵ بونی ساسانیەکان ،بووبە سەرداری ئەردەشیری بابەکان .
ناوی ئەم سەردارە هەنووکە لە ناوچەی مەڕەخێڵ هۆرامان وەک خۆی(هێرتا) پارێزراوە.
١٩ــــ ساتیار/ ساتیاری Satyar
ناوێکی ئەوێستایی و یەک لە سەردارانی دەورانی هەخامەنشی . ئەم نێوە لە ناوچەی باینگان وەک ناوی گوندێ پارێزراوە.
سه‌رچاوه کان؛
ـــ٠”شێخۆ” یا شیپاک ؛ خدایان بسیار مغرور و محترم بودند و با خدایان بابلی (انلیل) سلطان خدایان وخدای هوا [وایۆ] و(مێردۆک)خدای دولت بابل [ پیکر سنگی باین نام تا این اواخر در شاهۆ مقابل پاوە موجود بود . بابایی] یکسان بودند
مطابق اعتقادات ارامنە هاروت “هاربە کوهستان” و ماروت “مار کوهستان” =شیخۆ/ شیپاک کوهستان ابر هارا برای الاهە ساندرامت،(میریزێڕ) “وێمیر ـــ دامنە شاهو ــ پاوە، نام وی با همین محتوا موجود است، بابایی.” بر کوەآرارات رهنمون می‌شدند.خدای خورشید دوستی =” سەریاس یا شۆریاش . بابایی” =خورشید نام داشت . ج.مفرد که‌لان
- تاریخ ڕیشه نژادی کرد احسان نوری (پاشا) . برسی مختصر تاریخ ادیان ، پرفسور توفیق وه‌هبی ،
- تحقیقی پیرامون زبان کردی … ص 116 ، امــیر امــینی
- دیوانه شێعری میرزا ئه‌ولقادری پاوه‌یی – انجمن ادبی شهرستان پاوه
- گۆڤاری هه‌زار مێرد ژماره 12
– باستان شناسی اندیشه 38.
– سروش (Surosh) :
خدائی مرد ، خدای بخشندگی و راستگویی و نیک رفتاری و نیک کرداری ، خدای سودمند
در میان کاسیتها قهرمان – خدائیست که برادر و همکار و همیار و دستیار خدای « اشی» می باشد .
در آیین زردتشت با خدای آفتاب ( مهر ، میترا ) برابری می کند .
** سوریاش ( SuriAsh) ، شوریاش (ShuriAsh) ، شوریش ( Shuriash ) ، ساه / سح ( sah ) ، ساخ ( Sax ) :
- خدائی مرد ، خدای پرتو و نور خورشید ، خدای نور ، خدای خورشید (ستاره خورشید) ، خدایی سودمند
همان سوریا ( SuriA) ( خدای پرتو آفتاب ) یا ساوینار ( خدای شعاع خورشید ) می باشد .
با « تموز» ( tamouz ) و بویژه « شمش یا شمس » بابلی ، « بابار » سومری ، « نپتون » و بویژه « هلیوس » یونانی ( که سوار بر ارابه ای از شرق آسمان به غرب آسمان سفر می کند ) ، « آپولون » رومی ، « هوروس » مصری ، « یلونوز » سلتی و « دزی باک » اسلاو برابری می کند. و نیز با اوتو ( utu ) سومری که ، خدای حقیقت و عدالت و صحت می باشد و دانشمندی است ناصح و عادل که برای حمایت از حق در برابر شر ایستادگی و با آن نبرد می کند خدایی که حامی شاهان و خاندان ایشان است و دارای دو معبد با نام « ا-ببر E-babar» ( خانه سفید ) در شهرهای « سیپار SipAr » در اکد و « لارسا LArsA» واقع در جنوب سومر بود . و همواره او را با ریش دراز و بازوان بلند و کشیده و در حالی که که یک « اره هرس » دارای تیغه کمانی و دندانه های درشت و ناهموار را تهدید وار در هوا می چرخاند نمایش می دهند قابل مقایسه است .
شايد واژگان استر، استار و ستاره بازمانده از نام اين الهه باشند.
اشنان در اساطير سومري ايزدبانوي غلها و خواهر لهار
خداي رمه است، كه با لهار به ستيز برخاست و سرانجام پيروز شد
،ص 66 ]. آرورو خدامادر سومري بود كه انكيدو را از گل آفريد ]
8،ص 47 ]. نين ليل (تصوير 7) در سومر خدابانوي هوا بوده است ]
10 ]. نانشه الهه مادر شهر نينا در سومر بوده؛ او با ماهيگيري،
عدالت و باروري ارتباط داشته است [ 10 خدایبانوان باروری در جهان باستان – صدرالدین طاهریو محمود طاووسی]
– من اساطیر بابل و سومر- منتدی حواش العزز الاهتهالحبوب.
هه‌زار مێرد ژماره شايد واژگان استر، استار و ستاره بازمانده از نام اين الهه باشند.
اشنان در اساطير سومري ايزدبانوي غلها و خواهر لهار7 – ڵاپه‌ڕه‌ی 130 مێژووی ماد –دیاکۆنۆف .
خداي رمه است، كه با لهار به ستيز برخاست و سرانجام پيروز شد
8،ص 66 ]. آرورو خدامادر سومري بود كه انكيدو را از گل آفريد ]
8،ص 47 ]. نين ليل (تصوير 7) در سومر خدابانوي هوا بوده است ]
10 ]. نانشه الهه مادر شهر نينا در سومر بوده؛ او با ماهيگيري،
عدالت و باروري ارتباط داشته است [ 10 خدایبانوان باروری در جهان باستان – صدرالدین طاهریو محمود طاووسی]
7 – نزد کاسیان (اسلاف لران در هزاره دوم پیش از میلاد) دو خدا و یک الهه به نامهای ایمیریا ، کامول و میریزیر به ترتیب ایزد خاندان پادشاهی و ایزد حاصلخیزی و الهه حامی اسبان یاد شده اند و با آنو خدای آسمان و تقدیر و نیرو و فرمان ایزدی “مه” و ائا/انکی ایزد بابلی خرد و آبها و زمین و نین خورساگ (الهه سرزمینهای سنگلاخ) الهه حامی حیوانات مطابقت داده شدهhttp://mdpersian.blogfa.com/post-78.aspx
خدایان آریاییان کاسی سایت جوان امرۆز
نزد کاسیان (اسلاف لران در هزاره دوم پیش از میلاد) دو خدا و یک الهه به نامهای ایمیریا ، کامول و میریزیر به ترتیب ایزد خاندان پادشاهی و ایزد حاصلخیزی و الهه حامی اسبان یاد شده اند و با آنو خدای آسمان و تقدیر و نیرو و فرمان ایزدی “مه” و ایا/انکی ایزد بابلی…
http://www.javanemrooz.com//articles/culture/cheritage/article-34831.aspx
8 – ژماره 12 دوازده ی گۆڤاری هه‌زارمێرد. مێژووی ماد –دیاکۆنۆف لاپه‌ڕه 112 وه‌رگێڕ که‌شاوه‌رز
سه‌دیق بابایی.ئاڵمان