Hoppa till innehåll
Hem » بنەماڵەی کرمانج جەوهەری پەیمان و داکۆکی لە ڕەچەلەکی دێرینی کورد، سەدیق بابایی

بنەماڵەی کرمانج جەوهەری پەیمان و داکۆکی لە ڕەچەلەکی دێرینی کورد، سەدیق بابایی

مانژ کوڕ = کوڕمانج،    مانج کوڕ = مەنگۆڕ ،  ئەمە تیرە یەکی هەرەکۆنی کوردی ژیاری کوردستان لە ناوچەجیاجیاکانن.

مانژ Manz لە کوردی کرمانجیدا بۆ پەروەردە وفێر کردن گۆ کراوە.سیاوەش ماهڕوو لێکۆڵەری کرمانج سەبارەت بە بنەمای واژەی کرمانج لە کۆتانامەی کارناسی باڵای زانکۆ بۆ وشەی کرمانجی Gormanji یا Gormanz دەڵێت:

گوڕ Gor+ مانج یا مانژ Manj لە دوو وشەی گرێدراو پێک هاتوە کە واتای مەدرەسە دەدات. کوڕی پەروەردە کراو.

سدێق بۆرەکەیی؛ئەم دوو وشە بە دوو بەشی کورد ، کۆتا کراوی کورد ومان Man بۆ مانایی لە تیرە هەرە کۆنەکانی ماد باسدەکات.

لە زمانی فەرانسیدا مانژManj بۆ ئەسپ وسوارکاری لێک دراوەتەوە. ئەگەر بۆ کاسی ومادەکان ئەجدادی کورد لە زاگرۆس بگەڕێێنەوە پەروەردەی ئەسپ یەک لە سەرقاڵیەکانیان بۆوە کە ئاسەواری زۆری لە هەرسین بەجێ ماوە. لە هۆرامان گوندی ئەسپەرێز هەر بەئەم ناوە دەناسرێتەوە کە شانامای فێردەوسی وەک ئەسپروز کوەناوی هێناوە.

شانامە هەروەها بۆ ناوەکانی منانژ وەها دەدوێت؛

یکی نام ئارمانگ پاکدین

یکی نام کرمانگ پیش بین

کورمانژ یا مانژکوڕ کە پێچەوانە کراوەتەوە هەر یەکن. شاسمایل سەفەوی پاش کارەساتی قەڵای دمدم و کوشاری بێ بەزەییانەی بەشیک لە کرمانجی خۆڕاگرو نیشتمان خواز، بۆ ئەوە بەرانبەر پەلاماری (ئۆزبەک، مغول وتورکمەن) بوەستن گواستنیەوە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، خوراسان.و لە ناوچەکانی ؛ ئاشخانە.شۆڤان.چناران.دەرەگەز.شێرڤان.بۆژنورد(بجنورد).مانە .سمڵقان. فاروجو مەشهەد نیشتە جێ کران. وێرای ئەوە شۆناس و ناسنامەی خۆیان پاراست.دیارە کەسایەتی هەڵکەوتەیان پەروەردەکردوە.

مانژکوڕ یا مەنگوڕ، بەشێکیتری ئەم خەڵکەن هەڵگری هەمان ناوبەڵام بە ئاخاوتنی پێچەوانەمەنگوڕ، (کوردە مادەکان)گۆ دەکرێت.

ئەم تیرە لە کورد خاوەندارەتی بیری نەتەوەییان بەقەوەت بوە و بەرانبەر دەسەڵاتی ناوەندی خۆڕاگر بوون. کەسایەتی مەزنیان وەک هەمزەئاغای مەنگور هەبووە کە قاجاڕەکان بە فێڵ بانگهێشت و ترۆریان کرد.

زۆرتری مەبەستی ئەم کورتە مێژوە گەڕانەوەی سدیق بابایی بۆ داکۆکی بنەماڵەیەکی کرمانج لە شاری نەغەدە لە سەردەمی هاوچەرخی ئێمەدایە. ئەوان وەک باقی کرمانجەکان هەمان ڕێو و شوێنی داکۆکی نەبەزانە یان بۆ گەڕانەوە سەر ئەسڵ و بنەچەی خۆیان پیشە کرد و قوربانی مەزنیان بەخشی.

بنەماڵەی کرمانج و خەڵکی کوردی نەغەدە لە گەڵ تیرەی (قەرەپاپاغ) ژیاری دواتر هێنراو بۆ ئەم شارە بە ئاسوودەیی پێکەوە دەژیان.

دەسەڵاتدارانی ئێران کۆتایی دەسەڵاتی ( فتح علیشاە قاجاڕ ١٧٩٧ ــ ١٨٣٤ )بۆ بەرئەنگاری شناس خوازانی کورد و تێکدانی ڕیزەکانیان پێشووتر وێرای پلانی عوسمانی و ڕووسەکان بیریان لە هێنانی تورک زمانەکان وەک [ئازەری. ئەفشارو قەرەپاپاغ و…] بۆ ناوچە کوردنشینەکان کرد تا یارمەتیدەری عوسمانی و ڕووسەکان بن بۆ دابەزاندنی توانا وهێزی خۆڕاگری کورد.

پلانی دەسەلاتەکانی ئێران بە جۆرێک سیما وپێکهاتەی یەکدەستی کوردی لە ناوچەکە تێکدا.

ماکۆ.وەک بەشێک لە ئۆرارتووکە مێژوویان بۆ ٣٥٠٠ ساڵ بەرتر دەگەڕێتەوە ، یەکیتر لەو ناوچانەیە هەروەک پۆلدەشت تووشی ئەم پلانە کراوە.

ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٣٥ ئۆرگانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان لاپەڕە ٣٥ باسێکی هەیە لە سەر ڕۆژی دووی ڕێبەندان ١٣٢٤. دوازدەی ئەو مانگە لە شاری نەغەدە بە ئەو پەڕی شکۆ جێزنی دامەزراندی کۆمار لە مەهاباد لەم شارە بەڕێوە دەچێت. بەشداری بەرینی خەڵکی سندووس ـ نەغەدە و داکۆکی کۆماریەکانی کوردستان لە مافی برایەتی قەرەپاپاغەکان هێندەیتر جێژنە هاوبەشەکە و گرێدراوی ئەم دوو تیرە هێقم دەکات.

ئەو هاودەنگیە بوە بە هۆکاری بەشداری (پاشاخان و خۆسرەوخانی قەرەپاپاغ)و ئامادەبوونیان بە ٥٠٠ نەفەر سوارە لە لەشکری سپای ملی کوردستان و کۆمار ساڵی ١٣٢٤.

ساڵانی دواتر ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ لە پێوەندی ڕابردووی ئەم شارە حێزبی دێمۆکراتی کوردستان ساڵۆنی وەرزشی ئەم شارە بۆ پێداگری پێوەندی برایانە وەک رابردوو و نۆژەن کردنەوەی، کۆبوونەوەیەکی بەرینی هاوبەش وەڕی دەخات.مخابن پلانی دزێوی لاینگرانی دەسەڵاتی ڕۆخاوی پێشووی پالەوی و دەسەڵاتی ئێسلامی تازە دامەزراو کە هەر لە سەرەتاوە دژی ئامانجی مرۆیی مافی کورد بوون بۆ تێکدانی برایەتی ئەم شارە کە باری ئایینی شێعەی قەرەپاپاغ و زمانییان لە گەڵ کوردەکان جیاواز بوو شەڕێکی ماڵ وێران کاری هەڵگیرساند. کە نزیک بە یەک حەوتوو درێژەی خوێناوی کێشا.

کوژراو، بریندار ئاوارەەیی هەردوولا لە گوندەکان هاوشانی تێکچوونی ژیانی ئارامی بەرتر بە پاڵپشتی ئاشکرای کۆماری ئێسلامی بۆ قەرە پاپاغەکان دژ بە کوردی نەغەدە ئاسەواری پڕ زیانی بۆ هەردوو لا لێ کەوتەوە.

هەڵبەت کردەوەکانی کۆماری ئێسلامی خەرمانانی ١٣٥٨تا ئاستی قەڵاچۆی گوندەکانی : قارنێ، قەلاتان، سەوزە. سەرچنار، وسووکەند، دایماو و برایمەو…” دواتر تا دەهات ڕق وقینی کۆماری ئێسلامی هەمبەر کورد ئاشکراتر دەکرد. ئێمڕۆ ئەوەتا لە ناوچە وشارەکانی غەیرەکورد بە دەیان هەزار لە باقی خەڵکانی غەیرە کورد لە ئێران لەم قین وتووڕەیی بێ بەش نەکران!

بە پێ زانیاریەکانی سدێق بابایی لە شاری نەغەدە بنەماڵەیەکی ئارام و کاسبکار کە زۆرتر سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون پاش شەڕی نەغەدە تووشی غەزەبی کۆماری ئێسلامی وەک زۆریتر هاتن.

کرمانجەکان لە پێوەندی باوەڕی قووڵیان بە ڕابردوو و سۆزی نیشتمانی پەیوەست بە حێزبی دێمۆکرات و تێکەڵ بە خەباتی ئاشکرای سیاسی دەبن.

درێژەی ئەم تێکۆشانە دوور کەوتنەوە لە ماڵ و حال و ئاوقەدبوونی پەلامارەکانی تارانی لەگەڵ دەبێت. پێنج برا و بناماڵە تووشی بەسەرهاتێکی لە کۆتاییدا خەمبار دەبن کە لە چەشنی خۆییدا وێرای تراژیدی هێمایێک لە گیانی خۆڕاگری وپابەندی بە خۆشەویستی خاک و نیشتمان مسۆگەردەکات.

سمایل کرمانج لە ڕیزی یەکەمدا بۆ بەروانی لە کەرامەتی کورد ١٣/١/١٣٥٩دەبێتە قوربانی و گیانی بە کوردستان دەبەخشێت. یەک لە دوای یەک براکانی تر ئەم ڕێچکەیە بەرنادەن و ئەوانیش

شەهید سەلاح ٢٩/١٢/١٣٦١  و شەهید مراد ٨/٥/١٣٦٤ پەیوەست بە کاروانی سەرفرازانی کورد دەبن.

دوایین شەهیدی بنەماڵە کاک تەها کرمانج پاش ئەوە حێزبەکەی زانیاری دەس دەکەوێت کۆماری ئێسلامی پلانی ترۆری داڕێشتوە حەولی دەرباز کردنی دەدات. و بەرەو هەندەران بەڕێ دەکرێت.

دیسان کۆماری ئیسلامی ڕیو شوێنی هەڵدەگرێ و سەعات ٢،٥٠ پاش نیوەڕۆی ١٥ی مانگی بەفرانبار١٣٧٢لە نزیک مزگەوتی علائەلدین گەڕەکی گوڵانبیی شاری چرووم ـ تورکیە ترۆردەکرێت.و گیانی دەبەخشێ.[ڕۆژنامەی مرحبا ١٧ی بەفرانبار ١٣٧٢ تورکیە.]

برا کرمانجەکان یەک دوای یەک بەڵێنی کوردانەی خۆیان بە ئاو، خاک و کەرامەتی نیشتمان دەسەلمێنن. دەسەلمێنن کرمانجێکی خاوەن پەیمان بە کەرامەت پارێزی بە نرخی گیانی خۆیانن.

لە لایێکیتر کچێکی تاقە برای دەرباز بووی مەزنیان لە ئاورایی هەرلەو پێوەندیەدا بە ناوی مینا ٢٦/٧/١٣٦٣ گیان دەبەخشێت.

تاقە برای ئەم چوار شەهید جوانمێرە و باوکی کچێکی شەهید کاک حوسێن کرمانج بە کۆڵێک خەم و لە هەڕەتێکی دژواری ژیاندا بە گوێری زانیاریەکانی سدێق بابایی، کوردانە قۆڵی هێمەت هەڵدەماڵێ و دەبێتە برا، باوک و کەسوکاری ئەمەگناس بۆ سەر جەم کەسو کاری کۆس کەوتووی بناماڵەی مەزنی کرمانج.

شان وەبەر دانی ئەرکێکی ئەوتۆ لە ئاوارەیی دا هاسان نەبوو بەڵام بە سەرسووڕمانەوە ئەوە ئەو بۆ بنەماڵە کۆس کەوتوەکانی خۆی دەیکات بە هاسانی بۆ زۆر کەس ناکرێت. لە دەر وژووری وڵات حسێن کرمانج ڕنجی سەقام بەخشین بە ژیانی تێک قرماوی یەکەیە یەکەی کەسوکارە کەی بە ژنو منداڵیانەوە بە سەرئانجام دەگەیێنێت.

خوڵقاندنی کەشێکی لە بار بە تایبەت لە هەندەران، سەلماندنی دوو ئەرکی پیرۆزی حسێن واتە ژیانی ئاسوود بۆ لێ قەوماوانی بنەماڵەکەی و وەفا بۆ ئامانجی پیرۆزی نیشتمان پەروەری گرێدراو بە ڕەچەڵەکی کرمانج لە تایبەتیەکانی حسین کرامانج دەرکەوتون. ئەو چ جارێک ڕێگەی نەداوە کەسوکارەکەی هەست بە بێ کەسی بکەن.

بەختەوەرانە سۆزی نیئشتمان پەرستانەی کرمانجەکان بە گشتی توانای ئەوەی پێ بەخشین تا بەشێکی بەرچاویان بتوانن لە دەرەوەی وڵات هەم خۆیان پێ بگەیێنن وهەم لە پێوەندی وەفا وعەشق بە ڕێبازی ئازیزەکانیان خاوەن بەڵێن بە پاراستنی غیرەتی کوردانە بن کە نرخی مەزنیان بۆ بەخشیوە.

پایەدار و بە ئەمەکتر بمێنن .

بێ شک شاری نەغەدە لە داهاتوودا هەروەک چۆن ساڵی دامەزرانی کۆماری کوردستان ١٣٢٤ نمونەی برایەتی کورد وقەرەپاپاغ درکەوت ئەو سەر فرازیە دوور لە ئاکاری دژمنانە بۆ دەسپێکی نوێ ژیانێکی بەدوور لە پلانی نەیاران بۆ ڕێز لێنان لە شەهیدانی بنەماڵەی مەزنی کرمانج پەیکەری ڕێز و وەفایان لە شارەکە بۆ ساز دەکەن.

نووسین وئامادە کردن ؛ سدێق بابایی ٢/٥/٢٠٢٦