Hoppa till innehåll
Hem » یادی 90 ساڵەی بەڕێز د. حوسێن خەلیقی لە ستۆکهۆڵم کە لایەن هاوڕی و خزمانی بەڕێوەچوو.

یادی 90 ساڵەی بەڕێز د. حوسێن خەلیقی لە ستۆکهۆڵم کە لایەن هاوڕی و خزمانی بەڕێوەچوو.

 دیارە قەرار بوو گەورەتر ئەم یادە بەڕێوە بچێ بەڵام بەهۆی وەزعی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و شەهید کردنی پێشمەرگەکان و کەسانی بێ تاوان لە لایەن کۆماری ئاخوندیەوە، تەنیا ئەم دۆستانە ئاگادار کران.

بۆ بینینی ڤیدیۆ، کلیکی ئێرە بکەن، فەیسبووک 

یان

به بۆنەی 90ەمین ساڵڕۆژی لەدایک بوونی هاوڕێی دڵسۆز و خۆشەویست د. حوسەین خەلیقی
د. خەلیقی له رۆژی ٢ی مانگی ٥ی ١٩٣٦ له گوندی سەرچی ناوچەی کامیاران له دایک بووە. دوای تەمەنی حەوت ساڵان له قوتابخانەی ئایینیی باوکی نراوەته بەر خوێندن. له بەر ئەوە لەو کاتەدا تەنیا ئەو جۆرە قوتابخانەگەلە باو بووە، تا تەمەنی ٢٠ ساڵی سەرقاڵی ئەو جۆرە خوێندنه بووە.
دواتر بەدەر له قوتابخانەی دەوڵەتی، له سێ قۆناخدا دیپلومی ئەدەبی وەردەگرێ و دەچێته تاران و لە دەوروبەری “شاری ری” ئەبێته مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی. دوای ساڵێک له دانشگای تاران “فوق دیپلم’ وەردەگرێ و له تاقیکاری دواییدا، له بواری زانستی فەلسەفەدا دەبێته خوێندکار. دوای وەرگرتنی لیسانس دەبێته مامۆستا لە خوێندنگەی دواناوەندی و بەردەوام دەبێ لەو هێڵەدا فوق لیسانس وەردەگرێ و دەبێته خوێنکاری دوکتورای فەلسەفە. دوای وەرگرتنی دوکتورا دەبێته مامۆستای زانکۆی تەورێز. له دوای شۆڕشی ٥٧ی ئێران خۆی نەقل ئەکاتە زانکۆی رازیی کرماشان و له زانستگەی “ تربیت دەبیر”ی سنه به وانە وتنەوە سەرقاڵ ئەبێت.
له بەر ئەوەی له تەورێز سەبارەت به دۆزی کورد چالاک بووە، ٩ مانگ زانکۆی رازی به فەرمی وەری ناگرێت.
دوای دەسپێکردنی شەڕ له کامیاران و سنە و دوای مانگرتنه بەناوبانگەکەی سنه و هەڕەشەی دەوڵەت بۆ کۆشتنی ژن و منداڵ و دەوروبەری، زانکۆ بەجێ دێڵێ و دەچێتە شاخ. بەرلەوە بچێته شاخ، له دوای فتوا شومەکەی خومەینی، چاوی پێ ئەکەوێ و ئەبێته دەمەقاڵەی لەگەڵ خومەینی که به چ بەڵگەیەک فتوای جیهاد دژی میللەتێکی موسوڵمان ئەدەی.
هەر جۆرێک بێ دوای هێرشی رژیم بۆ سەر کوردستان ئەچێته لای تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات و له کۆنگرەی شەشەمدا دەبێته ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی رادیۆ دەنگی کوردستان. دواتر له کۆنگرەکانی ٧-٩دا ئەبێته ئەندامی کومیتەی ناوەندی و لەو ماوەدا وەکوو جێگری کومسیونی کۆمەڵایەتی، بەرپرسی فێرگەی سیاسی ـ نیزامی و پاشان بەرپرسی کومیسیونی کۆمەڵایەتی.
له ساڵی ١٩٩٤ به هۆی نەخۆشی دەچێته وڵاتی سوئید و درێژە بە نووسینی کتێب دەدا و چەند ساڵێک ئەبێته بەرپرسی ئەنیستیتوی کورد له ستوکهۆڵم. بەرهەمی ساڵانێک خەبات لە بواری نووسین و وەرگێڕانی دوکتور خەلیقی زیاتر لە ٣٠ کتێبی چاپکراوە.