سەروا لە زمانی ئینگـلیزیدا (رایمە) و لە عەرەبیدا (قافـیە) لە زمانی کوردیدا، بێجگە لە سـەروا چەنـد ناوێـکی تـری هـەیە، وەک: بەشاوەنـد، بەشاڤـەنـد، پاشبەنـد، پاکـۆڵ، دواخـشـت، لەنـگەر. لە ئـێـستادا نووسـەرانی کوردمـان،

هـەردوو وشـەی (سـەروا) و (قـافـیە) بەکـاردەهـێنن. شایەنی باسە بۆ یەکەم جار مامۆستا (عـەلادیـن سـەجـادی) لە پەرتووکی (ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی کوردی ـ ١٩٦٧) وشەی سەروای لە بـریتیی وشەی قـافـیەی عـەرەبی بەکارهـێناوە. سەروا وشەیەکی رەسەنی کوردییە.
سەروا یەکـێکە لە رەگەزە سەرەکی و گـرنگەکانی بنەڕەتی، لە پێکهـاتەی هـونراوە دا. لە دوای کـێـش، دووەم رەگـەزی هـۆنـراوەیە. تـۆنـێکی مـوزیـکی نایـاب بـە هـۆنـراوە دەبـەخـشـێـت. رۆڵـێکی گـرنگی لە جـوانی و لە مـوزیکی وشەکانی هـۆنـراوەدا هـەیە. سەروا یەکـێکە لە لایەنە چـێژبەخـشەکانی هـۆنـراوە.
سـەروا بە درێـژایی هـەزاران سـاڵ، لە مـێژووی مـرۆڤـایەتیدا، رۆڵـیکی سەرەکـیی لە وێـژەدا هـەبـووە. سەرەتاتـریـن نمـوونەی ناسـراو، دەقـێکی چـینییە، کە لە دە سەدەی پێـش زایـنی نووسـراوە. سـەروا لە کـولـتوورە جیـاوازەکـانـدا، رۆڵی جـیاوازی هـەیە.
گەلی کوردمـان لە کـۆنەوە گـرنگـییەکی زۆری بە سـەروای هـۆنـراوە و گـۆرانی داوە، بە لایەنێکی بنەڕەتی کوالـیتی هـۆنـراوەی زانیـوە. چونکە بەشـدارە لە بەهـێزکـردن و شیرنکردنی هەستی هاوبەستەبوون لە نێوان دێڕەکاندا. سەرواش تەنیا لە هـۆنـراوەی کوردیدا نییە، بەڵکو دیاردەیەکی زمانی جیهانییە. رەگ و ریشەی لە لایـلایە و گۆرانی
و بەیـت و هـۆنـراوەی زارەکـیی هـەمـوو گەلانـدا هـەیە.
پـێناسەی سـەروا:
سەروا ئامـرازێکی باوی وێـژەییـە. کە تایبەتمەندە بە دووبارەبوونەوەی هەمان دەنگ یان هاوشێوە، لە دوو وشە یان زیاتردا، لە کۆتایی نیوەدێڕەکانی هـۆنراوە یان گۆرانیدا. بە مەرجـێک کە ئـەو دەنـگانە بەشـێکـبن لە وشـەکـان و واتـای سەربەخـۆیان نەبێـت.
دێـڕە هـۆنراوە: لە دوو نیوەدێڕ پێکدێت. بە زۆری هەمان دەنگی هەردوو نیوە دێڕەکە سـەروای دێـڕەکە پـێک دەهـێـنن. مـەرج نیـیە، دێـڕەکـانی تـری هـۆنـراوەکـە، هـەمـان سەروایـان هـەبێـت.
بۆ نموونە کۆپـلەی یەکەم، لە هـۆنراوەی (بەفـر بارین ـ لەتیـف هەڵمەت) بۆ منداڵان:
ئـای لــەم بەفـــــرەی بـاریـــوە
زەوی یــەک پـارچـــــە زیـــوە
نـە بــەرد دیـــارە نـە درەخــت
نە هـەورازی بەرز و سەخــت
هـەمـــووی لـە بەفـــــرا کـــپـە
بـێ ســــــــــروەیـە بــێ چـــپـە
سەروا ئەو رەگەزەیە لە رووی موزیکییەوە، دێڕەکانی هـۆنراوە و گۆرانی بە یەکەوە دەبەستێتەوە. ریتـمێکی رێکوپێک و ئاسان بە هـۆنراوەکە دەبەخـشێـێت، بۆ تێگەیشتن و لەبەرکـردنی. سـەرواش تەنیا دووبـارەکـردنەوەی دەنـگ نیـیە، بەڵکو سـیسـتەمێکی دەنگی وردە، کە ریـتـمێکی مـوزیکی نـاوازە بـە هـۆنـراوە دەبـەخـشێـت و بەشـدارە لە یەکگـرتـوویی جوانـیناسی و هـونـەردا.
تێگەیشتن لە سـەروا، تەنیا لە خوێنـدکارانی وێـژەدا سنووردار نییە. بەڵکو ئەزموونی هەمـوو خـوێنـەر و هـۆنراوەنـووسێک دەوڵەمەنـد دەکات. دەرگایەک بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پێکهاتەی هـۆنـراوەی کلاسیکی و هـاوچەرخی کوردی دەکاتەوە. لە کاتێکدا وێنـەی هـۆنـراوە بـە درێـژایی سەردەمـەکـان دەگـۆڕێـت، بـەڵام سـەروا وەک هـێـمای داهـێنان و لیهـاتـوویی لە پیـشەی هـۆنـراوەییـدا دەمـێـنێـتەوە.
گرنگـییەکانی سەروا لە هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان:
منداڵان بە سروشتی و بە زگماکی خولیای هـۆنراوە و ریتمن. پەیوەنـدیی منداڵان لەگەڵ هـۆنراوەدا، لە سکی دایکییانەوە دەست پێـدەکات، کاتێک کە ئاشنای لێدانی دڵی دایکیان دەبـن. منـداڵانی کـورپـە لەنـاو لانـکەوە، گـوێیـان بە ئـاوازی ناسکی لایـلایە و لـوری و گـورگـانە شـەوێ و گـۆرانـیـیەکـانی دایـکانیـان دەزریـنگـێـنەوە.
رۆڵــەم لایــلایـە کـۆرپـــەم لایـە لای
جگەرگۆشەکەم کۆرپـەکەم لایـە لای
رۆڵــە خـەوت بێ خـەوی نــازت بێ
سەحرا و سەرزەوی پایە نــازت بێ
دوو دێـڕی تـری لایـلایە:
لاوە لاوەکــەم ئــەرای تـۆ ئـوێــشــم
دیــان مــرواری کـاکــۆڵ ئـورێــشــم
لاوە لاوەکــەم کـوڕەکـــەم بـخـــەفـێ
هەر دەردێ دیری لە خوەم بـكــەفـێ
ئەو سەروایانەی کە لە هـۆنـراوە و گـۆرانی بۆ منـداڵان بەکاردەهـێنرێن، بەپێی زمـان و کولتوور و نەریتی هـۆنـراوەیی هـەر گەلـێک جیاوازیان هەیە. بە زۆری سەرواکانی هـۆنراوەکان بۆ منـداڵان، سادەن و ئاسانن. بۆ بیرهـێناوە و سەرنجـڕاکـێشانی منـداڵان. بە ئاسانییش لەبەریان دەکەن. ئاوازدانەرانیش دەتـوانن بە ئاسانی ئاوازیان بۆ دابنـین.
زۆر بە کـورتی چەنـد سـوودێـکی سـەروا، لە هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان دەخەینـەڕوو:
١ـ سـەروا لە هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان، تەنیا بـۆ چـێژ وەرگـرتـن نییە. بەڵکـو یارمـەتیی منـداڵان دەدات، کە پەرە بە تـواناکانی زمـانییان بـدەن. لە رێـگەی روونکردنەوەی کە چـۆن دەنگەکان پێـکەوە کـاردەکەن.
٢ـ سەروا بیـرەوەریی منـداڵان باشتر دەکات. ئەمەش وا دەکات وشە و دەستەواژەکان بە ئاسانی بێـتەوە یادیان و لە ئاخـاوتنی رۆژانەیانـدا بەکـاریان بهـێنن.
٣ـ ئەو منداڵانەی کە سەروا پراکتیزە دەکەن، زۆر جار توانای خوێندنەوە و نووسینیان باشتر دەکـەن. چونکە فـێردەبـن کە چـۆن دەنگەکان لە زمـانـدا، بەیەکـەوە ببەستـنەوە.
٤ـ منـداڵان فـێری ئـەوەش دەبـن، کـە هـۆنـراوە یارمـەتیـیان دەدات بـۆ ئـەوەی بـزانـن هـۆنراوە فۆرمێکە، لە سایەی سەرواوە هەموو کەسێک دەتوانێت چێژی لێوەربگرێت.
٥ـ سەروا بە تایبەتمەندییە خۆشەکانی و موزیکییەوە، سەرنجی منداڵان رادەکێشێت و هـانیان دەدات بـۆ بەشـداریکـردن لە چـالاکـییە وێـژەیی و هـونـەرییـەکان.
٦ـ کاتێک کە منـداڵان گـوێیان لە وشەی دەنگی هـاوشێوە دەبێـت، ئاگاداری بنەماڵەی وشەکان و لێکچوونە فـۆنێتیکییەکان دەبن. ئەم تێگەیشتنە بە هـۆشیاری فـۆنـۆلـۆژی ناسراوە، کارامەییەکی بنەڕەتیی پێـش خوێنـدنەوەیە. منـداڵان بە ناسینەوەی شێوازی سەروا، لە پێکهاتەی وشەکان تێدەگەن. ئەمەش ئاسانکاری بۆ کـۆنترۆڵکـردنی وشە نامـۆکان دەکـات. کاتێک کە بە شـێوەیەکی سەربەخـۆ دەخـوێننەوە.
٧ـ ئـەم پـرۆسە فـێربـوونە، لە رێگەی دەنگ و دووبارەکـردنەوە، یارمەتیی منـداڵان دەدات، بە شـێوەیەکی سـروشـتی وشەسازییان فـراوانـتر بـکەن.
٨ـ سـەروا ئامـرازێکی فـێرکاریی بەسـوودە، یارمـەتیی منـداڵان دەدات، کە دەنگەکان
لە رسـتەدا بناسـنەوە. ئەمـەش یارمەتـیـدەرە بـۆ ئـەوەی دواتـر فـێری فـۆنـیک ببـن.
نووسینی هـۆنـراوەی سـەرواداری سـووک و ئاسـان و گونجـاو، بەپـێی قـۆناغـەکانی منـداڵی بۆ منـداڵان، لەلایـەن هـۆنـراوەنووسانەوە، کـارێکی ئاسان نییە، پێویـستی بە شارەزایی و بە هـونەری هەڵـبژاردنی سـەروا و دەنگەکان هـەیە. ناشبێـت. ناوەرۆک بکـریت بە قـوربـانیی سـەروا.
سەروای یەکگـرتـوو، کە هەنـدێ جار لە شێوەی کۆپـلەی چواردێڕی و پێنج دێـڕی و شەش دێڕی و حەوت دێڕی یان زیاتر نووسراون، کە سەروای هەر کـۆپلەیەک یەکە
و لە لە کۆپـلەکانی تـر جیـاوازە. هەنـدێ جار دێـڕێک لە هەمـوو کۆپـلەکاندا دووبارە دەبێـتەوە. ئەمەش چـێژێکی مـوزیـکی خۆشـتر بـە منـداڵان دەبەخـشێـت.
بە زۆریش کێش و سەروا پێکەوە دێن. کـێش لە پێشەوەی سەروادا دێت، وەک دوو رەگەزی هـۆنـراوەی تەواکەری یەکترین، بەڵکو ریتـم و موزیکیش لەگەڵیاندا دێت و دەبنە چـوار رەگـەزی ئەفـسوونـاویی تەواوکـەری هـۆنـراوەی منـداڵان.
باسی جـۆرەکـانی سـەروا لە هـۆنـراوەی منداڵان، بۆ نووسینێکی تـرمان دوادەخەم.
هـۆنـراوەی ئازاد بـۆ منـداڵان، کە لە کـێش و سـەروا لایان داوە. منـداڵان چـێژێکی ئەوتـۆیان لـێنابـینن، وەک ئەو چـێژەی کـە لـه هـۆنـراوەی کـێـشدار و سـهروادار و مـیوزیکـدار و ئاوازداردا وەری دەگرن. دەڵـێن: هـۆنراوەی ئازاد بۆ منـداڵان، وەک مـێـزی بێ تـۆڕی یاریی تـێـنسی ســهر مێـز وایـه.
ناڵێین، هـۆنراوەی ئازادی جـوانمان بۆ منداڵان نییە، بەڵام زۆر کەمن. لە ئەزمـوونی دوو سێ هـۆنـراوەنووس زیـاتر نییە، ئەوانیش جاروبار هـۆنراوەی ئازاد بۆ منـداڵان دەنووسن. لەوانەش (ڵەتیـف هەڵـمەت) کۆمەڵێک هـۆنـراوەیەکی ئـازادی جـوانی بـۆ منـداڵان نووسـیوە و سـەرکەوتـووە تێـیانـدا. هـەنـدێ هـۆنـراوەش، کـە لەژێـر نـاوی هـۆنراوەی ئازاد بۆ منـداڵان نووسراون، لە راستیدا هـیچ چـیژێکی هـۆنراوەییان تێدا نییە. بـریتین لە پەخـشانی نیوچـە هـونەریی سـادە، نەک هـۆنـراوە ئازاد بـۆ منـداڵان. هـۆنـراوەی ئازادیـش، مـەرج و پێـوەری خـۆی هـەیە. ئـەم بابـەتە بـۆ رەخـنەگـرانی شارەزایـانی بـواری هـۆنـراوەی ئـازاد بـۆ منـداڵان، بەجـێـدەهـێـڵـین.
دوبـەی: ٢٠٢٦