هۆرامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دێرین و هه‌ره‌کۆن، ژیاری مرۆڤی سه‌ره‌تایی، به پێ هه‌ندێ هێما و به جێ ماوی سه‌رده‌مانی پێش مێژوو (وه‌ک ئاسه‌واری چاخی به‌ردینه ) له ئه‌شکه‌وته‌کانی شاهۆ و هه‌جیج و ده‌وروبه‌ر ده‌بێ لانی که‌م یه‌ک له‌و سه‌رچاوه هه‌ره پڕبایخ وده‌وڵه‌مه‌ندانه‌بێت.

ئه‌گه‌ر بێت‌و توێژینه‌وه‌ی دێرینه ناسی به هه‌موو لق وپۆپه‌کانیه‌وه له سه‌ر بکرێ زۆر بابه‌تی نوێ و که‌متر زانراو به گه‌نجینه‌ی کۆمه‌ڵناسی کورد زیاد ده‌کا.
