Hoppa till innehåll
Hem » بۆ ئاغا قونسڵی ئێران لە سلێمانی، لەتیف فاتیح فەرەج

بۆ ئاغا قونسڵی ئێران لە سلێمانی، لەتیف فاتیح فەرەج

قوربان ناهەقی و ناماقوڵی و هەڵەیەكی گەورە دەكەی بە غەزەل دەڵێی تیرۆریست، وەرە با پێكەوە پێناسەی تیرۆریست بكەین و بپرسین لەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە دەوڵەت كاری تیرۆر پەرە پێدەدات یان خەڵكێك بزاوتێك ، كەسانێك كە داوای لانی كەم ژیانی شكۆمەندانە دەكەن،
غەزەل و هاوڕێكانی تیرۆریست نین ، ئەوان دەیانەوێ‌ بە زمانی خۆیان بخوێنن، بژین ، ئازادبن دەوڵەت بەرپرسە لە دابینكردنی ئەو داوایانە، ئێوە ئەگەر كەمێك بواری هەناسە دان لە وڵات زیاتر بكەن دنیا ئاخر نابێت ، ئێوە ئەزانن بە رەفتاری ناجۆر ئەمەریكاتان لەو پەڕی دنیاوە هێناوە بۆ ئێرە تا ئەویش وەك فریاد ڕەس سەیری خۆی بكات ، ئاخر غەزەل بەكڵاشینكۆفێكەوە چی داوە لەو شاخ و داخە ئەگەر ئێوە لە سەر دەركەوتنی كەمێك بسك ژینا ڕەشە كوژ نەكەن ، بابە بڕۆ بخوێنەوەو تیرۆر بناسە، هەر شەرمە بە كەسێك بڵێی تیرۆریست هەمان ناسنامەی وڵاتی تۆی لە گیرفاندا بێت،ئاغا قونسڵ تۆ ناتوانی شوناسی تیرۆر بخەیتە پاڵ غەزەل و هەر كوردو ئێرانیەك كە داوی ژیانی باشتری لێكردوی .

 

لە ڕاستیدا ئاغا هەركەس باسی تیرۆربكات و تیرۆر بداتە پاڵ خەڵكی تر دەبێت ئێوە دەمتان بگرن ، ئێوە تەنانەت لە توركیش تیرۆریست تر ڕەفتارتان دەرهەق بە كورد كردوە ، هەر ئێوە نەبوون هەر یەك لە عەبدولڕەحمانی قاسملو ، سادقی شەرەفكەندیتان لە سەر مێزی دانوستان و گفت و گۆی ئاشتی لە دەرەوەی ئێران تیرۆر كرد، ئێوەیەك كە ئەمەریكاو ئیسرائیل لە سەری سەرەوە پیاتانا هاتون داخی دڵتان بە كچ و كوڕی ڕۆژهەڵاتی دەردەكەن ، ئێستا هاتون بە دیموكرات و كۆمەڵە دەڵێن تیرۆریست لە بری ئەوەی لەم بارو دۆخەدا بانگیان بكەن و دابنیشن لە گەڵیان و كێشەكان چارەسەر بكەن ، قوربان تۆ دانیشتنت لە تەك ئیسرائیل و ئەمەریكا پێ‌ ئاساییە ،لە كاتێكا ئەوان لە ڕابەری تۆوە دەستیان پێكرد ، كەچی بە كیژو كوڕی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی دەڵێی تیرۆریست چەند حەیفە تۆهەوای شارێكی كوردستان هەڵبمژی و بە یانیان بە دیمەنی ئەزمڕو گۆیژە چاوت بگەشێنیتەوەو ڕۆژانە بەركەوتنت لە گەڵ كوردی ئاشتیخوازو مرۆڤدۆست و میوان دۆستا هەبێت و پێشیان بڵێی تیرۆریست.
هیوادارم كەمێك بە وردی وانەلەبارەی تیرۆرو تیرۆریستەوە بخوێنی و بە درۆننێردەكانیش بڵێی ئەگەر دەوێرن ڕوتان لە كوردستان وەرگێڕن و سەیرێكی غەزەو لوبنان كەن .
***