Hoppa till innehåll
Hem » نیزامی ئاخوندی بە درۆن هێرشی کردەوە سەر هێزەکانی رۆژهەڵات

نیزامی ئاخوندی بە درۆن هێرشی کردەوە سەر هێزەکانی رۆژهەڵات

حدکا: کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی خاکەلێوە جارێکی دیکە کەمپی ئازادیی، شوێنی نیشتەجیبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بەئامانج گیرایەوە.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان : دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر یەکێک لە کەمپەکانیان لە سوورداش لە پارێزگای سلێمانی و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

پێشمەرگەکان:‌ کۆماری ئاخوندی لەبەرابەر ئەمریکا و ئیسرائیل بێدەسەڵاتە و چوونکە کوردستان هێزی وڵامدانەوەی نیە و ئیدامەی کردەوە تێرۆستیەکانی دەدا 

***
کوردستان میدیا ، هێرش کرایەوە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە

کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی خاکەلێوە جارێکی دیکە کەمپی ئازادیی، شوێنی نیشتەجیبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بەئامانج گیرایەوە.

هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات هاوکات بووە لەگەڵ شەپۆلێکی نوێی هێرش کە ئەم دوانیوەڕۆیە کراوەتە سەر کەمپی سوورداش لە نیزیک سلێمانی؛ هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکەش لە خەلیفان و ڕواندز لە باشووری کوردستان هێرشیان کرایەوە سەر.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٠ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.

ئەو هێرشانە تەنانەت لە کاتی ئاگربەسی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکاش بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات نەوەستاون.

کچە پێشمەرگەی ئەمرۆ لە هێرشی درۆنیی بۆ سەر کەمپی سورداش بریندار بوو کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.

غەزال مەولان چەپەر ئاباد 19 ساڵە ا، ناوی ئەو کچە پێشمەرگەی کۆمەڵەیە کە لە هێرشە درۆنییەکەدا بەسەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمجەد حوسێن پەناهی باسی نەخۆشخانەکانی سولەیمانیە دەکا کە زۆر بە ژانە

****

وەزارەتی ناوخۆ: بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەسەر هەرێمی کوردستان. ئەمەش دووەمجارە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆ کە رۆژی 14ـی 4،  2026 بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکان لە چەند کاتێکی جیاوازدا و لە رێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەک.”

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ داوای لە لایەنەکان کردووە چی دیکە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئارامیی هاووڵاتییان نەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان.

راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، ئەم ئێوارەیە سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر یەکێک لە کەمپەکانیان لە سوورداش لە پارێزگای سلێمانی و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون. (غەزال مەولا، ناوی ئەو کچە پێشمەرگەی کۆمەڵەیە کە هێرشە درۆنییەکەدا بەسەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.)

کەمپی سوورداش، کەمپی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە.

هەر ئەمڕۆ کاوە بەهرامی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند: ”ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆنێک هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە.”

هاوکات هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەر ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ”ئەم ئێوارەیە دوو درۆن بە ئاسمانی ئیدارەکەماندا تێپەڕین.”

بە گوتەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، درۆنەکان لە سنووری قەزای خەلیفان خراونەتە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر 05:04ـی ئێوارە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون، لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.