"an independent online kurdish website

لە دنیادا زوڵم و زۆرداری هـەبووە و هـەیە و دەشـبـێی. مافی خەڵک خوراوە و  دەخورێ .خەیانەت کراوە و دەکرێ. زێـدی گەلێک لە لایەن زاڵمانەوە دەستی بەسەرد داگیراوە و دەگیرێ.

چـەوسانـەوە هەبووە و  دەبێ بۆ پێشگیری لـەو هـەمـوو کراوە و دەکرێیە و زۆریـتـریـش شـەڕ بـەزیانی گەلانی چەوساوە هەڵگیرساوە و هەڵدەگیرسێ! ئەوە ڕاستیەکی مێژوییە دەبێ بزاندرێ و لەبەر چاو بگیرێ. لە ناو هەر گەلـێـکی چـەوسـاوەدا زۆرن ئـەوانـەی بـە دژی ئـەو ڕەوتـە نـامـرۆڤـانەیە و نابەرانبەریانە ڕاپــەڕیـون و شـۆڕشـێکیان هەڵاییساندوە بـۆ ڕزگاری ژێر دەستەکان  و ئەستاندنەوە مافە خوراوەکان. لەو پێناوەدا زۆرن ئەوانەی سەربەرزانە سەریان  لە پێناو ڕزگاری گەلدا داناوە.  بەڕای مـن شۆڕشگێڕی راستەقینە ئەوانەن کە بەرگری یان باشتر بڵێم: شەڕ بـۆ ئـەوە دەکەن  هـەر کەسە مافی خۆیانیان بـدەنێ. هەر کەسە  لە سەر تاوانی خۆی ڵێی بپرسنەوە و سەزا یان پاداشتی بـۆ دیـاری بکەن.  بەداخەوە زۆر جار شۆڕش لە ڕێـڕەوی خۆی لادراوە و کوڕ لە سەر تاوانی باب و باب لـە سەر کوڕ سەزای تـونـد دراوە،  و زۆر جار لەوەش تێپەریوە و کوتراوە  ئەوە لە فڵان هـۆز و تایەفە و بنەماڵە یە و هـەمویان بە تاوانبارلە قەڵەمداوە.  یان باشتر بڵێم: زۆرن هەر بە یەک چاو تەماشا دەکەن و یەک لایەنە و بێ لێکدانەوە و جـیـاکردنـەوەی چاک و خـراپ بـڕیار لە سەر چاکی یـان خـراپی کەس و کەسانێک دەدەن. ئـەو جـۆرە هـەڵـسوکەوتـە دەگەڵ شـەڕەفی بـەرزی شـۆڕشگێـڕی یەک ناگرێتەوە.

 بۆ حیزب یان تاکی شۆڕشگێڕ لە پێش هـەمو شتێکدا داد پەروەری و لێبوردەیی و ورد بینی، نەک  پـێویـستـە بـەڵکو واجـبی ئـینسانی و قانونی و بۆ ئیمانداریش شەرعیە . بڕیار لەسەر تاوانی سور نکراوەو لە ڕوی هەڵچون دەمار گرژی بە تەواوی  مەترسیدارو غەڵەتە و کاری شۆڕشگێڕان نیە. هەن و هەبون  دەبن باب و کور، بـراو بـراو خـزم و قـەوم ، یـەکیـان لەو بەرەو ئەویتر لەم بەرە ، بۆیە حوکمی گشتی نارەوایە . یان بڵێێن هەرچی جاش نەبێێ باشە و هـەرجاشـێـکیش هـەمـو کەسوکارەکەشی جاشە !! جاشیەتی  بە باوەڕی من گەورە تاوانە، بەڵام لە شۆڕشدا جاشی مەسڵەحەتیش هەبوە ! بۆیە قەزاوەت لەسەر ئەوانە هەستیارو گرانە . ئەگەر وردتر لێکی دەمەوە دەڵێم : هێندێک ڕواڵەت  وەک شوان هـەڵـخـەڵـەتێنە وان ، هەیە جوان خۆی نیشان دەداو دەرونی گەنیوە ، هەشە ڕواڵەتی خراپ دەبیندرێ  بەڵام دەرونو کردەوەی لە چاکیش تێپەڕێوە. ئێمە  ئێستا جەوری ئەو یەک لایەنیە دەکێشین وهاوڕێی زۆر قارەمان و لێبوردەمان هەن  بـەتـاوانی کەسـی نیزیکیان وەک برا، مام، ئامۆزاو چێوچی ، خراپێان چاو لێدەکرێێ جا لە جێنێوو بیحورمەتیش هەر مەپرسە.

هاوڕێیان ئەودینەی کە بە ئەفیونی کۆمەڵ ناسیندراوەوزۆران بەبێی ئەوەی  لە چۆنیەتیەکەی تێبگەن پەلاماریان داوە،  ١٤٤٤ سـاڵ لە مەوبەر کوتویە: ( چاکەی هەر کەس بۆ خۆیەتی و خراپەشی هەر لەسەر خۆیەتی ، خواش زوڵـم لەکەس ناکا ) ڕاستی ئەوەیە  چ سۆڕشگێڕمان وچ مەزهەبیە کانمان لافی زانستو پێشکەوتن لێدەدەین وشێوە ڕەفتاری کۆن عەمەل دەکەین . من پێموانیە  ئەوانە نەزانن ، بەڵام خۆیان بۆ لەو چەڵک وچەپەرەی کۆن پاک  نەکردۆتەوە !ڕەنگە  زۆران گلەییم لێبکەنوهەبن بەتوندیش ڕەخنەم لێبگرن  وهەشن جنێویش دەدەن.بەلام من دەگەڵ هەموی ئەوانە ، ڕاستی کوتنم پێی  لە درۆ باشترە. من خۆم بەیەکێک لەو کۆمەڵگایە دەزانم پێموانیە فرشتەم ، بەڵام ئەزمونی شۆڕش پێم دەڵێی: ئێمە لە ژێردەسەڵاتی٣ داگیرکەری هەتا  سەرئێسقان دژەکوردودوورلە هەموبەهایەکی مرۆڤانە ژیاوین بەفەرهەنگ   وکلتوری خۆیانیان ڕاهـێـناوین وهـەرگیـز بـەخەیـاڵـیش بە باشی بیریان لێ  نەکردوینەوە .ئەو شیوە ڕەفارە غەڵەتانە تەڵقینی ئەوانەیە لە مێشکمان پاک  نە بوتەوە.جۆرێک باریان هێناوین کە یەکترمان خۆش نەوێوتا دوژمنایەتی  یەکتریش بـڕۆیـن. وەک زۆر جار کوتـومـە بـرایـان لێ کردوینە دوژمن و دوژمنیان لێکردوینە برای دڵسۆز!هەموخراپەکان دەخەینە ئەستۆی خۆمان  و ناراستەو خۆ پڕوپاگەندەی دوژمـنەکانـمان پشت راست دەکەینەوە !گەڵی کورد وەک تەڵقین کراوەکانی دوژمن دەڵێن ، گەوج و نەزان نیە ، ئەوە. ئەوانە  گەوجن کە نازانن کورد چیە!! لە نێو ئەوهەموو  دوژمنە دڵڕەشانە و لە ژێر ڕەهێڵەی ئەوگشتە بەلاماروهێرشە ناڕەوایانە، کە بوختانی چەتەو پیاو کوژوهەرچی خراپە وە پاڵی دەدەن، تائێستاش بڕوای بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەوپاراستنی ئوسولوپـڕەنسیپی ئازادودێمۆکڕاسیانە هەیەولەوڕێگایەدا  قوربانی زۆرگەورەشی داوە.ئەوانەی پاوانخوازودژی مافو ئازادی گەلانن لەوە هەراسانن کە کورد دەگەڵ ئەوهەمووغەدرو خەیانەت و پێشێلکاریەی  دەگەڵی کراوەو دەکرێێ هـەرگیز دەگەڵ دوژمـنانیش لە ئوسولی ئینسانی و ئەخلاقی لای نەداوە.هەر بۆیە سەربەرزەوبە هـێزەوە لـە گۆڕەپانی خەبات قارەمانانە ڕاوەستاوە.بۆیە دەڵێم باهەربەچاوێک تەماشای دنیاو ڕوداوەکانی  نەکەین، با لە ڕوی دەمار گرژیونائاگاهی بڕیارلەسەرکردەوەکان نـەدەیـن، بـا لـەسـەر کردەوەی نەکردوحوکمی جـۆراوجـۆردەرنـەکەیـن. بـا لـە هـەر ڕوداوێـک زانستیانە  شیکردنەوە بکەین وئەزمونێکیشی لێی وەرگریـن،لە سەرهەرتاوانێک قەزاوەتی دورلەڕاستی نەکەین.با کەس بەتاوانیکەسێکیتر با براو بابیشی بن محاکەمەو سەزا نەدەین .

قەدیمیش بومانە وئێستاش هەمانەولە داهاتوشدا دەمان بێی بابو براو ئاموزا و هیتر لە دوو  بەرەی دژ بەیەکدا  تێدەکوشن ، ئەوانە گشتیان بە زیانمانە . ئەوەی لەهەمو تاوانان گەورەترو مەترسیدار ترە ، بکەویە بەرەی دوژمنانی گەلەکەت وبە دژی بەرژەوەندی گەل ڕەفتار بکەی . گوناح نیە لە حیزبێک بچیە یەکیتر، ئیدەو باوەڕت بگۆڕی، شۆڕش نەکەی بێلایەنانە بژی، تاوانی  گەورەو قەباحەت ئەوەیە بەدژی گەل ببیە نـۆکەری دوژمـنانی گەل .کورت و پوخت وەدەست هێنانەوەی زێدو ماف و ئازادیە داگیر کراوەکان ، ئەرکی ئینسانی و ئایینی وئەخلاقی و ویژدانیە ،هەر کەس وحیزبێک ئەو پڕنسیپانە ڕێز لێنەگری وڕەچاویان نەکا، بێگومان لە دین ودنیا بوەودەسکەوتی ژیانی سەرشۆڕیـو پەشیمانیە. ئـێمـە گشتـمـان مرۆڤین  بە پێی ئەو خەسڵەتە هەڵەو لادانمان هەیە ، گرێنگ ئەوەیە بتوانین بڵێین لەو بەڕگە لەکردوەدا هەڵەمان کردوەو پەشێمانین و هەوڵیش بدەیەن ئەوەندەی دەتوانین بەدەست ، بەزمان، بەقەڵەم، قەرەبویان بکەینەوە. ئیمانی کامڵمان بەوەش هەبێی کەس لە خۆمان  بۆ خۆمان دڵسۆزتر نیە، مێژو  نیشانی داوە نۆکەر بە هەر موچەو بەراتێک خـزمـەتی دوژمـن بـکا ، سـەرئـەنجـام شـەرتی دەپـەڕێـوهەوساری لە سەر دادەماڵدرێێ. مخابن ئەو دەرمانەی چارەی دەردی یەک نەگرتویی گەڵ دەکا تەنیا بەیەکەوە ژیانوهاوکاریە کە نایکەینوناشوێرین بڵێێن بۆ نایکەین !!  

براتان مەلا برایمی مەجید پور  ٣٠ خەزەڵوەری ٢٧٢٤ کوردی

  ٢٠  / ١١ / ٢٠٢٤  زایینی   

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی