بەهاری ساڵی ١٣٦٨ هەتاوی بوو، جارێ هێزی پێشمەرمەرگەی کوردستان لە بنکە سابیتەکانی خۆیان بەرەو ناوچە و حەوزەیی کار و تێکۆشانیان حەرەکەتیان نەکرد بوو. بنکەی هێزی ئاگری و .مەڵبەندی شیمالی کوردستانی حیزب لە گوندی ” بێشێ ” ی بناری چیایی حەسەن بەگ سەر بە قەزایی سۆران پارێزگای هەولێر بوو.
رێبەر و سەر کردەیی حیزبەکەمان کاک دوکتۆر قاسملوو بۆ سەردان و ڕێنوێنی کردنی تێکۆشەرانی حیزب بۆ کار و تێکۆشانی حیزبی تەشریفیان بۆ مەلبەندی شیمالی کوردستان و هێزی ئاگری هێنا بوو. لە کۆبوونەوەیەکی بەرین دا دوکتۆر قاسملوو باسێکی تێروتەسەلی لەسەر سیاسەت و کاروتێکۆشانی حیزب و بەتایبەتی دیپلۆماسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ( ڕۆژهەڵات) چ لەناوخۆی کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان بۆ گەیاندنی پەیامی حەقخوازانەی گەلی کورد بە کۆڕوکۆمەڵە ناو دەوڵە تییەکان ، بۆ ئێمە وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان قسەی کرد و هەر وەها باسی فرتوفێلی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کارە تێرۆیستییەکانی لە ئاستی نێودەڵەتی و ۆژهەلاتی ناوینی کرد .
باسی پەیامی خومەینی ی کرد کە لە رۆژی ٢٨ خاکەلێوە بە بوونەی رۆژی ئەرتەشی دژی گەلی کوماری ئیسلامیی ئێران ناردبووی(لە ئێران ٢٩ی خاکەلێوە ڕۆژی ئەرتەشە). بەپێی دەست تێوەردانی دستوور عەمەلی ئەرتەش لە مادەی حەوتم لە سالی ١٣٦٦یەکێک لە ئەرکەکانی ئەرتەش کە بەرەورووبوونەوە لە گەل ( تجزیەطلبان) (جیاخوازەکان ) بوو کە کۆماری ئسلامیی ئێران لەو دەستوور عەمەلە دا جێگیر کراوە .دکتۆر قاسملوو ئیشارەی بە قسەکانی خومەنی کرد کەباسی حیزبی دێمۆکراتی کردبوو ، فەرمووی : خومەینی داخای دڵی ڕەشی خۆی لە رۆژی ئەرتەش دا دژی ئێمەی هەلرێشت و دیار بوو ئێمەی هەر لە بیرە.
پاش تەواو بوونی قسەکانی،کاک دکتور قاسملوو ، نۆرە گەیشتە پرسیارەکانی هێزی پێشمەرگە . ژمارەیەک لە هاورێیان پرسیاریان لە کاک دوکتۆرکرد لە سەر وەزعی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەڕاستیدا یەک لە ناوچە هەرە دوورەدەستەکانی کوردستانە لە گەل ناوەندی حیزبی دێموکرات لە باری هەڵکەوتەی جۆغرافیاییەوە . کاک دکتور قاسملوو هونەرێکی گەلێک جوانی هەبوو بۆ وڵامدانەوەی پرسیارەکان و بە پێكەنینەوە فەرمووی : ئێوە خودمختاریتان لە باری مالییەوە هەیە و توومەنی دەکەن بە دۆلار، دۆلاری دەکەن بە لیرەی تورکیە، لیرەی تورکیە دەکەن بە مارکی ئالمانی و…. .
هەر لە درێژەی ئەم وتە بەنرخانەی دا رووی لە مامۆستا مەلا خالیدی عزیزی کرد (رووحیان شادبێ). مامۆستا خەلکی گۆندی زێوەیی مەڕگەوەری سەر بە شاری ئۆرمیە و کەسایەتیەکی ئائینی و کۆمەڵایەتیی دیاری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بوو ،کاک دکتور قاسملوو فەرمووی من لە مامۆستان مەلا خالید شیمالی ترم، ئەلبەتە بە جۆغرافیا . بەداخەوە ئەم دیدار و کۆبوونەوەیەی ئێمە ئاخرین دیدارمان بوو لەگەل دوکتۆر قاسملووی رێبەر و سەرکردەی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی رۆژهەلاتی کوردستان .
پاش ماوەیەکی کورت ئێمە وەک دەستەیک لە کادر و پێشمەرگەی مەلبەندی شیمال و هێزی ئاگری چۆنەوە ناوچەی باکوری رۆژهەلاتی کوردستان کە حەوزەیی کار و تێکۆشانی ئێمە بوو. رۆژی ٢٢ی پووشپەر هەواڵی جەرگبڕی تێرۆری دوکتۆر قاسملوو لە ڕادیۆ دەنگی کوردستان لە ناوچەی تەرگەوەڕ گەلی بەردەش سەر بە شاری ئۆرمیە گوێمان لێبوو . بەم شێوەیە رێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوکتۆر قاسملوو ی ئاشتیخواز و عاشقی ئازادیی لە سەر مێزی دانوستان لە ڤیەن پێیتەختی وڵاتی ئۆتریش تێرۆر کرد.
سیاسەتی دوژمنانی گەلی کورد سیاسەتی بە ئامانج گرتنی تاک و کەسایەتیی کورد وەک ئەوەی ئەگەر فلان کەسایەتی نە بێ میللەتی کورد ئەم داوایەیی نییە و هەربۆیە هەمیشە دوژمن هەوڵی لە ناوبردنی سەرکردەکانی کوردی داوە و لەو چواچێوەیەشدا هەوڵی چاوترساندنی کوردی داوە . بۆ نموونە تێرۆرکردنی ڕێبەرانی گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان وەک : کاک دوکتۆر قاسملوو ، و کاک دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانیان.
ئەگەر لە هەمبەر تێرۆری دوکتۆر قاسملوو لە لایەن تیرۆریستیەکانی رێژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران ، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدژی ئەو کردەوە دژی کوردە ڕاپەڕیباوە و دام ودەزگاکانی سەرکوتکەری رێژیمی تێرۆریستیی جمهوری ئیسلامیی ئێرانی لە رۆژەهەلاتی کوردستان تێک و پێک دابا و وێرانی کردبا ، ئەوجار بۆ هەموو دوژمنانی نەتەوەی کورد دەبوو بە دەرسی عیبرەت هیندە بە هاسانی نەدەکەوتنە بیری پیلانگێری بۆ لە نێو بردنی ڕێبەران و تێکۆشەرانی کورد . بێ گومان ئەوکات ئیدی هەم رێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئسلامی و هەم هاوشێوەکانی ئاوەها بەڕاحەتی نەیاندەتوانی دەست بۆ تێرۆری ربێبەرانمان بەرن. بەڵامم بەداخەوە ئەم کردەوانەی رێژیم بە بێ دانی نرخی پێویست دەرباس بوون وهیندەی دیکە کەوتنە بیری لێدانی سەری نەتەوەکەمان.
سڵاو لە گیانی پاکی ڕێبەر و زانای کورد دوکتۆر قاسملوو و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان