"an independent online kurdish website

هەر وەک پێشتر لە بەشی سێهەمدا باسم کرد دواێ شەڕی پشتی ٸاوای تەختە لە ( سەگان ) و بەسەختی بریندار بوونی کاک محمد فاتحی ،


بۆ شەو پاشەکشەمان کرد بۆ پشت ٸاوای سۆاریان ، ٸەم ٸاوایە ٸەگەر هەڵە نەبم ٸەوکاتە لە چەن ماڵێک تێنەدەپەڕی زۆر بچۆک بوو ، سۆاریان دەکەوێتە جنووبی شار سنە بەرانبەر گەردەنەێ دڕکە و دوو کیلومتری جادەی سنە کرماشان و لە نێوان ٸاوایەکانی سۆ و عەنەراو هەڵکەوتووە ، لە سەرٸاوی سیروان یا ڕۆخانەیە و لە تەخسیماتی کاری حیزبیدا لە مەسیری سیرواندا یەکەم ٸاوای چەمشار بەحیساب دێت ، هەر بۆ مێژوو باسی بکەم پێش شەڕی پشت تەختە جار و بار گۆێ بیستی دەنگی پێشمەرگە دەبووین کە فیشەکمان زۆر کەمە ، ٸێتر لە کاتی شەڕی تەختە بەرپرسان زۆر ٸەمانەتی فیشەکیان دەدا بەگۆێ هاوڕێیانی پێشمەرگە ، وەک تکایە دەست بە فیشەکەوە بگرن ، هەتا دووژمن نەیتە زۆر نێزیکتانەو تەقەمەکەن ، بەهەرحاڵ بەڕاستی فیشەکمان زۆر کەم بوو ، پێشمەرگەێ وامان هەبوو لە شەش خەشاب یەک خەشابی پێمابوو ، هیوایش هەبوو چەن دانیک نەبێ هیچی پێ نەبوو ، من و شەهید ڕەزا حسین زادە زۆرترین فیشەکمان پێ مابوو ، هەر یەکێ دوو خەشابمان پێ مابوو ، بەڵام هاوڕێیانی پێشمەرگە داوایان دەکرد فیشەکەکان هەموو کادر و پێشمەرگە کۆبکرێتەوە و سەرلەنۆێ بە یەکسانی دابەش بکرێ ، سەرەنجام هەر ٸەکارە کرا ، چون بەڕاستی بۆ خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگانە ، فیشەک زۆر لە نان وٸاو پیویستر و لازمتربوو ، جەریانی کەمی فیشەکم بۆیە باس کرد و نووسیم کە خۆێنەری بەڕێز بیزانی پێشمەرگە کاتێک فیشەکی نەبێ ناچارە هێندێ جار خۆێ لە شەڕ بپارێزی ، هەر لەو ڕۆژە دەنگۆ لە ناو پێشمەرگە بڵاو ببوو کە کومیتە شارستان کاک مادی شێخی ناسراو بە مادی تەوریوەری لەگەڵ کەسیکی دیکە ناردووە بۆ فیشەک پەیدا کردن یا بە کڕین ، من ٸەم باسەم بۆ پرسیار بوو ، خۆ بازاڕ و دۆکان فیشەک فرۆشی لێرە ، لەم شاخ و داخە نییە ، فیشەک چۆن و لە کۆێ دەکڕن ، دوای زانیمان سەرچاوەێ پەیدا کردنی فیشەک سێ سەرچاوەێ هەیە ، یەکەم : وەک دەزانین لە کاتی کەمی فیشەکدا پێشمەرگە خۆێ ڕاستەو خۆ عەمەلیات بکات و دەستکەوتی شەڕ فیشەک وچەک و چۆڵ بە دەست بێنێ ، دووهەم هێندی جاش لە ناوچەێ ژاوەڕۆ هەبوون فیشەکیان لە ڕێژیم دەدزێ و بە پۆڵیکی کەم بە پێشمەرگەیان دەفرۆشت ، دیارە بە هەموو کەسیانیش نەدەدا ، بەڵکۆ دەبوو کەسێک بیاناسێ و بیناسن ، ٸەویش لە ڕێگاێ واستەوە نەک ڕاستەو خۆ . سێهەم هێندێ لە چکدارەکوردکانی ناو ڕێژیم بەڕاستی کەسانیکی دڵسووز و بڕێکیان ٸەندامی حیزب بوون ، بۆیە ٸەم کەسانە بۆ ٸەوەێ کەشف نەبن ، زۆر دەستیان ٸاواڵە نەبوو ، بەڵام دەیانتووانی لە ساڵدا چەن سەد فیشەکێک لە ڕێژیم بخەنە لاوە یا قایم بکەن بۆ پێشمەرگە . هەر بۆ ٸەوەێ یادێکم لە یەکێک لەو کەسانە کە چەکدار ڕێژیم بوو بکەمەوە ، دیارە من دوای کە بەرپرسایەتیم لە بەشی تەشکیلات بە ٸەسوو گرت بەم شتانەم زانی ، ٸەو کەسە بە ناوی فەرهەنگ خەڵکی ٸاوای ( سۆ ) فەرماندەێ گرۆە زەربەت ڕێژیم لە چەمشار سنە بوو ، کە وەک دوای بیستم هەموو ساڵێک بە تەنیا خۆێ بە هەزاران فیشەکی جۆر بە جۆری بە خۆڕای دەگەیاندە پێشمەرگە ، من لە بیرەوەریەکانی دوایمدا بە دوور ودرێژی باسی فەرهەنگ دەکەم ، هەموو ٸەمشتانەم بۆیە نووسی خۆێنەر بیزانێ کە مەبەستی من لەم کەم بوونی فیشەک چی بوو ؟ بەڵێ هەموو پێشمەرگەکان لە حاڵی ٸێسراحەت و پێشووداندا بووین ، باشم لە بیرە من لە نێزیک کاک حەمە علی عەنایەتی و کاک سەید مەنسوور ناسری کاک شجاع ٸەمینی و کاک وەهاب سەروەزان وەک بەرپرسیانی کومیتە و هێز دانێشت بووین ، لە پڕ کەسێک خەڵک ٸاوای سوواریان هات و بانگی کاک حەمە علی و کاک وەهابی کرد ، پاش چەن دەقێقەێک گەڕانەوە وتیان : هاوڕێیان خۆتان بوەسن و ٸامادە بن ، یەکەم جار پێمان وابوو ڕێژیم هێرشی هێناوە ، بەڵام یەکێک لە هاوڕێیان وتی تکایە فیشەکمان زۆر کەمە دەست پێشخەری شەڕ نەبن ، زۆرمان پێ سەێر بوو ، ٸەو هاڕێی درێژەێ بە قسەکانیدا و وتی : ژمارەیک کە نازانم چەن کەسن لە پێشمەرگەکانی کومەڵە بە شوینی خۆمانیان زانیوە و بەرەو ٸێرە هاتوون ، کە پرسیارمان کرد جەریان چیە ؟ وڵامیان ٸەوە بوو کە کەسێک خەڵک ٸاوای ژماریک چەکداری لە نێزیک ٸێمەیان بینیوە کە چەن کەسیان کچ بوون ، ٸەوکاتە ٸێمە تەنها کچێکی پێشمەرگەمان هەبوو بەناوی هاوڕێی( مهری ) بۆیە دیارە کومەڵەن ، بەڵام ڕەنگە وایش نەبێ بە هیچ جۆر ٸێمە دەسپێخەری شەڕ نابین ، بەڵام هەر بۆ ٸێحتیاد ٸامادە بن ، بە داخەوە ٸەو عەسرە تۆشی شەڕێکی نەخۆازراو هاتین کە نەبڕوامان بە ٸەسڵی شەڕەکە هەبوو ، نە فیشەکی شەڕکردنمان پێ بوو ، ناچمە ناو وردەکاری چەن کەس لە هەردوک لا شەهید و بریندار بوون ، تەنیا پاش چەن ساڵ لەو ڕۆداوە لە شار سلێمانی لە چایخانەێ شەعب ( چایخانەێ گەل ) لەگەڵ بەڕێزێک پێشمەرگەێ کومەڵە ٸاشنا بووین خۆێ باسی

کرد کە بە داخەوە گۆیا چەن کەسێکیان لێ کوژراوە بوو ، و چەن کەسێکیان بریندار بووە ، یەکێک لە بریندارەکانیان بەناوی غوڵام زەبەردەست بووە ، ٸێمەیش دوو برینداری زۆر قۆرسماندا بە ناوەکانی حەمە ڕەنگینە نەسراوبە ( لالە )، برایم مەڵای ناسراو بە (دوکتوربلە ) حەمە ڕەنگینە بە نارۆنجەک هەردوک چاوی لە دەستدا ، برایم مەڵایش فیشەکێک لە سەری دابوو ، ڕێژیمیش هەلەکەێ بۆ خۆێ لەبار و مناسب زانی لە ٸاوای سۆ بە هێز هێرشی کرد بۆسەر سەنگەری پێشمەرگەکانی حیزب و لە گەردەنەێ دڕکەوە بە تۆپخانە سەرنگەر و ناوچەکەێ دایەبەر ڕەهێڵەێ تۆپخانە ، هەمیشە لە ناخی دڵەوە ٸاواتە خۆازم بووم هیچکات شەڕی ناخۆی نەمێنێ ، هیوادارم هەرگیز ٸەو شەڕە نفرەتیە و قیزەونە دووبارە نەبێتەوە ، بڕای بڕاوە شەڕی ناخۆی نەبینین ، بەهەرحاڵ وەک وتم زۆر چاوە ڕۆانی کاک مادی تەوریوەری بووین ، بەڵام بەداخەوە سێ ڕۆژ دواێ شەڕەکە تووانی لە چەم دەورێشان بگاتە لامان ، بەم جۆرە دوو بریندار کە نەیاندەتووانی ڕێگا بکەن دەبوو بەوڵاخ بە شەو هاتوو چویان پێ بکرێ ، بەڕاستی زۆر شەرایەت و هەل و مەرجیکی ناخۆش بوو ، ٸێمکاناتیکی ٸەوتوو دەرمانی ، خۆراکی بۆ بریندارەکان لەبەردەستدا نەبوو ، ٸەو ساڵە کەسێک بەناوی کاک جەمیل میرکانی بێسیمچی ڕاکاڵ کومیتەی سنە بوو ، کاک جەمیل بەداخەوە برایکی لە شەری ناوحوی شەهید ببوو بەناوی شەهید جەبارمیرکانی ، ٸەوساڵە تەنیا گرفتی ٸێمە کەمبوونی فیشەک و شەڕی داسەپاوی ناوخۆی نەبوو ، تەنانەت بێسیم ڕاکاڵەکەمان نە باتری تەڕ و نە باتری وشکی هەبوو ، کە بتووانین لە گەڵ ناوەندی حیزب تەماسمان هەبێ ، چەندین هەواڵ کەوبووە سەریەک لەبەر بێ ٸێمکانی ، شەوێک بەڕاستی نازانم چەن دانەیک باتری تەڕیان لە سنەو هێنا بوو ، دانەیکی نۆرەی من بوو هەڵی بگرم ، لە چەم وەسێ تاگەیشتینە سەرتەنگیسەر هەستم بە گەرمایکی زۆر لە لاقدا دەکرد کاتێک چۆمە ناو کەوێڵێک ( خانە باخ ) بینیم ٸەسیدی باتریکە جلەکانمی سوتاندوە .
ٸێتر پاش چەن شەڕ و جەولە لە ناوچەکانی سنە ، دەبوو بەرەو ناچەی سەقز بەڕێ بکەوین . وەک خۆێنەری بەڕێز و هاوڕێیان دەزانن پاییزی ساڵی ۱۳٦٤ حیزبی دێموکرات دەبوو کۆنگرەێ ۷ی خۆێ ( کۆنگرەێ چل ساڵ خەبات ) بگرێ ، هەر بۆ ٸەو مەبەستە هەموو هێز و کومیتەکانی حیزب دەبوو مانگی سەرماوەز بگەڕێنەوە بۆ ناوەندی دەفتەر سیاسێ حیزب لە گەورەدیێ لە باشوور کوردستان ، هەر بۆ ٸەم مەبەستە حیزب هێزەکانی جنووبی ٸاگادار کردبوو کە لە ناوچەێ سەقز‌ەوە بگەڕێنەوە ، یەکەم شەو کە حەرەکەتمان کرد لە سەرتەنگیسەر بۆ پشت ٸاوای ( وێسەر ) لە بناری کەل ٸاشقان ، هەر شەو چەن کەس لە هاوڕێیانی کادر و پێشمەرگە لەگەڵ ٸێمە نەگەڕانەوە ، واتە ٸەو پاییز و زستانە لە ناوچە مانەوە ، ٸەوندەێ لە بیرم مابێ ناوی ٸەو هاوڕێیانە بریتی بوون لە ،
۱ کاک وەهاب سەروەزان ٸەندام کومیتە ،
۲ کاک سبحان پڕدڵ ،
۳ شەهید باقر منبەری سەرپەل ،
٤ کاک مادی شێخی (تەوریوەری )،
٥ شەهید مراد ٸازادە دڵ ،
٦ شەهید تاهیر گنمانی ،
۷ کاک محمدم علی گۆفتاری ، گەلێنی ،
۸ شەهید اسماعیل ارشدی ( چکۆڵ )
۹ شەهید میرزا محمد بڕناس ٫ یەک شەو لە کەل ٸاشقانەوە بۆ کەل ٸارێز بە دوو برینداری دارتەرم گەیشتینە پشت ٸاوای تۆار ، تا سەرەنجام لە ٸاوای دەرەویان شێخ لە سەرشیو سەقز لەگەڵ لکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی شەهید عەزیز یوسفی سەقز یەکمانگرت . لە بیرەوەریەکانی دوایمدا باسی شەڕی ۱۰ ساعەتی مازوار باس ٸەکەم .

بەشی  پێنجەم

هەروەک لە بیرەوەری پێشووتردا ، نووسیم و باسی شەڕی ۱۰ سەعاتەی ئاوای مازوار لە سەرشیوی سەقزم کرد و بەڵێنیم بە خۆێنەری بەڕێز و هاوڕێیانمدا ، لە فرسەتیکی دیکەدا باسی ئەو شەڕە بکەم ، بەڵام پێش ٸەوە باسی ٸەو شەڕە بکەم پیویستە بەکورتی ٸێشارە بە چەن خاڵێک بکەم ، من سەرەتا داوای لێبوردن ئەکەم چون ئەوە ۳٥ ساڵ لەمەو بەر بووە و ڕەنگە زۆر لایەنی شەڕەکە و ناوی کەس و کەسایەتیەکانم وەک پێویست لە بیر نەمابێ ، بۆیە هەرهاوڕێک لەو شەڕەدا بەشدار بووە و پێوایە هەڵەیک لە ڕێکەوت و چونیەتی و هەل و مەرجی شەڕەکەدا هەیە ، چاوەڕووانی هاوکاری و ڕاستکردنەوەێ هەڵەکان لەئێوەێ بەڕێزم ، پاشان بە هوێ بەربڵاوی و دوور درێژی شەڕەکە من نەمتووانیوە هەموو لایەنەکانی ٸەو شەڕە باس بکەم ، تەنها ٸەوەێ خۆم بە چاو بینیومە باسم کردوە ، با ئەویشتان عەرز بکەم کە من حەوڵمداوە زۆر بە کورتی هەل و مەرجی ٸەو شەڕە بنووسم ، چوون ئەو بیرەوەریە زۆر لایەنی جۆر بە جۆری هەیە .
پێشتر عەرزم کردن ساڵی ۱۳٦٤ واتە قەرار وابوو لە ۲٦ی سەرماوەز ساڵی ٦٤ ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کۆنگرەێ ۷ی حیزب ( کۆنگرەێ چل سال خەبات ) دەست بەکارەکانی خۆێ بکات ، هەر بۆ ئەو مەبەستە کۆمیتە و هێزەکانی حیزب کە لەکاتی جەولە و ئەرکی حیزبیدا لە ناوچە بوون ، سەرەتا بەشی نزامی و هێزەکان کۆنفرانسی خۆیان گرتوو و پێشمەرگەکان نوێنەری خۆیان بۆ کۆنفرانسی کۆمیتەشارستانەکان هەڵبژارد ، پاشان کۆمیتەی شارستانەکانیش بە بەشداری نۆێنەری پێشمەرگەکان و کادر و ئەندامانی کۆمیتەشارستانەکان کۆنفرانسی خۆیان گرێدا ، بەم شێوەیە بۆ هەر ئۆرگانێک بە پێ ئۆسوڵی حیزب ڕێژەێ ( سەهمیە ) بەندیک لە سەدا چەن نۆێنەری هەبێ دیاری کرا بوو. باشم لە بیرە کۆنفرانسی هێزی شەریفزادە لە ڕێکەوتی ۲ی سەرماوەزی ٦٤ لە ئاوای میک لە سەرشیو سەقز گیرا ، پێشمەرگەکانی هێزی شەریفزادەی سنە ٥ نوێنەرمان هەبوو بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی کۆمیتەشارستاندا ، بەداخەوە تەنها ناوی سێ لەو نۆێنەرانی پێشمەرگەم لە بیرماوە ٸەوانیش شەهید برایم ندری ، شەهید ڕەزا حسین زادە مەنسوور ٸەنساری ، من و ۸ کەسی دیکە بۆ یەکەمجار شانازی بەشداری کۆنفرانسی حیزبیمان پێ بەخشرا ، لێرەدا مەبەستی من کۆبونەوە نییە ، بەڵکۆ مەبەستی من بەشداری کونفرانس حیزبە ، چونکە لە لە پاییزی ساڵی ٦۳ تا ڕێکەوتی ۲ی سەرماوەزی ٦٤ یەکەم کونفرانس بوو ٸێمە ٸەو چەن کەسە بەشدار بین ، نازانم بە تەعبیر و لێدانەوەێ ئێستا چون هەڵی دەسەنگێنن ، بەڵام بۆ ئەوکاتە بەشداری لە یەکەم کونفرانسی حیزبیدا شەرەف و شانازیکی یەکجار زۆر و گەورە بوو . بۆ ئەوکەسانەێ نازانن ئاوای میک لە کۆێ هەڵکەوتووە ، میک ئەکەوێتە نێوان دەرەزیارەتی سەروو و باینجان لە سەرشیو سەقز ، بەم شێوە وابزانم زۆربەێ هێزەکانی حیزب لە یەکەم حەفتەی سەرماوەزی ٦٤ کۆنفرانسی خۆیان بەست و ئامادەکاریان ئەکرد بۆ گەڕانەوە بۆ باشوور بۆ گەیاندنی نۆێنەرانی کۆنگرە لە کاتوساتی خۆیدا ، کەسانێک لە لەیەن کومیتە شارستانی سنەوە قەرار بوو بچن بۆ کۆنگرەێ حەوتی حیزب بریتی بوون لە : ۱ شەهید فەتاح عبدلی بەرپرس کومیتە شارستان بەشێوەێ ڕاستەو خۆ دەچو ، ۲ کاک حەمە علی عەنایەتی مشاوەر کومیتە شارستان ، ۳ شەهید مەنسوور ناسری ٸەندامی هیهت ٸێجرای کومیتە ، ٤ شەهید شجاع امینی ، بە پێویستی ئەزانم ئێشارەیک بە بەرپرسانی ئۆرگانەکانی بەشدارلەو شەڕ و جەولەیەدا بکەم ،
۱ کاک بابا علی مێهرپەروەر ٸەندام کومیتە ناوەندی و بەرپرسی ناوەندی ئاژوان ،
۲ ، شەهید فتاح عبدولی بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی سنە ، ۳ شەهید هومایون ئەردڵان بەرپرسی کۆمیتەی سەقز ، ٤ شەهید مەنسور فەتاحی (ڕەشەهەورامی ) فەرماندەێ هێزی زرێبار مەریوان ، کاک کاوە بەهرامی فەرماندەی هێزی شەهید عزیز یووسفی سەقز و لەگەڵ جێگرەکەی واتە شەهید شۆڕش باشماخی، ٥ کاک محمد عەلی عەنایتی مشاور کۆمیتەی سنە ، ٦ ، کاک تەیمور مستەفای بەرپرسی کۆمیتەی دیواندەرە ، ۷ شەهید سید کامیل حەیدەری بەرپرسی کۆمیتەی هەوشار، ٨ عەتا تورک فەرماندە هێزی هەوشار و شەهید عەباس ئەکرەمی فەرماندە هێزی شەهیدانی هەوشار. چوون هەوشار دوو هێزی بوو ، هێزی زەربەت بە فەرماندەهی شەهید عەباس ئەکرەمی و هێزەکەی دیکە کەسێک بوو بەناوی عەتا تورک ، بەڵام لەوسەردەمدا عەتا بریندار بوو و لاقی لە گەچدا بوو . زۆر کەس وبەرپرسی دیکە کە ٸێستا ناوی هەموویانم لە بیر نییە ، بۆیە ئەگەر ناو کەسێکم لە بیرچوە داوای لێبووردن ئەکەم ، پاش یەکگرتنی هەموو هێز و کۆمیتەکان و گەڕان و جەولەیکی چەن ڕۆژە لەو ناوچەیە ، شەوی ۸ی سەرماوەز گەیشتنیە ئاوای مازوار کە تەنیا ٤۰۰ بۆ ٥۰۰ مترێک لە جادەی سەقز مەریوان دوورە ، ئاوای مازوار ئەوکاتە پێکهاتوو لە ۱۳ ماڵێک ، هێزەکەێ ئێمەیش زیاتر لە ۷٥۰ بۆ ۸۰۰ کەس ٸەبوو ، هەر بۆیە بەرپرسان و فەرماندەکان بڕیاریاندا بۆ

ٸەوەێ نەبینە سەربار و مزاحم خەڵک نەبین واباشە لە درەوەی ٸاوای و سەربانەکان بخەوین لە ڕاسیا جێگەمان نەدەبوو ، هەوا سەردی کردبوو زۆربەی پێشمەرگە تەنانەت کیسەخەویشمان نەبوو لەو هەوا ساردەی پاییزی سەرماوەزەدا لە سەربانەکان و لە دەورماڵەکان ٸێسراحەت کرا ، هەر شەو دەستە بەش کرا بۆ چونی پێشمەرگە بۆ کەمینی سەرشاخ و زەنجیرەکێوەکانی زاڵ بەرسەر مازواردا . لکێک لە پێشمەرگەکانی هێز شەریفزادە بە فەرماندەهی کاک حەمە عەلی محمدی ناسراو بە حەمە علی بۆەجانی شاخی زاڵ بەسەر ٸاوای و تا ڕادەیکیش زاڵ بەسەر جادەێ سەقز مەریوانیان پێ ٸەسپاردین ، بەرانبەر ٸاوای شاخێک بوو زۆر بەرز و تۆزێ دوور لە ٸاوای بە هێزی شەهید عەزیز یوسفی سپێدرابوو ، شاخی نێوان مازوار و کاومەلە بە هێزی شەهیدان هەوشار درابوو ، باقی هێزەکە لە ناو ٸاوای دەوروبەر خەریک پشوودان بوون ، عادەتی پێشمەرگانە بۆ پێشبینی کردن بۆ مەبادا ، منیش تەنها یەک دانە دەتمەنیم .( ۱۰ تمن ) هەبوو ، ماوەی شەش مانگ لە گیرفانمدا بوو ، تۆزێ لە گۆشەی بڕا بوو یا قرتابوو ، هیج دۆکاندارێک لێوەرنەدەگرتم ، لە ڕاسیا لە ڕووم نەدەهات بە هاوڕێیک یا بە کومیتە بڵێم پیویستم بە پۆڵە ، زۆر حەزم لە بە قەوڵی ٸەو سەردەمە کەیک و نۆشابەیک بوو ،بۆیە چون گۆشەیکی قرتابوو نەدەچو کەس وەری نەدەگرت ، چون پێشمەرگەیش وەک هەر کەسیکی ٸاسای جاروبار بەتایبەتی لەو سەردەمە هێندێک پوڵی پێویست بوو ، بۆ نموونە بۆ گۆرەوی و تیغ خەمیردیان ، شامپۆ و سابۆن و…. هەبوو .
منیش هەرشەو بە
دوکاندارەکەم ووت کاکە ئەم ۱۰ تمەنەم هەیە تۆزێ لە گۆەشەکەێ قرتاوە وەری ئەگری ؟؟ ، کابرای دوکاندار تۆزێ سەیری کرد ، وەک بڵی دڵی بۆم سووتا ،
ماڵی ئاوا بێ ووتی عەیبە کاکە شت قالبی چیە بۆ پێشمەرگە وەرە چیتان ئەوێ هەڵیبگرە ، ووتم دوو دانە کەیک و دەسماڵیکی هەورێشم و دوو دانە باتری قەڵەمی و یەکدانە سابۆن ، بەڵێ کابرا ماڵی هەزارجار ئاوا بێ دەتمەنەکەشی لێ وەرنەگرتم و ووتی جا کاکی خۆم نرخی هەمووی بۆبە ۷ تمەن ، منیش کەیک و شتەکانم خستەناو کۆڵەپشتیەکەم و لەگەڵ هاوڕێیەکانم بۆ کەمینی سەرشاخ بەڕێکەوتین ، ٸەگەر باش لە بیرم بێ ساعەت ۱۲ێ شەو بوو ، پاش ٸەوە لە شۆێنی خۆمان جێگیر بووین ، هەر شەو یەک دوو لە هاوڕێیان هەستیان بە خشپە خشپی پێ و بۆنی سیگار کرد ، بەڵام زۆر گۆیمان پێنەدا ، بەیانی سەعات شەش هەوا کەمێ رووناک بوو ، سەیرمان کرد نەفەرات لەسەرشاخ و کێوەکانەوە بەرەو ٸاوای دێین هەرچی لە ٸێمە وابوو پێشمەرگەێ هێز سەقزە ، پێشمەرگەکانی هێزی سەقزیش پیانوابوو ٸەو هێزە بۆ ٸاوای دەچن ٸێمەین ، پاش تۆزێ هەوا ڕۆناکتر بوو بینیمان هێزیکی زۆر و گەورە و پۆشتە بە هەموو جۆرەکانی چەک لە نێزیک سەنگەرەکانمان خۆیان مەڵاز داوە ، بەڵام باشی لەوەدا بوو سەرەتا دووژمن بە ئێمەیان نەزانی پێان وابوو ڕەنگە چەن نگابانێکمان لە دەور ئاوای دانابێ ،چاوەڕووان ئەوە نەبوو هەموو شاخەکانی زاڵ بەسەر ئاوای مازوار کەمینی پێشمەرگەی لێ بێ ، لەگەڵ فەرماندەهی گشتی تەماس گیرا و حاڵەتەکەمان بۆ باس کردن ، ٸەو کاتە بە شێوەی کاتی فەرماندەیکی هاوبەش بۆ هەماهەنگی هێزەکان پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە کاک بابا علی ، کاک کاوە بهرامی ، شەهید مەنسوور ناسری شەهید شۆڕش باشماخی و… ، کاتێک ئاگادار کراینەوە کە لە هەموو قۆڵ و شاخێکەو دووژمن هێرشی هێناوە و تەنیا لای ئێمە نەبوو ، بەم شێوە شەڕ لە ساعەتی ٦ و ۳۰ دەقەێ بەیانی لە سێ قوڵەو بە توندی دەستی پێ کرد ، کاتیوشا ، ئەنواع قومپارە ، تۆپ ، هەلیکۆپر ، من هەرچێ بنووسم و هەرچێک لەسەر ئەو شەڕە قسەبکەم ناتووانم حەقی خۆێ بدەمێ و لایەنە جۆر بەجۆرەکانی شیبکەمەوە ، بەڵام بە شاهیدی هەموو هاوڕێیانی بەشدار لەو داستانە قارمانیەتیەدا فشار ئەسڵی لەسەر کۆرەکانی سنە بوو ، بە چەن هۆکار ، یەکەم شاخەکە کەمێ ڕووت بوو ، دووەم لەنیزیک جادەی سەقز مەریوان و هەموو تۆپخانەکانی ڕێژیم لەوێ بوو ، پاشان ڕێژیم پێش لەو شەڕە جادەی تا نیزیک سەنگەرەکەی ئێمە لێدابوو ،بۆیە هەر شەو چەکە قورسەکانی هێنابوو لە سەرچادەی سەقز مەریوان دایمەرزاندبوو ، چەکە قورسەکانی ڕوویان لە سەنگەرەکانی ئێمە کردبوو .

ٸاکامی شەڕ و داستانی حەماسەخۆڵقاندنی هێزی پێشمەرگە لە مازوار بۆ بیرەوەی دوای

لە نووسینی حسین باقری . 15 / 3 / 2019

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی