Hoppa till innehåll
Hem » لە خۆم دەگەڕێم، برایم فەڕشی

لە خۆم دەگەڕێم، برایم فەڕشی

لێرە

بیرکردنەوە

مرۆڤ وەڕز دەکا!

ویترینی دووکان

وێنەی تەلەڤیزیۆن

چرکەی تیکتۆک

ژیان دیاریی دەکا!

لێرە

فیگوڕی سۆسیال مێدیا

ئینسان وێنا دەکا!

دار و لێڕەواری سوتاو

  سروشت پێناسە دەکا!

لێرە گووم دەبم

ڕێگای

وڵات

شار 

ماڵ

نابینمەوە!

بار دەکەم

بەڵکە خۆم

ببینمەوە!

برایم فەڕشی