"an independent online kurdish website

سوپای پاسداران وەک باسکی جورم و جینایەت لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکان لە ئێران کە  هاوکات هۆکار و عامیلی ئاژاوە و گێرەشیوێنی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بگرە جیهانیشە

کە لە دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینی گەڵانی ئێران بە دژی ڕێژیمی فاسد و گەندەڵی بنەماڵەی پەهلەوی و بە تاڵان بردنی دەستکەوتی ئەو ڕاپەڕینە، دوای ٤٠ ساڵ ئەمڕۆ ٨ی ئاوریلی ٢٠١٩  لە لایەن ئەمریکاوە کەوتە نێو لیستی تاقمە تێرۆریستیەکانەوە .

ئەوە سەرەتایە و دەبێ هیندێکی دیکە پێ بچێ تا لە جیددییەت و بە کردەیی کردنی ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا کە لە ماوەی ٢ ساڵی دەسەڵاتی دا هەڵبەز و دابەزی زۆری کردووە و زۆر بڕیاری داوە کە لە قاڵبی بڕیاری مردوو دا ماونەتەوە.  بەڵام ئەوەی گرینگە دەوڵەتی ئەمریکا سەرەنجام گەیشتە ئەو  قەناعەتە کە سوپای پاسداران  تاقمێکی تێرۆریستیی خاوەن ئیمکانات و دەسەڵاتە و هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی .

ئەوەی لەم دۆخە دا لای منێکی کورد کە بە ساڵان بە کردەوە بەشداری خەباتی نەتەوەیی کورد بووم ، وەک پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران  لە سەردەمی خەباتی بەرگری و دواتر پارتیزانی دڵخۆشکەر و لە هەمانکات دا شانازی یە ئەوەیە کە: کورد و بەتایبەتی حیزبە پێشڕەوەکەی هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دروست بوونی ئەو نیهادە دژی گەلی و تێرۆریستییە دا بەو قەناعەتە گەیشتبوون و هیچ دوو دڵی یەکیان نەبووە ، کەچی تازە زلهێزێکی وەک ئەمریکا لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵە دا ئەوە هەشتەمین سەرۆک کۆمارە تازە بەو قەناعەتە گەیشتووە و بڕیاری داوە. ئەوەش نیشانەی زیندوو بوون و دەرکی ڕاستەقینەی ڕێبەرایەتیی سیاسی کورد بووە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو هەر لە دەستپێکەوە تا بە ئەمرۆ.

هەر وەک لە سەرەوە ئیشارەم پێکردووە، پێویستە هیندێک بە دیقەتەوە بڕوانینە کاریگەرییەکانی بڕیارەکەی ئەمریکا و لە هەمانکاتیش دا فۆکووس بخەینەوە سەر جیدیەتی بە کردەیی کردنی ئەو بڕیارە. نابێ ئێمەی کورد پێمانوابێ کە ئەمریکا ناتوانێ لە سەر بڕیارەکەی موعاملەیەکی تر بکا. لە سیاسەتی ئەمریکا دا بەردەوام ئەو شێوەکارە هەبووە .  بڕیار دراوە، بەڵام کە ئیمتیازێک وەرگیراوە بڕیارەکە یان هەڵوەشێندراوە، یان بێ دەنگەی لێکراوە.  بەتایبەتی بۆ کەسێکی وەک تڕامپ کە زیاتر لەوەی بیر لە سیاسەت  و قورسایی سیاسیی ئەمریکا بکاتەوە، بیر لە بەرژەوەندیی ئابووریی ئەو وڵاتە  دەکاتەوە وەک پێشە و پسپۆریی ژیانی خۆی.

لە کۆتایی دا پیرۆزبایی  لە گەلی کورد  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی  وبنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی دەکەم کە چڵ ساڵە ئەو گەلە لە هەمبەر پۆشتە و پەرداخترین تاقمی تێرۆریستی دا ڕاوەستاوە  ونرخێکی گرانیشی لەو شەڕە دا داوە کە دوکتۆر قاسملووی مەزن و دوکتۆر شەڕفکەندیی ڕێبەر  نموونەی ئەو نرخەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی