"an independent online kurdish website

 (تانیـشک ماتـیۆ ئەبـراهـام) لاوێکی هـیندی ـ ئەمـریکـییە، لاوێکی پەرجـۆ و نـاوازەیە. بچووکـترین لاوە لە جیهـانـدا، کە لە تەمەنی (١٩) ساڵیدا، بە پـلەی نایاب دکـتۆرای لە (ئەنـدازیاریی بایـۆپـزیـشکی) دا وەرگـرت.

تێـزی دکتۆرای تانـیشک لەسەر پەرەپێـدانی سیستەمی زیرەکی دروستکراوە. کە لە نەخۆشییەکانی دەستنیشانکردندا بەکاردەهێنرێت. دکتۆر تانیشک ئەبـراهـام، شۆڕشێکی ئەنـدازیاریی بایـۆپـزیشکی لە جیهـاندا بەرپاکرد.

باوکی تانیـشک ناوی (بـیجـۆ ئەبـراهـام) ە، ئەنـدازیـاری نەرمەکاڵا “بەرنـامەسازی”یە.  دایکیشی دکتۆر (تاجی ئەبراهـام) ە. توێـژەری ڤـێتـێرنەری یە. خەڵکی شاری (کیرالا)ی هـیـندستانن. لە پـێـناوی هـەلی کارێـکی باشـتر و گـوزەرانـێکی خـۆشـتردا، کـۆچـیان بۆ ئەمـریکا کـرد. تانـیـشک ئەبـراهـام، لە سـاڵی (٢٠٠٤) دا، لە شـاری (ساکـرامـنتـۆ) لە ویلایەتی کالـیفـۆرنیا لە ئەمـریکا، لەدایک بـووە. پـۆلەکانی خوێنـدنی بنەڕەتی لە کامپی پەنـابـەران تەواوکـرد. لە مـاڵـیـشەوە، دایـک و بـاوکی وانـەی تایبـەتـییان پێـدەوتـەوە.

بەپێی ریزبەندیی ساڵەکان، دکتۆر (تانیشک ماتیۆ ئەبراهـام) ی پەرجـۆتان پێدەناسێنین.

١ـ لە تەمەنی (٢) ساڵیدا: دایک و باوکی بە تایبەتیش دایکی، تێبینی ئەوەیان کـردووە، تانیـشک لە تەمەنی (٤) مانگـیدا دەستیکـرد بە نیشانـدانی بـلیـمەتی، کە زۆر حەزی لە پەرتـووکی منـداڵان بـوو. پەڕەکانـیانی هـەڵـدەدایەوە و بە وردی سەرنـجی وێنـەکانیانی دەدا. لە تەمەنی دوو ساڵیدا، هەموو ئەو شتانەی کە بیستووبوونی یان خوێندبوویانەوە، بە ییـری خـۆی دەهـێـنانەوە. هـەر لـەم تەمـەنـەدا، پـرسـیارە سەرەتـایـیەکانی بیـرکاریی جـێبەجـێدەکـرد. کە زۆر کەس ناتـوانـن ئەنجـامـیان بـدەن.

٢ـ لە تەمەنی (٤) ساڵـیدا: پەیـوەنـدیی بە کۆمەڵەی (مـێـنسا) وە کرد، کە رێکخـراوێکی جیهـانییە، تایبەتە بە کەسانی زۆر زیـرەکی باڵا لە جیهـانـدا. لە تاقـیکردنەوەکانی ئاستی زیـرەکی ستانداردی مێنسادا (٩٩،٩%) پلەی بەدەستهێنا. بوو بە یەکێک لە بچووکترین ئەنـدامانی مـێـنسا لە جـیهـانـدا.

٣ـ لە تەمەنی (٥) ساڵـیدا: لە مـاوەی (٦) مـانگـدا، بە پـلـەی نایـاب، بـڕوانـامەی هـەر (٥) کۆرسەکەی بیرکاری وەرگرت. کە پرۆگرامەکانی پەروەردەیی بوون، بۆ فێرکردنی منداڵانی بەهـرەمەنـد. زانکـۆی (سـتانـفـۆرد) رێکـیخـستـبوون و پێشکەشیانی دەکـرد.

٤ـ لە تەمەنی (٦) ساڵـیدا: بـڕوانـامەی تەواوکردنی کۆرسی ئامـادەیی و کـۆلـێژیی، لە بـوارەکانیی: کـیمـیا، زانستی زینـدەوەرزانی، بایـۆلـۆژی، جیـۆلـۆجی دا، وەرگـرت. کە بچـووکـتریـن قـوتـابی بـوو، کـۆمـەڵەی (فـای تیـتا کاپـا) بە شانـازیـیەوە وەریـگـرت.

٥ـ لە تەمەنی (٧) ساڵیـدا: کورسێکی کـیمیای بە پـلەی نایـاب لە رێگەی ئـۆنلایـن، لە زانکـۆی کالـیفـۆرنیا، لە بـیرکـلی تەواوکـرد. هەر لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، کۆرسێکی تری لە بـواری جـیۆلـۆجی و فـەلـەکـناسی، لە کـۆلـێژی (ئەمـریکی ریـڤـەر) لە شاری ساکـرامنـتۆ، بە پـلەی یەکـەم دەرچـوو.

٦ـ لە تەمەنی (٨) ساڵیدا: بوو بە جێگری سەرۆکی دامەزرێنەری یانەی فەلەکناسی لە کۆلێژی ریڤەری ئەمریکی. هەر لە هـەشت ساڵیـدا، لە کاتی پـشکـنین و لێکۆڵـینەوە لە سـەدان وێنـەی روانـگەی ناسـای مـەودا دوور ـ پـرۆژەکانی کـیـلەری ناسـا. تـانیـشک بەرپـرس بـوو، لە دۆزینـەوەی هـەسارەیـەکی دەرکی و زریـانـێکی خـۆر.

٧ـ لە تەمەنی (٩) ساڵیدا: بچـووکترین کەس بوو، کە لە ساڵی (٢٠١٢) دا، بەشداریی لە کـۆنـفـرانسێکی ناسادا (ئەیـمس) کرد و وتەیەکی پێـشکەش کـرد. هەر لەم تەمەندا، بوو بە ئەنـدامی دوو ساڵەی کۆمەڵەی ئابـڕوومەنـدیی زانکۆیی (تیتا کاپا)ی ئەمریکی.

هـەر لـە تەمـەنی نـۆ سـاڵـیدا، لە سـاڵی (٢٠١٤ـ ٢٠١٥) وەک بچـووکـتریـن کـەس هـەڵـبژێـرایـەوە و بەشـداریی لە کـۆنـفـرانسی ناسادا کـرد و وتـەیەکی پـێـشکەش کـرد.

٨ـ لە تەمەنی (١٠) سالـێدا: بـرۆنامەی دبلـۆمی قوتابخانەی ئامادەیی بەدەستهـێنا. کە بچووکترین کەس بوو لە ئەمریکادا، لە دە ساڵیدا بڕوانامەی ئامادەیی بەدەستهـێنابێت. هـەر لە دە ساڵـیدا، دووبـارە بە جـێگـری سەرۆکی پەیـوەنـدییەکان هـەڵـبژێـرایـەوە.

٩ـ لە تەمەنی (١١) ساڵـیدا: لە کۆلـێژی (ئەمریکی ریـڤـەر) سێ بـڕوانـامەی بەشداری لە زانستە بیرکاری و فیزیاییەکان، زانستە گشتییەکان، خوێندنی زمانی بیانی، بە نمرەی نایـاب بەدەسـتهـێـنا.

١٠ـ لە تەمەنی (١٢) ساڵیدا:(سکۆلەرشیپی ریجێنس ـ هاوڕێتی) لە زانکۆی کالیفۆرنیا سانتاکـرۆز وەرگـرت. لە زانکـۆی کالـیفـۆرنیا لە شاری (دەیـڤـس) لە ئەمریکا وەرگیرا. بۆ ئـەوەی درێـژە بە خـوێنـدنی بەکالـۆریـۆس بـدات.

١١ـ لە تەمەنی (١٤) ساڵیدا: لە زانکـۆی کالـیفـۆرنیا بە پـلەی ناب و بە پلەی شانازی، بـڕوانـامەی بەکالـۆریـۆسی لە (ئەنـدازیـاریی بایـۆپـزیـشکی) دا بەدەسـتهـێـنا. بـوو بـە دکتـۆر دانیـش ئەبـراهـام.

دکـتور دانیشک، هەر لە چـواردە ساڵـیدا، دەسـتی بە خـوێنـدی دکتـۆرا کـرد. گـرنگی دا بە پەرەپێـدانی زیـرەکـیی دروسـتکـراو بـۆ دەستـنیشانـکـردنی نەخـۆشـییەکان.

١٢ـ دکتۆر تانیشک ئەبـراهـام، لە تەمەنی (١٩) ساڵیدا، لە (٧/ حوزەیـران/٢٠٢٣) دا، بە پـلەی نایـاب، لە زانکـۆی کالـیفـۆرنیـا لە شـاری دەیــڤـس لە ئەمـریـکا، بـڕونـامەی دکتـۆرای لە (ئەنـدازیـاریی بایـۆپـزیـشکی) دا، وەرگـرت. بـوو بە بچـووکترین وەرگری بڕوانـامەی دکـتۆرا لە جیهـانـدا.

لە ئاهـەنگی دەرچـوونیدا، بێجگە لە دایک و باوکی و خوشکە بچووکەکەی، داپیرەشی دکـتۆر (تـانکام مـاتـیۆ)ی تەمـەن (٩٠) ساڵ ئامـادەبـوو، کـە یەکـەم ژنـی هـینـدیـیە کە بـڕوانامەی دکتۆرای لە پـزیشکی ڤـێـتێرنەری لە هـیندستانـدا بە دەستهـێـناوە. باپیرەی کۆچکردووشی، دکتۆر (زەکەریا ماتیـۆ) تـویـژەری ڤـێتێرنەری بـوو. تانیشک ئیلهـامی لە باپیـرە و داپیـرەیەوە وەرگرتـووە. پێـزانینیـشی بۆ پشتگـیریی دایک و باوکی هـەیە.

١٣ـ دکتۆر تانیشک لە ئێستادا، تەمەنی (٢٠) ساڵە، تا ئێستا لە چەنـدین کۆنفـرانس و ۆرکـشۆپ و کۆنگـرەدا، بەشداریی کردووە و باسی لە بارەی زیرەکیی دروستکراوەوە پێـشکەش کـردووە. وانـەی وتـووەتەوە، لە تاقـیگاکـانـدا تـاقـیکردنەوەی ئەنجـامـداوە.

دکتۆر تانیشک ئەبراهـام، لە چەنـدین بەرنـامەی تەلەفـزیـۆنی و رادیـۆیی، رۆژنامەیی، دەربـارەی پسـپۆرییەکەی، دیمانەیان لەگەڵـدا سازداون. پێـشتریش وەک بەڕێـوەبـەری سۆشیال میدیای تایبەت بە (تویتەر) کاری کردووە. تانیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، زۆر چالاکە. لە ئێستادا کۆمپانیای تـوێـژینەوەی زیـرەکیی دروستکـراوی پـزیشکی، بە نـاوی (میـدبـارک) دامـەزرانـدووە و هـەر خـۆی بـەڕێـوەی دەبـات و سـەرکـردایـەتـیی دەکـات. ئـەم کۆمـپانیایە گـرنـگی بە راهـێـنانی مـۆدێـلی بنـەڕەتی بـۆ پـزیـشکی دەدات.

بێجگە لەو چالاکـییانە، تانیشک گەلـێک کار و چـالاکـیی جـیاوازی تـری ئەنجـام داون.

تانیشک ئەبراهام، بووە بە نموونە و سەرمەشق بۆ لاوان لە جیهاندا، بۆ چاولێکردنی.

شایەنی باسە و جێی سەرنجە، خوشکەکەی تانیشک، کە ناوی (تیارا ماتیۆ ئەبراهام)ە، لە خـۆی بچـووکترە، ئەویش نەوجـوانێکی بلـیمەت و پەرجـۆیە. لە تەمەنی (٤) ساڵیدا بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی مێنسا. لە تەمەنی (١٦) ساڵیدا، بـروانامەی بەکالۆریۆسی لە مـوزیک لە زانکـۆی کالـیفـۆرنیا بەدەستهـێـنا. لە تەمـەنی (١٨) ساڵیـشدا، بـروانـامەی ماستەری لە مـوزیکدا، لە کۆلـێژی جاکـوب لە زانکۆی (ئیندیانا) بەدەستهـێنا. لە ساڵی (٢٠٢٢) دا، خەڵاتی هـونەرمەنـدە گەنجەکان، لە دەنگی کلاسیکـدا، بە تیـارا بەخـشرا.

دکتۆر تانیـشک ئەبـراهـام، ئاواتەخـۆازی ئەوەیە، کە ببێـت بە بـراوەی خەلاتی نـۆبـڵ. ببێت بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگـرتووەکانی ئەمریکا. بێگومان، لە بەردەم ئیرادەیەکی بەهـێز و خەبـات و کۆڵـنەدانـدا، هـیچ شـتـێک نیـیە کە نـاوی ئەسـتەم بـێـت. 

(*) بۆ نووسینی ئەم بابـەتە، سـوودم لە چەنـدی سایتی ئینگـلیزی وەرگـرتـووە.

نەرویـج: ٢٠٢٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی