لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 17 و 18ـی حوزەیران، دوو بەلەم لە کەناراوەکانی باشووری ئیتاڵیا نقومبوون. لەم بارەوە روئیا باسی کاتی رودانە دەکا.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی و کەس کاریان دەکەین و بەداخەوە کە ژیان لە کوردستان وای لێ هاتووە کە خەڵک هەموو ریسکێک بکا بۆ ئەوەی بگاتە ئوروپا.
پەیامی هاوخەمیی کاک مستەفا هیجری سەبارەت بە نوقمبوونی کەشتییەکی پەنابەران
کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە نوقمبوونی کەشتییەکی پەنابەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هەواڵی نوقمبوون کەشتییەکی پەنابەران لە کەنارەکانی باشووری ئیتالیا و گیانلەدەستدانی کۆمەڵێک هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، ناخ و هەستی هەموو مرۆڤێکی بەویژدان دەهەژێنێ.
وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئەم کارەساتە ناخهەژێنە، هیوای سڵامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئاواتەخوازین چیدیکە هاوڵاتییانی کورد نەبنە قوربانیی ساتوسەودای مافیاکانی قاچاخی مرۆڤ. سەرچاوەی هەموو ئەم نەهامەتییانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سیاسەتە دژەمرۆییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە کە بۆتە هۆی پەرەسەندنی بێکاری و نەبوونی لانیکەم پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان.
بە هیوای بەدیهاتنی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ هەموو هاوڵاتییانی کوردستان و ئێران!
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣
بابەتی پەیوەندی دار
روداو: کەسوکاری ژمارەیەک لە قوربانیانی بەلەمە تێکشکاوەکەی ئیتاڵیا: قاچاخچییەکان درۆیان لەگەڵ کردوون