"an independent online kurdish website

لە لاپەڕەی زانستی رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی ئەڵمانی، بێرنهارد شولتس لە بابەتێکدا لەمەڕ بەناوبانگترین تەوژمی فیکری( قوتابخانەی فرانکفۆرت) باسێکی کورت و چڕوپڕ بڵاو دەکاتەوە..

بابەتەکە باس لە شۆڕشی 1917 لە رووسیا هیچ گۆڕانێکی جەوهەری لە دنیادا بەدەست نەهێنا.. بەڵگەش ئەوەیە هەر زوو لە ئیتالیا فاشیزم و لە ئەڵمانیا نازیزم هاتنە سەر دەسەڵات!..

بۆیە 1923 بیرۆکەی دامەزراندنی دەزگەیەک بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی بەدەستپێشکەری کوڕە ملیاردێرێک Felix Weil لە شاری فرانکفۆرت دامەزرا..

دوای ساڵێک رێک لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە 22.6.1924 دا کەوتەکار نەک هەر بۆ گۆڕینی پرسی جڤاکی بەڵکوو فەلسەفی و بیری سیاسیش. ئەوە بوو دواتر ناوی بە ( تیۆریی ڕەخنەیی) قوتابخانەی فرانکفۆرت دەرکرد..

تا هاتنە سەردەسەڵاتی نازی لە ئەڵمانیا بەردەوام بوو، دواتر پەڕیوە بۆ ئەمەریکا، بەهۆی هەڵاتنی بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی کاریان تێدا دەکرد.

ناوی هەرە دیار Max Horkheimer ساڵی1931 دەست بە کار بوو. سەرەتا دەستی بە ڕدخنەگرتن لە: مارکس، مارکسایەتی، فەلسەفە و پسیۆلۆگی هەموو زانستی کۆمەڵایەتی بە باوەڕێکی ئۆرتۆدۆکسی دانەدەنە بەڵکوو بە بیرکردنەوەی دیالێکتیکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکانی سەتەی بیستەم..

ساڵی 1933 ئینستیتوتی فرانکفۆرت لەدەرەوەی ئەڵمانیا لە Genf, Paris دواتریش لە Bew York درێژە بە کارەکانی دەدات و کۆمەڵێ ناوی هەڵکەوتووی تری لەدەور کۆدەبێتەوە لەوانە:Theodore Adorno, Erich Fromm, Herbert Marcuse، پاش ئەمانەش ناوی Walter Benjamin وەک یەکێ لە بیرمەندە هەرە دیارەکانی سەتەی ڕابووردوو دەدروەشێنەوە..

ڕەشبینی فەلسەفییانەی هۆکرهایم بەتایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فاشیزم کە باڵی کێشا بوو بەسەر ئەوروپادا هۆکارێکی سەرەکی دروستبوونی ئەم پەیمانگایە بوو… ئەوە بوو دواتریش نازیزم سەری هەڵدا.. سەرەتای ساڵی1924 ئەم دەزگایە سەرگەرمی باسێک دەبێ وەک وەڵام و هەڵوێست لەسەر کاپیتالیزم سەرکەوتنەکانی لەبەرانبەر شکستی سۆسیالیزمی یۆتۆبیایی…

ئیدی فلیس ڤایل تەواوی سەرمایەی بۆ ئەم مەبەستە دەخاتە کار و رەخنەگری مارکسی Karl Korsch ڕادەسپێرێ .. بەرپرسی ئابووری پەیمانگەکە Friedrich Pollock لەخزمەتیدا بوو…

ئەرکی سەرەکییان بریتی بوو لە کارژردن لە کۆبەرهەمەکانی مارکس و ئێنگلیزدا.. لەتەک کارکردن لە دۆخی دەوڵەتی تازە دامەزراوی سۆڤیەتدا کە لە کورترین کاتدا بە هۆی دۆگماتیزمی ستالینەوە شکست دەخوات..

یەکەم سەرۆکی ئەم ئینیستیتوتە Karl Grünberg, کە مارکسییەکی ئابووری خەڵکی ڤییەنا بوو، دوای مردنی ناوبراو ئینجا 1931هۆرکهایمە دەبێتە بەڕێوەبەر و Weil یش پشتیوانی دارایی دەکات..

گۆڤارێک دەردەکەن بەناوی (گۆڤاری لێکۆڵینەوەی جڤاکی).. تاساڵی1941 لە تاراوگە دەردەچێ.. کەدەبێتە یەکەم دەنگ و سەکۆی ڕەخنەی جڤاکی و فەلسەفەی چڤاکی ..

ئەم گۆڤارە دەبێتە هۆی کۆکەرەوە و دەرفەت ڕەخساندن بۆ زۆر ڕۆشنبیر نووسەری ئاوارە نووسینەکانیان بڵاو بکەنەوە و بژێوی ژیانی پێ دابین بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی