"an independent online kurdish website

ئۆسکارمان . ئاڵمانی کۆی کردوونەوە. سدێق بابایی بە کوردی هۆرامی وسۆرانی و ئاڵمانی لە دوو توێ کتێبێکدا لە ئاڵمان بە جاپی گەیاندوون.

وەرگێڕدراوی حەکایەتە دەس نووس کراوەکانی ڕاگیراو لەئارشیوی ناوەندی ئاڵمان ـ برلین بە زمانی کوردی ھۆرامی بۆ سەرشێوازی زمانی سۆرانی ساکار. حەول دراوە وەگێڕانەسۆرانیەکەلەگەڵ دەقی ئەسڵی بە ھۆرامی و ئاڵمانیەکەی یەک بگرێت.

بە ھۆمێدی ئەوە بۆ خوێنەران و تاسەمەندانی وێژەی کوردی و ئاڵمانی شیاوی کەڵک لێ وەرگرتنی زیاتر بێت.

بۆ زانیاری سەرەتایی خۆێنەران پێویست بە ئاماژەییەکی کورت دەکا کە ناوەرۆکی ئەم دەس نووسگەلە لیپاولیپە لە بابەتی ھەمەجۆری کۆمەڵایەتی ،مێژوویی ،سیاسی تا ئاستی داب و نەریت و گێڕانەوەی ھەندێ بەسەرھاتی وردو پڕ لەڕەمزوڕازی ڕابردووی خەڵکانی نیشتەجێ ناوچەکە لە گەڵ دەورو بەرەکەیان، لە جۆری بیرکردنەوەڕابگرە تا ئاستی ھەڵسوکەوت .

ئەمە خۆی لە بەر کۆن ودێرینە بوونی بەسەرھاتەکان دەتوانی وەک سەرچاوەیەکی فێرکارانە ویارمەتیدەر بێت بە تایبەت بۆ توێژەران سەبارەت بە ڕابردووی کۆمەڵگاکە .

ناوەرۆکی بەشێک لە بەسەرھاتەکان وەک ڕەوشتی دێرینی سەردەمی کۆن لە ھێندستان و دەورانی ساسانیەکان بە زمانی باڵەندەو بوونەوەران دێتە بەرباسو خواستی فێرکارانە و تژی لە دووتوێ تایبەت کە ئەمە بۆخۆی وەک لە سەبکی نووسینەکاندا دەر دەکەوێت دەمانگێڕێتەوە بۆ زۆر پێش لە ئێستا ، سەردەمێک کە بەدڵنیایی وەک لە نووسین و ئاماژەکاندا دەستی خراوەتە سەر ژیری بیری خەڵک زۆر جار ھاوکات تێکەڵ لە گەڵ ساویلکەیی ھەرکام لە ئاستێکدا دەوری تایبەتی لە ژیانی ڕۆژانەی کورددا گێڕاوە . سرنجدان و خوێندنەوەی ئەم کورتە چیرۆک وئەفسانەیلە ھەم دەمانباتەوە بۆ دووری دووری ژیانی سەردەمانی کۆن و ھەم یارمەتیدەردەبێت بۆ ناساندنی زێدەتری ھزری کوردی سەدانساڵ پێش لە مەڵبەندەکانی وڵاتی ئازیزمان کە ھێشتار بۆ زۆری خەڵکەکەمان بە کەمی دەناسرێت.

  شیاوی دەسنیشانکردنە کە دەقی وەرگێڕانی ئەم بەسەرھاتگەلە لە چوارچێوەی حکایەت و ھۆرامی وتەنی “ڕاز ێا پاچاڵ”لە زمانی ھۆرامی بۆ ئاڵمانی  تۆمار کراوە .وەرگێڕانی بۆسەر زمانی سۆرانی جیا لە مەبەستی تێگەیشتنی ئازیزانی سۆرانی زمان  زیاتر  بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی خوازیارانی فێربوونی زمانی ئاڵمانی حەولدراوە سۆرانیەکە زۆر ساکار و لە ڕاستیدا لە گەڵ ئاڵمانی و ھۆرامیەکە وەک دەق یک بگرێت تا خۆێنەر لە گەڵ دەقەغەیری سۆرانیەکە تووشی جیاوازی زۆری وەک ھەڤی لە ڕەستە بەندی وگێڕانە دانەبێت.

حەکایەت وبەسەرھاتەکان بە شێوازی کوردی سۆرانی وەرگێڕدراو لە ئەسڵە هۆرامیەکەی ئۆسکارمان

  1. کیسەبڕی ئێسفەھانی

.کەسێکی شیرازی دێتە ئێسفەھان. بیستبووی لە ئێسفەھان کیسەبڕ [گرفان بڕـ دز] زۆرن

بڕێک کووزەشکاوبەشێوازی پارە،دەخاتە نێو گرفانی.و ھەموو ڕۆژێک لە نێو بازاری ئێسفەھاندا دەگەڕێ [ پیاسە دەکات] .چاوەڕێ دەبێت کیسە بڕێک گرفانی ببڕێ تا بە ئەم شێوە شەرمەزار

. ببێ

.ھەرچی چاوەڕوانی کێشاکەسێک نزیکی نەکەوتەوە تا گرفانی ببڕێت

ڕۆژێک لە گەڵ تاقمێکی ئەسفەھانی دانیشتبوو؛ وتی :”من بیستبووم لە ئێسفەھان گرفان بڕ

. زۆرن

«.ھەرچەند گەڕام ، کەس نەیتوانی گرفانی من ببڕێت

یەک لە ئێسفەھانیەکان کوتی : “ئەی داماو ! من دە جار ھەرچی لە گرفانت دا بوو دەرم ھێنا

دیتم، ھەمووی لەتکە کاشی  [کووزەشکاو] بوو؛سەرلەنوێ ھاویشتنمەوە دەگرفانت

“! بەڵام تۆ ئاگات لێنەبو

  1. تورکی کاروانچی

کەسێکی تورک بە سواری حوشتری خۆی ڕۆیی بۆ نێو شار. ھەندێک گەنمی کڕی . لە بەر ئەوە گەنمەکە بارێکی تەواو نەبوو  تاـ لابارێکی پڕکرد . بەردێکی بە قەد تاگەنمەکە لە لاباری تر نا و ھەردوو لای باری حۆشترەکە کرد، ڕەشمە[جڵەو] ـ ی حۆشترەکەی گرت ، بە پێیان ھاتە  دەرەوەی شار.

ماوەیەک ڕۆیشت ، نەفەرێکی تر ڕێبواری  پێ گەیشت ؛ لەوی پرسی کە: “چت باری حۆشتەرەکەت کردوە؟ “تورکە کە وەڵامیدایەوە کە : “لایەکی گەنم و لایەکەی تری بەردە

کابرا بە حۆشتر دارەکەی وت : “حۆشترەکەت یخ بدە[ بخەوێنە سەر عەرز] ، کارێک بە باری ئەم حۆشتەر دەکەم ، کە ھەم باری حۆشترەکەت سۆک ببێ و ھەم خۆت سوار بیت، و بە پێیان بەڕێدا نەچیت.

حۆشتر دار حۆشترەکەی خەواند ؛  کاورا ھەموو بەردەکانی دەر ھێنا ، و فڕێیدان . نیوەی گەنمەکەی بەتاڵ کرد و ڕشتی جێ بەردەکان ؛ دیسان بارەکەی لە حۆشترەکە بارکرد و بە خاوەن ،.حۆشترەکەی وت:“  ھەنووکە خۆت سوار بە. حۆشتردار بە خۆشحاڵیەوە سوار بوو ، لە ھەزر و فامی ئەو پیاوە سەری سووڕ مەند ! پاش کەمێک ڕێگە بڕین ، لە پیاوەکە پرسیاری کرد : “تۆ بە ئەم ھۆش و زانستەوە چەن حۆشترت ھەیە ؟”وەڵامی دایەوە کە : “ھیچ”

خاوەن حۆشترەکە وابیری کردەوە کە ڕەنگە پەزی زۆر بن؛ پرسیاری لێکرد :  “چەند سەر حەیوانت[پەز] ھەیە؟

گوتی: “ھیچم نیە. “و من ھەژارم . حۆشتر دارئەم قسەیە ژنەفت ، زوو دابەزی ، حۆشترەکەی خەواند . گەنمەکەی لە لا بارێک کرد ، لابارەکەیتر بەردی تێ کردەوە ، خۆی بە پێیان وێرای حۆشترەکەی وەڕێکەوتەوە.

کابرا وتی : “بۆ ئەوکارەت کرد؟”وتی : “کە عێلم و زانست ھۆکاری بەدبەختیە . ئەگەر وەھا نەبووبایە ڕانەمەڕ و حۆشتری زۆرت دەبوو . من حۆشترەکەم وەک ھەوەڵێ لێ کردەوە ؛

“ترسام نەکەی نەگبەت و بەدبەختی تۆ بە خۆم و حۆشترەکەم بگا.”

  1. پیاوی کۆلیـــایی

پیاوێکی کولیایی وتی: “پێش چەند ساڵ چوومە ئێسفەھان ؛ ژنێکی جوانخاس لە نێو بازار تووشم ھات. بردمی بۆ ماڵەوە. پاڵم بە  جێو بانی ژنەکەوەدا [شوێنی نووستن] .پشتم ھەڵ کرد . گۆتی: „ با ڕابوێرین

!”دەفەیەکی ھێنا، دەستی بە لێدانی کرد . لە ھەر دەروازەیەک سێ چوار ژن ھاتن نێو ژۊرەکە . دە دوازدە ژن کۆ بوونەوە

گوریسیان ھێنا ، قامکی گەورەی ھەردوو پێم یان بەست ، خستیان پشتەملم . پەڵە ڕۆنێکیان ھێنا ، کونی قوونم یان پێ چەورکرد،  فنق[فندق] یان ھێنا ، دە نێو قونم  یان ڕۆکرد

دایرەیەکیان ھێنا ، لە بەرانبەرم دایان نا ،  تەماکۆ[ توتون] یان ھێنا ، بە لووتمیان داکرد

من پشمیم ،فندۆقەکان لە کونگم دەرپەڕین؛دایرەکەیان ئەنگاوت ئەوجارژنەکان لە دایرەکانیان دا، پێم پێ کەنین.

  1. دوو مەلەوان

 

دوو نەفەرمەلەوان ڕەفێق بوون؛ چوون بۆ لای چۆمێک، تەواشایان کرد،کە چی:شتێک لە سەرچۆمەکە دیاردەگات.لە گەڵ ڕەفێقەکەی وتی:”ئەمە خیگە [ خیگەی ڕۆن] ھەنگوێن یا ڕۆنە، بڕۆین بیھێنین.

یەکیان رۆیشت ، پێی گەیشت، دیتی؛ورچێکە.ئەم دەستی برد ئەو بگرێ ئەو ئەمی گرت. ھەرچی حەولی دا بەری نەدا.

سەرو بنی ئاوەکەیان بە یەکدی دەکرد. دۆستەکەی ھەرای لێ کرد،:” وا..: بەری بدە!” :”وا… من ئەوم بەرداوە، ئەو من بەرنادات.”

  1. خەبیس و ھاروون ئەلڕەشید

 

ھاروون ئەلڕەشید کەسێکی خەبیس ناوی کرد بە دەسەڵاتداری [حاکم] مێسر.

لە قەراخەکانی چۆمی نیل  لۆکەیان چاند . بارانی ناوەخت دەستی بە بارین کرد ،و چۆمی نیل ھەستا . ئاو قەراغەکانی گرت،  ھەموو لۆکەکەی  ماڵی [ ئاو بردی]. حکومەتیان ئاگادار کرد کە : “لۆکەکەمان ئاو بردی .”وەڵامی خەڵکی بە ئەم شێوە دایەوە: “دەبوو پەژمتان چاندبا!” زانایێک ئەمەی بیست،  پێکەنی ، وتی: ” [ فارسی]

“اگر روزی بدانایی فزودی

ز نادان تنگ روزی تر نبودی

بنادانان چنان روزی رساند

کە صد دانا بر او حیران بماند”

  1. باخــەوان

لە پەنای شاخێک  باخێک ھەڵکەوتبوو . باخەوانێکی ھەبووھەرچواردەوری باخەکەی بە پەڕچین تەنی بوو. پیاوێکی دەسەڵاتدار خاوەنی باخەکە بوو. بە باخەوانەکەی وت : „ باش ئاگات لە باخەکە بێت، دەست کاری نەکرێت !ئەگەر گیان لە بەر یان ھەرشتێک بێتە نێوی ، و خراپەکاری بکات گوێت دەبڕم . چاوت دەردێنم !ئیتر بۆ خۆت دەزانی .“

باخەوان شەوو ڕۆژ سەرقاڵ بوو[وریابوو] ؛ چرکەیەک نەیدەتوانی لە باخە کە غافڵ بێ. تۆو مەز ، ڕێویەک بۆ خۆی شارەزا بوە ، لە گۆشەیەکی باخەکەدزەدەکاتە ژوور و و لە حاسڵات[مێوەی باخەکە]دەخوات و زیان دەگەیێنێ.

باخەوانەکە ڕۆیی دەورتادەوری باخەکە گەڕا، دیتی : لایێکی باخەکە تێکچوە؛  سەری سووڕما کە « ئەمە کاری کێ بێت؟»

وردتر سەیری کرد ، شوێن پێیکی دیتەوە ، لە جێ پێ گیاندار دەچوو.

شوێنی ھەڵگرت ، تا دەرکەی کونی ھاتنە ژووری  ئاوی باخەکە [ئاودڕ]. تەڵە[ داو] ی ـ فەرەنگی ھێنا لە بەر دەرگای کوناوەکەی دانا ، بڕێک دووگی حەیوانی وەک ؤەشکە بە تەڵەکەوە نووساند،خۆی لە کەلێنێک حەشاردا، نەوەستا تا بزانێت  چدەقەومێ.

ڕێویەکە لە شاخ داگەڕاھێدی ھێدی چووبۆلای گوزەری نێوباغەکە.دیتی بڕێک دووگی مەڕ لێرە داندراوە. بە خۆی وتی :” ئەمە فێڵە!خاترجەم فێڵیان کردوە ، تەلەیەن لێرە داناوە، کە من بڕۆم بمگرن.دەبێ فکرێکی لێ بکەمەوە، کە لە داویان  نەکەوم.”

گەڕاوە دوا بەرەو شاخەکە .ھەندێ ڕۆیشت . ورچێکی لەوێ  دیت؛ لێی نزیک کەوتەوە، سڵاوی لێ کرد. پاش سڵاو وتی :

” تۆ ئیمڕۆسەرۆک وگەورەی ئێمەی؛ پێویستە ھەرکارێک مان ەبێ بەتۆی بڵێن. ورچەکە وتی : ” کا ڕێوی بڵێ بزانم چدەڵێت!”

ڕێویەکە وتی: “ئەی خان! من دەخوازم بۆ کوڕەکەم زەماوەند بکەم !ھاتوومە ئەتۆ ئاگادار بکەم ؛ برۆین ئەتۆش لە کاروبارەکاندا ھەبیت  باشە ،سەربڵندی ئێمەیە.”ھەردوویان ھاتن بۆ نزیک باخەکە .

ڕێویەکە وتی: “خان! فەرمووبڕۆین پاروێک دووگم ئا لێرە داناوە. ارێ بیخۆ تا ناشا دێنن ، نەوا برسیت بێت!”

ورچەکە دووگی سپی و نەرمی لێرە ؤاو پێ کەوت . دینو ئیمانی نەما . ئەوە دوو ڕۆژە ھیچی نەخواردوە:

بێ ئێختیارخۆی بۆ دووگە کە حەوا دا.ئەس قەزاھەردوودەستی بە بن تەڵەکەوە گیر کەوتن . دووگەکە حەوای بەست،فڕێ درایە دوورەوە.

ڕێویەکە رۆیشت،دووگی مەرەکەی ھەڵگرت،بردی،خواردی.ورچەکە دیتی گیرکەوتوە.ھەرچی حەولی دادەباز ببێت،نەی توانی . باخەوانە کە دیتی:ورچێک بە تەڵەکەوە بوە.بەپەلەچووڕەفێقەکانی بانگھێشت کرد ھەریەک بەدارێکی زەلامەوەھاتن دەورەی ورچیاندا .ئەوەندەیان لێدا کە وتیان:”مردووە”.

ورچەکە لە ھۆش چوو،دوایی دەستیان لە تەڵەکە دەرھێنا،بردیان لە دووری باخەکە فڕییان دا.  ورچەکە بەرەبەرە ھاتەوە ھۆش تەماشای کرد کەس نیە ھەستا بەحاڵی شەق و شڕھێدەی ھێدی بەرەو شاخەکە ڕۆیشت.دیتی ڕێویەکە لێرەیە. وتی: ” کا ڕێوی ماڵت شێوێ بۆ وات کرد؟ ئەوەندەیان کوتام ھیلاک بووم!”

ڕێویەکە وتی : ” من شەرمەزارم .ئەوە تەڵەیان دانابووتا کەس نەتوانێ دەمی بگاتە دووگکە بیخوات وھیچ بە خەیاڵمدا نەھات تەڵەکە بەتاڵ کەم تا ئەتۆ بە ئاسوودەیی دووگەکە(دووگی مەڕەکە) بخۆیت .قەیدی نیە !دووگەکەم ھەروا بۆت ھەڵگرتوە. وەرە بابڕۆین بتدەمێ بیخۆیت.” سەرلەنوێ دیسان ورچەکەلە گەڵ ڕێویەکە ڕۆیشت تا دووگی بداتێ بیخوات.

ڕێویەکە پێش کەوت ورؤەکە لە دووی؛ڕۆیشتن تا نێو دێیێک.ڕێویەکە دیتی دەروازەیەکی مەزن لێرە ھەیە . چوە نێو قەڵایێک . چاڵێکی لێرە دیت. بە ورؤەکەی کوت : “ئەی خان چەند دووگێکی باش لە نێو ئەم چاڵەدایە ؛ من دەچمە نێوی ئەتۆش وەرە! توومەزنەکەی چەرخێک لە سەرووی چاڵاوەکە بە دوو سەتڵەوە ھەیە؛یەکیان لەم سەروئەویتریان لەو سەری لە سەری گوریسێکەوە.

ڕێویەکە لەنێویەکیان نیشت چوە بیرەکەوە .وتی : ” ئەی خان تۆش وەرەنێو سەتڵەکە ، وەرەخواربا کەمێ تڵەک  بخۆین!”

ورچ کە چوە نێو سەتلەکە ئەو قورس بووو ڕێویەکە سۆک.ورچە چوە بن بیری ئاوەکە ، ڕێویەکە ھاتە سەر. ورؤ دیتی لە نێو ئەم چالاوە چ نیە . پڕە لە ئاو.ورچە کەوتە نێو ئاوەکە .

ڕێویەکە بەرەو شاخ ھەڵات و ورؤە لەنێو بیری ئاوەکە مایەوە.ژنی خاوەن ماڵ ھات  ئاو ھەڵێنجێ.دیتی شتێک لە نێو بیرەکەدایە سەتڵەکەی ھەڵ کێشا.

ورچێکی دیت کە تەواو تەڕبوەھاتەدەر.ژنەکە ھاواری کرد،ھەموو خەڵکی مالەکە گەورە و بچووکەوە ھاتن دەورەی ورچەکەیان گرت.کوشتیان ولە دەرەوە فڕێیان دا.

ئەمە ھەکایەتێک بوو کە مرۆڤ دەبێ لەگەڵ پیاوی فێـڵەبازدۆستایەتی نەکات. کە ئێنسانی ناساغ و فێـڵەباز وەک ڕێویەکە ڕەفێقی لە چاە [بیری ئاو]دەخات.

  1. دزی ماڵی شــا

چەند دز ھەبوون، بۆ دزی ڕۆیشتن.وتیان:” یچ لەوە باشتر نیە بچین بۆ دزینی ماڵی شا.” ڕۆیشتن تا نزیک قەسر و بارەگای شــا.

کەمەندیان ھاوێشت و چوونە سەر.چوونە ئەو جێگا کە پادشا دەنووست.دیتیان لەم ماڵەچرا دەسووتێ.سەیریان کردپادشا لە سەر تەخت ڕاکشاوەنووستوە؛ بەچکە مەیموونێک شمشێرێکی بە دەستەوە لای سەرووی سەری شا وەستاوە.

بە ھەڵکەوت مێشێک ھاتە نێو ماڵەکە .ئەو مەیموونە شمشێرەکەی کێشا،بۆمێشەکەی ھاوێشت لە تاقچەی ماڵەکە کەوتو بایی ١٠٠٠تمەنبلووروشووشەی شکاند.مێشەکە فڕیولە تاقچەیەکیترنیشت.مەیموونەکە دیسان ڕۆیشت وشمشێرەکەی ھەواڵە کرد . لە ئەسپاووکەلوپەلیتر کەوت.بایی ھەزارتمەنیتری شکاند.مێشەکە فڕی ولەسەرسەری شا نیشتەوە. مەیموونەکە ڕۆیشت شـشێرەکەی حەواڵەی سەری شا بکا.دزەکان وتیان:”ھەنووکە پادشای دەکوژێت؛ بڕۆین نەھێڵین !ھەرچی دەبێ با ببێ!”

دزەکان بە ھەڵاتن مەیموونەکەیان گرت. ھەرواھوریای ھەستا.پادشا بەخەبەرھات دیتی چوارکەس لە نێو ژوورەکەدان.شا وتی: ” ئێــوە کێن؟” دزەکان وتیان : ” ئێمە دزـ ین .” شا وتی: ” بۆچی ھاتوون؟ بۆ خۆتان ئاشکرا کردوە؟”

ئەوان وتیان:”ڕاستیت دەوێ ھاتوین ماڵی ئێوە بدزین.دیتمان ئەم بەچکە مەیموونەدەخوازێ بە شمشێرمێش[ مەگەس] بکوژێت.تەواوی ئەسپاوی تاقچەکانی شکاند.مێشەکە فڕی و لە سەر سەری ئێوە نیشتەوە.مەیموونەکە شـشێرەکەی حەواڵەی سەری تۆ کرد .ئێمە بە یارمەتی تۆھاتینو نەمان ھێشت لێت بدا ،ئەگەر ئێمە نەبووباینلە سەرتانی دەداو دوولەتی دەکرد.”

پادشا وتی:” ئەی دزەکان من بە مەیموونەکەم وت ئاگات لێ بێت. ھەرچی ھاتە نێو ئەم ماڵەبە شمشێرەکە لێی بدە. بە خەیاڵی ئەو کەمێشیچ بە شمشێر دەبێ بکوژێ…!پادشا مەیموونەکەی ڕاونا. بە قەد دووسەت تمەن پارەی بە دزەکان دا .

بەڵــێ:مرۆڤ دەبێ لە گەڵ ھاوجنسی خۆی بجووڵێتەوەو لەگەڵ خەڵکی ژیر ڕەفاقەت و دۆستایەتی بکات تا تووشی زیان نەبێت.

 

  1. ڕاوچـی [شکاروان]

ڕاوچیەک ھەبووڕۆیشت داوی سازکرد.لە دەشتاییەک دایمەزراند و دانەی بەسەردا بڵاو کردەوە ، وتی: ” بەڵکوو شتێک بکەوێتە نێو داوەکەم .”خۆی حەشاردا بزانێ کەنگێ شکارتووشی داوەکەی دەبێت.چەند بەڵەندەیەک فڕین لە سەر داوەکەی نیشتن.لاقیان بە داوەوە گیرکەوت.

یەک لەم باڵەندەگەلە لەوانی دیکە بە تەمەنتربوو.وتی:”دۆستان دەزانن چ بکەین؟ئەگەرھەموومان یەک قەراربدەین،ڕزگاردەبین. ئەگەر قەرارمان یەک نەبێت ھەموومان سەردەبڕن.”

باقی باڵەندەکان وتیان:”چ بکەین؟ھەرچی تۆبڵێی ئەوەدەکەین.”ئەمیش وتی:”ھەموومان وێکڕا لەشەقەی بال بدەینتامێخیداوەکە ھەڵقەنینبۆخۆمان لەکەلێنێکدا لاقمان بە بڕینەوەی ڕزگاردەکەین!” ھەموویان بە قسەیانکرد.بەجارێک لەشەقەیباڵیاندا.

داوەکەیان(لەعەرزی)ھەڵکەند.فڕین تاسەرشاخێک.لەسەرەخۆبەدندووک داوەکەیان پچڕاندخۆیان لەدەستی ڕاوچی ڕزگارکرد.

ئەم حکایەتە لە بەر ئەوەدەگێڕمەوە،ھەرکارێک یەکدڵی تێدانەێت سەر ناگرێ .ئەگەر ڕەعیەت(ژێردەست)یەکدەنگ بێت کەس ناتوانێ زۆڵــمی لێ بکات.

 

  1. دارتاش[نەجــاڕ]

 

چەند نەفەرچێوتاش ڕۆیشتن بۆ چەم [چۆم و باخ]دارێکیان بەسەرچۆمەکەدا درێژکرد دارەکەیاندوولەت کرد.لەتێکی مابووبە مشـار[ھەڕەی درێژ] ببڕدرێت ،ئێوارە داھات.بڕیاریاندا بەرەوماڵ بگەڕێنەوە.ھۆرەیەک[پواز]ـ یان لەنێوقەڵشی تەختە ئەڵوارەکە کرد.لەتێکڕۆنیان لەتوێکڵیدارئەڵوارەکەداناوبەرەوماڵ گەڕانەوە.

بە ھەڵکەوت ورچێک ڕێی دەکەوێتە ئەم چۆمەکە تەختە ئەڵواری دارتاشەکان لەوێیە.بەرەبەرە نزیکدەکەوێتەوەوبۆنی ڕۆنەکە دەکات تادەیگاتێ.دەستێکی بەدرزیتەختەکەدا ڕۆدەکا تا ئەوتۆزقاڵە ڕۆنە دەربھێنێ.بەدەستەکەیتری ھۆرەکەدەردێڼێ. تەختەئەڵوارەکەوێک دێتەوە،دەستی ورچەکەگیردەکەوێ.ھەرچی ڕایدەوەشێنێ ڕزگارینابێت تاسبەینێ نەجارەکان دەگەنێ.

تەماشادەکەن ورچێک دەستیگیری خواردوە.دەستی لە ئەڵوارەکەڕۆچوە.یەکیان دەڵێ:”بەتەشوێک بیکوژین. “یەکیتریانوتی: “بەشتێکی نووک تیژزگی ھەڵدڕین.”سەرۆکی چێوتاشەکان دەڵێ:”خوابەردارنیە[خواخۆشی نایێت]ئەمبەستەزمانەبکوژین بالێ گەڕێن بڕوات.”

بە سەرەخۆیی ھۆرەیەک لەدرزیئەڵوارەکەدەکوتن .قەڵشی ئەڵوارەکە دەکرێتەوە.دەستی ورچەکەئازاد دەبێت وھەڵدێت بەرەوشاخ.دەڕوات کۆلکەدارێکپەیدادەکا،ھەڵیدەقەنی بەرەونەجاڕەکان خلۆر[جاڵە]دەکات.

کۆلکر دارەکە دەگاتە لای چێوتاشەکان .بەخەیاڵی ئەوان ئەوە دارەورچەکەزانیویەتی ئەوان دارتاشن بەمبۆنەوەئەمدارەی خلۆرکردوەتەوە.

یەک لەوان دەچێ دارەکەدێنێ.سەیردەکەن مێش ھەنگوێن لە نێو ئەم دارەدایە وپڕلەھەنگوێنە.نەجاڕەکان بۆخۆیان ھەنگوێنەکە دەخۆن.

ئەم حکایەتە لەبەر ئەوەھاتوە؛چاکـەبۆھەرکەس بکەیت ئەگەرچی گیانلەبەربێت پاداشتی بەچاکەدەردەچێ.

  • گورگ

 

لە سەردەمانی کۆن ساڵێک ھەبوو لەوساڵەدا گورگی مرۆڤ خۆر سەری ھەڵدا.لە ھەر گۆندێک سەد منداڵی خوارد.سەرجەمی خەڵک لە گیان بێزاربوونھەرکارێکیان دەکرد گیر بکەوێت، تا بیکوژن گیرنەکەوت.

لە وڵاتی کەنووڵەپیاوێکی ڕەحیــم ناولەگەڵ چەندکەسیتردەخوازن کاروان بکەن [بچن بۆ کاروان] .لەترسی ئەو گورگە ناوێرن.لە کۆتاییدا بڕیاردەدەن بە شەو وە ڕێکەون . ھاوێن کاتی شەوڕەحیم بە ژنەکەی دەڵێ:”من دەڕۆم ڕەفێقەکانم ئاگاداربکەم تۆدەرکەیماڵ گاڵەبدە ، منوو تا من دەگەڕێمەوە.”

ئەمە دەڵێ ،دەڕواتەدەرەوەتادەگاتەبەردەرکی ماڵە رەفێقەکانی .لەدەرگەی ماڵەکەیان دەکوتێ. ئەوان دەردەکەون . دەڵێن: ” ڕەحیم ! شەوگارزۆری ماوە،تاوێک بوەستین تا ڕووناک بکاتەوە، ئەوکات وەڕێ دەکەوین.نەواگورگەکە بگات و منداڵەکانمان بخوا.

ڕەحیــم دەڵێ:” کەواتەمن دەڕۆمەماڵ کاتێک وەڕێ کەوتن ئاگادارم کەن .

بە جیا گوێ بدە‌. :” ڕەحیم کە لەماڵی خۆی دەردەکەوێت،گورگەکە دەگات وبەردەرکی مالەکەدەگرێت .خێزانی ڕەحیم پشتەوەی دەرکەکە قایم دادەخات لە نێو ماڵەکەدا داردەستێکی زەلام بەدەستەوەدەگرێ.. گورگەکە بە قەرارێک چنگی لە پشت دەرکەکە دەکڕێنێ تا بنی دەرگاکە کون دەکات .لەوکاتەدا کە خەریکدەبێ بچێتە ژووریمالەکە ڕەحیمدەگاتێ دەبینێگورگەکە پشت دەرکەی ـ کەی گرتوە .ئەمیش شمشێرێکی تیژی پێدەبێت، شمشێرەکەی حەواڵەی گورگەکە دەکات . بە ھەڵکەوت شمشێرەکە ڕاست وە چوار پەلی گورگەکە دەکەوێت و دەیبڕێ . گورگ بەبێ دەستو پا دەمێنێ و لەبەردەرکەی ماڵەکە دەکەوێ.

ڕەحیم دەچێتە سەربانی ماڵ وبانگەواز دەکا:”خەڵکینە وەرنەوە گورگەکە لەداو کەوتوە.” خەبەرلە نێو خەڵکیدا بڵاودەبێتەوە .ئەوشەوە ھەرکەس بۆخۆی چرا دادەگرسێنن  بۆ دیتنی دێن .چاو لێدەکەن لە بەر دەرکەی ماڵ گورگەکە کەوتوە.

ھەرا دەکەن سەگێکی زۆردەگەن لە گورگەکە ھانیان دەدەن .بە قەرارێک ژێروژووروڕای دەکێشی دەکەن ھیلاک دەکەوێ، ئاخرەکەی دەتۆپێت .زکی ھەڵدەدڕن  چاو لێدەکەن دەست ولاق ودەماری منداڵان پڕ لە زگی ـ ن .لەو ساڵە چیترکەس شتی ئەوتۆی نەدیوە و نەبیستوە.

پاش ئەم بەسەرھاتە ڕحیم لە گەڵ دۆستای وێرای بارەکەیان بەرەوھەمەدان تا دەگەنە ئەو شارە.دەڕۆنە کاروانسەرایەک .

بارەکەیان گەنم دەبێت.گەنمەکە دەفرۆشن لە کاتی باروبنە بەستن ،شەودیسان ڕەحیم دەچێتە بازارشتوومەک بکڕێت، وە درەنگ دەکەوێت کە دەگاتەوە کاروانسەرا خۆرئاوا دەبێ؛ تا شتوومەک و ئەسپاوەکانی کۆدەکاتەوە وچاوێک بە خەرج وداھاتی خۆی دەگێڕێ تێدەفکرێ گوێدرێژەکانی کا و ئالیک ـ یان بۆ خواردن نیە. دەڵێ:” چۆن دەبێگوێدرێژەکانم لە برسان مردن.” بە پەلە توورەکەکان لە سەریان دەکاتەوە بە شانیدا دەدات و دەچێ تا کاو گیایان بۆ بکڕێ.

ھەر چی دەگەڕێت سەیردەکا تەوای دووکان و بازارداخراون.لە درێژەدا لە کۆڵانێک تێدەپەڕێ تا دەگاتە سەربانی ماڵێک .دەبینێت بانی ئەم ماڵە ڕۆچن[ڕۆژنە] یەکی تێدایە ، ڕووناکی مانگەشەو لەژوورەکە کەوتوە ، بە فکری ڕەحیم ئەوەکە سپی دەچێ کاـ یە.توورەکەکان پێشتر فڕێ دەداتە خوار پاشان خۆی شۆڕدەکاتە خوار.دەستی بەردەبێت .دەکەوێتە نێوژووری مالەکە. باش تەماشادەکا، ئەم ماڵە ھیچ کا ـ ی تێدا نیەبەڵام کەلوپەلی زۆرو پڕلە پاڵەکەیە.

ماوەیەک لەماڵەکەداھەڵدەسووڕێ ڕووناکی چرایەک دەبینێ. بەرەو چراکە دەڕوات لەوێ چاوی بە دەرگایێک دەکەوێت کە پێوە دراوە بەڵام دا نەخراوە کەمێک ئاوەڵەیە .سەری بە درز[کەلێن]ـ ی دەگاکەوە دەنێت چاولێدەکا؛ ژنێک لەم خانووبەرەدا بە تەنیا دانیشتوە . ڕەحیم گوێبیس دەبێ کە چی دەنگی تەقەی دەروازەی ماڵەکە دێت.

ژنەکە ھەڵدەستێ دەچێ دەروازەی ماڵەکە دەکاتەوە.پیاوێک دێنێتە نێو ماڵەکە . ھەردوویان دەس بە ڕابواردن دەکەن .دوایی ژنەکە دەڵێ:”ئەی پیاو بڕێک کفتە[گۆشتی برژاو]ـ م بۆت ئامادەکردوە با بۆت بێنم بخۆین.نانی ئێوارە بخۆی.” پیاوەکە دەڵێ:” بێنە بە بخۆین!” لەو کاتەدا ژنەکە قاپی خواردنەکە لە تۆشەبەرەیەک دەردێنێت وخەریکی کردنەوەی دەبێت کەچی دەنگی دەرکەی ماڵەکە دێت. پیاوەکە بە ژنە دەڵێ تەقەی دەرگای ماڵەکە دێت ، بزانە کێیە!

ژنە بە پیاوەکە دەڵێ:ئەوە مێردەکەمە ھاتوەتەوە بچۆ خۆت بشارەوە بزانین چ دەبێت.پیاوەکە دەچێتە ئەو ژوورەکە ڕەحیمی تێدایە .دەچێتە پشت کەنوو[ھماری ئارد] خۆی حەشار دەدات. ژنە دەرگای ماڵ دەکاتەوە.مێردەکەی دێتە ژوورەوە.ؤاولێدەکا [ھەست دەکات]، بۆنی خواردنێکی خۆش دێت . دەڵێ:”ئیژن چیت بۆخواردن ھەیە؟” ژنە دەڵێ :”ئەی پیاو زانیم تۆ ئەمشەو دەگەڕێتەوە کفتەم  بۆت ساز کردوە.” دەڵێ:”برسیمە بیھێنە با بخۆین .” ژنە ھەڵدەستێ. مێردەکەی سرنج دەدات ماڵەکە ڕازاوەتەوە.سەرین دانراوە!دەڵێ:”ئەی ژن ئەم ئامادەکاریە و ئەم جێگەوبانە بۆ کێ ئامادەکراوە؟

ژنە دەڵێ: “ئەی مێردی خۆشەوویستم! بۆ تۆ تەیارم کردوە. بەکورتی> مێردی ژنەکە گومان ھەڵی دەگرێ کە ئەم ژنە پلانێک لە کرداریداھەیە . بە دڵنیایی دۆستێکی بۆ خۆی دیوەتەوە.

بە ھەڵکەوت پشیلەیەک ھات و یەک لە کفتەکانی بەردەمی مێردی ژنەکەی ھەڵگرت وبردی بۆ ژوورەکەیتر.مێردی ژنەکە ئەمەی کردە بیانوو ھەستا دارێکی بە دەستەوە گرت و چوەنێو ژوورەکە ھەرچی ژنەکە پاڕایەوە و بە مێردەکەی وت:” مەگەرئەتۆ تێک چوویی! ئەو پشیلە بەستە زمانە و ڕزقی خۆی دەخوات، لێ گەڕێ با بڕوا چیت لێی دەوێت؟ مێردەکەی گوێی نەدایێ. چوە ژوری مالەکە . پیاوێکی لەوێ دیت.وتی :”تۆ کێیت ھاتویە ئێرە ؟”

ڕەحــیم: ” من کەوش ھەڵگری ئاغام.” مێردی ژنە وتی:” ئاغات کێیە ؟ لە کوێیە؟” ڕەحــیم وتی:”ئاغام لە پشت ئەو کەنوە یە .” ئەمیش چوو بزانێ کێیە پیاوێکی لەوێ دیت.کە چاوی پێی کەوت زانی ئەمە دۆستی ژنەکەیەتی.

دارەکەی داردەسەکەی حەواڵەکرد لێیبداتئەویش خێرا ھەلات. ئەمیش وەدووی کەوت. ھەردوویان ھاتنە نێو حەوشەی ماڵەکە ئاوقەدی ھەڤدوو بوون.ڕەحیم ھاتە پێشەوە.چاوی لێدەکردن. ژنەکە قۆڵی[ کراسی] مێردەکەی گرت ورەکێشی کرد تا بەر بوویەوە.دۆستی ژنەکە خۆی بەسەری دا دا.دیسان مێردی ژنەکە ھەستایەوەو ئاوقەدی یەک بوون .

ڕەحیم ھات چ بکات!  سەربانێکی گچکەی دیت چوە سەری.چل[کورتان]ـی ئەسپێکی لەوێ دیت .ھاڵی بڕی تا بەسەر ھەردوویاندا بدات.بە ھەڵکەوت سەری لە کورتانەکە گیردەکا لە گەڵی بەسەر ھەردوویاندا بەردەبێتەوەو لێک جیادەبنەوە. ژنەکە بە پەلە دەچێت دەرگای مالەکە دەکاتەوە دۆستی ژنەکە ھەڵدێتو ڕەحیم شوینی دەکەوێ. بەڵام ڕەحیم یارمەتی زۆری دۆستی ژنەکەدەدات ھەردوویان بە ھەرجۆرێکدەبێت ھەڵدێن ساحب ماڵ نایانگاتێ.دوور دەکەونتا دەگەنە بەر دەگای مالی کابرا خۆی.

دەرگای ماڵەکە دەکوتێ کەسێک دێت و دەگاکە دەکاتەوە. پیاوەکە بە ڕەحیم. دەڵێ کاروباری تۆ چیە  وچۆن بوو ھاتیە نێو ئەوماڵە؟

ڕەحـم بەسەرھاتی خۆی لە ھەوەڵ تا ئاخر بۆی دەگێڕێتەوە .کاتێک کێشەی کابرا تێپەڕدەبێت پیاوەکە دەڵێ:”بڕۆ کەرەکان[ولاغەکانت] بێنە ئێرە . ڕەحیم تەماشا دەکات کەرەکانی بەسراونەتەوە ،ڕەفێقەکانی ڕۆیشتون ئەمیان بەجێ ھێشتوە.

ئەمیش کەرەکان دەکاتەوە باروبنەی دەبەستێ دێتە بەردەرگای ماڵی کابرا. پێی دەڵێ :”ڕەحیم و، وەرە تا کاو گیات[ بۆ وڵاغەکان] بدەمێ.بیدەبە کەرەکان.ئەمیش دەچێت توورەکەی کەرەکان پڕ دەکات لەکاووگیاو لەسەر کەرەکانی دەکا تاوێک دەوەستێ تا تێر دەخۆن.

کابرا لە ماڵ دێتە دەر وسواری ئەسپ دەبێت دەڵێ:” لێ خورە با بتگەیێنم بە ڕەفێقەکانت .ئەمیش بە پەلە تەنگی بارەکانی دەبەستێ وەڕێ دەکەوێت.دەڕۆن خۆرھەڵاتن دەگەنە ڕەفێقەکانی .کابرای سواردەگەڕێتەوە.

ڕەحێم دەگاتە ڕەفێقەکانی ،لێ دەپرسن:”ماڵت شێوێ ڕەحیم کوووە چووی؟ڕەحیم دەڵێ حکایەتی من دوورودرێژە بەم زوانە کۆتایی نایێت مەگەرھەریەک لە ئێوە شتێکی باش یا قرانێک پووڵی سپی[زێو] بە من بدەن تا بۆتان بگێڕمەوە.

لە کۆتاییدا ھەریەک قرووشێک بە ڕەحیم دەدەن .ئەویش ھەموو بەسەرھاتەکەیان بۆ دەگێڕێتەوە.

سدێق بابایی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی