فوئاد مسته‌فا سوڵتانی و گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت مادده‌ی
با له‌و دوو په‌راگرافه‌ی بڕوانین:
1 – {هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات بریتی بوون له :
داریوش فرووهه‌ر، ئیماعیل ئه‌رده‌ڵان ئایه‌تووڵڵا یه‌حیا نووری، دوکتور موکری و ئیبراهیم یۆنس.
له به‌شی داڕشتن و نووسینی گه‌ڵاڵه هه‌شت مادده‌ییه‌که‌دا ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شدار بوون:
شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی، دوکتور قاسملوو، غه‌نی بلووریان، سه‌لاح موهته‌دی و فوئاد مسته‌فاسوڵتانی.
له کۆڕه که‌وره‌تره‌که‌دا چه‌ندین که‌سی تر بوون، له‌وانه
شێخ جه‌لال حوسه‌ینی (بانه)، مه‌لا خدری ساردکێ (سه‌رده‌شت) و سه‌نناری مامه‌دی (شاپوور).
ئه‌م هه‌شت خاڵه به کۆی ده‌نگ و به‌بێ هیچ چه‌شنه ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی په‌سه‌ند کراوه و دراوه به نوێنه‌ری حکوومه‌ت.
هه‌روه‌کوو له مادده‌ی حه‌وتیشدا پێداگری کراوه‌ته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوون، به‌شی هه‌ره‌زۆریان وه‌کوو (نوێنه‌ری شاره کوردنشینه‌کان بوون، نه‌ک نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان.
ل (495) کتێبی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ی و یادداشت.}.
2 – (رێوڕه‌سمی چله‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختکردنی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی).
رۆژی (14)ی سپتامبری(2019) له شاری کۆڵن به‌رنامه‌یه‌ک به‌ڕێوه براوه، یه‌کێ له به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌و به‌رنامه به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری) بوو، له‌و به‌رنامه‌دا باسێ سه‌باره‌ت به ژیانی (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) پێشکه‌ش ئه‌کات، با له‌و چه‌ن رسته‌یان بڕوانین که باسیانکرد:
ئه‌سکه‌نده‌ری: (من وه‌ختی خۆی وتارێکم نووسی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی هه‌شت خاڵی مهاباد، رسته‌یه‌کی تێدایه له قه‌تعنامه‌که‌دا که به بۆچوونی من رێک دژه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی کاک فوئاد، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر قیاده موه‌قه‌ته، ده‌ڵێ: داوا ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر ئاوا بکا و ئاوا بکات له‌گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ت، موکین نییه کاک فوئادی مسته‌فاسوڵتانی به ده‌وڵه‌تی بازرگان و خومه‌ینی بڵێت: ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر، بۆیه ئه‌مه قه‌تعه‌ن هی کاک فوئاد نییه، ئه‌وه من پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌م) .
*
به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ئێژێ:
موکین نییه کاک فوئادی مسته‌فاسوڵتانی به ده‌وڵه‌تی بازرگان و خومه‌ینی بڵێت:
ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر، بۆیه ئه‌مه قه‌تعه‌ن هی کاک فوئاد نییه، ئه‌وه من پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌م) .
به‌پێ نووسراوه‌که‌ی خودی ئه‌سکه‌نده‌ری :
له به‌شی داڕشتن و نووسینی گه‌ڵاڵه هه‌شت مادده‌ییه‌که‌دا :
شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی، دوکتور قاسملوو، غه‌نی بلووریان، سه‌لاح موهته‌دی و فوئاد مسته‌فاسوڵتانی. له‌وێ بوون و گه‌ڵاڵه هه‌شت خاڵه‌ییه‌که به کۆی ده‌نگ و به‌بێ هیچ چه‌شنه ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی په‌سه‌ند کراوه و دراوه به نوێنه‌ری حکوومه‌ت و فوئاد مسته‌فاسوڵتانیش یه‌کێ له‌و که‌سانه بووه که خۆی له‌و به‌رنامه‌دا به‌شداریکرده!
*
فوئاد مسته‌فاسوڵتانی و بێده‌نگی ؟!
رسته‌ی (داوا ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر ئاوا بکا و ئاوا بکات له‌گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ت) له‌و گه‌ڵاڵه‌دا ئه‌نووسرێت و فوئاد مسته‌فاسوڵتانی بێده‌نگه!
ئه‌و گه‌ڵاڵه به رسته‌ی (داوا ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر ئاوا بکا و ئاوا بکات له‌گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ت) ئه‌درێت به ده‌وڵه‌ت و فوئاد مسته‌فاسوڵتانی هه‌ر بێده‌نگه!
به‌ڵام به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ئێژێ: موکین نییه کاک فوئادی مسته‌فاسوڵتانی به ده‌وڵه‌تی بازرگان و خومه‌ینی بڵێت: ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر، بۆیه ئه‌مه قه‌تعه‌ن هی کاک فوئاد نییه، ئه‌وه من پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌م).
با ئه‌و پرسیاره له کاک ئه‌حمه‌د بکه‌ین: ئایا کاک فوئاد ده‌میان به‌ستبوو تا هیچ نه‌ڵێت ؟! ئایا ده‌ستیان به‌ستبوو تا هیچ نه‌نووسێت ؟! ئاخر تۆ که (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) ناناسی و نه‌دیوه چۆن پاش (40) ساڵ ئه‌و باسه دێنیته ئاراوه؟! جێگه‌ی داخه خانه‌واده‌ی مسته‌فاسوڵتانی له‌و باره‌وه بێده‌نگن.
5/5/2024
سه‌عی سه‌قزی قایشی
sai.saqzi@gmail.com