"an independent online kurdish website

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ڕێکخراوی سیاسی کە دوایە بوون بەیەک دروست ببوون، کە بۆ وەدەست هـێنانەوەی مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد خەباتیان دەکرد.

یەکەمیان کۆمەڵەی ( ژ ک ) بوو کە دوایە بو بە حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژ هـەڵاتی کـوردسـتـان. ئـەو حـیـزبـە لـە سـەر بـنـاغـەی کۆمەڵەی ژک دامەزرا بوو. ئامانجەکانی ئەو بـە پێـوەری دنـیای پێشکەکەوتـوو فـۆڕمـۆلـیـزە کـرابـوو، کاری پێدەکرا. بە هۆی گەلی بوونی ئامانجەکانی کونجاو دەگەڵ دنیای پێشکەوتوو، بو بە حیزبێکی ڕێبەر و جێگای موتمانەی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و توانی کۆماری کوردستان دابمەزرێنێ و ڕایبگەێێنێ. مخابـن تەمەنی کۆمـار زۆر کورت بوو بە دەستی داگیر کەر و زلهـێـزانی سەوداگەر تـێـکدرا . بەڵام ئەو تێکچونە هەر ڕواڵەتی بوو، ئەگینا ئامانج و ڕێبازەکەی هەروا ماون و حیزبە دامەزرێنەرەکەی بۆ چرکە ساتێکیش کۆڵی نەداوە و وازی نەهێناوە و نەگەڕاوەتەوە بۆ دواوە. لە ماوەی ٤٥ ساڵی تێکۆشانی حیزب لەو ڕێگایەدا، زەبری زۆر قورس و جـەرگ بڕی وێکەوتون و خەساری زۆری داوە، دەگەڵ ئەوەش هەروا قورس و قایـم لە سەر ڕیبازی کۆمار و داوا ڕەواکەی گەل ڕاوەستاوە و درێـژەی بـەخەبات داوە.

ئەو حیزبە (٢) تایبەتمەندی تایبەتیترو گەورەی هەبوون و هەیە. یەکەمیان: ئەوەی بۆ گەلەکەی وەک دەسکەوتێکی مێژویی وەدەستی هێناوە، تا ئێستاشی دەگەڵ بێی هیچ حیزبێکی کوردی ئەوەی وەدەست نەهێناوە. لە هەستیارترین و مەترسیدارترین هەل ومەرجدا کۆماری کوردستانی ڕاگەیاندوە ، بۆ بەرگری لەگەل و مافەکانی هێزی پێشمەرگەی دروست کردوە، بۆ ئەوەی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ حیسابی لەسەر بکرێ ئـاڵای پـیـرۆزی کوردسـتـانی هەڵکردوە، بـۆ کردنەوەی بۆنە و بەرنامەکانی نەتەوەیی سرودی ئەی ڕەقیبی بەکار هێناوە. بۆ بوونە بەڵگەی مێژویی دنیا پەسند و ڕەوا بوون و هەقانیەتەکەی پێشەوا و هاوڕێیانی سەریان لە پێناو ناوە، هەر بـۆ بـەرز ڕاگرتـنی ئەو ئامـانجە هـەزاران ڕۆڵەی بەئەمەگی کورد خوێنیان ڕژاوە .سەرەڕای ئەو خەسارە قورسانەش، گەل سەری دانەنواندوە و کۆڵی نەداوە. هەر ئەو خۆڕاگری و بەردەوامیەش بۆتە هۆکاری پەسند کردنی دەسکەوتەکانی ئـەو حیـزبە و هـەمـو ئـازادیخوازان دنیا ددانیان پێدا هێناوە، و حیزب وەک هێزیکی شوڕشگێڕ ناسراوە. هەرئەوەش بۆتە پێخۆری پڕوپاگەندەی سیاسی دوژمنان و دژبەران، بە دژی حێزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان . ئەوە یەکێکە لە تایبەتمەندیە تایبەتیترەکان ، ڕاوستان لـە بـەرانبەر ئەو هەمو دڕندەیەی ڕێژیم و پەلامارە ناڕەوایە سیاسیانە ، درێژەدان بە خەبات و سوور بوون لەسەر داوای ڕەوای گەل، شانازی لەقەبی پێشەنگی خەبات بۆ ئازادی نیستمان و گەلی پێبەخشیوە .

( ٢) هەم تایبەتمەندی تایبەتیتر ئەوەیـە هـەر حیزبـێکی کوردی لـە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دروست بوو خاوەنی هەر ئیدە و ئایینێک بێی ، زیاتر لە بەرنامەی خۆی دژایەتی حیزبی چی کەمتر لە دوژمنانی گەڵ ڕەچاو نەکردوە .هەنوو هەبوون حیزبی ئاواکە پڕۆسە و بەرنامەیان هیچ پێوەندیەکی بە مافی نەتەوایەتی کوردەوە نەبووە ، بە داوایەکی دواکەوتوو کۆنەپەرستانەیان لە قەڵەم داوە و حیزبـیشیـان لە رێزی بۆڕژواو کۆنە پەرستان داناوە، کەچی بە بونی ئەو حیزبە بە هێزە توشی گێژاوێک بوون کە سەریان لێی شێواوە. بەگشتی تیری تەلیغاتیان هەر بەرەو ڕوی حیزب حەوا داوە! جێی سرنجە کە بۆچی هەمویان بە سازێک سەما دەکەن کە بەردەوام داگیر کەرانی کوردستان لێیان داوە. سەیرتر ئەوەیە حیزبیان لەکۆماری ئیسلامی مەترسیدارتر زانیوە و بۆ لەناو بردن یان بـێهـێز کردنی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ یارمەتی کۆماری ئیسلامیان داوە!! ئەوانە دیتویانە ئەو حیزبەی کە توانیویەتی کۆمەڵانی گەل بە ئیدەو ئایینی جیاوازەوە لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە ئامانجەکانی گەلی بنو ویستی هەمو چین و توێژەکانی گەل لە خۆ بگرێی ، بۆیە دەبێ حیسابی لەسەر بکەی وبشزانی دژایەتی کردنی بەنیازی لە مەیداندەرکردن کارێکی هاسان نیە وئاسنی سارد کوتانە. خەڵک هیواو ئاواتەکانیان لە بەرنامەی ئەودا بەدی کردوە . بۆیە دەڵێم : حێزبێکی کە قۆرغی ئەندام و ئیدەیەکی تایبەت نیە ونیزیکەی تەواوی گەل وەک ڕیبەری خۆیانی چاو لێدەکەن. بەرەنگار بونی کاری حەزەرەتی فیلیش نیە . من خـۆم زۆرم دیون و بیستون لەوانەی حیزبیش نین وبگرە لایەنگری هیچ حیزبێک نین یان هەشن، هەر ئـەوە داوایـان بـوە کە لە بەرنامەی حیزب دا هاتوە . دەگەڵ ڕێزم بۆ هەمـو حیزبـە کوردیەکان بەهەر ئیدەو مەڕامێکەوە کە هەیانە ، هێندێکیان دەگەڵ ئەوەی لافی چەپ بونیان لێدەدا و دەبو بروایان بەدین نەبێ کەچی بۆ بەلاڕێدا بردنی خەڵک بـەرنـامەی دینیان پیادە دەکرد ،وەک زەکات ، ژن بـەژنـە کە لـە دینی ڕاستە قینەی بانەدراودا بە ناجەیاز دەزاندرا ، ئەوان ئیزنیان دەدا و زۆریتر!!

لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە یەکێ تاوانبار بکەم و یەک بێتاوان . وەک مەلا برایمی مەجیدپور هەمو دەمارگرژیەک چ ئایینی و چ ئیدەیی بە توندی ڕەد دەکەمەوە ، بەتەواوی دژی دیکتاتۆری و زۆرە ملیم .بیگومان لەو هەڵانە بێبەش نەبوم و گەیشتومە ئەو قەناعەتە کە منیش هەڵەم کردوە. دەمەوێی بڵێم حیزبەکانمان لەو بوارەدا زیانی گەورەیان وێکەوتوە ، موشکیلەی زۆریان بـۆ خۆیـان و خـەڵـک دروست کردوە ، لە زیانیش زیاترهیچ بەرهەمێکیان نە بوە .مخابن هەربەهۆی ئەو دژایەتیو دوبەرەکیە شۆڕشەکەمان لە گەیشتن بەئامانج دوور کەوتوە . من حیزبی بـوم وهـەم ، شانـازیشی پـێـوە دەکەم چـونکە ڕێگەی قـازی و قـاسمـلوو شەرەفەکەندیم گرتوە. بەڵام چونکە قوتـابی ئـەو ئەو مەکتەبەو ئەو مامۆستایانە بومە ، بێ پەردە لە دەبڕینی ڕاو بۆچونم سڵ ناکەم و دەڵێم : شەڕی ناڕەوامان بەسەردا بڕاوەو کردومانە و ئەگەر زەبـرمان لـە تەڕەف دابێی خۆشمان زیانی قورسمان وێوکەوتـوە . ئـەو چەشنـە هـەڵانـە لـە سیاسەتدا دەکرێن و زیانیشمان لــێدەکەوێی، بـەڵام بـە کوتـنـی ڕاستـیـو مـەحکومـکردنی ئـەو پێشهاتانە و ڕەخنە لە خۆگرتن قەرەبو دەکرێتەوە. بەتایبەتی بۆ حیزبی ئێمە کە بروای قوڵی بەماف و ئـازادی گەلەکەی هەیـە ، بـە دڵـفـراوانـی و بـوێریەوە تێچوەکەشی هەرچەند گرانیش بێێ دەدا . حیزبی ئێمە پێیوایـە چی لـە بـەرژەوەندی نیشتمان وگەلدا بێی دەبێێ ئەوە بکا ، دەزانێێ ئامانجەکە گەلیک مەزنە و دەبـێێ قوربانی زۆرو گەورەشی بۆ بدا . کاتێک ئیدعای ڕێبەری گەل دەکەین ،دەبـا جـارێکیش بێی ڕێگە بدەین لە کاتی پێویست دا گەل خۆی هەڵبژێرێی وحیزبی دڵخوازی خۆی دیاری بکا و سەری بخا ، دەبا دەسکەوتی خەبات وقـوربـانـیـمان بـۆ ئــازادی و سەربەخۆیی گەل بێی ، نەک لە دورەوە ڕێگەو ڕیبازو بەڕێوە بـەری خـۆمان بۆیان دیاری بکەین .

هـەر حـیـزبـێـک مـافی خۆیەتی بـۆ بـەرنـامەی خـۆی هـەوڵ بـدا ، بـەڵام ڕاست و ڕەوانتر ئەوەیە درۆ دەگەڵ گەلەکەمان نـەکەیـن و بە فـڕو فـیشاڵ بە لا ڕێیاندا نە بەین.لەو تەمەنەی کە لە شۆڕشدا سەرفم کردوە ، دیتومە ئەو حیزبە کوردیانە ئەوەندەی دوژمنایەتی یەکتریان کردوە،هەرگیز ئەوەندەیان لێکدانەوەوشیکردنەوە لە سەر واقعیەتی خۆیان نەبوە. باوەڕی من وایە دوژمنایەتیو هاوکاری نەکردنی ئەحزابی کوردی تەنیا دوژمن قازانجی لێکردوە!!

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٧ بانەمەڕی ٣٢٧٢٤ کوردی  

      ٢٦ / ٤ / ٢٠٢٤ زایینی .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی