کۆمه‌ڵه و بواری نووسین، له کتێبی {ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت (1948 – 1980)} دا گه‌لێ جار ئاماژه به ناوی (کۆمه‌ڵه) کراوه .
ئه‌و کۆمه‌ڵه که به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری باسێ ئه‌کات کارنامه‌که‌ی به‌و جۆره‌یه که ئێژێت :
(ئه‌مجار له مه‌ورد (مه‌له‌که)وه که چووه ناو کۆمه‌ڵه ئه‌بوو کۆمه‌ڵه‌یش مه‌ودای بداتێ که به‌داخه‌وه نه‌یدا).
مه‌به‌ستی ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه رێگای به مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی نه‌داوه (بنووسێت).
لێره‌دا بۆ راستی و ناراستی باسه‌که‌ی ئه‌وان که ئێژن {کۆمه‌ڵه رێگای به (مه‌له‌که) نه‌داوه بنووسێت} با له‌و چه‌ن دێڕه بڕوانین:
{(کۆمه‌ڵه یا رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) که خودی ئه‌سکه‌نده‌ری (10) نوێنه‌ری بووه) گۆڤارێکی بوو به‌ناوی (پێشه‌نگ) – لێره‌دا ئاماژه به‌ناوی چه‌ن نووسه‌ر و نووسراوه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه له سێ ژماره‌ی پێشه‌نگ واته پێشه‌نگی ژماره (11 – 13 و 14) ئه‌که‌م.
{پیشه‌نگی ژماره (11) خاکه‌لێوه‌ی 1370 کانوونی هونه‌ر و ئه‌ده‌بییاتی کرێکار- کوردستان). وێنه‌کان – سالار سه‌ربه‌رک – درم بخش 94 – 95
(ره‌خنه و لکۆڵینه‌وه) – (سالی نوی) – (مانیفست و وه‌رگیران بۆ زمانی کوردی : حه‌سه‌ن عه‌لی پوور). سه‌ربه‌ست : فریدون ناظری.
چیرۆک – (با بوت بدویم دومیتیلا: ن– حسامی کردوویه به کوردی) – (مامه‌ی نه‌فتی: شه‌به‌ق)-(بژی نیشتمان: عه‌زیز نه‌سین، سه‌رگوڵ به‌همه‌نی کردوویه به کوردی).
شیعر- (ژانی توفانیکی ئه‌سیر: کاکه) – (کورپه‌ی هیزم: کاکه) – (شیعریکی تین‌و: صلاح) – ( شه‌واره‌ی شیعر ده‌گیرم: صلاح) – (دابران : چنار) –
( به‌هار بژینه‌وه: هیوا) – (نا ئیتر ناگه‌رێنه‌وه: هیوا) – (ته‌رجه‌مه‌ی دوو شیعری شاملو: ن – حسامی ئایدا له ئاوینه‌دا. عیشقی هه‌موان)}.
*
{(پیشه‌نگی ژماره (13) پووشپه‌ری 1371 کانوونی هونه‌ر و ئه‌ده‌بییاتی کریکاری – کوردستان). وێنه‌کان: درم بخش سه‌ربه‌رک – درم بخش 66 و 67
(ره‌خنه‌و لێکولینه‌وه) – (ره‌خنه‌کانی لنین ده‌باره‌ی تولستوی: شه‌به‌ق کردوویه به کوردی) – (ویرس شاعیری پرولیتاریا نووسینی فردریک انگلس: وریا کردوویه به کوردی).
چیرۆک – (دارشتن نووسینی: ئه‌نتونیو سکارمینا: مسته‌فا صالح کریم کردوویه به‌کوردی) – که‌وشه‌کانی خۆشکم: نووسینی رحمان بیساران – وریا کردوویه به کوردی) .
(ئیختراع: نووسینی بهمن سالاری). (خوره تاو: موسس ئارازی. ن حسامی کردوویه به کوردی).
شێعر و په‌خشان – گورانی گه‌وره‌ترین ئاره‌زوو: احمد شاملو – ن. حسامی کردوویه به کوردی. (رانه هاتن: احمد بازگر – چون بوت بدویم ! احمد بازگر).
(ته‌کان ن.حسامی) – (من به‌هارم خوش ده‌وی: شه‌به‌ق) – (تا زه‌مزه‌مه‌ی شایی به‌هاریکی ئاگرین : شه‌به‌ق ).
(هیز له اتحادیه دایه جه‌وهیل: رێبوار کردوویه به کوردی) – (کارگاه عبدالقادر سعید) – (ده‌ی هاورییان: کاوه) – (له‌م جیهانه ئاوه‌ژوه‌دا سه‌عیدی قایشی)}.
**
{ پیشه‌نگی ژماره (14) خه‌رمانانی 1372 – کانوونی هونه‌ر و ئه‌ده‌بییاتی کریکاری – کوردستان) وێنه‌کان – سه‌ربه‌رگ 75 و 76
ره‌خنه‌ولیکولینه‌وه – (چه‌ن بیره‌وه‌ری ماکسیم گورکی له چخوف – شه‌به‌ق کردوویه به کوردی) – (حاجی ئاغای ئاهه‌نگه‌ران و 16000 – 1 عه‌زیز).
زمان له خزمه‌ت ناره‌وا دا: محمد رضا باطنی – ن حسامی کردوویه به کوردی.
چیرۆک – (شوورا: محمود کاکاوند – ن حسامی کردوویه به کوردی) – ( به‌سه‌رهاتی ماسی گر: ماکسیم گورکی – شه‌به‌ق کردوویه به کورد) .
(زبلدان: ئودانیو دانشاس – ن حسامی کردوویه به کورد) – ( کویخا محمود : اسماعیل مبارز یکتا) .
شیعر و په‌خشان – (خۆزگه‌کانت … : سه‌یره لنگستن هیوز – محمد مصری کردوویه به کوردی)- (قه‌له‌م – یه‌کانی – دیمه‌ن : حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن).
(ئه‌مجاره زه‌وی هاته قسه: احمد شاملو – ن حسامی کردوویه به کوردی) – (ده‌توانن (په‌خشان) : ن حسامی) – (مه‌یلی بیستان احمد بازگر) –
( له پشت ئێوه‌وه: ئازاد) – (نه‌قشه‌ی جیهان …)- (نان آموزگار) – (به بی ئیوه: شه‌به‌ق). وه‌لامی نامه‌کان}.
**
له‌و سێ ژماره‌ی پێشه‌نگه‌دا جیا له به‌ڕێزان (فریدون – وریا ناظری) – (شه‌به‌ق) – (ناسر حسامی) – (کاکه) – (احمد بازگر) – (بهمن سالاری) – (رحمان بیساران) که ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی (حیزبی کومونیستی ئێران) بوون. که‌سانیتریش که له باری سیاسییه‌وه پێوه‌ندییان به‌و حیزبه‌وه نه‌بووه نووسراوه‌یان له پێشه‌نگ چاپکراوه، نموونه:(عبدالقادر سعید).
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه: {(مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی) ئه‌ندامی (حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمه‌ڵه)} بووه، له ئۆرگانه گرنگه‌کانی وه‌ک (بێ‌سیم و رادیۆیی) ئه‌و حیزبه‌دا کاریان پێسپارده، جگه له‌وه که له‌و حیزبه‌دا ئه‌ندام بووه، له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه (هاوسه‌ره‌که‌ی و پێنج برای له رێگای حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمه‌ڵه)دا گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان ره‌شاد، ره‌زا و حیشمه‌ت مسته‌فاسوڵاتانی سێ برای دیکه‌ی له‌و حیزبه‌دا ئه‌ندام بوون، ئه‌کرێ کۆمه‌ڵه رێگا نه‌دات به مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی بنووسێت و خۆی ئه‌و سێ برایه که خۆشبه‌ختانه له ژیاندان، بێده‌نگ بن.
ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بووه بۆچ به‌ڕێزان مه‌له‌که، ره‌شاد، ره‌زا و حیشمه‌ت مسته‌فاسوڵتانی له‌و کتێبانه‌ی که نووسیویانه باسی ئه‌وه‌یان نه‌کرده؟ نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یان باسیان نه‌کرده، به‌ڵکو هه‌ر باسی ئازادیخوازی و شۆرشگێڕی کۆمه‌ڵه‌یان کرده!!
بۆ نموونه: {کۆمه‌ڵه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی تری هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ده‌ورێکی گرنگی گێڕا له دژایه‌تی ئه‌و دابونه‌ریتانه‌ی وا دژ به مافی ژنان بوون. ل (189) کتێبی سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد}.
بۆ ئاگاداری: خودی (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری) (10) ساڵ نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بووه و چالاکانه له گۆنگره‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمه‌ڵه به‌شداری کرده.
به‌و هیوایه له باسی ناراست خۆ بپارێزین!
5/5/2024 سه‌عی سه‌قزی قایشی sai.saqzi@gmail.com