"an independent online kurdish website

ڕۆژی 16 ئایار، کە وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق دیاریکراوە، بە داخەوە هیچ ئاماژە و گوزارشتێك بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە خۆ ناگرێت،

لە کاتێکدا بەپێی هەموو ئامارەکان، لە کۆی 301 گۆڕی بە کۆمەڵی سەردەمی ڕژێمی بەعس، زۆرینەی قوربانیانی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە، گۆڕی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان.

دیاریکردنی ڕۆژی 16 ئایار، لەسەر راسپاردەی کۆنگرەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بوو، کە لەلایەن ڕێکخراوی ناوەندی عێراقی نوێ لە 2006/9/18 لە شاری لەندنی بەریتانیا سازکرابوو، کە ساڵێك دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە فەرمی ئەم ڕۆژەی وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دیاریکرد و ناساندنی.

بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك، ڕاسپاردەکەی کۆنگرەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بۆ دیاریکردنی 16 ئایار، لەسەر بنچینەی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەی مەحاویل لە پارێزگای بابل لە 16 ئایاری 2003 بوو، واتا یەك مانگ دوای رووخانی ڕژێمی بەعس.. لە کاتێکدا چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ، لە پێش ئەو مێژووە لە سنوری هەرێمی کوردستان لە ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای دوو هەزارەکان هەڵدراونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی 16 ئایار، هیچ گوزارشت و ئاماژییەك بۆ قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی گەلی کوردستان لە خۆناگرێت، بەڵام ڕێزگرتن لەم ڕۆژە بەرپرسیارێتیەکی مرۆییە، ئەمەش لە سونگەی بەرپرسیارێتی ئاکاری و مرۆڤایەتیانە بە رێزگرتن لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، جا لە هەر پێکهاتە ونەتەوەیەك بێت… بەڵام وەك ئەرکێکی بەرپرسیارێتیمان بەرانبەر بە قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی جینۆسایدکراوانی گەلی کوردستان و کەسوکارییان، ئێمە لە نووسەران و چالاکوانان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، دیاریکردنی ڕۆژێك لە هەرێمی کوردستان وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بە زەرورەتێکی حەتمی دەبینین، ئەمەش لە پێناو بە نیشتمانیکردنی ئەم پرسە.

بۆیە ئێمە بانگەواز لە رێکخراوەکان و توێژەران و نوسەران و چالاکوانانی ئەم بوارە دەکەین، کە بە هەموو لایەك هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە، تا لە كۆنگرەیەكی تایبەت و بە ڕەزامەندی هەموو لایەك لەسەر بنچینەی بەڵگەی سەڵمێنەر، ڕۆژێك له هەرێمی کوردستان وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دیار بکرێت.

1   رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید.

2   رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

3   گۆڤاری تۆپزاوە ـ گۆڤارێکی تایبەتە بە پرسی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

4   ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان

5   رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

6   رێكخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

7    هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

8   تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی    KONCICC

9   ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان

10ـ گۆڤاری گوڵچن

11   رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

12   تۆڕی ئایكان كوردستان

13   رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

14   محەمەد زرنگ ــ زیندانی سیاسی و چالاكوانی بواری جینۆساید

15   سالار مەحمود ــ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان

16   مەلا شاخی ــ نووسەری بواری جینۆساید

17   قاسم كازم ــ چالاكوان و كەسوكاری ئەنفال

18   جەبار ئەحمەد ــ توێژەری بواری جینۆساید

19   ئەیاد كاكەیی ــ پاریزەر له دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی بارزانیەکان

20   هەدار زوبێر بارزانی ــ پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان

21   شاخەوان قادر شۆڕش ــ لێكۆلەر لە بواری جینۆساید

22   زەمان عەبدە ــ سەرۆكی رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

23   هابیل احمد کریم ــ بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی  ئەنفال لە چەمچەماڵ

24   هەڵمەت هۆشیار ــ رۆژنامەوان

25   سەرهەنگ محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

26ــ ⁠لەتیف فاتیح فەرەج ــ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید

27ــ عادل مەلا سالح ــ بەریوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی شەهیدان و چالاكوانی بواری جینۆساید

28   وەزیرە جەلال سەعید ــ خۆشكی شەهیدی سەركردە

29   سەوسەن محەمەد میرخان ــ کچە ئەنفال، سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەم

30      كۆچەر رەشاد موراد ــ كوڕی شەهید و چالاكوانی بواری جینۆساید

31   عەدالەت عومەر ــ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید

32   ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ــ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

33   د. فاتیح سەنگاوی ــ لێكۆلەر لە بواری جینۆساید

34   سەڵاح کەرکووکی ــ رێکخەری کاروباری ناساندنی جینۆساید ـ سوید

35   حازم محمد بلەیی ــ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

36   فوئاد عوسمان ــ نووسەر لە بواری جینۆساید

37   گەردە مامە حەمە ــ چالاكوان و خوشكی شەهید و ئەنفال

38   جەوهەر کانی هەنجیری ــ فۆتۆگرافەری بواری ئەنفال و کەسوکاری ئەنفال

39   نازدار ئەسعەد محمود ــ چالاكوان و كەسوكاری جینۆسایدی بارزانیەكان

40   دكتۆر ئیبراهیم مەلا زادە ــ لێكۆلەر لە بواری جینۆساید

41   حیکمت فائق ــ چالاکوان لە بواری جینۆساید و  خاوەنی 11 شەهیدی خێزانەکەم بە چەكی كیمیاوی

42   دلێر کەریم ــ نووسەر لە بواری جینۆساید

43   د. عبدالرحمن كەریم دەرویش ــ پسپۆر لە بواری جینۆسایدناسی

44   هێمن حەسیب ــ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

45   هاوڕێ پێشڕەو ــ پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفال

46   عادل مەجید ــ تاقانەی ئەنفال

47   عەلی مەحمود محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی