چ ناڕه‌وایه به هێدی بڵێی هه‌راش
چ به‌ده به به‌دکاریش بێژی پیاوچاک و باش
چ جوانه هه‌رکه‌سه کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له گه‌س که‌ی نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی
رۆژی (28/12/2023) نووسراوه‌یه‌کی فارسیم به‌ناوی:
(هم خانم و هم هژار موکریانی اشتباه می‌باشد)
بڵاو کرده‌وه. ئه‌و نووسراوه سه‌باره‌ت به کتێبێکی فارسی بوو، به‌ناوی: (احمد اسکندری و خاطرات و یادداشت ها) به پێنووسی خودی ئه‌سکه‌نده‌ری .
هه‌ر له‌م ماوه‌دا کتێبێکی کوردیم خوێندۆ به‌ناوی: {ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت (1948 – 1980)} به پێنووسی ئه‌وان ئه‌سکه‌نده‌ری .
ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێبه کوردییه دوو به‌شه، به‌شی یه‌که‌میم نه‌خوێندۆ چون پێشتر فارسییه‌که‌م بینیوه! بابه‌ته‌کانی وه‌ک (خاطرات – بیره‌وه‌ری – یادداشت – به‌سه‌رهات – ژیاننامه…) که پێوه‌ندی به که‌سێکه‌وه هه‌یه، ناکرێ ببرێته ژێر پرسیار که بۆچ به‌و جۆره‌ی نووسیوه، چون خاوه‌نه‌که‌ی ئێژێ ئه‌وه بیره‌وه‌ری منه، نه‌ک هی تۆ!
ئه‌وه‌ی که پێشتر بابه‌تێکم به‌ناوی: (هم خانم و هم هژار موکریانی اشتباه می‌باشد) سه‌باره‌ت به کتێبی: ( احمد اسکندری و خاطرات و یادداشت ها) نووسی و ئێستایش ئه‌م چه‌ن دێڕه به‌ناوی: (بیره‌وه‌ری و یادداشته ناڕاسته‌کان!) ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست پێوه‌ندی به(خاطرات و بیره‌وه‌ری و یادداشتی) نووسه‌ره‌وه نییه، به‌ڵکو باسێکه به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری له‌و کتێبانه‌دا به نادروست نووسیویه‌تی. نووسه‌ر بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و کتێبانه سوودی له‌و کتێب و رۆژنامانه وه‌رگرته:
1 – یادداشتهایی از کردستان، خاطرات شیخ رئوف ضیایی.
2 – سقز به روایت تصاویر و اسناد گردآوری و تدوین سید صباح حسینی.
3 – (رۆژنامه‌ی آیندگان 13/3/1358).
4 – (رۆژنامه‌ی اطلاعات، 7/گه‌لاوێژی 1358).
5 – نیوسه‌ده تێکۆشان؛ عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده.
6 – تۆماری ده‌نگیی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیونی مه‌هاباد، (12/11/1358) . …………………… .
بێگومان کتێبه‌کانی(احمد اسکندری و خاطرات و یادداشت ها) و (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت) خوێنه‌ر ئه‌یخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌وان له‌و سه‌رچاوانه سوودیان برده، شاید خوێنه‌ریش ئه‌و دوو کتێبه‌ی ئه‌وان بکات به سه‌رچاوه. له‌و پرۆسه‌دا باسه (هه‌ڵه و ناراسته‌کانی) ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌چێته خانه‌ی (راست و دروسته‌وه). لێره‌دا ئاماژه به (8) خاڵی: کتێبی {ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت (1948 – 1980)} ئه‌که‌م که ئه‌و باسانه ناڕاست و ناراستن!
خاڵی یه‌ک: {رێبه‌ری کۆمه‌ڵه (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) له قسه‌وباسێدا که رۆژی دواتر له (جه‌معییه‌تی) مه‌هاباد کردوویه‌تی، ل (272)} .
*
خاڵی دوو: {به‌جێهێشتنی شاره‌کان و کشانه‌وه به‌ره‌و سنوور
زۆر به‌داخه‌وه ڕۆژی 9ی خه‌رمانان (31/8/1979) فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، ئه‌ندامی به‌رجسته و رێکخه‌ری سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه، گیانی به‌خت کرد و بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌م له رێکخراوه‌که‌ی خۆی و هه‌م له کوردستان به‌جێ هێشت . نه‌مانی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی له کاتێکی زۆر هه‌ستیاری میژووی کۆمه‌ڵه‌دا رووی دا . من ئه‌و کات زۆر له نزیکه‌وه نه‌مده‌ناسی و نه‌شمده‌زانی له چ ئاستێکی رێکخراوه‌که‌ی خۆیدایه. ل (301)}.
*
خاڵی سێ: {پاش گیانبه‌ختکردنی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، هیچکام له رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه به‌ناوی سکرتێری گشتی یان رێبه‌ر ده‌رنه‌که‌وتن، چه‌ند که‌سێک هه‌بوون که هه‌موویان وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ناسران . ل(376)}.
*
خاڵی چوار: { کۆمه‌ڵه له ڕوانگه‌ی مارکسیستییه‌وه و به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی رێبه‌ره‌که‌ی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که ئه‌م ڕژیمه تازه‌یه گه‌لی کورد تووشی شه‌ڕ ده‌کات. ل (468) . کتێبی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت (1948 – 1980)} .
*
خاڵی پێنج: کۆمه‌ڵه و بواری نووسین
*
خاڵی شه‌ش: {له به‌شی داڕشتن و نووسینی گه‌ڵاڵه هه‌شت مادده‌ییه‌که‌دا ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شدار بوون : شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی، دوکتور قاسملوو، غه‌نی بلووریان، سه‌لاح موهته‌دی و فوئاد مسته‌فاسوڵتانی . له کۆڕه که‌وره‌تره‌که‌دا چه‌ندین که‌سی تر بوون، له‌وانه شێخ جه‌لال حوسه‌ینی (بانه) … ل (495)
*
خاڵی حه‌وت: {هه‌مدیسان (هه‌ژار موکریانی) و (خانم و خانمان)} .
*
خاڵی هه‌شت: پروفیسۆر شه‌هرزاد موجاب
5/5/2024
سه‌عی سه‌قزی قایشی
sai.saqzi@gmail.com
ئه‌م بابه‌ته له هه‌شت به‌شدا ئاماده کراوه.