"an independent online kurdish website

پێشینیانی ئێمەی کورد سەرەڕای ئەوەی دەرەتانی خوێندن و نوسینیان نەبووە ، یان زۆر دەگمەن بووە، ئەو دەگمەنەش لە لایەن دەسەڵاتی حاکم ڕێگە پێنەدراو و بگرە قەدەغەش بوو،

 تەنیا لە هێندێک گوند حوجرەی فەقـێـێان هەبـو ، ئەویش زمانی عەڕەبی بـوو مـامـۆستاکان لـە خۆیـانەوە دەیـانکردە کـوردی.بـەو جـۆرە زمانەکەمان دەگەڵ هەمو قەدەغەوقۆرغەکان بەزیندویی مایەوە. ئێستاشی دەگەڵ بێی تەنیا لە باشوری کوردستان بەناو زمانی ڕەسمی هـەرێمە ، ئەویش مخابن هێندی وشەی نامۆی بێگانان تێی ئاخندراوە ،هەرچی دەکەی بۆت ساغ نابێتەوە! ئەو ڕێگە نەدانە بەخوێندنی کوردی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ،زمانەکە هیچ ، خەڵکەکەشی کەرت و پەرت کردوە لە زۆر بواراندا لێکتر حاڵی نابن . دەگەڵ ئەو گشتـە قەدەغـەو قـۆرغ و بـەربەستانە دڵـسۆزانی زمـانی دایـک و زمانزانەکانی کوردی بەتایبەت دایکانی کورد کۆڵیان نەداوەو لە بواری قسە کردن وخوێندن و نوسین و فیر بون بەتەواوی گەشەی کردوە و تـا بەرزترین پـلەی خوێـنـدن ڕۆیـشتـوە. سەدان کتـێـب نـوسـراون سەدانـیش لـە زمـانـیـترڕا وەرگێڕدراون.لەو بوارەدا لـە هـیـچ تـەگەرەیەک سڵـیان نـەکردوە و پەرەیان بە زیندو کردنەوەیداوە، ملیان بۆ هیچ زەخت و زۆرو بەربەستێک ڕانەکێشاوەو تەسلیمی ویستی چەپەڵی داگیرکەران نەبون . من ناڵێم زمانی بێگانان فێر مەبن ، بـە پـێچەوانە فـێـر بـونـیـان ئـەرکێکی پـێویـسـتـە، چونکە دنـیای ئەوڕۆبەیەکەوە بەستراوە، بەتایبەت دوژمنانی ئێمە دۆزی کوردیان بەراوەژو بـەدنـیا ناساندوە، دەبێێ زمانان فێر بین وبەرپەرچی ئەو هێرش وچەواشەکاریەیانە بدەینەوە.

خوا عەقڵ و شعورو بیرو زانستوتوانای بەمرۆڤ داوە، یەکەمین قسەشی دەگەڵ ڕاسپێردراوەکەی( بخوێنە) بوە، یانی خوێندن دایکی هەمو زانستەکانە. ئەزمون پێمان دەڵێی : ژیان و سەیرکردنو هەڵسەنگاندنی ڕوداوەکانی ئەم جیهانە خۆیان مامۆستایەکی بێخەڵات وبەراتن وفێری زۆر شتت دەکەن . ( لە لقمانی حەکیمیان پرسی ئەو زانستە لە کێی فێر بوی ؟ کوتی لـە نـەزانـان ) پـوختەی مـەبـەستەکە ئەوەیە : مرۆڤ کاتێک دەبینێ نـەزانـێک شتێـک خـەسار دەکا زیـان بـە خۆی وخەڵکیش دەگەێێنێ تۆ ئەگەر وردبین بی ئەو شتانە دەناسیو دەزانی بکەرەکەی نەزان بوەو چ خەسارێکی لە کۆمەڵوخۆی داوە ،هەر بۆیەشە پێشینیان فەرمویانە ( هەرعەقڵەی لە خەسارێکی ) مرۆڤ دەبێی بزانێ چ دەکا وبۆچی دەیکا، ئەوەی خەسار کراوە چۆن کراوەو بـۆ کراوە ، پـێشیـنان چۆنـیـان کردوە سەر کەوتون یان شکستیان تێدا هێناوە.ئەو زانیارانە دەبێی بکرێنە ڕێبازێک کە لەوهەموخەتاو هەڵەکانی ڕابردو دورت خاتەوە . بە خۆشیەوە ئێستا سەردەمی گەشەی زانستە لە هەمو بارێکەوە ،کەرەسەو ئـامرازی فـێـر بـون و فـێر کردن ئەوەندە زۆرو پێسکەوتون کە مرۆڤ بۆهیچ شتێک دانامێنێ ،تەنیا ورد بینێ ودەرکی واقعیەت و هەست بەبەرپرسایەتی دەوێی تا چاک وخراپ لێک هاوێر بکا .هەر تاقیکاری لەسەر کرابێی مرۆڤ لە کردن و نەکردنی دڵنیایە ، هەر بۆیەشە بەکار هێنانی ئەزمون بە مانای فێر بونە .

جیی داخە دەگەڵ ئەوهەمو ئەزمونە تاڵ وشیرنانە ، ئەو گشتە کەرەسەو ئامرازە پێشکەوتوانە وێدەچیێ دەرسمان لێوەر نەگرتون ! چـونکە لـەو کـونـەوە کە مار پیوەی داوین چەندین جارە هەر لە وێڕا پێوەمان دەداتـەوە! ئـەوەی مـن دەیـبینم و دەرکی دەکەم حیزبـەکانی ڕۆژ هـەڵاتی کـوردستان لـە مـن بـاشـتـر دەزانـن لــە ڕابردودا چ زیانی گەورەی تا ئێستاش قەرەبو نەکراومان لە خۆمان داوە!! ئەو هەمو زیانو ئازارە لە ناکۆکی دوو بەرەکی هەڵـقـوڵاوە، هەر خۆشمان دەزانین ئەو برینە قوڵە هەروا بەدەرمان نەکراوی ماوە ، ئەو هەمو زیان و زەرەرە هیچ بەرهەمێکی نەبوەو یارمەتی بە گەیشتنی گەل بە مافی خۆی نـەداوە. جـارو بـارە دەمانەوێی لێک نیزیک بێنەوە کە چی مـخابن بە مەرحەبایـەکی بەدرۆی دوژمن زۆربە هاسانی تێکمان داوە. ئێستاش هەربە شوێن ئەوەدا دەگەڕێین کە ئەو تاوانە گەورەیە بخەینە سەر ملی یەکتری. واتە کەڵاشی مام ئاشەوانە ،لە سەزگی خۆی لادەباو لە سەر زگی تەڕەەفەکەی داناوە!! ئەگەر لە هەر خەسارێک عەقـڵیکمان وەر گرتبا دەبو کارێک بکەین ڕابردوە نـەفـریـن لـێـکراوەکە هـەر گـیز دوپات نەکەینەوە .هاوڕێیان دیاریکر کردنی تاوانبارو مەحکوم کردن وسەزادانی دەىێی مێژو بکا کە دەیکا ، ئەوەی ئەرکی ئێمە یە قەرەبوکردنەوەی ئە زیانانەن کە لە شۆڕش و گەلمان داوە .

زۆرجـار دەکوتـرێی دنـیـا گـۆڕاوە! دنـیـا هـەروەک خۆیـەتی. ڕۆژ هــەرڕۆژەو شەویش هەر شەو ، مانگ و ساڵ و وەرزەکانیش هەروەک خۆیان ماون . ئەوە ڕاست نیە بڵێی دنیا گۆڕاوە.ئەوە ویست داخوازو بۆچونولێکدانەوەو بەرژەوەندی مرۆڤ حیزبەکانن ،بە پەلە دەگۆڕدرین، ئەوە حەزو ئارەزوو بەرژەوندی تاکی و حیزبیە تەنگی بە بەرژەوەندی گەڵ هـەڵچـنـیـوەو دەرەتانی خۆ نواندن و گەشەی پێنەداوە ، مخابن دەگەڵ ئەو گشتە ئەزمـون و زەرەرو زیـانـانـە دوپات بونەوەی ڕابردو بەو شێوەیەی کە دیتومانە ، نیشانە هەست نەکردن بـە بـەرپرسایەتی گەل و نیشتمان وخوێنی شەهیدان وئاهوناڵەی دایکو خوشک وهاو ژین و مـنداڵەکانی شەهیدانە . دەگەڵ ئەو هەمو پێشکە کەوتنە ڕوداوی وەها دێـنە ئاراوە کە مرۆی دەگێڕنەوە بۆلانیکەم سەدساڵ بەرەو دواوە. ڕەنگە بپرسن بـۆ ؟! چونکەعەقڵیەت و تێراوانین و لێکدانەوەکان نە گۆڕاون ، دەسەڵاتـخوازی و هـەر مـن هەرمن لە جێی خۆیدا ماوە. ڕەنگە بەقسە جلو بەرگی گۆڕێـبـێی بـەڵام نـاوەرۆکەکەی بــە زۆری وەک خۆی ماوە . لە نێو ئەو تەپـو مـژەدا پـێویسترین شت ئەوەیە دەگەڵ ناسین و قبوڵکردنی هەڵەکان وهـۆی سەرنەکەوتن و دوا کەوتنمان بزانین ویست و داخوازی گەل چیەو ، تـاکە ڕێـگای وەدیـهـێـنـانی ئـەو ویستەش یەکگرتویی و هاوکاریە ، ئەوەی خۆی لێدەبوێرێ و بەهـێـنـدی نـاگری، ویستی حیزبی وەپێش ویستی گەل دەخا بیهەوێ ونەیهەوێی تاوانباری ئەسڵیە و گەلیش باشی دەناسێ ولە هەوەڵێن فەرسەتی سەرکەوتندا بە گەلی دەناسێنێ .

هیوادارم ئەو جارەش حیزبەکەی قازی وقاسملوو شەڕەفکەندی و شەهیدان وەک ڕابردوی پڕلە سەروەری خۆی بڕیای پێویست بدا ئەگەرمەترسی زۆر گەورەشی لە سەر ڕێگابێی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی