هه‌ر که‌س له ده‌ورانی ژیانیا هه‌نێ شت یان رووداوی بۆ دێته پێشه‌وه، جا ئه‌وانه خه‌مبارانه بن یان شادیبه‌خش نرخ و به‌های تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
لێره‌دا باسێ ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشم نییه به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێتان نیشان به‌م راسته و درۆ ناکه‌م. جگه له‌وه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم به‌ده‌سته‌وه نییه به‌داخه‌وه رۆژ و مانگ و ساڵه‌که‌یشیم به‌باشی له یاد نییه. ئه‌م باسه که ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ستان به‌پێی پلان و به‌رنامه نه‌بووه، به‌ڵکو به‌ڕێکه‌وت روویداوه !
به‌هار بوو، به‌هاری پاش جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و ئێراق، له یادم نییه به‌هاری (1989) یان (1990) بوو {کۆمه‌ڵه) رێکخراوه کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران} ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه‌کی بۆ هه‌نێ کار ره‌وانه کرد بۆ (سه‌رشیوی سه‌قز)، منیش یه‌کێ له‌و ده‌سته بووم.
به ماشین ئێمه‌یان برد بۆ (شلێر) و له شوێنێ به‌ناوی (سپیکانی) دابه‌زین، هه‌نێ شتومه‌ک و چه‌ن هێسریش که پێویستمان بوو له ماشینه‌کان هێنایه خواره‌وه. به‌رپه‌رسی ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه که‌سێ بوو به‌ناوی (فه‌ره‌یدوون فاروقی)، نه‌مر فه‌ره‌یدوون فاروقی خه‌ڵکی سه‌قز بوو، جیا له‌وه که هاوشاری بووین وه‌ک برا بووین.
پاش ئه‌وه‌ی که شته‌کانمان داگرت، کاک فه‌ره‌یدوون هاته نزیک من و پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ناوی (…. …….) و کوتی ئه‌وه ئه‌زانین که ئێره (شلێره)، دارستانی شلێره، پاشان ده‌ستی راکێشا بۆ دوو ته‌پۆڵکه‌ی به‌رز یان دوو کێوی نزم و کوتی: وه‌ک ئه‌بینین دوو پایه‌گا (ره‌بایه‌ی) ئێراقی وان له‌و سه‌ره. پاشان ده‌ستی بۆ لای خواره‌وه که تۆزێ ته‌ختایی بوو راکێشا و کوتی پایه‌گایه‌کیش وا له‌وێ و ئه‌زانێت که ئێمه هاتووینه‌ته ئێره، به‌ڵام نه‌کا ئه‌وانه‌ی سه‌ر کێوه‌کان نه‌یانزانیبێ و ته‌قه‌مان لێ بکه‌ن، واباشه ئێوه بڕۆن به‌و پایه‌گا بێژن که ئه‌وانه‌ی سه‌ر کێوه‌کان ئاگادار که‌نه‌وه.
کاک (…. …….) و من به چه‌که‌وه رێکه‌وتین، نیزیکه‌ی (500) میترێ که رۆیشتن گه‌یشتینه لای پایه‌گاکه، له شوێنێک وه‌ک مه‌یدان چه‌ن داریان راکێشا بوو (کۆمه‌ڵێ عه‌سکه‌ر و عه‌ریف…) له ته‌مه‌نی (20 تا 60) ساڵ له سه‌ر داره‌کان دانیشتبوون، هه‌ر به داری دارستانی شلێر ئاگرێکیان له به‌رده‌م خۆیانا کردبووه.
که‌سێ که ته‌مه‌نی له نێوان (25 و30) ساڵدا ئه‌بوو ده‌سێ جلی وه‌رزشی (قاوه‌ی) تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێ (ئادیداسی) له به‌ردا بوو، به جووتێ سه‌رپاییه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌دا هاتووچوی ئه‌کرد و قسه‌ی بۆ ئه‌کردن. ئه‌گه‌ر بێژم هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و که‌سه له به‌رانبه‌ر تاکه‌کانی ئه‌و (پایه‌گه) که که‌سانی وه‌هایشی تێدا بوو له ته‌مه‌نی باوکیا، به‌ڵام هه‌موویان وه‌ک (کویله) بوون پێموانییه شتێکی نادروست باس ئه‌که‌م. دیاره ئه‌و دیارده و هه‌ڵسوکه‌وته هی (سیستمی ئه‌رتش و عه‌سکه‌ری) ده‌وڵه‌تانه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی دیکتاتۆرییه که بایه‌خ به که‌سانی خواره‌وه نادرێت.
ئێمه‌یش واته ئه‌و دۆسته پێشمه‌رگه و خۆم جگه له چه‌ن وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی هیچمان نه‌ئه‌زانی، که گه‌یشتینه نزیکیان پاش ده‌ست لێدانه‌وه له‌گه‌ڵیان واته (ته‌وقه‌کردن) هه‌ر به‌و چه‌ن وشه عه‌ره‌بییه که‌وتینه چاکوچۆنی و کوتمان ئێمه (معارزی ده‌وڵه‌تی ئێرانین) تا ئێواره واین له‌و دۆڵه و پاشان ئه‌ڕۆین، ئه‌و که‌سه که جله وه‌رزشییه‌که‌ی له به‌ردا بوو به جۆرێ که تێبگه‌ین وتی: (نعم)، ئه‌زانین که ئێوه وان له‌وێ. هه‌روا که به پێوه بووین له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌س که‌وتینه قسه‌کردن وه‌ک: وێن ئه‌هله‌ک (خه‌ڵکی کوێی)، ئیسمه‌هو (ناوت چییه)، (شوکره‌ن)، (موکه‌له‌فی) یان (ئیحتیا‌ت؟).
پاش ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌سیان به‌و چه‌ن وشه به ده‌ست و زمان که‌وتینه قسه‌کردن، هه‌ر کامه‌یان باسی ژیان و شار و ناوچه‌ی خۆیان ئه‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌یش که جلی وه‌رزشی له به‌ردا بوو که‌وتینه قسه‌کردن و کوتم تۆ چی؟ موکه‌له‌فی یان ئیحتیا‌ت؟
وتی: من موکه‌له‌فم و به‌رپرسی ئێره.
به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه که کرابوو به به‌رپرسی ئه‌وانه، له دڵی خۆمدا وتم ئه‌م که‌سه ئه‌بێ زانستگا (جامعه)ی ته‌واو کردبێ و ئه‌فسه‌ر بێت، بۆیه کراوه به به‌رپرسی ئه‌م شوێنه. راسته‌و راست لێم‌پرسی تۆ جامێعه (کۆلیژت) ته‌واو کرده؟
به بزه و به سه‌ر ته‌کاندن وتی نه‌عم (ئه‌رێ). من حقوم خوێنده.
که وتی حقوم خوێنده زۆرم پێخۆش بوو، وتم تۆ محامیت (? you are mehami)
وتی: نه‌عم (yes), (yes)
کات گه‌یشتبووه ده‌وربه‌ری نیوه‌ڕۆ، ئه‌فسه‌ره‌که وتی:
ئێستا کاتی نان خواردنه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ده‌ستی برد بۆ ده‌می و کوتی (ته‌عام، ته‌عام) و ئێمه‌ی برد بۆ دیوه‌که‌ی خۆی که مێزێک و چوار کورسێ تێدا بوو، پاشان سه‌ربازێک نان و پێخۆر که برنج و مریشک بوو هێنایه سه‌ر مێزه‌که، هه‌روه‌ها سێ لیوان و تۆنگه (په‌رداخێکێ) ئاویشی هێنا و لێوانه‌کانی ئێمه‌ی پڕکرد له ئاو، پاشان به پاوه راوه‌ستا.
ده‌ستمان کرد به نان خواردن، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وا زۆر گه‌رم بوو خێرا لێوانه ئاوه‌کانمان نا به‌سه‌ره‌وه و خواردمانه‌وه. عه‌سه‌که‌ره‌که لێوانه‌کانی پرکردۆ له ئاو، پاشان تۆنگه‌که‌ی برد تا ئاوی تێکاتۆ.
له‌و کاته‌دا که سه‌ربازه‌که رۆیشتبووه‌در رووم کرده ئه‌فسه‌ره‌که و کوتم:
تۆ وتت من موکه‌له‌فم و حقوقم خوێنده.
وتی ئه‌رێ.
وتم ئه‌و سه‌ربازه که رۆیشته ئاو بێنێت ئه‌ویش موکه‌له‌فه، وه‌ک تۆ (موکه‌له‌ف). بۆ ئه‌بێ به پاوه راوه‌ستێ و لیوانه ئاوه‌که‌م گرت به ده‌سته‌وه وتۆم بۆ ئه‌بێ ئه‌و که‌سه لێوانه‌کانی ئێمه پرکاتۆ له ئاو، مه‌گه‌ر خۆمان ده‌ستمان نییه؟ به هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بیمان نه‌ئه‌زانی تێکڕای ئه‌و باسه‌م به ده‌ست و ده‌م و به ئیشاره پێوت.
سه‌ربازه‌که به په‌رداخه ئاوه‌که‌وه هاته ژوور و منیش قسه‌کانم بڕی و ده‌ستم کردۆ به نان خواردن، له کاتی نان خواردنا له ناکاو تماشای دیواری لاشانی خۆم کرد، بینیم دوو لاپه‌ڕه رۆژنامه‌ی پێوه‌یه، لاپه‌ڕه‌یه‌کیان نووسراوه بوو، لاپه‌ڕه‌که‌ی دیکه وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌دام حسین که کۆتێکی شینی له‌به‌ر دابوو به که‌راواته‌وه (بۆینباخ). ئه‌فسه‌ره‌که له رووبه‌رووم دانیشتبوو بینی که من تماشای ئه‌وانه‌م کرده، کوتی: حلوه؟
تێگه‌یشتم که ئێژێ: جوانه ؟
منیش به هێواشی و زۆر به ئارامی وتم: عه‌ره‌بی مه‌یعارف، سه‌یدی.
پاش ئه‌وه‌ی که نانه‌که‌مان خوارد و له دیوه‌که هاتینه‌ده‌ر، پێشمه‌رگه دۆسته‌که‌م وتی نه‌رۆین؟ با برۆین، با له‌وه زیاتر نه‌که‌وینه دره‌نگ. له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان ده‌سمان لێداوه و رێکه‌وتین، له کاتی رۆیشتندا ئه‌فسه‌ره‌که زۆر به رووخۆشییه‌وه ده‌ستی له‌گه‌ڵ لێداینه‌وه و ئه‌وانی دیکه کوتیان فیلمان بۆ بێنن، فیلمی کامێرا، فیلمی کوداک.
پاش ئه‌وه‌ی که گه‌یشتنه‌وه لای کاک فه‌ره‌یدوون و پیشمه‌رگه‌کان تا ئێواره ماینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تاریکی داهات که‌وتینه رێ بۆ سه‌رشیو، ماوه‌ی چه‌ن رۆژێ له‌و ده‌روبه‌ره ماینه‌وه تا کاره‌کانمان جێبه‌جێ کرد. پاشان ئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تاریک بوونی هه‌وا به‌ره‌و شلێر و شوێنه‌که‌ی پێشوومان رێکه‌وتین، پێش ئه‌وه‌ی رۆژ بێته‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌که‌ی پێشوو. جگه له که‌سێ که وه‌ک چاو‌دێر (پاسه‌وان) دیاری‌کرا هه‌موومان خه‌وتین، که خۆروبان گه‌رم بوو هه‌ستاین و نان و پێخۆرێ که پێمان بوو خواردمان، کاک فه‌ره‌یدوون وه‌ک جاری پێشوو ئێمه ئه‌و دوو که‌سه‌ی نارده‌وه بۆ لای پایه‌گاکه تا پێیان بێژین ئێمه وایان له‌و شوێنه و جاوه‌روانین دۆستانی خۆمانین تا بێن بمانبه‌نه‌وه.
به‌ره‌و پایه‌گاکه رێکه‌وتین که گه‌یشتنه ئه‌وه‌ێ بینیمان هه‌ر وه‌ک جاری پێشوو ئاگرێکیان کرده‌تۆ و له‌سه‌ر داره‌کان دانیشتوون، ئه‌فسه‌ره‌که‌م به هه‌مان جلوبه‌رگی وه‌رزشییه‌وه بینی که له به‌ینی دوو که‌سایانا دانیشبوو، هه‌ستم به‌وه کرد که هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ (عه‌سکه‌ر و عه‌ریف…) پایه‌گاکه‌دا وه‌ک جاری پێشوو نییه. که ئێمه‌یان بینی پرسیاری (فیلمی کوداک)یان کرد، ئێمه‌یش وتمان مه‌نعه ته‌جه‌ول بوو، نه‌مانتوانی بڕۆینه ناو شار.
هه‌ر به‌و چه‌ن وشه عه‌ره‌بی که ئه‌مانزانی قسه‌مان ئه‌کرد، ئه‌فسه‌ره‌که وه‌ک جاری پێش وتی: کاتی نانخواردنه با بڕۆین نان بخۆین. هه‌ر سێکمان پێکه‌وه رۆیشتین بۆ دیوه‌که‌ی و له‌سه‌ر کورسییه‌کان دانیشتین و سه‌ربازێک وه‌ک جاری پێشوو نان و برنج و مریشک و چوار لێوان و په‌رداخێک ئاوی هێنا و خۆشی له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشت و پێکه‌وه ده‌ستمان کرد به نان خواردن. به بینینی ئه‌و دیمه‌نه که سه‌ربازه‌که دانیشته و نانمان له‌گه‌ڵ ئه‌خوات، له دڵه‌وه زۆر شاد بووم.
دێمه‌نێکی سه‌رنج راکێش
له کاتی نان خوارنا به‌رێکه‌وت تماشای دیواره‌که‌ی لا شانی خۆمم کرده‌وه، بینیم دوو لاپه‌ڕه رۆژنامه‌ی پێوه‌یه، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشوو که لاپه‌ڕه‌یه‌کی نووسراوه بێت و لاپه‌ڕه‌که‌یتر وێنه‌ی سه‌دام، ئه‌م دوو لاپه‌ڕه رۆژنامه‌یه هه‌مووی نووسراوه بوو، به‌ڵام له گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌کیان وێنه‌یه‌ک پێموابێ (8 له12) سانتیمتری سه‌دامی تێدا چاپکرابوو. بێ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی بچکۆله‌م سه‌باره‌ت به‌و ئاڵوگۆڕه هه‌بێ درێژه‌مدا به نانخواردن.
له کاتی نانخواردنا سه‌ربازه‌که رۆی تۆنگه پرکاته‌وه له ئاو، له‌و کاته‌دا ئه‌فسه‌ره‌که له که‌شاوی مێزه‌که‌ی واته (چه‌کمه‌جه) وێنه‌یه‌کی ده‌رهێنا، وێنه‌که وێنه‌ی ژنێک بوو که شان و مل و سنگ و ڕانه‌کانی رووت بوون، وتی جوانه؟
له‌و کاته‌دا وه‌ک که‌سێ له ده‌روونه‌وه ئامۆژگاریم بکات و بژێ:
سه‌عی هۆشت بێ، وه‌ڵامێ بده‌وه که ئه‌و ئاڵوگۆڕه که روویداوه به فیڕۆ نه‌چێت.
به ئارامی وتم سه‌یدی (! you are mehami)
وتی: ئه‌و وێنه تورکه، کورد نییه.
به جۆرێ تێمگه‌یان که (کورد) بوون و (تورک) بوونیان گرنگ نییه !
به تووڕه‌یه‌کی خۆشه‌ویستانه و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وێنه‌که‌ی خسته‌وه ناو که‌شاوی مێزه‌که‌ی.
پاش ئه‌وه‌ی که نانمان خوارد دۆسته پێشمه‌رگه‌م وتی با بڕۆین، ئێستا ئه‌وان چاوه‌روانی ئێمه‌ن!
هاتینه ده‌ر و له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان ده‌ستمان لێدایه‌وه و پاشان رێکه‌وتین. ئه‌توانم بێژم ئه‌فسه‌ره‌که زۆر به گه‌رمی و دۆستانه ده‌ستی له‌گه‌ڵ لێداینه‌وه.
ئه‌وه باسه‌که بوو، ئیتر خۆت سه‌ربه‌ست و ئازادی که بێژی (راسته) یان (ناراست و درۆیه).
تێکڕای ئه‌و باسه ره‌خنه‌ییه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا له ژێر سایه و به‌پیشتیوانی ئه‌و رسته که وتیان (من حقوقم خوێنده) ئه‌کرد. ده‌نا باسێکی ره‌خنه‌ی به‌و جۆره ئه‌بێ به مایه‌ی ده‌ردیسه‌ر.
به‌داخه‌وه نازانم ئه‌و دۆسته پێشمه‌رگه بیری به‌و باسه و به‌و ئاڵوگۆڕانه دابوو یان نا.
ئه‌و دۆسته پێشمه‌رگه خۆشبه‌ختانه له ژیاندایه، بۆ ئه‌و ساڵ و مانگه که چووین بۆ سه‌رشێو نامه‌یه‌کم بۆ نارد، نامه‌که بێ وه‌ڵام بوو، هه‌ر به‌و هۆیه ئاماژه‌م به ناوه‌که‌یان نه‌کرده، هیوادارم شاد و ته‌ندروست بێت.
**
موکه‌له‌ف واته (سه‌رباز) که‌سێ که دوو ساڵ ئه‌بێت به سه‌رباز
(ئێحتیاد) واته (که‌سێ) که له کاتی جه‌نگدا ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ سه‌ربازی) .
**
تێبینی
زۆر گه‌ڕام بۆ وێنه‌یه‌کی سه‌دام له رۆژنامه‌ی (الثوره)دا، به‌داخه‌وه بۆم په‌یا نه‌بوو. ئه‌و لاپه‌ڕه رۆژنامه هه‌ر هی (الثوره)یه، وێنه‌که‌ی سدامیش له ئه‌نترنێت وه‌رمگرته، وێنه‌ی ئه‌و دارستانه هی ستۆکهۆڵمه و خۆم گرتمه.
8/7/2024
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com
****************
راست کردنەوەی هەڵە
هه‌ڵه‌یه‌ک له نووسراوه‌ی (ئه‌فسه‌ره‌که‌ی سپیکانی)دا
رۆژی(8/7/2024) چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی (ئه‌فسه‌ره‌که‌ی سپیکانی) خسته به‌رده‌ستان که سه‌ره‌تاکه‌ی به‌و جۆره‌یه:
{ئه‌فسه‌ره‌که‌ی سپیکانی
هه‌ر که‌س له ده‌ورانی ژیانیا هه‌نێ شت یان رووداوی بۆ دێته پێشه‌وه، جا ئه‌وانه خه‌مبارانه بن یان شادیبه‌خش نرخ و به‌های تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
لێره‌دا باسێ ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشم نییه به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێتان نیشان به‌م راسته و درۆ ناکه‌م. جگه له‌وه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم به‌ده‌سته‌وه نییه به‌داخه‌وه رۆژ و مانگ و ساڵه‌که‌یشیم به‌باشی له یاد نییه. ئه‌م باسه که ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ستان به‌پێی پلان و به‌رنامه نه‌بووه، به‌ڵکو به‌ڕێکه‌وت روویداوه !
به‌هار بوو، به‌هاری پاش جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و ئێراق، له یادم نییه به‌هاری (1989) یان (1990) بوو {کۆمه‌ڵه) رێکخراوه کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران} ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه‌کی بۆ هه‌نێ کار ره‌وانه کرد بۆ (سه‌رشیوی سه‌قز)، منیش یه‌کێ له‌و ده‌سته بووم.}.
**
کاک (عه‌لی ئه‌حمه‌دی) که نووسراوه‌که‌ی بینیوه ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی ده‌رباره‌ی بۆ نووسیوم:
*(خاڵۆ سه‌عی گیان سڵاو ئه‌م کات و ساته‌ت باش ھیوادارم ساخ و سڵامه‌ت بیت ، خاڵۆ گیان تیبینیکم له سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ت ھه‌یه (ئه‌فسه‌ره‌که‌ی سپیکانی) نوسیوته بھاری ١٩٨٩ یا ١٩٩٠ له ده‌سته‌یک به مسئولیه‌تی کاک فه‌ریدون فاروقی چووین بۆ شلێر ، خاڵۆ گیان به داخه‌وه کاک فه‌ریدون ھاوینی ١٩٨٨ له لاین رژیم جه‌نایتکاری اسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر کرا ، بۆیه ئه‌و مێژوه ئه‌بێ به‌ر له ١٩٨٨ بێت، جا یا به‌ھاری ١٩٨٧ و به‌ھاری ١٩٨٨ بووه.)*
سپاس بۆ (برا و دۆستی خۆشه‌ویستم کاک عه‌لی ئه‌حمه‌دی) که ئه‌و هه‌ڵه‌ی بینیوه و بۆی نووسیوم!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له خودی نووسراوه‌که‌دا به‌و جۆره‌م نووسیوه:
(جگه له‌وه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم به‌ده‌سته‌وه نییه به‌داخه‌وه رۆژ و مانگ و ساڵه‌که‌یشیم به‌باشی له یاد نییه).
به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل پێوه‌ندیم به چه‌ن دۆسته‌وه کرد، هه‌رکام به جۆره وه‌ڵامیان دامه‌وه، چه‌ن که‌سیش وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
به پێی ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی کاک عه‌لی و ئه‌وانه‌ی که چه‌ن دۆستێکیتر بۆیان باسکردم له کۆتایی به‌هاری (1988) بووه!
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه داوای لێبوردن ئه‌که‌م. 11/7/2024
سه‌عی سه‌قزی