Hoppa till innehåll
Hem » هێرش بۆ سەر حیزبی دێموکرات شەهید بوونی نەدا میری، سەمیرا ئەڵڵایاری و شاهین ئازەربەرزین،

هێرش بۆ سەر حیزبی دێموکرات شەهید بوونی نەدا میری، سەمیرا ئەڵڵایاری و شاهین ئازەربەرزین،

هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی خاکەلێوە بە دڕۆن و مووشەک شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە توندی بریندار بووە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە: کوردستان میدیا

پێشمەرگەکان: روحی شەهیدەکان شاد بێ و سەرەخۆشی لە هاوڕێیانیان و بنەماڵەکانیان دەکەین.

ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان بەهۆی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی خاکەلێوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و مووشەک، پەلاماری سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دا و بەداخەوە لەو هێرشە تیرۆریستییەدا، ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ”شاهین ئازەربەرزین” شەهید بوو. هەروەها باوکی شەهید ”شاهین” بە ناوی کاک ”نادر ئازەربەرزین” بەتوندی بریندار بووە. هاوکات لە هێرشێکی دیکەی ڕێژیمی ئێراندا، دوو پێشمەرگەی لاوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوەکانی ”نەدا میری” و ”سەمیرا ئەڵڵایاری” شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوون.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتوندی ئەم هێرشە تیرۆریستییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکات، لەهەمبەر ئەم تاوانانەی ڕێژیمی ئێراندا بێدەنگ نەبێت و ڕێگری لە دەستدرێژییە سەربازییەکانی بکات.
هەروەها یەکیەتیی لاوان بەوپەڕی داخ و پەژارەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی نوێترین شەهیدانی لاوی کوردستان، بەتایبەتی شەهید ”شاهین ئازەربەرزین” ئەندامی هەڵسووڕ و چالاکی ڕێکخراوەکەمان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت. هیوای تەندروستیش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین.
بە هیوای ڕووخانی ڕێژیمی تیرۆریست و تیرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەری

***

بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکرات

28 خاکەلێوه 2726

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی بنەماڵە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات جارێکی دیکە بە دڕۆن کەمپی ”گردەچاڵ”ـی لە نیزیک هەولێر کردە ئامانج.

کاتژمێر ١٠:٢٥ شەوی هەینی ٢٨ی خاکەلێوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دڕۆنێک هێرشی کردووەتە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزب لە گردەچاڵ لە نیزیک هەولێر.

هێرشی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدایە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی خاکەلێوە، بە دڕۆن و مووشەک هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە توندی بریندار بووە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.

هەروەها شەوی پێنجشەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، ڕێژیمی ئێران بە دوو دڕۆن نزیک کەمپی ئازادیی، شوێنی نیشتەجیبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی لە نیزیک کۆیە کردبووە ئامانج.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٦ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.

حیزبی دێموکرات: بەرگریی ڕەوا بە مافی خۆمان دەزانین