سیاسەتی پاکـتاوی نەتەوەیی کورد، لەلایەن رژێـمی کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێرانی، بە دڕندەترین و نامەردترن شـێوە و بە مۆدێرترین چەکی کوشندە، بە بەرچاوی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافەکانی مـرۆڤ و ویـژدانی جیهانییەوە بەردەوامە.

درێـژەدانە بە کوشـتن و بە ژینۆسایتکـردنی گـەلی کوردمـان، لە دروستبوونی دەوڵەتی ئێـرانی رەگـەزپەرستییەوە تا ئەمـڕۆ. تا ئەمـڕۆش هـیچ مافـێک بە کورد رەوا نابینن و کوشـتنی کورد بە رەوا دەزانـن. دەست لە کوشتنی مـنداڵانی ناو لانکـیـشمان ناپارێـزن. بە هەزاران کوردیان بێـتاوانین گرتوون و پیسترین ئەشکەنجە دەدرێن، بە هەڵبەستنی تاوانی بێ بنەما، دژی خوا و جوداخوازی تاوانبارکراون. مانگ نییە کە چەند کوردێک لە سێدارە نەدەن. کۆمـاری پەت و سێدارە خاوەنی ریکۆردێکی پێوانەیی جیهـانییە، لە لەسێـدارەدانی کـورد. هـەمـوو گـوناهـێکـمان ئەوەیە کە کوردیـن. کوردبـوونیش لەلای داگـیرکەرانی کوردستان تاوانە. بەڵام تا هەتایە نیازی گـڵاویان، سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد، دەبەنە ژێـر گـڵەوە. کورد نامـرێت و دەمـێنێـت. دەستیش لە خەبات و شـۆڕش و گـیانبەخـشین هـەڵـناگـرین، تا مافـە نەتەوەییاکانـمان بەدەستدەهـێـنین. هەر مـافـێکـیش داواکـار دواوە بـکەوێـت و دەسـتی لـێهـەڵـنـەگـرێـت. زووبـێـت یا درەنـگ وەریدەگـیرێـت. با داگـیرکەرانی کوردستان، ئەم راستییە بـزانـن، تا گـەلی کورد نەگات بە مافی چـارەی خـۆنـووسین. ئەسـتە دەوڵـەتە داگـیرکەرەکانی کوردسـتان بتـوانـن بە ئاسوودەیی و ئاشتی بـژیـن. تا رۆژێک زووتـر گەلی کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکەیە دایە و زووتریش ئاشتی و سەقـامگـیری بـاڵ بەسـەر ناوچـەکە دەکـشـێـت.
شەهـیدکـردنی خەزال مەولان، پێـشمەرگە و شـۆڕشگـیڕی کوردستان، کچـە نەوجـوانە شـۆخ و نازدارەکەی شاری مەهـابـادی پایتەخـتی یەکەم کۆمـاری کوردستان. تاوانـێکی ترە، لە درێژەدان بە تاوانەکانی رژێمی دیکتاتۆری و سیکۆپاتی کۆماری پەت و سێدارە، کە لەبنەڕەتەوە بە خـوێـن گـۆشکـراون. خۆیـان بە خـوای سەر زەوی دەزانـن. دەستیان بە خوێنی گەلانی ئێران سوورە، بە تایبەتیش گەلی کوردمان. با داگـیرکەرانی کوردستان باش بزانن، کە بە شـەهـیدکردنی ژینا ئەمـینی و دەنـیز و کەزێ بڕین و شـەهـیـدکـردنی مـژدە و هـاوسەرەکەی و جـوانەمـەرگکـرنی غـەزال مـەولان، ناتـوانـن چـۆک بـە گـەلی کوردمان دادەن و کـۆڵـمان پێبـدەن. بە پیچـوانەوە، ئـەم تاوانانە، سـوورتـمان دەکـەن لە خەبات و تێکـۆشان. وەک چون سەدام حوسێنی گوڕبەگـۆڕ، بەو رۆژە رەشەی گەیشت، دڵـنیام چارەنووسی ئێوەی ئاخوونـدە دڕندەکانی ئێـرانیش باشتر نابن. ئەو رۆژە نـزیک بووەتەوە، کە شەپـۆلەکانی تسونامی رق و تووڕەبـوونی گەلانی ئێران، راتانبـماڵـێت و فـڕێتـان بـداتە سـەر زبـڵخـانی، میـژوو و بە هـەزاران جـار تـف و نەفـرەتان لـێـبکەن.
خەزال مـەولان، کچـە شـەهـیدەکەی هەمـوو کوردستان، بە شەهـیـدبـوونت دڵی هـەموو کوردێک تـەزی، تا هەتایە شەهـیدبـوونت سوێیەکە لە دڵـمانـدا. تۆ سیمبولێکی خەبات و بەرخودانیـت، تـۆ هەرگـیز نامریـت. بە سەدان غـەزالی کورد لەدایـک دەبـن و پێـدەگەن و درێـژە بە رێبـازە پیـرۆزەکەی تـۆ دەدەن.
زۆر بە رق و تـونـدییەوە، سەرکـۆنەی ئەم تاوانە قـێزەوەنانەی رژێـمی کـۆنەپەرست و خوێـنڕێـژی کۆمـاری پەت و سـێدارە دەکەیـن. سەرشـۆڕی بۆ داگـیرکەرانی کوردستان.
نەمـری بۆ سەرجـەم شەهـیدە قـارەمانەکانی بـزووتنـەوەی رزگـاریخـوازی کوردسـتان.
کەمترین شت، دەبوایە جەماوەری کوردمان، لە هەموو شارەکانی باشووری کوردستان، خۆپێشاندانی ناڕەزاییان سازبکـردایە، ناڕەزایی و تـووڕەیی خۆیان بەرانبەر بەم تاوانە دەرببـریبـایە. ئەمـە نە یەکـەم تاوانە و نە دووا تـاوانی رژێـمی ئـێرانی دەبێـت لـە دژی گـەلی کوردمـان. چونکە هـەڵگری ڤـایـرۆسی رەگەزپەرستی و تـویـنیی خوێـنڕشـتـنن.
زۆر بەداخـەوە کە شارەکانی باشـووری کوردستان، بۆ سیخـوڕانی ئـێران و تـورکـیا و عەرەبە بەعـسییەکان واڵا کراون. هەر شۆڕشگـێڕێک و هەر شەڕڤـانێک، ئیتلاعاتێک یا مـیتـێکـیان بە دواوەیـە. جـگە لـەو بەکـرێگـیراوانەش، کـە بـوونـەتە چـاوسـاغـیان.
