Hoppa till innehåll
Hem » شەهید غەزاڵ مەولایی، عوسمان کەوکەبی شاد

شەهید غەزاڵ مەولایی، عوسمان کەوکەبی شاد

ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوپەیمانی یەکتر شەریان لە دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی لە بەرواری ٢٨/٢/٢٠٢٦ دەست پێکرد. باشوری کوردستان لە نێوانی دەستتاری شەرەکە دایە. چەندین جار حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاندووە،

کە ئەوان بەشێک لەو شەرە نین و بێلایەنن. بەڵام زۆر بەداغەوە لە لایەن رژێمی ئێرانەوە و لە لایەن ‌هێزەچەکدارەکانی شیعەی ئێراق، بە تایبەتی حەشدی شەعبی بە سەدان جار هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
غەزال مەولایی کچە لاوی پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەرواری ١٤/٤/٢٠٢٦ ی زاینی لە کەمپی سورداش لە نزیک شاری سلێمانی بە هۆی هێرشی درۆنی هێزەکانی رژێمی ئێران بریندار بوو. بۆ چارەسەر کردنی پەنیایان بۆ چەند خەستەخانە لە شاری سلێمانی برد بوو. بەڵام بە داخەوە وەریان نەگرت بوو و چارەسەریان نەکرد بوو. لە بەر خوێن رێژی زۆر لە پێش یەکێک لە خەستەخانەکان گیانی سپارد و چۆ ناو کاروانی شەهیدانی رێگای رەزگاری کورد و کوردستان.
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش یان بریندار لە کەرتی تەندروستیدا ەبێ رێز لە هەموو مرۆڤەکان بگرێت و بە یەک شێوە و کرامەتەوە چارەسەر بکرێن. وەرگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆشیش دەبێ بێ گوێدان بە رابردوو، باوەڕی سیاسی و ئاینی، هەژاری و دۆڵەمەندی یان دۆخی کۆمەڵایەتیەوە بێت. پەیرەو کردنی ئەو یاسا و رێسانەش لە کەرتی تەندروستیدا پشت بە چەندین ئەخلاقی و یاسایی و مرۆڤی دەبەستێت.
لە مافی یەکسانی مرۆڤایەتیدا، هەموو مرۆڤەکان مافی یەکسانیان هەیە و نابێ جیاوازیان پێبکرێت. بە تایبەتی لە چارەسەرکردنی نەخۆشدا نابێ بە هیچ شێوەیەک جیاوازی و هەڵاوردن بکرێت. کارمەندانی تەندروستی لە چارەسەرکردنی نەخؤش و پیشەکانیاندا دەبێ زۆر دادپەروەر بن و بۆیان نیە بۆ چارەسەری نەخۆش داوای ناسنامە و رەگەزنامە بکەن. هەروەها نابێ جیاوازی و هەڵاوەردن لە بەینی نەخۆشەکاندا بکەن، بە رەگەز ، نەتەوە، ئایین، بۆچونی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بارودۆخی دارای.
هیپۆکرات دکتۆر و فەیلەسوفی یونانی لە یاسای کارمەندانی تەندروستیدا بە تایبەت بۆ پزیشکەکان، دەلێت پزیشک بێ جیاوازی دەبێ یارمەتی هەموو نەخۆشێک بدات و نابێ هیچ زیانی پێبگەێنیت. هەروەها لە بەڵێنامەی ژنێفدا هاتووە کە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەبێ بێ جیاوازی خزمەت بە نەخۆشەکان بکەن.
لە یاساکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی (یون) دا هەموو مرۆڤەکان دەبێ بە یەکسانی چارەسەری نەخۆشیان بۆ بکرێت. دەبێ لە چارەسەرکردندا خزمەتگوزاریەکان یەکسان و دادپەروەرانە بێت و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی پەیرەوی یاساکانی مرۆڤایەتی بن.
بۆ چاوەسەر کردنی غەزاڵی برینداری بە ئێش و ئازار پەنیان بۆ چەند نەخۆشخانەی حکومی و ئەهلی سلێمانی برد بوو. بەڵام وەریان نەگرت بوو و چارەسەریان نەکرد بوو. زۆر بە داغەوە، غەزاڵی بریندار، خوێنرێژی زۆر کردو گیانی سپارد و دڵی پڕ لە ئاواتی لە لێدان کەوت.
بۆ شوشتنی تەرمی شەهیدی جوانەمەرگ غەزاڵ پەیوەندی بە پێنج مزگەوتەوە لە شاری سلێمانیەوە دەکەن، بەڵام هیچیان رێگایان نەداوە لە وێ بشۆرێ. پاشان کاک سەردار عەبدوڵڵا بە هەڵوێستی جوانی کوردانە و مرۆڤانە پویوەندی بە کەسەکانی نزیک شەهید غەزاڵەوە دەکات و دەڵی وەرن لە ماڵی من تەرمی شەهید غەزاڵ بشۆن. بۆ ناشتنی غەزالیش کێشە ساز دەبێت و ناهێڵن لەو گۆرستانەی کە گۆریان بۆ هەڵقەندوە بینێژن. دوای لە گۆرستانێکیتر بە خاکی دەسپێرن.
بە پێی بنەما مافە نێودەوڵەتیەکان هەموو کەس مافی چارەسەرکردنی هەیە. هەروەها ئەگەر کەسێک لە شەردا گیرا یان بریندار بوو، ئەوە ئیتر نابێ وەک دژبەر سەیر بکرێ و دەبێ بریندارەکە بە شێوەیەکی باش چارەسەر بکرێ. بەڵام بە داغەوە غەزاڵ وەک ئەسیری برینداریش رەفتاری مرۆڤانەی لە گەڵ نەکرا.Øverst i skjemaet
بە گوێرەی یاساکان و بەڵێنمامەکانی مافی مرۆڤ و تەندروستیەکان ئەو خەستەخانانەی کە غەزاڵ مەولایی‌یان چارە نەکردووە، لە بەر ئەوەی کە ئەندامێکی حیزبێکی دژبەری رژێمی ئێرانە، مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە. وا باشە کە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو یاسا شکاندنەی مرۆڤانە و پزیشکیانە دامەزرێن و لێپێچینەوە لەو خەستەخانانە بکەن. هەروەها بە پێێی یاسا جەزا بدرێن، بۆ ئەوەی جارێکیتر هەڵەی وا نامرۆڤیانە دوبارە نەبێتەوە.
غەزاڵ بە گوێرەی یاسای کوردایەتیەوە، هیچ غەریب نیە و لە سەر خاکی خۆی شەهید کراوە. هەموو کوردێک مافی لە سەر گشتی خاکی کوردستان هەیە.
سەرەخۆشی لە کەس و کار و کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەموو گەلی کورد دەکەم. رۆحی پاکی کوردایەتی غەزاڵی لاوی دڵ پڕ لە ئاوات شاد بێت و رێگای خەباتی بەردەوام بێت. Nederst i skjemaet
شەهید غەزاڵ
پێشمەرگی کچی کورد
ئازا و بە دەست و برد
بوێر و خەباتگێر
بە هێز وەکو شێر
چەکی شەرەف لە سەرشان
بۆ رەزگاری کوردستان
غەزاڵ ؛ غەزاڵی کوردان
لە ناو دڵی هەموان
تۆ شەهیدی کوردانی
جێگای رێزی هەمووانی
با بزانی داگیرکەر
کچی کوردە خەباتکەر

عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هامار / وڵاتی نۆرویژ
بەرواری ۱۹/٤/۲٠۲٦