"an independent online kurdish website

ئەو ئیسلامەی کە دەبێ دیـنی ڕەحمـەت و بـەرەکەت بـێی و فـەلـسـەفـەی هـاتـنـیـشی وەک ئـایـیـنـێکی خـوایی ئـاسـودەیی و ئارامی و بەختەوەری مرۆڤەکان بێی،

بۆ ڕینوێنی خەڵک بۆچاکە ودوری لە خراپە وڕێزگرتن لە مافی مرۆڤەکان هاوکاری و دەسگیرۆیی هەژارو نەدارو لێقەڵماوان و لە گشتیدا بەختەوەری مرۆڤەکان بێ، بۆ خۆ پاراستن لە درۆو ، غەیبەت وبـوختان ومەحکوم کردنی خائـیـن ودوو ڕوو ودیـن فـرۆشـان بـێـی . ئیسلامێک کە یەکەمین وشەو فەرمانی خوێـندن وعـیلم و زانست دەکار هێنانە.بـخوێـنـەو بـزانـە چی نـاحەزەو چی جـوانـە. خـوا دەڵـێـی خوێندن یەکەمین ئەرکە و گەورەتـرین دەسمایـەی دنیا و قیامەتیش هەر کردەوەی خۆتانە. ئەوکەسەی خۆی دەناسێ و ڕێز لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەگرێێ باشترین ئینسانە. دوو شتی بەقێزەونترین خراپە داناوە ، یەکیان ( زیناح و ئەویتر کوشتنی مرۆڤەکانە ) هەمو ئەمرو نەهی ( بکەو مەکە) بە ( یا أیهاألناس و یاأیهاألموءمـنـون ) دەست پـێـدەکا واتە لە پێشدا مرۆڤەکان و دوایەش ئیماندارەکان لە بەرانبەرهەمووچاکەو خراپەکاندا بەر پرسیارن. مەرجەکانی بەرپرساریەتیش برێتین لە ( بلوغ و عەقـڵ و ئـازادی ) واتە ئەوانەی ناباڵغـن ئەرکدار نەکراون ئەوانەش عەقڵیان نیە بەرپرسیار نابن و ئەوانەش کە ئازادنین قسەیان حیسابی لـە سەر ناکرێێ. لێرەدا پرسیار لەهەمو مرۆڤەکان وبەتایبەت ئیماندارەکان ئەوەیە:( ئەوانەی خوا تەکلیفی لەسەر دانەناون ئیوە بە پێی کام ئایەی قـورئان و بڕیاراتی شەرع دەیان کوژن ؟! )خوا فەرمویە :{ بأی ذنب قتلت ؟! } لەسەرکام تاوان ئەوانـتـان کوشت ؟ پرسیاری بە سەر سوڕمانەوەیە ، داخوا بۆئەو کردەوە قەدەغە کراوانە ئیسلام بـەر پـرسیـارە ، یـان مـوسوڵـمانـەکان ؟ ئـیسلام دیـنـو بەرنامەیە خوا ناردویە کردەوەش ئەرکی مرۆڤەکانە.

ئـێـستا شەڕی حەماس و جولەکانە ، بۆ ئەوەی شەڕەکە بەر فراوانتر بێێ وبازاڕی چەک وچۆڵ گەرمتر بێێ لە پروپاگەندەکاندا ناویان ناوە شەڕی کوفرو ئیسلام ، بەرەیەک کە ئێران وشۆڕەوی راستەو خۆ یان ناڕاستەو خۆ ڕێبەری دەکەن ودەگەڵ عەڕەبەکان خۆیان بە شەریکە خەم دەزانن . سەیر لەوەدایە روسیە پشتیوانی موسوڵمانانە!. بـەرەکەی دیـکە ئەمریکاو ڕۆژئـاواو لایەنگری ئـیـسـڕا ئـیـلـیـەکانن. بە بڕوای من ئەو شەڕە هیچ پێوەندیەکی بە دینەوە نیە ،ڕاستە دولایەنی شەڕەکە یەکیان کافرەو ئەویتر موسوڵمانە، بەڵام نەشەڕ بۆ پەرە پێدانی دیـنـە و نـە شـەڕە دژی دیــن ، بەڵکوشەرلەسەرخاکە. داخوا شەڕبۆخاکی داگیرچۆنە باسەکەی ئێرە نـیە. ئەوەی حاشای لێناکرێی ودەبێێ بەتوندیش مەحکوم بکرێ داگیـر کاریـە، داگیرکەریش هـەرکەس بـێـی تـەجـاوەزکارە. بـێـگومـان ئـیسڕائیل خاکی فەلەستینی داگیر کردوەو ئەمـریکاش پشتیوانی لێدەکا . بەرگریش لەخاک ونیشتمان ڕەوایە. بەڵام ئەو چەشنە شەڕەی دەستی پێکراوە زۆرترمـنداڵ و ژن و پیرو پەککەوتەو خەڵکی بـیـدفاع و بـێـخەبـەر لـە هەمـو شتێک دەکوژرێی ، منداڵێک کە خودا بەر پرسایەتی لە سەردانەناوە قەتڵ و عام دەکرێێ ،کوشتنی مـرۆڤ بـەبـێی بـەڵگەو حوکمی قـازیش خـۆی تاوانە . ئوسولەن شەڕی دوو دەوڵەتان یـان دوو حیـزبی چـەکدار دەبـێی لە نێوان هێزە نیزامیەکانەوەبێێ نەک دەگەڵ ژن و منداڵ پیرو پەککەوتـان .ئـەوە قەتڵی عامی گشت گیـان لـەبەرەکانە .شەڕی دڕۆن و موشەک بۆمبارانە. ئەو وتەیەی خومەینیە هەر جارێ بە جۆرێک تەعـبـری دەکەن کە کوتی شەلم کوێرم کەس نابوێرم ،کاری پێدەکرێێ.

ئەگەر ئەوانەی مـوسوڵمـانن وجەرگیان بـۆ مـوسوڵمانان دەسوتێێ ، دەێی ئەو پرسیارەیان لێبکرێێ ئەدی کورد کە زۆرینەیان بڕوای ئایینیان هەیە دەیان ساڵە زێدەکەیان داگیر کراوە ، حوکمی جیهادیان بە سەردا دراوە ، ئەنفال کراون و بۆمبیان بـە ناوی گوڵەزەیـتون بـە سەردا داون ، ١٦ ی ئۆکتۆبریان لەسەر دابەزاندون ، سـەدان مـزگەوتیان وێـران و قـوئانیان سوتاندون ، داخوا موسوڵمان نەبـون ؟! بـۆیـە دەڵـێم : ئەو شەڕە شەرعی نیە شەڕی دەوڵەتانە،مەبەستی سەرەکیش لادانی بیرو ڕای گشتی جیهانە لە سەرمەسەلەی ئۆکراین کە روسیە و ئـێـرانیش ڕاستـەو خۆ بەشدارن . لەلایەکیتر ئێران و تورکیە هەرکامەیان بیری ئیمپڕاتۆریەکانی کۆنیان لە سەر دایـەو دەبێ ئـاوەکە قـوڕاو کەن تـابـتـوانن ماسی مەبەستیان بگرن، ڕوسیەش ئـیتـحادی جەماهـیری شۆڕەوی وەبیرهـاتۆتەوە، هـەر کامەیان دەیەوێی نـەخشەو پیلانی خـۆی دابـەزێـنێ . بـەکورتی ئـاوا بـڕوا شەڕی سێهەمی جیهانی بەڕێـوەیە !! زۆربـەداخەوە لـەو نێـوەدا ئیسلام کراوەتە دەستە چیلەی ئەوئاگەرە بێئەمانە،تەوڕوویشک پێکەوە دەسوتێنێ هێندێک وڵاتو موسوڵمانی چاو بەستراو،هات وهـاوارێکیان ساز کردوەو بـە فـڕو فـیشاڵ فەلـەستـیـنیان بە کوشت دەدەن .ئاگرو ئاسن بەسەریان دا دەبارێ و ئەوانیش بە چەپۆک بەسەری خۆیان دادەدەن ! ئـیسڕائیل داگیر کەرەو بۆگومان نابێێ. بەڵام هاتو هاواری هێندێک موسوڵمان بۆ بازاڕ شێواندن و دەسکەوت کۆ کردنەوەیە .

من خۆم دیتومە گوندی ( قەباکەندی ) لە چۆمی مـەجـیـدخـان لە حەوتودا ڕۆژێک بازاڕ دادەنرالە شارەکانی دورو نیزیکەوە دوکاندارکاڵای خۆیان دێناو لە وێی دەیانفروشت جاریوابو هێندێک دزو لات و لوت لە کاتێکدا دەهات بازاڕ کۆ کرێتەوە هەڵایەکیان ساز دەکردو دەبـو هەڵات هەڵات و هەراو هوریا هەی بازاڕ شێوا !!کەس فریای خۆ خڕ کردنەوە نەدەکەوت و ئەوانیش دەستیان دەکرد بە تاڵان و ڕفانـدن . لـەو شـەڕەشـدا بـازاڕەکە شێواوەو هەر کەسە دەیەوێێ بەشی خۆی وەگیر بکەوێێ .

وەک لە پێشەوە کوتم ئیسڕائیل داگیر کەرە . بێگومان بە بـێی ڕیککەوتن دەگەڵ فەلەستینیان ناتوانێ ژیانی بە ئارامی بۆ گەلەکەی دابین بکا.ئەگەر هەمو هێزی دنیاشی هەبێی هەرداگیر کەرەوسەرئەنجام جەبرناچاربە مل ڕاکێشآن مەحکومی دەکا. خاکی داگیرکراو نەوە لەدوای نەوە هەر داوای دەکا .گەلی فـەلـەستـیـن یەکێک لە گەلە ئـازاو لە خۆبوردوەکانی جیهانە. دەبێێ ئیسڕائیلی ئەوەیان لە بیر بێی کە بۆ بە خاوەن کردنی خاکی خۆیان جولەکەی هەمو دنیایان کۆ کردوە، دڵنیاش بن فەلەستینیش لە هەر کوێێ بن ڕۆژێک لە ڕۆژان دەگەڕێنەوە زێدەکەی خـۆیـان .ئاشکرایە پشتیوانی زلهێزەکان لە هەرلایەک بـۆ خاتری بـەرژەوەندی خۆیانە نەک دڵسۆزی بۆ گەلی فەلەستین یان ئیسڕائیل .بـەڵام مـن دڵنیام هەق زاڵ دەبێێ ناهەق مەحکوم بەتێک شکانە .

بەجێیە ئەوەش بڵێم ئەو دەردەی داگیر کاریـە زۆر لـە مـێـژە کورد پێیەوە دەناڵێنێ . لـە ڕێـگای ڕزگارکردنی کوردستان گەلـێـک قوربانی دراوە ، بەڕاشکاویش دەڵێم بەبێی ئەوەی هـیـچ دەوڵـەتـێکی ئـەم دنـیایە پشتیوانی لێبکاو یارمەتی بداچونکە لە سەرهەقە هەرچەنـد لــە ژێـرچەتـری ڕەشی داگیر کەراندا گەمارۆش دراوە، نەوەستاوەو کۆڵی نەداوە .هەمو ئەوانەی بڕیـار وفەرمانی قەتوعام و تۆپ وئاسن و بۆمبی کیمیای وئاگر بارانیان بۆسەر کوردان دەر کردوە مـردون و کوردیش بـەهــیـزتـر لــە جـاران هەروا سەر بەرزانە لە گۆڕەپانی خەباتـەکەدا ڕاوەستـاوە. دەگەڵ ئـەوەی هەمودەوڵەتانی دنیایە لە حاند مەسەلەی کوردان دەڵێی دمـنـێـنـیان لـە دەم کراوە. تەنیا ڕێگای سەرکەوتـن و ڕزگاری یـەکگرتـوییو خۆڕاگری و بەردەوامی خۆمانە کە مخابن تا ئـێستـا وەدیـمـان نەهـێـنـاوە . لە مەسەی فەلەستیندا دەست تێوەردانی دەرەکی هەیە بۆیە دۆو دۆشـاوی لـێک داوە. من ناڵێم هیچ وڵاتێک یارمەتی ئەوان وئێمەش بدەن،یارمەتی نەک خراپ نیە پێویستیشە ،بەڵام لەدەستدانی سەربەخۆیی لە بڕیاردایە کەشتیەکەی لە ڕێگای ئەسڵی خۆی لادەداوتوشی ئەو گێژاوەی کردوە.

لـە دوایـیـن قـسەدا دەڵێم : وەک پێستریش باسمکردوە کوردیش زۆرینەی نیزیک بەتەواوی خاوەنی ئیمانە، بەشی زۆرتریشی موسوڵمانەوبەشکەی تـریـشی خاوەن دیـنـەکانـیـتـرن.ئەگەریارمەتیە بە هۆی ئایـینیەوەیە دەبێی کوردیش بگرێتەوە ، چونکە زوڵم لێکراوەو هەم موسوڵمانە. ئەگەر سات و سەوداو کڕین و فـرۆشتن بێی ،ئـەوە کڕیارو فرۆشیارن خۆیان چۆن ڕیک دەکەون. تـاوانـوعەیبـە گەورەکە ئـەوەیـە ئەو چەشنە سات وسەداو یاریدەدانە ناوی دینی لـێـبندرێی. بە جورئەتەوە دەڵـێم : ئیسڕائیل بەداگیر کەر دەزانـم ، بـەڵام ئـەو شەڕە بـە شەڕی دیــنی نــازانــم ئـەگەر پێشی بکوترێێ ئی کافرو موسوڵـمانـانـە ! فـڕی بـەدیـنـەو ە نـیـە . فـەلـەستـیـن مافی خۆیەتی بـۆ ئازادی زێدەکەی خەبات بکا. بـەڵام شـەڕەکە ئی کوفر و ئیسلام نیە .شەڕی جولەکە و فەلەستینیانە.

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٤ یڕەزبەری ٢٧٢٣ یکوردی

  ١٦ /١٠ / ٢٠٢٣ ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی