"an independent online kurdish website

تاران سەری ماری نێوکێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان بووە، بە درێژایی مێژووی گرژییەکانی ئەو دوو نەتەوەییە و بەڕۆژی ڕووناك بەئاشکرای پشتیووانی  حەماس دەکات و ئەوە بزووتنەوەی چەکداریە بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلی فەلەستین،

بە فیتی تاران ئەو هەرایەی نایە و بۆ بەهۆکاری تێکچوونی ئاشتی و ئارامی و ئاوارەکردنی خەڵك بۆ جارێکی دیکە، لە کاتێكدا ماوەیەکی زۆر بوو ئەو دوو نەتەوەییە بێ کێشە و ئاڵۆزی ژیانی خۆیان بەسەردەبرد و برایەتی و هاوکاری بەتەواوی گەشەیکردبوو و هەستی دوژمنایەتی و ڕقلێك بوونەوە تاڕادەیەكی باش لە بەینی یەهودی و فەلەستینەکاندا لە کزیدابوو.

سەقامگیری سیاسی و ئارامی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هیچ جۆرێك بە سوود و ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندا نیە و بگرە لە کوێ ئاشتی هەبێت، حکوومەتی تاران بە ڕێگای پاشکۆ و میلیشیا چەکدارەکان بە ئامانجی دەگرێ و هاوبەشەکانی هەر وەك پێشەی هەمیشەیان بەدژی تێکدانی ڕێكدەخات و دەگیانی خەڵكیان بەردەدات بۆ ئەوەی زیاتر دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هەرێمەکەدا فەڕزبکەن و لەو بارەوە ئەوە بڵێن وڵاتانی عەڕەبی لاواز و بێ دەسەڵاتن و توانای ئەوەیان نیە  پشتی فەلەستینیەکان بگرن.

ئێران هەرکارێك دەکات کە ئەو شەڕە زیاتر درێژە بکێشی بۆ ئەوەی بیروڕایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بەڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەنێوخۆیەکانی وڵات و قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان کە بەرۆکی گەلانی وڵاتیان گرتووە، بەلاڕیدا بەڕێت و ئەو پەیامەش بە ئەمریکا و هاوبەشەکانی بدات کە هەرکەس و ولاتێك هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندی و فراوانخوازی تاران، بە دەردی ئیسرائیلیان دەبان و بەتەواوی شۆکیان دەشکێنن.

دەخالەتی ڕاستەوخۆی ئێران لە ڕووداوە شڵژاوەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان و قووڵترکردنەوەی کێشە و ململانەی بەینی ئەو دوو نەتەوەییە، بێگوومان بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاران تێدا بەرجەستەیە و حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان وەك کارتێكی بە هێز بەدژی نەیارە سەرسەختەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیدا بەکاردێنێت.

ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی تاران مەبەستێکی خاس و دیاریکراوی تایبەتی نیزامی ئاخوندی نەبێت، بەو شێوەیە خۆی ناخاتە نێو کێشەی ڕاستەوخۆوە. تاران و تەلەڤی دەمێکە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەگیانی یەکدی بەربوونە و چەند جارێك ئیسرئیل لە نێو قووڵایی خاکی ئێراندا بنکە سەربازی و هەستەیەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و زیانی گەورەی پێگەیاند و بەبەردەوامیش لە سووریە هێرش دەکاتە سەر هێزە چەکدارەکانی ئێران.

ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە لە گەڵ هاتنەسەرکاری ڕێژیمی خومێنی سەری هەڵداوە و لەو دەمەوە تا ئەمڕۆ ئەو وڵاتە هاوکاری و پشتیووانی ڕاستەوخۆی ئەو گروپەیکرووە کە بەباڵی چەکداری و دژی ڕیککەوتنی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان، واتە حەماس ناسراوە.

لە کەس شاراوە نیە کە تاران لە پشتی ئەو هێرشە گەورەی سەر ئیسرائیل بووە و بەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی حەماسیش بەهەق بە ئاشکرا و ڕوونی لەسەرەتایی ڕووداوەکاندا، سپاس و ستایشی تاران یان کرد لە هەمبەر ئەو هاوکاری و یارمەتیەی پێکردوون.

بەڵام پاش ئەوەی ئیدانە و سەرکۆنەی توندی تاران لەو پەیوەندییەداکرا، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران کە زانیان مەترسیان لەسەر دورست دەبێت، تۆنی ڕاگەیاندن و لێدوانەکانیان گۆڕی ولەوپەیوەدنییەدا   ئامۆژگاریان بە حەماسدا کە نابێت بە ئاشکرا باسی هاوکاری و پشتیووانی تاران بکرێ و هەر لەبەر ئەوەی بەرپرسانی حەماس لە دوا دیدار و لیدوانیاندا، ئێرانیان لە دەخالەتی ڕاستەوخۆ بێ بەریکرد و بە جۆرێك هەوڵیاندا پینەی بکەن، کەبۆیان نەکرا لە کاتێكدا لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەدا بەڕوونی ستایش و  ڕۆڵ و هاوکاری تارانیان بەرز نرخاند.

حەماس تازە سوێند دەخوات کە تاران ئاگا و خەبەری لەسەر ئەو هێرشەی نەبووە بە هەموو دەلیل و خویندنەوەیەکی سیاسی و سەربازی، ئێران داڕێژەر و بەڕێوەبەری کرداری ئەو شەڕەیە و تەنانەت میدیا ئەمریکایەکانیش نیکۆڵی لێناکەن و لە ڕوماڵ و باس و لێکدانەوەکانیاندا، پێداگری لەسەر بەشداری تاران لەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن.

پاش درێژەکێشانی ئەو شەڕە و لێکەوتەکانی داهاتووی، بەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی حەماسیش خەریکەن بەشداری و عزووری تاران لەو شەڕەدا پەردەپۆش دەکەن، لە کاتێكدا هەر لە رۆژی یەکەمدا، وەك مووژدانە و سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیلدا سپاسی هاوکاری و پشتیووانی ڕێژیمی ئاخوندیان کرد.

کەچی تازە بەرپرسانی حەماس، کە بەتەواوی دیارە لەسەر ئامۆژگاری تاران هەواو و ڕاوێژی لێدوانەکانیان بە ئاڕاستەی ژێربەژێرکردنی جەوهەری ڕووداوەکان، دەخالەت و بێ ئاگای تاران بسەلمێنن.

دیارە تازە کارلەوەی دەرچووە و دونیا بەگشتی ئەوەدەزانێت کە ئێران لە پشتی ئەو هێرشەیە و پێی لە نێو ئەو تاوانە دڕندانەیەدا ناشاردرێتەوە و قسە و لێدوانی ئێستای حەماس هیچ لە نێوەرۆکی بابەتەکەی ناگۆڕێت.

بەرپرسێکی باڵای حەماس لیدوانیداوە و رەتیکردەوە ئێران و حیزبوڵڵا رۆڵیان لە هێرشەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل هەبووبێت و هەوڵدەدەن ڕووداوەکان شلوێ بکات و دەلێت: ” ئەگەر بێت و غەززە رووبەڕووی شەڕی لەنێوچوون ببێتەوە، هاوپەیمانەکانمان وەك و ئێران و حیزبوڵڵا بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن و بەتەواوی دێنەمەیدان.”

عەلی بەرەکە وەك یەکێك لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس  (سێشەممە، 10ی ئۆتۆبەر 2023) رایگەیاند، هێرشەکەی سەر ئیسرائیل لەلایەن سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە پلانی بۆ داندراوە و ، هاوپەیمانەکانیان بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئەو هێڕشە نەبوون و کاریگەریان لەو بەینەدا نەبووە.

لەبەر ئەوەی دووچاری شۆك و بێ دەرەتانی هاتوون و باش دەزانن لێکەوتەکانی بەقازانج یان نابێ و بەتەواوی شاربەدەر دەکرێن و کۆمەلگای نێودەوڵەتیش دەستی ئیسرائیلی ئاواڵەکردووە بە هەموو شێوەك خۆی بپارێزی و مەترسی لەسەر ئاسایشی سیاسی و نەتەوەیی دووربخاتەوە.

کاتێك تاران هەست بە نیگەرانی و لیکەوتە مەترسیدارەکانی ئەو هەوڵەتیرۆریسەی دەکات و دەزانێت، تەلەڤی بەزیادەوە تۆڵەی خۆی لە کاربەدەستانی ئێران دەکاتەوە و ئەگەر سەبریان گرتووە، لەبەر ئەوەیە کە بزووتنەوەی حەماس وەك نەیار و دژبەری سەرەکیان ئەگەر بۆش لەناونەچێت بەتەواوی لاوازی بکەن و کەوڵی لەحاجەت بخن.

ئەو سەرکردەی حەماس سەر و بنی قسە و لێدوانەکەی ئەوەیە بڵێت ،  ئێران و حیزبوڵڵا بێ ئاگان و بێ خەتان. هەرخۆشیان دەڵێن تا ساڵی 2014 ئێران و حیزبوولڵا یارمەتیی هەمەچەشنی بزووتنەوەی حەماسیان داوە و، حەماس ئەو جار بێ هاوکاری ئێران و هەر  خۆی توانیویەتی مووشەك دروست بکات و راهێنان بە چەکدارەکانی بکات تا بەگژ ئیسرائیلیاندا بکەن.

بێگوومان ئەو لێدوانەی ڕێبەرانی باڵای حەماس ناتوانن ڕویی ڕەش و قێزەونی تاران وەك ناوەندی فیتنە و کردەوەی تیرۆریستی و شڵژانی ناوچەی سپی بکەنەوە و لە پیلان گێری ئەو هێرشەی بخەنە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەیی ئێران ، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان مەبەستی خۆشترکردنی ناکۆکیەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەردانی عێراق و لوبنان دەکات و بڕیارە لە گەڵ گروپە چەکدارەکانی سەربەتاران کۆبێتەوە و هانیان بدات بڕۆن بە دژی تەلەڤی و پشتیووانی لە حەماس بەرەیەکی نوێی شەڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی تەرکیزی شتڕاتیژی سەربازی و هێرشەکانی ئیسرائیل دابەش و بەربڵاو بکەن و نەتوانێت زیانی گەورە لە غەززەدا بە هێزە چەکدارەکانی حەماس بگەیەنێت و بیان کاتە دەرەوە.

دوور خستنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، بە شکانی گەورەی ئێران تەواو دەبێ و ئیدی ئەوکات ئەو ڕاستیە دەسەلمێت کە ڕێژیمی ئێران ئەو توانا و بوێریەی نیە ڕاستەخۆ بچێتە شەڕی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی بەرەی ڕۆژئاوا دەمێکە زۆریان لە ئێران لە دڵیدا راگرتووە و چاوەڕوانی دەرفەتی گونجاودەکەن کە بەدەری دیکتاتۆرەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بەرن.

تاران خۆی سەرچاوەی ئەو فیتنەیەبووە و بێگوومان ئەگەر ئەو وڵاتەش ڕازی نەبێت، ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرەو پێش ناچێت.

بەڵام ئەوەی جەوهەری باسەکەیە، یەك راست ئەوەیە کە چ شەڕ و چ ئاشتی لە دۆخی ئێستای تاران دووچاری بووە، هەر بەزیانی دەبێ و کارێکی نەکردووە، بە ڕێگایەكدا سەقامگیری سیاسی وڵاتەکەیان لە مەترسی هێرشی دەرەکەی بە دوور بگرن.

دەسەڵاتی ئێران زۆر زیرەکانە و بۆ جارێکی دیکە شەڕ و کاولکاری وەك دوورەدیمەنی ستڕاتیژی سیاسی نوێ خستەوە بەردەرگای وڵاتانی عەڕەبی، لە کاتێکدا دونیایی عەڕەب هەوڵی باشکردن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ حکوومەتی ئیسرائیل دەدا و لەو بارەوە بەباشی چووبوونە پێش و گەشەکردنێکی فروانی بازرگانی و ئابووری دەستی پیکردبوو.

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و لوبنان، هاندانی گروپە شیعەچەکدارەکانی نزیك لە وڵاتەکەیانە، کە بڕۆن بەشداری شەڕبکەن و ڕێگری لە پێشڕەوەیەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ نێو غەززەی بکەن و نەهێڵن هێزەکانی حەماس شار بەدەر بکرێن.

دیارە حکوومەتی تەلەڤی جگە لەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەستیان ئازاد و ئاواڵە کردووە بەتەواوی مەترسی حەماس لە سەرخەڵك و ئاشایشی نەتەوەیی دووربخاتەوە و بەجۆرێك ئەو گرۆپە لاواز و بێ هێز بکات، کە جارێکی دیکە هێرشێکی لەو جۆرە و بە هاوکاری و پشتیووانی دەرەکی نەتوانێ بکاتەوە سەر ئیسرائیل.

ئێران و دەسەڵاستەکەی سەریان لەشەڕ و کاولکاری دەخوڕێ و هەوڵدەدەن دوژمنایەتی نێوان فەلەتنیەکان و ئیسرائیل یەکان زیاتر قووڵبێتەوە و ئاسۆی ڕێککەتوون و پێکەوە هەلکردنیان لێ تێكبدەن و دەرفەتی ئاشتی و پێکەوە هەڵکردنیان لی ببڕێت.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەردانی بۆ بەغدا و لوبنان تاوتوێکردنی شەڕیی نێوان بزووتنەوەی چەکداری حەماس و ئیسرائیل دەبێ و بەدڵنیایەوە ئەو سەردانە و دیدارەی نوێنەری بڕیاری سیاسی و سەربازی ئێران لە گەڵ دەسەڵاتی ئەو دوو وڵاتە بۆ خێر و ئاشتی نیە و هاندانیانە بڕۆن بەشداری شەڕبکەن بۆ پشتیووانی لە برا فەلەستینیەکانیان.

بەدڵنیایەوە خەڵکی دڵسۆز و خەمخۆری پرسی ئاشتی و چارەسەرکردنی گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لە نێو دونیای عەڕەىدا زۆر بەباشی لەوەی تێگەیشتوون کە هەوڵەکانی ئێران لە بەرژەوەندییان دانیە و بە دوایی ڕێگا و بژرادەی ترەوەن کە لە دەرەوەی کەڵاوەکێشیەکانی تاران بێت و خۆیان لەو کێشەیە ڕزگار بکەن و پەیوەندییەکانیان لە پێناوی ئاشتی بەکار بێنن.

بەگوێرەی زۆر سەرچاوەی هەواڵگری عەڕەبی و ڕۆژئاوایی، هەتا فەلەستینیەکانیش تۆڕە و نیگەرانن لەو هیڕشەی حەماس بە هاندانی تاران کردی و ئەو کاولکاریەی بەدیاری بۆ گەلەکەیان هێنا.

محەممەد سلێمانی

18.10.2023

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی