بە ناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
هەمو ئاگادارن نیزیک بە مانگێکە گەلانی ئێران بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و گیان و خوێـن پێشکێشی بـارەگای گەل و ئـازادی دەکەن. دروشمی بڕوخی ڕێژیمیان بـەرز کردۆتـەوە.
ڕاپـەڕیـنی ئـەوجارە دەگـەڵ ئـەوانی پێشتر جیاوازی تەواوی هەیە . جاران لە شارێک یـان چـەنـد شارو بـۆ مـەبـەسـتـێـکی دیار بووبەڵام ئەوجارەیان دروشم و مەبەستەکە ڕوخانی ڕێژیمە . جاران ڕێژیم دەگەڵ بەشێک لە گەلانی ئیران بەرەو ڕو دەبو ، ئەوجار بەر هەڵستەکەی هەمو گەلانی ئێرانن . ئەوجارەیان کچە کورد چەخماغەکەی لە تـارانی نـاوەندی ئێران لـێـداوە ، پێشەنگی خوێـن و قـوربـانـی دان ئـەوجـارەیـان کـوردە، کە پێشتریش هەزاران شەهیدی لە پێناوی ئازادیدا داوە. دروشمی ( ژن ،ژیـان ،ئازادی ) ئەو دروشمەیە کە هەموو شۆڕش وڕاپەڕینەکانی کوردستان هەر بەودروشمە دەستی پێکراوەو بەردەوام درێژەی پێدراوە. ئـەو دروشـمـە نـەک هـەر ویـستی گەلێک بەڵکو ئیهەمو گەلانی ئێرانە، ئەوڕاستیەشی سەلماندوە کە دوژمنی گەلانی ئێران یەکەو بەرەنگار بونەوەشی دەبێ پێکەوەبێ . ئازادی کەس نیە نـەیـەوێ جگە لە وانەی بەنۆکەری فرچکیان گرتوە! ڕیـژیـم داماوە و نازانێ و ناشتوانێ ئەوئاگرە بڵیسەدارە دامەرکێنێ یان بکوژێنێتەوە. دەبێێ تێیدا بسوتێـوئاسەواری نەمێنێتەوە. ئـەو خەڵـکە وەزاڵـە هـاتـوە نـرخی زۆرگەورەیـان داوەو دەیـدەن بـەڵام لـە داوا ڕەواکانیان پەشیمان نابنەوە . هەمو پیلانە ژاراویو مەترسیدارەکانی، چ بـەنـاوی دین وهیتر ئاشکرا بـون ، ڕەواجـیـان نەماوەو دەخرێنە ناو زبڵدانی مێژو . کورد کوتەنی ( هەرچی لە ژێر بەڕەی دابو هاتوتە سەر بەڕە) ئیتر ناشاردرێتەوە.
ئەوڕێژیمە وەک هەمێشە خەریکە نفوزبکاتە ناو مامۆستایانی ئایینی ولەپیرۆزی ئایین کەڵکی خراپ وەرگرێـو فەرمودەکانی خواو ڕەسول بەراوەژو بۆ خەڵک تەعبیرو شیبکاتەوە . بەناوی ئایین ومەزهەب ناکۆکی و دوبەرەکی دروست بکا هەر وەک کردویەتی ولە ئاوی قوڕاوبەخەیاڵ ماسی بگرێی . بەداخەوە هێندێک نەزان یان بێی ورەو ئیرادە وئیمان وپوڵومەقام پەرست، ناشیانـە یـان بـەمەبەست حکومەتەکە بە ئیسلامی دادەنێنوخۆشیان دەکەنە پارێـزەری دیـن، وەک بــڵیـندگۆ هەرچۆنی فـویان پێدا بکەن ئەوەی دەڵێنەوە ، گەلی مافخوراوی کوردیش دەکەنە دژەدیـنو بەستراوە بە ئەمریکاو ئیسڕائیل وسەدان بۆختانی نەکراوو نەکوتراویان بۆ هەڵدەبەستن . ئەوە لـە حاڵـێکدایە، کە شۆڕشی گەلی کورد نـە بـۆ دیـنـە ونە بەدژی دینە ، شۆڕشە بۆ ئـازادی نـیشتـمان و گەل و بـەرەنگاریـە دەگەڵ زوڵـم و زۆرداری کە ڕێـبـەری مـەزنی ئـیـسـلام ( پـەیـامـبـەر) مـەعـمـوریـەتـەکـەی بـەرگری لـە مـافی هـەژارو چـەوسـاوەکـان و ئـازاد کـردنـی عــەبــدو مـرۆڤــە فـرۆشراوەکان بوە. ئەگەر مەلایەک بەغیرەتەوە ئیمانی هەیە بـا فـەرمـودەکانی خوا بێ تـرس و تـێـبـیـنی بـخوێـنێـتـەوەو بـۆ خەڵکـیـان لــێـک داتەوە. ئـەو دەم دەردەکـەوێی کێ ڕاستـگۆو کـێ درۆزنـە. کـێ ئیمانی بە خوای تاکی تەنیایە و کێ خوایەکیتری بۆ خۆی دروست کردوە!
لە پێشدا سڵاوێکی گەرم بە دنیایەک ڕیزو حورمەتەوە لەو مامۆستایانە دەکەم کە لـە سەفی گەلەکـەیـان نـەچونـە دەروئـەرکی ئـایینی ڕاستە قینەیان سەبارەت بە ئازادی نیشتمان و گەل بـەجێهێناوە و جـەورەکەشیان کێشاوە. ئەوانە لە لای خوا سەر بەرزن و لەلایەن گەلەکەیانەوە خۆشەویست و رێز لـێگیراون . ڕودەکەمـە ئەو مامـۆستایـانەی دۆڕاون، فـرۆشراون ،هـەڵخەڵەتێندراون و لـێـیـان دەپـرسم : ئەرێ گەلی کورد کافرە کە زۆرینەی باوەڕی ئایینی هەیـە ؟ زۆریش هـێرشی ناڕەوای کراوەتە سەروتا گەیوەتە ئەوجیگایە ، بەکافـر لە قـەڵەم دراوە، حوکمی جیهادی بۆ سەر دەرکراوە ، قیزەوەنترین جینایەتی بە فـتوای ئیمامەکان دەرهەق ئەنجام دراوە ، بە ناڕەوا لە هەمو مافێکی مرۆڤانە بێبەش کراوە ،بـەڵام هـەرگیز پەنای بۆتڕۆڕو ڕەشە کوژی وتوندو تیژی نەبردوە. قەت خوڕافە پەرست نەبوە و شتی ناماقوڵییشی بـەدین قـبوڵ نەکردوە. وەک هەمو مـرۆڤـی ئـەو سەرزەویە لەخاک و بەرو بـوی زەویـو عـاسمانی کە خـوا داویە بە بـەشەر بـەشێکی وەبەر کەوتوە .عەقڵ و شعورو زانست وئیرادەی وەک ئەوانیتر بەزیادەوە هەیە . زێدو ئازادی لێی غەسب کراوە . بەردەوام لەژێر هێرش وپەلاماری داگیرکەراندایـە . گیانو ماڵ و کەرامەتی مرۆڤانەی بەردەوام لە مەتـرسیدایـە . هـەرچی نـاڕەوایـە دەگەڵی کراوە ، بەڵام هەر گیز توشی دەمار گرژی نەبوەو پەلاماری هـیچ وڵات و گەلێکی نەداوە . ئەو گەلەی بەکافری دەزانن لە هەمو گوندەکانیشی مـزگەوت هەبوەو لە سەردەمانێک دا کە لە دیهاتی خویندن هەر نەبـو، حوجـرەی فەقـێـیـان سەرچاوەی زانست و فێر بون بوو ، جیا لەوەش حوجرە تەنـیا شـوێنێک بوو کە شۆڕشگێڕی قاچاغ تەنیا لەوێ بە خاترجەمی دەحەساوە .بۆکاری سیاسیونەهێنی و گەڕان بەئاواییان دا لە جـلو بەرگی فەقـێیان کەڵک وەر گیراوە . هەمو ئەرکی ژیانی مەلاو فەقێیانیش لەلایەن خەڵکی ئـاوایـیـەکان دابـیـن کراوە دەبێ ئەوەش نەشارمەوە لە چینی گەنج ولاودا فەقێ خۆشەویستترین وجیگای ڕیزبو، مەلاش لە دێهات دا پلەی لەهەموان بەرزتر بو. ئەوە ڕابردوی مەلاو فەقـێـیــناە. کـە بـە داخەوە ئێستا هێندێک لە ڕێگا هەتڵەبو ئەو ڕابردوەیان کردۆتە نوکەری و سەر دانەواندن و بـە خەڵکـان ومـەزهـەبـێـک هـەڵـدەڵـێن کە دڵنیام بڕوایان پێی نیە. بەڵام نەزانی وتـرسنـۆکی و نـەبـونی هـەستی نـەتەوایەتی و بەهەڵە تێگەیشتن لە دینیش وای لێکردون بەو سازە هەڵپەڕن کە دوژمن بـۆیـان لـێـدەداو ئەو جنێوەی دوژمن بە کوردیان دەداوئەو بێحورمەتیانەی بەکوردیان دەکا ، دەیکاتە بەڵگەی دینی وکوردو شــۆڕشگـێڕانی پـێناحـەزو تـاوانـبـار دەکـا. زۆر جـارکـوتـومـە و دەیڵێمەوە، ئازادی وسەر بەخۆیی مافی ڕەوای کوردە، لێی غەسب کراوە، داگیر کەر زاڵمەولە فەرمانی خوالای داوە، خاوەن ئیمانە ڕاستەقینەکانیش بەرەنگاریان بونەوەو هەمو بەهایەکیشیان بۆداوە.
ئەرکی مامۆستایانی ئـایـیـنی زۆر لـەوە قـورستـرە کە دەبـیندرێ ، ئەوان ئەرکی تایبەتیان پێئەسپێردراوە، ئـەوان بـە مـیـراتگـری پـەیامـبەر ناویان براوە . ئەوان قورئانیان بەدەستە و فتواو بڕیارەکانیان لەو هەڵێنجاوە . بـریـارو هـەڵسو کەوتی غەڵەتیان دەبێتە سەر مەشق بـۆ کـەسانـیـتـرو،هـەمـو تـاوانـەکەش لە سەرئەوان حیساب کراوە .بەڵاڕێدا بردنی خەڵک لادان لەدینە، نافەرمانی خوایە و سەزای دوقات دەکەوێتە سەر شانی لادەرەکە . تاوانەکەی دوو بەشە ، بەشێکی زیانی بۆ خەڵکە و ئەویتریشی سەر پێچی لە فەرمانی خوایە . مامـۆستا پێشەوایە و دەبێی بۆ چاکەو بەرگری لە خراپەش لـە پێشەوەی خەڵک بێ . هـێـندێک زەڕەبینێکیان پێیە چوک ترین هـەڵـەو خەتـای شـۆڕشگێڕان و مـافـخوازان گەورە دەکەنەوە و گەورەترین تاوانی خۆیان وئیمامەکانیان نابینن ، بێخەبەر لەوەی شۆڕشگێڕانیش مرۆفن وفرشتە نین وەک هەمو مرۆڤەکان هەڵەو تاوان دەکەن ، بەڵام نەیارانیش بابزانن داوای مافی داگیر کراوی گەل نەک تـاوان و هـەڵە نـیە بـەڵکو ئەمریکی خوایی وبەجێهێنانی فەرمانەکانە. مەلا لەڕوانگەی ئیسلامەوە پێشەوایە دەستوری خوا بەخەڵک دەڵی .خوا فەرمویە هەموتان بران ،ئەرکی برایەتیش پێکەوە ژیان و هـاوکاریـە، بـەرەنگار بـونـەوەی زوڵــم و زۆر داریـە . ئـازادیـش مـەحـەکـی هەڵاواردنی زێڕی حەسڵو زێڕی ژەنگاویە. پێشێل کردنی ئازادی تاوانە و هیچ ملهوڕو زۆردارێک بۆی نیە وەک وشتـری نـاو پـەمـۆ چـاوی بـقوچێنێ وەسەر پەڕێ . مەلا تەنیا مەعموری فیر کردنی نوێژو ڕۆژو نیە ، بەڵکو ڕاهێنەرێکە دەبێ هەمو فەن وفوتی ژیانی سەربەست وئازاد فیری گەل بکا. مەلا هەریاسین و تەڵقین خوێن نیە بەڵکو دەبێ عـەداڵـەت و دادپـەوری و بـەرەنـگاری زاڵـم و درۆزن و مونافقان لە مێشک ودەرونی گەل دا بچەسپێنێ . مەلا خوێـنـدەواری ئایینیە وەک خەڵکیتر نیە ( هـل یستوی الذین یعلـمـون وألذین لا یعلمون ) مرۆی زانا دەبێ بزانێ ئازادی مڵکی کەس وتاقـمێک نیە بەرهـەمـێـکی گشـتـیـە دەبێ هەرکەس بەشی خۆی بدرێتێ و نابێ کەس داگیری بکا. مەلا دەبێ ئەرکی خۆی بناسێنێ و خەڵکی لێشارەزا بکا. بابەتەکە زۆرهەڵـدەگرێ بـەڵام لە هەمـو شتێک گرینگتر ئەوەیە ئەرک و مافی خۆتو خەڵک بناسی و ڕێزی بۆ دابنێی.
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور