"an independent online kurdish website

هەق بەخۆم نادەم خەت ونیشان بۆمامۆستایانی ئایینی کوردستان بکێشم، بەڵام کوردبون وتەمەنی دڕیژو ٤٣ ساڵ بەشداری ڕاستەوخۆ و ناڕاستە و خۆم لە خەباتی نەتەوەکەم دا ئەرکدارم دەکا

 لە ڕوی ئەزمونی خۆمەوە هێندێک داوام لە مامۆستایانی ئایینی هەبێ. کەدەڵێم مامۆستایانی ئـایـیـنی بەو مانایە نیە کە ئەوان خوای نەخواستە خراپن بـەڵکو دڵـنـیام زۆرینەی هـەرە زۆریـان بـاشـن هـەسـتی کوردبـونـیـان بـەهـێـزە، بە تایبەتی تیپی گەنجیان باراستەوخۆش بەشداری شۆڕشیان نەکردبێ. دڵنیام زۆرینەی ئەوان لە من باشتر دەزانن بـە خـاوەن کردن و پـاراستـنی مـافی خوایی ئەركێکی گرینگی ئایینیە. گریگترین ئەرکی ڕێبەرانی ئایینی ڕاگەیاندنی دادپەروەریوبەرەنگاری زوڵمو زاڵمانە. بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵگاکەمان بە شێوەیەکی ئوسولی بەرەو پێش بەرین دەبێ خۆمان و گەل و مافەکان بناسینوهەرکەس مافی خۆی بدرێتێ .پەیامبەران نوێنەرانی خوان لەسەر زەوی کـە ڕاستـەو خـۆ بـەرنـامەی کاریـان خـوا بـۆی دیـاری کـردون . مامۆستایانی ئایینی میراتگری ئـەوانـن بـۆیە دەبێ لەکارو کردارو وتەو بـڕیـاریـان دادپـەروەرانـە عەمەل بکەن ، هەق بڵێن و ڕێگەی دروست نیشانی خەڵک بدەن ،بۆیە دەبێ هەم زاناو هەم بوێرو هەم دادپەروەربن لە دەر بڕینی ڕاستیەکان لەهـیـچ کەس و مەتـرسـیەک سڵ نەکەن . دژی زاڵم و حاکمی ناعادڵ ئەگەر نـیـزیـکـتـرین کەسی نیزیکی خۆشیان بێی ڕابوەستن بەرەنگاری ببنەوە .بەکورتی لایەنگری هەق و عەداڵەت بن.

لە روانگەی ئیسلامەوە دین و دنیا تەواو کەری یـەکترن .دنـیـا گۆڕەپانی تیکۆشانە بۆ دابین کردنی ژیانو پەزمەندەش بۆ ڕۆژی سەڵایە. لەڕۆژی لێپرسینەوەشدا تەنیا بە پێی کردەوەی خۆمان حیسابمان دەگەڵ دەکرێ و لە کردەوە دنیایی زیاترهیچ کەسو شتێک دە فریامان نایە. خوا فەرمویە: { لەوەی خوا پێیداوی بەشی قیامەت هەڵگرەو بەشی خۆشت لە دنیالەبـیر نەچێی . خوا چاکەی دەگەڵ کردوی ئـەتـۆش چاکە بکە وە شوێن مـرۆی زاڵم وبەدفەڕ مەکەوە .خوا ئەوانەی خۆشناوێن } کەوابو زاڵم خراپترینی خراپەکانەو یارمەتیدانی تاوانە .بـۆ پـێـشـگرتـنـی زاڵـمـان وداگیر کەران دەبێ بە هەمو کەرەسەیەکی بەرگری کردن و راونـانـیان خـۆت ئـامـادە بکەی . بەکورتی شەڕە ، بەڵام شەڕی ئەوجارەمان شەری ساردە، بە زمان و قەڵم هەم دەتوانین هێرش بکەین وهەم بەرگری .هەموتان لەمن باشتر دەزانـن کورد زۆریـنـەی هـەرە زۆری ئـایـینی هەیە وبەشە زۆرە کەشی موسوڵـمانـە ، بەڵام لە بـیـرتان نەچێ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی فتوای جیهادی بەدژی کوردان داوە، ئەو فتوایە لە بنەڕتدا غەڵەتە، کورد موسوڵمانە وجیهادیش شەڕ دەگەڵ ئەوکافرانەیە کە بە دژایەتی دینەکەت دەگەڵت بەشەڕدێن . فـتـواکـەئ ئـیـمام بەردەوامە وتەنیا شکڵ و شێوەی گۆڕاوە. من لە ئێوە دەپرسم : داخوا کوردبون ،کوردی خوێندن ،هەبونی فەرهەنگ و کلتوری تایبەت بە کورد ، ویـستی ئـازادی و سەربەخۆیی تاوانە ؟ لە کام ئـایـەتی قـورئـانـیدا ئازادی لە کورد قەدەغە کراوە ؟. کام ئایەتی قورئانی دەڵێ کورد هاووڵاتی دەرجە ٢و٣ یە؟! ئوسولەن لە دینی ئیسلام دا مـرۆڤ دەرەجەبـەنـدی نـەکراوە مەگەر لـە زانست و ئەرکدا . هەموی ئینسانە بەنیرو مێیەوە مافی مـرۆڤانـەیان وەک یەک هەیە .واتە ئـەوجـۆرە هـەڵسوکەوتـو دابـەشـکردنـە دژی دیـنـەو دینداران بەتایبەتی ڕیبەرانی دینی واجبیانە بەرەنگاری ببنەوە .

کاتێ دنیاو ئاخیڕەت تەواو کەری یەکترن . لەوەڕا دەزاندرێی کە ئەرکی مامۆستایانی ئایینی هـەر ئەوەنـیـە لـە مـزگەوت مەوعیزە بکەن و خوتبە بخوێننەوە ،بەڵکو ئەرکیانە بەکردەوە خۆیان راستە ڕێی بگرنو خەڵکیش بەدوای خۆیان دابەرن . ڕێنوێن بـن بـۆ ئەوەی خەڵک بەلاڕێدا نەبرێن . ئیستا کەهەموتان دەبینن وپێشتریش دیتوتانە ئەودەسەڵاتی حاکمە ڕۆژنیە بەتاوانی بێتاوانی ڕۆڵـەی کوردی ئـیـعدام و بـێـسەرو شـوێن و زیندانی نەکردبێ .لەژێر ناوی دین هەزاران جێنایەتی دەرهەق بەو گەلە ئەنجام داوە و هەتکی ناموسی کردون و کەڕامەتی گەلەکەمانی پێشێل کردوە و خۆڵیان لە چاوی ئـێـوەش کردوە . ٤٣ ساڵە دروشمی بـمـرێی ئـەمریکا و ئیسڕائیل دەڵێنەوە تۆمەتی بێبنەما لە گەلەکەمان وبەتایبەتی شۆڕشگێڕانی ئـێـمـە دەدەن کە گۆیـا بـەستراوە بـە ئـەمریکا و ئیسڕائیلن، کەچی وەک وشتری نێو پەمۆ چاوی قوجاندوەو وە نێو کەوتوە وهەر دەشێلێ ونازانێ چ زیانێک دەدا . بـۆخـۆی زیاتـر لە ٢٠ ساڵە راستەو خۆو ناڕاستەو خۆ دەگەڵ ئەمریکا وتو وێژدەکاو وڵاتانی ئوروپاییشی هێناوەتە تکایە وەک نەبای دیبێ نەباران . لە ئێوە مامۆستایان دە پرسم : چۆنـە نـوێنەری خوا دەگەڵ شەیتانی گەورە وتـو وێـژ دەکا تـاوان نـیـە بـەڵام بـە نـاڕەوا ئێمەی پێ تاوانبار دەکا؟!.

لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ڕوبەری ئەرک و تێکۆشان و بەرپرسایەتی ئێوە ڕێبەرانی ئایینی گەلێک مەزن و پیرۆزە، خۆ لێ بواردن ، بە لاڕێدابردن ، نەکردن و نەگەیاندنی لێپرسینەوەی دنیا و قیامەتی هەیـە . بەڕێزان من کێشەم دەگەڵ هیچ دین و مەزهەب و بیروباوەڕی جیاواز لـە ئیخۆشم نیە وخواش فەرمویە : { دینی خۆتان بۆ خۆتان ئـیخۆمان بۆ خۆمان } بۆمن مەسەلەی ئازادی نیشتمان ونەتەوە کە خـوا دروستی کردویـن و ئێمەی کردوە بەکورد و زمانەکەمانی کردۆتە کوردی و نیشتمانەکە شمان ناوی کوردستانە و ئازادیش مافی مرۆڤەکانە وەک مافێکی ئایینی و ئینسانی و نەتەوەیی خۆمی دەزانم ئەگەر بە قـەدەر زانست و تـوانـای خـۆم بـۆیـان تێنەکۆشم ، لـە دنـیـا بـەگەل قـەرزدارم و لە قیامەتیش لە بەرانبەر خوادا بەرپرسیارم . ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات پـێشەوایـەکمان هەبوو باشترین مەلا بو، تێکۆشا پلەی چوە سەرو بۆ بەقازی بەوەش ڕانەوەستا کۆماری کوردستانی ڕاگەیاندو بو بەسەرکۆمار . لەو خەبات و تێکۆسانەدا لەهیچ بەربەست و لەمپەرێک سڵی نەکرد .هەمو ئـەوانـەی بـە ئـەرکی ئـیـمانی ونەتەوەیی وئینسانی دەزانی و بەسەر بەرزیەوە سەرێشی لە پێناودا دانا. چونکە ڕێگاکەی هەق و داواکەی ڕەواو تێکۆشانەکەی بـە پێی ئوسولی ئایینی و ئەخلاقی و ئینسانی و زانستی بو، راسـتە بـەجـەستە لـەنـاومان دانیە ، بەڵام وتەو کردارو خەت و ڕێبازی گەرم و گوڕ بەردەوامە . بزانن ئەوەی پێشەوای لە داردا کە ئەودەم پێیان دەکوت(شاهەنشا) نێوی لە کولەکەی تەڕیشدا نەماە ؟! بۆ ئەوەی قەرزداری خواو نەتەوەکەمان نەبین و میژوش بە خائین و خۆ فرۆش و دین فرۆش ناومان سەبت نەکا دەبا چیمان لەدەست دێی دریغی نـەکەیـن وخـواش هـەربـەقـەدەر تـوانـاو زانستی خۆمان داوای ئەرک و کارمان لێدەکا. ئـەوە حوکمی ویـژدانـە ، ویژدانیش تەنیا دادگایەکە پێویستی بەقازی نیە .

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ١٦ سەرماوەزی ٢٧٢٢ کوردی

 ٧ /١٢ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی