هاوڕا لەگەڵ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکانیان دژ بە ڕژیمی دیکتاتۆریی ئێران، لە دوای کوشتنی تاڵ، بەڵام بە شکۆی ژینا ئەمینی لە خۆپیشاندانەکانی شاری ستۆکهۆڵم بەشداریمان کرد.
وێنەکان پێش وشە و قسە کەوتوون؛ جووڵەکان دروشمەکانیان بەجێ هێشتووە و بوێری و ئازایەتی بەسەر ترسدا و سەمای ژیان و ئازادی بەسەر کۆیلەیی و ئەسیریدا سەر کەوتوو.
کوشتنی ژینا، جووڵانەوەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازیی بەرینتر و بەهێزتر و یەکگرتووتر و بوێرتر کردووە، ئاسۆ و ئامانجەکانی ڕۆشنتر و ڕیشەییتر و هەمەگیرتر کردووە. ئێمە لەگەڵ کچان و ژنانی کوردستان، کە لە دژوارترین بارودۆخدا بۆ ئازادی و یەکسانی خەباتیان کردووە و هەندێک جاریش گیانیان لەدەست داوە، درێژەدەری ڕێبازی هەزاران ژنی پێشمەرگە و چالاکی سیاسین.
کوشتنی ژینا ئەمینی و بەشداری لە خۆپیشاندانەکان، كۆڵەكەكانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی هێناوەتە لەرزە. ئێمە بە بەشداریکردنمان لە خۆپیشاندانەکان دەمانەوێت بە هەموو دنیا بڵێین کە تاوانهکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ به ژیناکان و دژ بە ژنان لهبیر ناکهین و له دهسهڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش خۆش نابین.
لە دواڕۆژدا بکەرانی ئەم تاوانانە دەبێت لە بەرچاوی خەڵک و لە دادگای گشتیدا لە بەرامبەر 44 ساڵ تاوان دژ بە خەڵکی کوردستان و دژ بە ژنان و هەموو جەماوەری شەریف و ئازادیخوازدا، وەڵامدەر بن. لە هەمبەر کوشتنی ژینای بێتاوان، بێدەنگ نابین. ئێمە بۆ ناوی ژینا و ئاڵاکەمان خەبات دەکەین. لە کۆتاییدا پێویستە ئێمە و ژنان و پیاوانی کوردستان و هەموو کۆمەڵگای ئیران بەتووندترین شێواز هەڵوێست بنوێنین و لە خۆپیشاندانەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداری بکەین تا پێش بە دەزگاکانی سەرکوتکەری کۆماری تێرۆریستیی ڕژیم بگرین و ڕق تووڕەیی خۆمان زۆر بەڕوونی دەربڕین.
ئیدریس هاشمی – نەرگس هاشمی