ئـێـمـەی کورد لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستـان نـیزیک بە (٨٠ ) ساڵە لە شانۆی هەڵبژاردنی سەردەمی سیستمەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی دەبینین و بەشداریمان کردوە و نەکردوە!
بەبێی تێبینی دەڵێم کورد هەرگیز پاڵێوراوی دلخوازی خۆی دیاری نەکردوە و هەڵنەبژاردوە. بەپێچەوانەی هەڵبژاردنی ئازاد، پاڕلمانەکان تەنیا ئەوەیان پەسند کردوە کە بە قازانج و خواستی دەسەڵات بووە، واتە هەر بەڵێیان کوتووە و نایان نەبووە. نمونەیەکی جوان و بۆبگێڕمەوە. لە سەردەمی دەسەڵاتی حەمەڕەزا دا گۆرانی بێژێکی زمان فارس و دەیانکوت کوردە بە ناوی(سوسەن) گۆرانـیەکی خۆشی دەکوت بـە نـاوی (نـمـیشی نـە مـیـشێ) بـە ناو بانگ بوو. گۆوارێکی تەنز نوس و ڕەخنەگر بڵاو دەبۆوە لـە ژێر ناوی (تۆفیق) نـوسیبوی : ( سوسەن خوانــنـدەی تـڕانـەی نمـیشێ نـمیشی شبـی چهـار هـزار تـومان میگیرد، ولی ما نمایندگانی مـجـلس شـورای مـلی کە هـمیشە مگیم میشی میشی ماهی چهار هزار میگیریم ) واتـە سوسەن کە گۆرانی نابـێ نـابێی کوتوە شەوی چوار هەزار تمەن وەردەگرێ، بـەڵام ئـێـمەی نوێنەرانی پاڕلمان هەمیشە دەڵێین: دەبێ دەبێ مانگێ چوارهەزاری وەردەگرین!
بـە دڵـنـیـایـەوە ئـەو دەمـیـش و ئـێسـتاش مەجـلیس و ئـەنجومەن و هـیتر تەنیا بـۆ چاوبـەستنی خـەڵـک و بـیـرو رای گشـتی جـیـهـانـیـە، ئـەگـیـنـا نە لـە ژێـر دەسەڵاتی پـاشـایـەتی و نـە دەسـەڵاتی ئاخونـدیدا، ئازادی و دەنگی خەڵک هــیچ بایخێکی نەبوە و نـابێ . هەر کەسێکیش پاش هەشتا ساڵ لەوە نەگەیشتبێ بۆی بەداخم کە هەر تێناگا .
هەڵـبـژاردن لەوڵاتـێکی سەر بـەخۆو ئـازاد دا گریـنگترین تایبەتمەندی دێمۆکڕاسیە. دێمکراسیش مانـای ئـەسڵی ڕیـزدانـان بـۆ دەنـگی خەڵکیە. لـێـرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێش 🙁 ئەرێێ هەڵبژاردن لە ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقـیـه دا نیشانەی دێمۆکراسیە ، داخوا لـە سیستمی ویـلایـەت دا بەرواڵەت هـەڵبژاردن چاو بەستنی خەڵک وبیرو رای گشتی جیهان نیە ، لە ڕێژیمێکدا کە قسەی ئاخر وەلی دەیکا هەبژاردن شانۆ نیە ؟!) بە پێی ئوسول هەرچی دەچێندرێێ حیساب لە سەربەرو بۆکەی دەکرێی، یانی دەکرێێ ڕۆاڵەتەکە باشبێ وجـوانیش خۆی بنوێنێ، بەڵام ناوەرۆکی پوچ و بێمایەیە. هـەڵـبژاردنی ئـێـران کە ئەوهەمو پڕوپاگەندە بەدرۆیەی بۆ دەکەن، ئەوگشتە بەڵـێـنـیە چەورو شیرنو بەدرۆیانە بـەخەڵکدەدەن، گومانی تێدا نیە نەک هەر لایـەنـگری ئـەو کۆمـارە ، بـەڵکو هـێـنـدێک کەسی بـە خەیاڵ نەیار، بەڵام خۆشباوەڕیشی پـێی فـریـو دەدەن . ئەوەی جێگای داخـە کەس لە ناوەرۆکی مەسەلەکە ورد نابێتەوەولەمانای وەلی فەقیە تێنەگەیشتون ، یـان بـەدوای بـەرژەوەنـدی خۆیـان دا دەگـەڕیێن. حکومەتی ویـلایەتی خۆی لەخۆیدا دیکتاتۆریە. لە ولایەتی فەقیە دا وەلی نوێنەری تەواو دەسەڵاتی خوایە، قسـەو بڕیاری ئەو لە جێگای قسەی خوایە و بـۆ باوەڕدارانی بەڕێـوە بـردنی ئەرکی بێی ئەمـلاو ئەو لایە. کەوابو خەڵک و نوێنەری خەڵک وهیتر شتێکی وەک دەڵێن ( فۆڕماری منداڵانەیە ). چونکە نـەک نـوێـنەری پـاڕلمان بەڵکو هەمو خەڵکی ئێران داوایەکیان هەبێێ تەنیا بە یەک وشەی ئیمام یەکلا دەبێتەوە ( ئا، یا، نـا ) یە .جا سەیری ڕواڵەتی هەڵبژاردنەکەش بکە لە ئەنجومەنی شارڕا بگرە تا دەگاتە شۆڕای نـیگابـان و شۆڕای تـەشخیسی مـەسڵەحەت وچـێوچێ پەسند بکرێ ئیمامیش پشت ڕاستی بکاتەوە، جا، ڕێگە دەدرێێ بـچێـتە پاڕلمان و لەوێش هەر دەبێێ بڵێی، بەڵێێ .
ڕەنگە هێندێک نوێنەر ئیزن درابن کە ڕەخنەی تـونـدیش بگرن ،بـەڵام پڕۆسەکە پێشتر بڕیاری لە سەر دراوە و ئیزنەکەش بۆ بەڵاڕیـدا بـردن دراوە.! دەگەڵ ئەو ڕابردوە دورو درێژەو ئەو هەمو ئەزمونە تاڵانە هەر کەس و حیزبێک وابزانێی لە دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا گۆڕانـێـک ڕویـداوە دە بێێ پێێ بڵێی 🙁 دۆشاو بە …. لە جێگای بێێ ئاو!!) دەرمـانی دەردی گەلی کورد تـەنـیـا یـەکگرتـویی وهـاوکاریـە. نـە ، بـون بـە نـوێنەرو بە بـەرپـرسـو، نە، گەیـشتن بە پلەو پـایـەی ڕواڵـەتی، هــیــچـیـان چـارەی مـەسـەلـەی نەتەوایەتی ئێمە ناکەن . دیتومانە لە ئێران پۆستی باڵا دراوە بەکورد.لە باشوریش لە زەمانی سەدامیشدا پۆستی جێگری سەرکۆمارو هـیتـر درابو ن بەکورد، کە چێ ئەنفاڵ و کیمیا باران دەکران ، لە ئێران جاش وسیخوڕو زۆر شتی دیکەیان تەنیا بۆ دوژمـنـایـەتی کـورد دەگەڵ یەکتری دروست کردوە . هێندێک دەڵێن : ئەوەنیـە بـەرق و گازو چێـو چێ بـۆ گوندەکانیش کێشراوە! بەڵام ناڵێن ئەوەنیە بـۆ دابـینکردنی ژیانی بنەمـاڵە، ڕۆژ نیە چەند کەس لە کۆڵبەریدا شەهـید و بریندار نەکرابێێ!! بە بـاوەڕی مـن خەبـاتی گەلی کـورد بـۆ نان ئاو نیە ،خەباتە بۆ ڕزگاری وڵات و گەل، دوژمـن بـۆ فـرێـودانـت نان وئاوت دەداتێی، بەڵام لەسەر ئازادی نـیشتـمـان و گەل دەتـکوژێێ، لـە سێـدارەت دەدا ! ئـەوە مـێژوە قسەی من نیەولە وتـارێـکدا نـاگونجێی ، بـەڵام هەر ئێستا سەیری بەناو دادگای فیدڕاڵی ئێڕاق بکەن هەمو شتێکی کوردی سڕکردوە وهەر ئێستا خەرێکی هەڵوەشاندنی هەلبژاردنی پارڵمانی کوردستانـەولە ئـاکامـدا ڕەد کردنەوەی قانـونی فـدڕاڵـیـە لـە یاسای ئێـراقـیـشدا ناسراوە، بەڵام بەلای عەڕەبەکانەوە بەشی کوردان هـەرمـوستەشارەکەی جارانە. بـۆحیـزبـەکانی ڕۆژهەڵات بەگشتی وحیزبی دێمۆکڕات بەتایبەتی دەبێێ دەرس لە ڕەوتی ئێستای باشور وەر بگرن. ڕەدکردنەوەی بەشداری لە هەڵبژاردندا ئەرکی گرینگولە پێشەوەی هەمـو پـێـداویستیەکانە . ئـێـمە بەرعۆدە نابین کە کەس بەشداری نەکا ، بەڵام دەڵێین بەشداری نەکردن بڕیارو بڕوامانە. هەر کەس و حیزبێک وا بیر بکاتەوە کە دەتوانێ نەک خودموختاری وفدڕاڵی بەڵکو شتی چوکەی وەک بەرەسمی ناسینی زمان و فەرهەنگی کوردی وەر بگرێی، هەڵەی کردوەو دەبێێ بڵێم نـەکردە پەشیمانە . ئەوانەی دەیانەوێێ بەشداری ئەو شانۆیە بکەن، نە گەلی خۆیان ناسیوە ، نە ئاگاداری مێژوی خەباتی گەلی کوردستانن ، نە ڕێز لەخوێنی ئەوهەمو شەهیدانە دەگرن .سەر ئەنجام لەهـەڵوێستەکەیان پەشیمانن .
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور
1ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی
٢٠ / ٢ / ٢٠٢٤ زایینی