یه‌كێتیی له‌رێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت دیوارێك به ده‌وری قه‌ڵای دیموكراتدا له كۆیه دروستبكات و دواتر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران له رێككه‌وتنی ئه‌منیدا داوایكردووه،
سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی قه‌ڵاكه راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، پرۆسه‌ی دیواردروستكردنه‌كه هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته (كۆمه‌ڵه)كانی زڕگوێز.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ڕێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت دیوارێك به‌ده‌وری كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له قه‌زای كۆیه دروست بكات، ئه‌م بڕیاره نیگه‌رانی حزبی دیموكراتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
2024-02-21
له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، محه‌مه‌د نه‌زیف قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند” دروستكردنی ئه‌م دیواره ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه مه‌تره‌ح كراوه، دانیشتمان له‌گه‌ڵ براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و ئاسایش‌دا هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامن”.
“ئێستا هێزێكیان له قه‌ڵای كۆیه جێگیركردووه، به‌حساب له‌رێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه ئامانجیان دیواركێشانه به ده‌وری كه‌مپه‌كانی ئازادی ئێمه‌دا، هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه ئاڵۆزییه‌ك پێكنه‌یه‌ت و به لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رێك بگه‌ڕێین، هیوادارم مته‌وه‌جهی ئه‌وه ببن ئه‌وه كارێكی باش نییه‌و ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كین كه یه‌كێتیی به‌رپرسه لێی و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌منیه‌تی بنه‌ماڵه‌كانی ئێمه‌دا هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بكه‌ن” قادری وای وت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگادارانه‌ی كه (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، ده‌ڵێن دروستكردنی ئه‌م دیواره به‌ده‌وری كۆمه‌ڵگه‌ی حزبی دیموكراتدا له كۆیه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان ئێران و عێراقه‌و، دوای دروستكردنی دیواره‌كه، یه‌كێتیی وه‌كو به‌رپرسیاری ئه‌منیی له‌و سنوره سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی كه‌مپه‌كه‌ی دیموكرات به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و خواسته‌یه كه ئێران له رێككه‌وتنی “كۆنوسی ئه‌منیی”دا له‌گه‌ڵ عێراق داوایكردووه.
(دره‌و) له‌ناو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه له كه‌مپی (زڕگوێز)ی سنوری پارێزگای سلێمانی كه (كۆمه‌ڵه‌كان)ی تێدا جێگیر بووه، به‌دواداچوونی كرد‌و ده‌ركه‌وت تائێستا كۆمه‌ڵه‌كان هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ دروستكردنی دیوار به ده‌وری كه‌مپه‌كه‌یاندا.
رۆژی 27ی ئه‌یلولی 2023 وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی گه‌یشتنه سلێمانی، هه‌مان رۆژ به‌رپرسانی یه‌كێتیی رێنوێنیی وه‌فده ئه‌منییه‌كه‌ی ئێرانیان كرد به‌ره‌و زڕگوێز، وه‌فده‌كه كه له (حەسەن دانایی فەڕ)و (ئاغای مسگریان) پێكهاتبوون، چوونه ناو كه‌مپی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی (زڕگوێز)، دانایی فه‌ڕو مسگریان وه‌كو دوو فەرماندەی سوپای قودس چونه ناو كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی یه‌كێتیی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی چه‌ك كردووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه ده‌كه‌وێته ژێر فشاره‌وه، ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی قه‌ڵاكه روبه‌ڕووی هێرشی موشه‌كی ئێران بووه‌وه، ساڵی 1996 له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی پارتی و یه‌كێتیدا، سوپای ئێران به ره‌زامه‌ندی یه‌كێتیی چووه نزیك كه‌مپه‌كه‌و تۆپبارانی كرد.
****
(درەو):
2023-09-29
بۆ بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتیی هاتبوون، بەڵام سەردانی زڕگوێزیان كرد بۆ دڵنیابوون لە چۆڵكردنی كەمپی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، حەسەن دانایی فەڕ لەناو كەمپەكەدا سوڕایەوە‌و راپۆرتی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەرزكردەوە.
وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی 27ی ئەم مانگە بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا كرد لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی. وەفدەكە پێكهاتبوو لە هەریەكە لە (حەسەن دانایی فەڕ)و (ئاغای مسگریان) كە دوو فەرماندەن لە سوپای قودس‌و لە هەرێمی كوردستان جموجوڵی بەردەوامیان هەیە، مەحمود محەمەدیان كونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەناو وەفدەكەدا بوو.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، دوای بەشداریكردن لە مەراسیمی كردنەوەی كۆنگرەی یەكێتیی، دانایی فەڕو مسگریان سەردانی كەمپی هەردوو كۆمەڵەی زەحمەتكێشان‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانیان كردووە لەگەڵ كەمپی رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیسی ئێران لە ناوچەی “زڕگوێز”، ئەمە بەمەبەستی دڵنیابوون لە چۆڵكردنی كەمپەكەو چەككردنی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
رۆژی 19ی ئەم مانگە وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق‌و ئێران بۆ چەككردن‌و دورخستنەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنورەكان كۆتایی هات، سەرباری ئەوەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دڵنیایی دەدەن لەوەی رێككەوتنەكەیان بەتەواوەتی جێبەجێكردووە‌و هێزەكانی رۆژهەڵاتیان لە سنورەكانی دورخستوەتەوە‌و لە شوێنی ئەوان هێزی پاراستنی سنوریان جێگیركردووە‌و كەمپی ئەو هێزانەیان چۆڵكردووەو گواستراونەتەوە بۆ ناو قوڵایی هەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا بەرپرسانی سەربازی ئێران گومانیان هەیە.
(درەو) زانیویەتی، لە سەردانەكەیدا بۆ زڕگوێز، دانایی فەڕ بەناو كەمپە چۆڵكراوەكەی هەردوو كۆمەڵەی زەحمەتكێشان‌و شۆڕشگێران‌و رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا گەڕاوە‌و راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی كەمپەكە دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی، بۆ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی نوسیوە.
***
پەیامی عەلی جەوانمەردی لەم بارەوە: پەیام بۆ لاوانی ڕۆژهەڵات: هەڵوێست بگرن!
بافل تاڵەبانی سکرتێری یەکیەتی نیشتمانی یا فەرماندەیەکی سوپای قودسی ئێران؟
وشە : سەركردەیەكی دیموكرات: چاوەڕوانی ئەوەمان لە یەكێتی نەبوو كە یارمەتی ئێران بدات
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هاتە بڵاوكردنەوە كە بڕیارە بافڵ تاڵەبانی، فەرمانێكی سوپای پاسدران بە لێدانی خەندەقێكی گەورە بە دەوری كەمپی “ئازادی -2″، جێبەجێ بكات، كە ژن و منداڵ و پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی تیادایە، ئەندامێكی دەفتەری سیاسیی حزبەكە وردەكاریی پلانەكە و دوایین زانیاری لەوبارەوە ئاشكرا دەكات.
حەسەن قادر زادە، ئەندامی دەفتەی سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە “وشە”ی راگەیاند، شەوی رابردوو هێزێكی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دنەی دەوڵەتی ئێران، هاتبوونە سەر كەمپی ئاوارەكانی دیموكرات لە كۆیە و دەیانویست كە خەندەق بە دەوری كەمپی دیموكرات لێ بدەن، بەڵام كارەكەیان راگیرا و ئێستە دۆخەكە ئارامە و هیچ هێزێك لەوێ نەماوە.
روونی كردەوە، خۆشبەختانە هیچ جۆرە شەڕ و پێكدادان لە نێوان هەردوولا رووی نەداوە و زیانی گیانی و مایەكی نەبووە، دووپاتی كردەوە، هیچ كات چاوەڕوانی ئەو هەڵوێستە لە یەكێتی ناكەین كە شەڕمان لەگەڵ بكات، ئەو هەڵوێستەشی جێی نیگەرانی ئێمەیە و پێویستە بەخۆیدا بچێتەوە.
قادر زادە ئاماژەی كرد، ئەم هێزە بە بیانووی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و ئێران هاتبوو، بەڵام بەهیچ شێوەیەك رێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران ئەو خاڵەی تێدا نییە كە خەندەق لە دەوری كەمپی ئاوارەكانی ئێمە هەڵكەندرێت، لەكاتێكدا ئەو كەمپانە مەدەنیین و ژن و منداڵی تێدا دەژیت، ئەوەش دوورە لە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ كە پەلاماری ژن و منداڵ بدەیت و نیگەرانیان بكەیت.
“كورد هەموو بران، بەڵام بەداخەوە چاوەڕوانی ئەوەمان لە یەكێتی نەبوو كە یارمەتی دەوڵەتی داگیركەری ئێران بدات، ئەوە ئەگەر بمانەوێ ئێمەش بەشی ئەوە دەتوانین بەرگری لە خۆمان بكەین و دژی ئەو هەوڵانە بوەستین، بەڵام بەداخەوە بۆ ئەو حزبە كە دوای ئەو هەموو پێوەندی و هاوئاهەنگییە مێژووییەی لە نێوانمان هەیە، كەچی هەڵوێستی بەو جۆرەیە بەرانبەرمان و دەیانویست خەندەقێكی گەورە بە دەوری كەمپی ئازادیی لێبدرێت، كە ژن و منداڵی تێدا دەژی و زیاتر لە 30 ساڵە ئەو كەمپە لەو شوێنەدایە و هیچ گرفتێكی بۆ كەس دروست نەكردووە”، حەسەن قادر زادە، ئەندامی دەفتەی سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وا دەڵێت.
***