"an independent online kurdish website

بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی شەڕ لە بەرۆکی ئەم جیهانە دانەبڕاوە و سووپا و لەشکرە سەربازییەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر یەکتردا تاکتیک و پیلان و تەرفەندی نوێ و کاریگەریان بەکار هێناوە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەرامبەرەکانیاندا.

برینداری هێرشی مووشەکی بۆ سەر کۆیە

لێرەدا با بزانین بۆ دەبێ خەندەق لێبدرێ؟ بۆ دیواربەند دەبێ هەبێ؟ کام ترس لە ئارادایە؟
خەندەق واتە هەڵکەندنی زەوی تا ئاستێکی وا کە قووڵی و پانیی و درێژییەکەی بەشێوەیەک بێ کە زەوی شەق بکات و بەرامبەرەکەت نەتوانێ پێیدا تێپەڕ بێت یان لەکاتی پێداڕۆیشتنیدا زیانی گەورەی وێبکەوێت و بشکێت.

سێ نموونە لە خەندەق

لە ئیسلامدا لە ساڵی پێنجەمی کۆچیدا بە بیرۆکەی (سەلمانی فارسی) و فەرماندەیی پێغەمبەری ئیسلام (ص) خەندەقێک لێدەدرێت و بەو شێوەیە سووپای ئیسلام کە ژمارەشیان کەم بوو لە چاو سووپای کافرەکان، سەردەکەون و ناهێڵن مەدینە بکەوێتە دەست کافرەکان.

لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ساڵی ١٩١٤ی زایینی ئینگلیس و فەڕەنسییەکان خەندەقیان لێدا بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئەڵمانییەکان بۆ ماوەیەک سەرکەوتوو بوون کە دواتر بەکارهێنانی جۆر و شێوەی چەکەکان، جەنگ و تاکتیکی خەندەقی یەکلا کردەوە.

لە جەنگی دژ بە (داعش – دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام – ٢٠١٤ز) دوای ئەوەی مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق درووست بوو و سووپای عێراق بە تەواوی لە شاری موسڵ کەوتە دەستی داعش و بەشێکی زۆری سووریاشی لەدەست دابوو، ئاسانترین و خێراترین ڕێگا بۆ کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە هاتنەناوەی تیرۆریستانی داعش، لێدانی ئەو خەندەقە بوو کە بە ڕواڵەت کوردستانی باشووڕ و کوردستانی ڕۆژاوای لێک جیادەکردەوە بەڵام بەربەستێکی ئەمنیی بەهێز بوو بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوا کە دواتر ڕاستییەکەی بۆ هەمووان ئاشکرا بوو.

هەر سەبارەت بە خەندەق، وا بڕیارە کە کەمپ و ماڵ و بنەماڵەکانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩٢ی زایینیەوە لەسەر ڕاسپاردەی حکومەتی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان و داوای بەرەی کوردستانی، شاخەکانی کوردستانیان بەجێ هێشت و لەو کەمپانەدا جێگیر کران، ئەو کەمپانەش دەبێ دیواربەند بکرێن و خەندەق لە چواردەوریان بکێشرێت کە ئەوەش یەک لە داوایەکانی ڕێژیمی ئێران بووە لە میانەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو خەندەقە لە جیاتیی ئەوەی شوورەیەکی ئاسایشی بێ بۆ ئەو پەنابەر و چالاکوانە سیاسییانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پێچەوانەوە شوورەیەکی پڕ لە شەرم و ڕیسواییە بە دەوری هێزی ئاسایش و دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری سیاسیی فەرمانڕەوایی خۆجێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەتایبەتی کە دەزانین کوردستان نە خاک و نە ئاسمانی لە دەستی خۆیدا نییە کەچی بێن کەمپی بنەماڵە و هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دیواربەند بکەی و زیندانییان بکەی!

بۆ وەبیرهێنانەوە خەندەق دەتوانرا لە دەوری ناوچە دابڕێندراوەکانی سەر بە هەرێمی کوردستان لێدرابا و خاڵی جیاکەرەوەی نێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەی هەرێم بوایە.

خەندەق دەکرا هاوارێکی دیپڵۆماسی حکومەتی هەرێم بوایە تا سنوورێکی ئاسمانی بۆ درۆن و مووشەکەکانی توورکیا و ئێران دابنێ، نەک ڕۆژێک فڕۆکەخانەی عەربەت و ڕۆژێک فڕۆکەخانەی هەولێر مووشەکباران بکرێت، ڕۆژێک لە چوارتا و باڵەکایەتی و ڕۆژێکیش لە دینارتە و ئامێدی خەڵکی مەدەنی شەهید بن.

خەندەق دەکرێ شەڕێکی دەستووری و یاسایی بێ لە پەرلەمانی عێراق کە چیتر بوودجە و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەچێتە گیرفانی قووڵی دەوڵەتی تاران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

خەندەق دەکرا بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەو وڵاتە ڕۆژاواییانە بێ کە دوای ٣٠ ساڵ لە حکومڕانی کوردی و خۆبەڕێوەبەری ئێستاش بە دوودڵی و بێ لایەنییەوە لە پرسی هەرێمی کوردستان دەڕوانن و لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە عێراق دەبێ بە تەواوی ملکەچی بڕیار و فەرمانەکانی دەوڵەتی عێراقیی سەر بە ڕێژیمی ئێران بن.

کەواتە بە هەر پێوەرێک سەیری بکەین نە بنەماڵەکانی ناو کەمپانە مەترسین بۆ سەر حکومەتی هەرێم و حکەمەتی عێراق، نە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەتوانێ مەترسیەکانی سەر خۆی بڕەوێنیتەوە و ئاسایش بۆ کوردستان دابین بکات. کەوابێ زۆر خەندەقی دیکە وەک شوورە بەدەوری هەرێمی کوردستاندا دەکرێ لێبدرێن و هیچ پەلەتان نەبێ لەو خەندەقی شوورەییەی دەوری کەمپی بنەماڵەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، دواجار ئەوان ئاڵتەرناتیڤی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٩٢یان هەیە بەڵام ئێوە لەهەر بارێکدا بێ گەڕانەوە بۆ دواوە گەورەترین زیانە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و حیزبەکانتان.

بابەتی پەیوەندی دار

دره‌و:  یه‌كێتیی له‌رێگای كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ ده‌یه‌وێت دیوارێك به‌ ده‌وری قه‌ڵای دیموكراتدا له‌ كۆیه‌ دروستبكات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی