هەشـتا ساڵ بۆبەردەوامی تێکۆشـانی حیزبێکی کوردی سیاسی، کە ئێستاش بۆنی مەلایەتیوشێخایەتیو عـەشیرەتی لـە کوردستان دێ، تـەمـەنـێکی کەمـیش نـیە و بۆ لێکۆڵینەوەی زانستیانە دەبێ.

هـێندێک پێیانوایە لەو ماوەیەدا حیزبی دێمۆکڕات نەیتوانـیوە دەسکەوتێکی بەرچاو بۆ گەلەکەی وەدەست بێنێ . ئەوەش دەگێـڕنەوە بۆ زۆر شت، یەک لەوانە دەڵێن: پێڕەوو بەرنامەکەی کاریگەر نەبون وگۆڕینی بە پێویست دەزانن.من نە تئۆریزان ونە سیاسەتوانم، بەڵام تێپەڕکردنی تەمەنێکی زۆر لەو حیزبـەدا لـە نیزیک و دوور، بەرنامەو ئامانجەکانی پێناساندوم . دەگەڵ کەوتن وهەستانەوەکانی ڕاهاتوم، لە کورەی خەباتو تێکۆشانیدا قاڵ بووم .
وەک دەزانن حیـزبی دێـمـۆکڕات حیزبـێـکی کوردیـەوبە مەبەسـتی دابین کردنـی مافی چارەی خۆ نـوسیـنـی گەلـو ڕزگاری نـیـشتمان تێکۆشاوەو بەردەوامە . ئەو ڕێبازەش تاسەرکەوتن بەردەوام دەبێی . حیزبی دێـمـۆکڕات ئی ئایین وئیدەیەکی تایبەت نیە، تاگۆڕانی تێدا بکرێێ.حیزبێکە پێوەندی بە مانونەمانی کوردەوەهەیە. دیارە شێوەی کار کردنی بـە پێـی ڕەوتی ڕوداوو کەشـو هەوای ڕەخساو گۆڕانی بە سەر دادێێ.( نـە ئــیـزمی هەیـە ونە لیزم ) تا پێوەی بنوسێنی یان لێی کەیەوە. دابینکردنی ئازادی و مافی نەتـەوایەتی ئامانجی هەوەڵو ئاخریەتی. جۆری ئیدارە کردنی کوردستانی ئازادیش دەسپێرێتە دەستی نەوەی داهاتو.خەباتەکە بەردەوامە وئامانجەکەشی نەگۆڕە. خۆدموختاری وفـدڕاڵی وهـیـتـر ئـامـانـج نـیـن ، قۆناغی پێداویستی وکاتین وسەر ئەنجامی ویست و تێکۆشان و قـوربانی دانی ئەو حیزبە سەربەخۆیی زیـدو گەلـەکەمـانە. کەوابو ڕێبازی شەهـیدان بۆ وەدیهێنانی ئامانـج تا سەرکەوتن بەردەوامە. نەسرەوتن تا سەرکەوتن دروشمێکی هەمیشەییمانە.
هـۆکاری درێژە کیشانـی خەباتەکەو سـەرنەکەوتنی ناگەڕێتەوە بۆ بەرنامەوڕێوو ڕێبازەکەی،بەڵکوهۆکاریتری زۆرن.وەک:جینایەتکاری داگیرکەرانی کوردستان ، گوێی لەمستی نـۆکەران وخۆ فـرۆشان و بـێـگانە پـەرستان ، دۆستانی ڕواڵەتی ویارمـەتـیـدەرانی داگیـر کاران، ئـێـرەیی بەران وسات وسەوداکاران. ئەوەی من لـە بـیـرمە حیزبی تـودەی ئـێـرانـودژبـەرە سیاسیـەکانـیـتـر نـیـشانـەی تـیرەکانیان خاڵی هەوەڵو ئاخریان لەناو بردن یان چۆک پێدادانی حیزب بوەو ئێستاش هەیە. لە کۆنگرەی چوارەوە دروست بونی تاقمی حەوت کەسی زیاتر لە دوژمن بـیـرو فکری حیزبیان بـەخۆیـانـەوە سەرقاڵ کرد، بەخؤشیەوە ئەوە نەبون کە دوژمنانی حیزب کیسەیان بۆهەڵدروبوو.شاراوە نیە ئەوهەموجیابونەوە و ڕۆیشتن هاتنەوانە بەشی زۆری هـیزی کارو بیری حیزبیان ڕادەگرت و وەدوا دەخست. با لە پاکانە بگەڕێین، ئەوە بەرنامەی حیزب نیە کە بـڵـێـن کەڵکی ئەوڕۆی نـە مـاوە، ئـەوە دوژمـنانی جـیـنایـەتکارو دۆستی نـابەکارو مڵۆزمی ناو خۆمانە سەرکەوتنەکەی خستۆتە دواوە.گومان هەڵناگرێی پێڕەووبەرنامەی حیزب ئەوەندە لێزانانەداڕژاوە ،کە هەمو کوردێکی نیشتمان پەروەر،ئەگەرئەندامی حیزبیش نەبێێ، کوردەوئەو بەرنامەیەی خۆش گەرەکە. ئەوانەش کە حیزبیان بۆ قوت ناچێی زۆرینەیان یان چەپن، یان بەناو مەزهەبین. کە ڕادەیەکی کەمن.
ئێمە کوردین،کوردستانین وقەوارەی وڵاتەکەمان لە هەمو شێخ نشینە عەڕەبەکان گەلێک بەر فراوانترە . هۆ کاری سەرنەکەوتنمـان ئـەوەیـە : عـەڕەب و فـارسـو تورک بەگشتی کە هەمویان دەوڵەتن و لە نەتەوە یەکگرتوەکان نوێـنەریان هەیە و دەروازەی نێودەوڵەتیان بەسەردا کراوەتەوە.کوردستانیش لەهەمولایەکەوەگەمارۆ دراوە، سەرمایەییکی زەبەلاح بۆ دژایەتیوخراپکاری دەگەڵ کورد تەرخانکراوە. جاش و خۆفرۆش و سیخوڕیان لە خۆمان دروست کردون و دە دەلینگی ئێمەیان بەرداون . بە بێێ تێبینی دەڵێم : دوا کەوتنی سەرکەوتنەکەمان لە بەر کەموکوڕیو کۆن بونی بەرنامەو پەیڕەوی ناو خۆ نیە، جـیـنـایـەتکاری داگیر کەران و زۆرو پڕ چەکی دوژمن و پشتگیری زلهێزان لەوان ، یان باشتر بڵێم : کرێنی شەڕافەت و کەرامەتی دەسەڵاتداران، کونو کەلەبەری نـاو خۆشـمـانـە، کە کاروانـەکەمـانی وەدوا خستوە.
ئامانجەکەمان وەک دیاری کردنی چارەنوسمان وڕزگاری نیشتمانوگەل بە هێزتر لەپێشوهەروا ماوە. مرۆفەکانو بەرنامەی کارو تێکۆشان گۆڕانیان بە سەر دادێ، بەڵام ئامانجەکەمان نەگۆڕە، بەردەوامی لەسەر ڕێباز بەهەمو سەختی وقورسـیـو زیاناویەکەی درێژەی دەبێێ تا سەر کەوتن . ئەو هەمو کەندو کۆسپو تەگەرانەی سەرڕێگامان وئەوگشتە پیلان گێڕیەی دوژمنان، ڕەوتەکەی وەدوایە خستوە نەک بەرنامەی حیزبەکە . ئامانجی حیزب مەزنو پیرۆزە ، چارەی خۆنوسین مـافـێکی شەرعی و قانونیە و ئەنجومەی نەتەوە یەکگرتوەکانیش پەسندی کردوە. بەکورتی ئەو گشتە بەربەستوتەگەرانەنن سەرکەوتنی یەکجاریان دواخستوە.تەنیا هۆکاریش یەک نەگرتوویی و هـاوکاری نەکردنی خۆمانە. ئەگەر لە ڕوی ئیسافـیشەوە قـسە بکەین خۆ ڕاگرتن لە بەرئەوهەمو پیلانە چەپەڵانـە، بـێکەڵک کردنی ئـەو هەمو داوو ، تەڵەو بۆسە ناجوانمێرانە، گەورەترین سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانە.
پاش ئەو درێژ دادڕیەم لەقوڵایی دڵمەوە پـێـرۆزبایی ٢٥ گەلاوێـژ لـە شەهـیـدانـو بنەماڵەکانیان،بەندیە سیاسیەکانو بنەماڵەیان، پێشمەرگەکانو کادروئەندامو لایەنگر و سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم و هـیـوا دارم ئامـانجی ئەو هەمو فیداکاری و خەسارو ماندو بونانە کە سەرکەوتنە هەرچی زوتر ببینین.
سەرکەوی خەباتی گەل بەڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەکاوە بێێ ئاڵاکەمان . سەرکەوتو بن.
براتان مەلابرایمی مەجیدپور