"an independent online kurdish website

 بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان

 یریدون أن یطفئوا نور أللە بافواههم و یابی أللە ‌الا یتم نورە ولو کرەألکافرون.

هـەمـو کۆمـەڵگاکانی ئـەو جیهانە بەربڵاوە هەر کامەیان بۆ خۆیان خاوەنی بیرو باوەڕێکی ئایینی یان سیاسین . ئایینیەکان لە ناو دینەکاندا یەکیان بۆ خۆیان پەسند کردوەو بـە پـێی ئـوسـولـو پـڕنـسیپەکانی کـەم و زۆر عـەمەل دەکەن ،بیگومان سیاسیەکانیش هەروەتر خەت و ڕیبازێکیان بۆ خۆیان هـەڵبژاردوە . چو نکە ئەو مـرۆڤـانە زانـیـن وتـێروانـینی جیاوازیان هەیە لە دیاری کردنیشیاندا جیا دەبەن. سروشتی جیاوازیش ئـەوەیـە یـەک نـەبـن. ئـەویـەک نـەبـونـەش بـەهـۆی خراپ تیگەیشتن لە مەسەلەکە، لە جیاوازی بیرو ڕای تێپەڕاندوەوکردویەتە دوژمنایەتی لە حاڵێکداکە دەبو بۆچاکتر کردن بێی. بە هەرحاڵ ئەوە باسێکی قوڵەو هەم کاتی دەوێـو هەم مەلەوانی باش ،کە هیچیانم نیە.

من خۆم باوڕی ئایینیم هەیە خوێندەواری عیلمی شەرع و دین و قورئـانم لە لای باشترین مەلای مۆکریان وەک خوا لێخۆشبوان مامۆستا{ مەلا حوسێنی مەجدی، مەلا کەریـمی شاریکەنـدی ، مـەلا شیخ عـیزەدیـنی حـوسیـنی ، مەلا محەممەدی ماوەڕانی و مەلا سادقی واسیقی بیللا} لە مزگەوتی سوری سابڵاغـم خـوێـنـدوەو ئیجارەی ئیفتاو تەدریسم بە ئیمزای وان وەرگرتوە.هەرلە سەرەتاوە ورد سرنجم داوەتە مەسەلەکان وباشترینەکانم هـەڵبژاردوە. ئیمانم بەو هێزە نادیارە هەیە ئەو زەویو عاسمان و دیارو نەدیارو خودی مرۆفێشی وەدی هـێناوەو ئێمە پیی دەڵێین خوا، ڕەنگە کەسانیتر شتیکیتر بڵێن . دەزانـم ئـەمن نەتەوەکەم کوردە ، دایک و بابیشم کوردن ، زمـان و فـەرگەنگ و کەلـەپـوریـشم کوردیـە زێـدو نیشتمانیشم کوردستانە. دەزانـم گەلەکەم غـەدری لـێـکراوە ڕێگەی خـاوەنـداریەتی زێدەکەی خۆی پێنەدراوە، بـەردەوام قـەڵاچـۆو سـەرکوت کـراوە.بـوخـتانی کوفـرو دژی شۆڕش و زۆر شتیتری پێکراوە ، بەهەمـو چەشنە چەکێکی قـەدەغـە کراو لـێـێ دراوە. کۆمەڵگای جێهانی وزلهێزەکان هەتا نەگەیوەتە ئەو حاندەی لە بەرسەرما و گەرماو لەبرسان بمرن ،ئاوڕیان وێـنـەداوە. شانـازیش بـەوە دەکەم لـە نێو ئەو بۆسەو تەڵەو فـرتو فێڵە جینایەتکارانەدا کورد قـورس وقـایـم ڕاوەستـاوە کـۆڵی نـەداوە وازی لـە داوا رەواکەی نـەهـێـنـاوە. ئـەو بیرو ڕوانگە ڕونـە چرایەکە لە دەرونی کورد دا هەڵکراوە خودا پێیداویە ( ئەوەی خواش ڕوناکی بکا بە کەس تاریک نابێی.)

ئـەوەی ئـێستا لە هـەمـو بـەشەکانی کوردستان بـە دژی گەلـەکەمـان لـە ئـارادایـە پیلانێکی مەترسیدارە بە نیازی خنکانـدنی دەنگ وتـێکۆشانـە بـۆ شـوتـنـەوەی ڕەنگی کوردبونمان. زۆر بەداخەوە، بۆدابەزاندنی ئەوپێلانانەش لە نێو ئەحزابی کوردیدا داگیر کەران دەستیان هەیەو لەوبوارەشدا لەوپەندە کەڵکیان وەرگرتوە کە دەڵێی 🙁 دارهۆرەی لە خۆی نەبێی ناقەڵەشی ) بێخەبەر لەوەی داری کوردی بە بۆمبو درۆنو هـۆرەی ئـاسنیش نـەقەـڵشاوە!! هـەمویـان دەبینن کە کورد وەک شورەی پۆڵایین ساڵانێکی زۆرە لە بەرانبەر ئەو هەممو جینایەتانەدا ڕاوەستاوەو نەچەماوە. ئەوە دوژمنانو نۆکەرانوخۆفرۆشانن ئەوتاقیکراوەیە هەر تاقیدەکەنەوە وهیمیشەش سەریان لەبەردی خۆڕاگری وغەزەبی کورد داوە. مخابن دەبینین لە پارلمانی عێڕاق کوردە دۆڕاوەکان دەگەڵ دژبـەرەکان تـەپـڵی شادیـان بـۆ پـەسند کردن یاننە کردنی ئەو بەندانە لێدەدەن کە بە دژی بەرژەوەندی کورد دارژاوە !! زۆر سەیرە بۆ لەعەرزیدانی ڕکەبەرەکەت ماڵی خۆت بەسەر مـنداڵـەکانی خۆت وگەڵکە دا بـڕوخـێـنێ. دیـارە دەردێکی گرانـە تـەنیا سەبـرو خۆڕاگریو دروست تێکۆشانی دەرمانە.

گەلی کورد بۆگەیشتن بەئامانجو وەدیهێنانی داوا ڕەواکانی پێویستی بە ڕێکخستن وبەرنامەداڕشتنیکی لێزانانەو ژیرانە هەیە . دەبێی کاڵایەک بخاتە بەردیدی گەل کە مشتەریەتی و لێی دەگەڕێی، نەک شتە (ئیکسپایەرەکان) و گەنـیوو بێ کەڵک بـوەکان. دەبـێـی سیـاسەتـێـک دابـڕێـژن وکاری پـێـبکەن کـە ئـەوهـەمـوشەهـیدو قوربانیەی بـۆ دراوە. دەبـێی واز لەو بیرە غەڵەتە بینن کەوا بزانن کوردستان و دەسەڵات مڵکی وانە !! کوردستان ملكی کوردستانیانە نەک دۆڕاوەکان . ئەوانە لە جاش وسیخوڕ مەترسیدارترن، چونکە لە جل وبەرگی خۆماڵیـو خەمـخۆریـدا ئەوکارە نەشیاوانە دەکەن !گەل دەکەنە دیاریوبەکوردستانەوە پێکێشی دوژمـنـانی دەکەن.ڕەنگە بڵێن ئەوانە کێن ؟ پێموایە شتەکە زۆر ڕونو ئاشکرایەو هەرکەس ئـەوانـە نـەنـاسی خـۆشی نـانـاسێ ولـە ڕاسـتـیـدا نـەزانـە !! کـورد کـوتـویـانە : ( بەخشەخشی نـەتـزانی گامـێشە، بـە مـشەمـشی هەر نەتزانی گامێشە ، بەشاخی زلیشی نەت زانی، بەڕاستی نەزانی وئەگەر منیش پێت بڵێم هەرنازانی ) با ئێمە چیترنەبینە بوکەلەی دەستی دوژمنانونەزانان بە کەیفی خۆیان گەمەمان پێبکەن! با ماڵی کورد چیتر کون کون نەکەی هەتا هەمو ڕەشەباو گێژەڵوکە خـۆی پـێـدا بکەن. با ئەگەر یـەکتریشـمـان خۆش نـەویست ،هـەربـۆ خۆمان بێی دەگەڵ ڕقی دوژمنان و نەتەوە پرستانی قین لەزگ و کورد نەویستو تێکەڵی نەکەین . سەرمان هەر بەرزە ، ئەگەر چوبێتە سەر داریش، چونکە لـە ڕێێ سەربەرزیدا دامان ناوە.  من لە جۆری بیرکردنەوەو هەڵسوکەوتی ئەو حیزب وڕێبەرانەوبگرە لە خەڵکی ئەو کوردستانەش سەرم سوڕ ماوە، کە لە من تۆ باشتر دەزانن چ زیانێکیان لە گەلی کوردو خەباتە ڕەواکەی داوە، چۆن بیانەوێو نەیانەوێی پێش نەکەوتون گەڕاونەوە بۆ دواوە . هـیوادارم دەسەڵات بەدەستان بادەنەوەو ڕوو لە ڕۆگەی ڕاستەقینەی ئامانج و ویستی شەهیدان وگەل بکەن وچیتر بەقانج وفیتی دوژمنان لێکتر نەدەن .

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٦ بەفرانباری ٢٧٠٢ کوردی

 ٢٧ / ١٢ / ٢٠٢٣ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی